ئاراس فهتاح له ههموو دونیادا كاتێك گهلێك هونهرمهندێكی گهوره لهدهستدهدات، خهم و پهژاره فهزای گشتییهكهی دادهپۆشێت، سهركرده سیاسیی و هونهرمهندهكانی لهپێگهی رهسمیی و شهخسییهكانی خۆیانهوه، به ڕستهیهكیش بێت، تهعبیر له ههستی خۆیان و گرنگیی ئهو هونهرمهنده له مێژووی گهلهكهیاندا دهكهن. دوێنێ، یهكێك له هونهرمهنده گهورهكانی كورد، ئیسماعیلی سابووری، بهبێدهنگیی كۆچی دوایی كرد. بێگومان بێدهنگیی حكومهت و ئهو وهزارهتهی كه هیچ وهزیفهیهكی ڕۆشنبیریی نییه، جێگای سهرسوڕمان نییه، چونكه ڕزگاركردنی ژیانی گهندهڵێكی لهدهست دادگا ههڵهاتوو و بهخێرهاتنهوهی ڕهسمیی لهلایهن سهرۆكی نوێی ههرێمهوه، بههای خهبریی و گرنگیی میدیایی زۆر زیاتره له پرسهنامه و ماتهمینیی بۆ مردنی هونهرمهندێكی گهورهی میللهتهكهمان، كه موڵكی ئهوان نییه. ساڵانێكه سیاسهتی ڕۆشنبیریی و هونهریی له دونیای ئێمهدا، سیاسهتی دروستكردنی مۆدێلێكه له هونهری ههرزان و بێقووڵایی كه به پرۆسهیهكی مهترسییداری ”بهگهعدهكردنی هونهر“دا تێدهپهڕێت. ئهم مۆدێله له هونهر كۆمهڵگایهكی وێناكراو نماییشدهكات كه من به ”كۆمهڵگای خهنده“ ناودێڕی دهكهم، كۆمهڵگایهك كه تاك و گروپهكانی بێخهم و دهم بهخهندهن، جگه له شادیی و ههڵپهركێ هیچ خهمێكی تریان نییه. ساڵانێكه بۆئهوهی گوێ له گۆرانیی ڕاقیی بگرین و دووركهوینهوه له هونهری گهعده، دهبێت بگهڕێینهوه بۆ ئهرشیفی ساڵانی حهفتا و ههشتاكان. دیاره ئیسماعیلی سابووریش وهكو ههندێك هونهرمهندی گهورهی تر، سهر بهو قۆناغه هونهرییهی و ئهو سهردهمهیه. هونهری داهێنهر پێویستی به پاره و دهسهڵات و ئهكادیمیای حیزبیی نییه بۆئهوهی داهێنانی گهوره بكات، جوان بێت و ببێت به ناو، بهڵكو دهسهڵات پێویستی به هونهره بۆئهوهی خۆی پێ جوان بكات و لهڕێگایهوه پروپاگهنده بۆ شهرعییهتی دهسهڵاتی خۆی بكات. جیاوازیی نێوان ئیسماعیلی سابووریی و بههمهن قوبادیش كه دوو هونهرمهندی كوردستانی ئێرانن، لێرهدا دهردهكهوێت، چونكه یهكێكیان هونهرهكهی خۆی پاراست و به جوانیی مایهوه، ئهوی تریشیان له قۆناغێكدا به دهسهڵاتی فرۆشت و فیلمی پروپاگهندهی بۆ بهرههمهێنان. دیاره فیلمی ”ئاڵای بێ وڵات“ی بههمهنی قوبادی پێش سێ ساڵ له ههندێ فیستیڤاڵی ئهوروپی و ئاسیایی نماییشكرا، بهڵام له ههرێمی كوردستاندا تهنها له ههولێری پایتهخت و به داوهتنامهی تایبهت بۆ كهسایهتیی تایبهت و سپۆنسهرهكانی نماییشكرا. گهرچی ئهم فیلمه گرانبههایه وهك زۆرێك له پڕۆژه هونهرییه حیزبییهكانی تر، لهسهر حیسابی داهاتی گشتیی بهرههمهێنرا، بهڵام له یهك شاری تری ههرێمدا سینهمایهكی بهخۆیهوه نهبینی و بینهرانی وڵاتی ئێمه لێی بێبهرییكران. دیاره من به ڕێكهوت له لهندهن بووم، بۆیه شانسی ئهوهم ههبوو فیلمهكه ببینم. پاشان وتارێكی ڕهخنهییم لهسهر پهیامی سیاسیی و ناوهڕۆكی ئهو فیلمه نووسی، كه لهژێڕ سهردێڕی (پیشەسازیی هونەری پروپاگەندە لە ”ئاڵای بێ وڵات“ی بەهمەنی قوبادی) له رۆژنامهی ئاوێنهدا بڵاوكرایهوه. لهدوای نیشتهجێبوونی ئهم گۆرانیبێژه له ههرێمی كوردستان، جگه له دۆزینهوهی وهزیفهیهك بۆئهوهی بتوانێت پێی بژی و چهند چاوپێكهوتنێكی تهلهفیزیۆنیی و رێكخستنی چهند كلیپێك بۆی، لهكۆی ماوهی دواساڵانی ژیانییدا له هیچ یهكێك له شارهكانی ههرێمدا نه یهك كۆنسێرتی شایستهی بۆ سازكرا و، نه بهشی موزیكی یهك زانكۆی ههرێم یان ههر دهزگایهكی تر بانگهێشتیان نهكرد، تاوهكو بۆ خوێندكارانی بهشی هونهر باس له ئهزموونی هونهریی خۆی بكات و نه له خهستهخانهیهكی ئههلیی گرانبههاش كۆچی دواییكرد. جیهانی موزیكیی ئیسماعیل سابووری پڕاوپڕه له خۆشهویستیی و جوانیی و حوزن. له مێژووی موزیكی ئێمهدا كهم هونهرمهند ههیه وهك سابووری به هونهری حوزنهوه جوان بێت. دهشێت پێویست نهكات بزانین ئهم هونهرمهنده گهورهیه بۆچی مرد، بهڵام دهبێت زۆرینهمان ئهوه بزانین بۆچی ژیا. ژیانی ئهو به دهنگه نهرم و موزیكهكهی مانا و بههایهكی قووڵی به خۆشهویستیی و حوزن و جوانیی موزیك بهخشیی. مردنی ئهم هونهرمهنده خهم و حوزنێكی گهورهیه، بهڵام لهدوای كۆچی دوایی خۆی جوانییهكانی هونهری حوزنی بۆ بهجێهێشتین. ئیسماعیلی سابووری سهر به نهوهیهكه لهو هونهرمهندانهی كه فێریانكردین دانیشین و به هێمنیی گوێ له گۆرانیی بگرین، ڕێز له قووڵایی و جوانیی موزیك بگرین. مردنی ئهم نهوه جوانه له هونهرمهندانی كورد له سهردهمێكدایه كه موزیكی كوردیی به پرۆسهیهكی مهترسییداری بهگهعدهبووندا تێپهڕدهبێت. سهردهمی نوێی هونهری موزیكیی كوردیی پڕبووه له گۆرانبێژی ههرزان و هونهریی لووس كه لهكاتی ریشتاشین یان لوولكردنی قژدا گوێی لێدهگیرێت، یاخود لهكاتی زهماوهندا ریتمی ههڵپهركێ ئاراستهدهكات. ساڵانێكه مۆمی ژیانی ژمارهیهك له سیاسهتمهدار و هونهرمهند و شاعیر و نووسهرانی سهدهی بیستهممان دهكوژێنهوه، گهر كوژاندنهوهی مۆمی ژیانی سیاسییهك ڕق و كینه و تاریكییمان بۆ بهرههمبهێنێت، ئهوا كوژانهوهی مۆمی ژیانی هونهرمهندێكی وهك ئیسماعیل سابووری خهرمانهیهك له خۆشهویستیی و جوانییهكانی حوزنمان له هونهری كوردییدا بۆ بهجێدههێڵێت.
عەدنان زێباری وەکی دیارە هەر وەڵاتەک خودان یاسایێن تایبەتە ب خو ، ئەڤ یاسایە دهێت دانان بو هەمی تاکێن وەڵاتی وەکی ئێک جێبەجێ دبیت بێ جوداهی ، هەبونا یاسایێ سنورەک دهێت دانان بو هندێ خەلکەک سنوران دیڤ حەز و ئارەزویێن خوە نەبەزینت ، چ کەسەک یاسایێ بلندتر نیە بەلکی یاسا هەمیان بلندترە ، دڤێت هەر سەر ئاستێ تاکە کەسی هەتا دگەهیتە عەشیرەت و لایەنێن سیاسی و دەسەڵات رێزێ لێ بگرن ، یاسا دهێت دانان بو چارەسەریا هەر کێشەکێ ناڤا کومەڵگەهی بو هندێ یەکسانی و دادپەروەری هەبیت ، هەر کەسێ ناکوک رێکا دادگەهێ بگەهیت مافێ خوە . دڤێت یاسا و بریار بهێت دەرکرن دیڤ ژینگەهێ هەر وەڵاتەکێ ، ڤێت جێ و دەم بهێت رەچاڤ کرن ، بو نمونە روژهەڵاتا ناڤین گشتی ژینگەهەکێ جودا هەیە ژ ئەوروپا ، تێگەهشتن و پەروەردە و کلتورێ خەلکی جودایە ، عێراق گشتی کە کوردستان بەشەکێ لێ ژ وەڵاتەکێ عەشائیری پێک هاتیە ، یا خراب و مەترسی لێرە ئەوە کە دەمارگیریا عەشائیری روژ ب روژ بەرەڤ زێدەبونە ، وەکی چەوا دەمارگیریا ناڤچەگەری و حزبی و نەتەوەیی هەیە ، ئەنجامێ وێ دەرکەفتنا کەرب و کین و دووبەرەکی یە .هەر کەس خوە و عەشیرەتا خوە پیروزتر دزانیت ژ عەشیرەتا دیکە ، زوور جار دەمێ کێشەکێ دێ کەسانەک بریارێ سەر کەسەکێ دی دەت و بەرگریێ ناحەقیێ دکەت ، بێ بەرێخودانا راستی و نەراستیا مروڤی و بێ هەڵسنگاندنا مروڤی سەر کریارێن وی نەک سەر ناڤ و نازناڤێ وی کە ب تنێ ئەڤ پاشگرە بو ناسینا هەڤدوە و نەزێدەتر ، ئەڤێ وەکریە کە پەیوەندیێن کومەڵایەتی تا ئاستەکێ خراب تێک بچن. زوور جار نەبونا یاسایەک یان نەجێبەجێکرنا یاسا و بریارێن وێ کێشە درووست کریە ، ریدانێن مەزنتر دیڤ دا هاتینە کە کونترولکرنا وێ زحمەتە ، تایبەت وی دەمی دەمێ کەسێ مافخاری هەست دکەت مافێ وی وەکی پێتڤی دەست نەهاتیە ، ئاها ڤێرە لادان یاسایێ دەردکەڤیت ، کەسەکە خو هیڤیا دادگەهێ ناگریت ، زوور جار ڤێرە دەستێ عەشائیری پتر دیاردبیت ئەویش خزم و کەسێن عەشیرەتێ رادبن ب توڵڤەکرنێ دژی لایەنێ بەرامبەر خو ئەگەر تاوانبارێ سەرەکی نەبیت ژ بەر هندێ زوور جار باب و برا و خزمێن نزیک دبن قوربانی ، زوور جار خەلک ب دەستێ خو دێ داخازا ماڤێ خوە کەت کە بستینت یان توڵێ ڤەکەت ئەڤەش نەچارەسەریە بەلکی ب ڤێ دێ کێشە مەزنتر بیت و دێ بیتە دارستان کە هەر کەس حەزا خوە پەلەمارا کەسەکێ بدەت ، یا هەمیێ خرابتر زووربەیا جارا کەسێن بێ گونەه دبن قوربان و کەسێ تاوانبار خلاس دبیت ، ب ڤێ رەفتاری وەکی بەرێ دێ بیتە روژ روژا کەسێن ب هێز چونکی رولێ حکومەت و دادگەهێ دیار نامینت ، یان دشێین بێژین بریارا عەشیرەتێ جهێ بریارێن دادگەهێ دگریت ، ئەڤە تایبەت مەسەلێن تاوانێن مەزن وەکی کوشتنێ دیارن کە هێدی هێدی بەرەڤ زێدەبوون دایە ، ئەڤە مەترسیەکا مەزنە ناڤا وەڵاتی هەیە کە وەڵات بەرەڤ پاشڤە دچیت هەمی لایەنان ، وەڵات دبیت وەڵاتەکێ فاشل و پری کێشەیێن بێ چارەسەر . ڤان چەند روژێن بوری ناڤا هەرێما کوردستان دەهان حالەتێن مەترسی یێت کوشتنێ درووست بینە ، زوور ژ وان حالەتا سەر تشتەکێ زوور بچیک بووە یان حالەتێ توڵڤەکرن رێکا عەشائیری زێدەبوون دایە ، ڤێرە خەلکەک لاوازیا رولێ حکومەتێ دەرفەت دبینن کە ب ساناهی دەست درێژی بکەن سەر بەرامبەر ژ بەر هندێ ئەڤە ئەنجامە بەرهەم دهێت ، ئەرکێ حکومەتە کار بکەت بو کێمکرنا تاوانان و تاوانبارێ راستەقینە بدەت دادگەهێ و سزایەکی هەژی سزا بدەت ئەڤرودا دەرخستن و جێبەجێکرنا بریارا سێدارەدان بو کەسێن بکوژ باشترین چارەسەرە ژ دوو لایاڤە مفا هەیە ئێک :دێ تاوانبار گەهیت مافێ خوە نە زێدەتر و نە کێمتر ب هەمان وی سزایێ ئەنجام دایی ، ب ڤێ دێ مالباتا خەدر لێ کری بێ دەنگ و رازی بیت ، هەر کەس دێ هیڤیا یاسایێ بیت ب ڤێ دوژمنداری درووست نابیت دوو: دێ تاوانێن ناڤا کومەڵگەهی بەرەڤ کێمتر چن ، دیسان دەستێ عەشائیری و کەسێن ب هێز بەرەڤ پاشڤە چیت ژ ترسا یاسایێ ، چونکی ئەڤ کەسێ بکوژ دێ بیت وانەک بو هندێ کەسێ دی ساناهی دەست درێژ نەکەت کوشتنا خەلکی
+ مەلا فرمان یەهۆدیەکان دوای بڵاوبونەویان بە دەیان وڵاتی دونیادا، کشتوبڕ و سیاسەتی قڕکردنیان بەرامبەر ئەنجام درا. تا پەرتەوازەبون هەر باس لە بەستەزمانیان دەکرا، خاوەنی هیچی خۆیان نەبون. بەڵام دوای گردبونەوەیان لە ئیسرائیل نەک هەر بون بە خاوەنی ناسنامە و کیانی خۆیان، بەڵکە بون بە کائینەی لە هەرلایەک بێت سەنگی تەرازوی هێز دەگۆڕێت. بە نمونە لە ١٩٤٨ گواستنەوەی یەک خانەوادەی یەهۆدی بۆ ئیسرائیل لە کەرکوکەوە نزیکەی ٧٠٠٠ حەوت هەزار دۆلاری تێچوە. لەم کیانەوە هۆڵۆکۆستیان بە دونیا ناساند، تاوانباری جەنگیان لە ئەرجەنتینەوە رست کردو هاوردیانەوە ئیسرائیل. ئەرمەنیەکان دوای سیاسەتی قڕکردن لە ساڵانی جەنگی جیهانی یەکەم لەسەر دەستی تورکەکان شاربەدەر کران و پەرتەوازەی وڵاتان بون، ئەگەرچی لە ١٩٩١ ئەرمینیا وەک وڵاتێک لە یەکێتی سۆڤێت جیابوەوە، بەڵام هاوشێوەی ئیسرائیل بەهەر هۆیەک بێت نەیتوانی یان بۆی نەلوا نە کاریگەری لە هاوسەنگی هێز بکات نە توانی هاوشێوەی یەهۆدیەکان سود لە قڕکردنی خۆیان لەسەر دەستی تورکەکان ببینێت. قڕکردن و پەرتەوازەبونی ئەم دو 2 میللەتە و یەکگرتنەوەشیان لە سەدەی رابردو رویدا، لە سەردەمێک مرۆڤ و مافەکانی بە قاموسی سیاسی تا رادەیەکی زۆر نامۆ بو، بەڵام لە گەڵ ماڵئاوایی ئەو سەدەیە تا رادەیەکی زۆر برینەکانیان ساڕێژبون. کەچی لە ئێستادا لە دونیان مافی مرۆڤدا پەرتەوازەکردن و قڕکردنی میللەتی کورد بە درێژایی ١٠٠ سەد ساڵی رابردو بەردەوامە. بۆ کورد چۆن و بۆ ؟. قۆناغەکانی قڕکردن و پەرتەوازەکردنی کورد: یەکەم: لەسەردەستی دوژمنان دوای دابەشکردنی کوردستان بۆ چەند پارچەیەک و لکاندنی هەر پارچەیەک بە وڵاتێکەوە، هەریەک لای خۆیەوە کەوتنە وێزەی کورد و بەم شێوەیە بڵاوەیان پێکردن: 1- ساڵانی شەڕی جیهانی یەکەم لە کوردستانی باکور لەسەر دەستی کەمالیستەکان، تا ئێستاش درێژەی هەیە. 2- لە یەکێتی سۆڤیەت لە سەردەمی جەنگی جیهانی دوەم لەسەر دەستی ستالین. 3- لە ئێران تا ئێستاش هەر بەردەوامە. 4- لە عێراق ،لە راگوازتن و بە عەرەبکردن تا دەگاتە بە کارهێنانی چەکی کیمیاوی. سیاسەتی داگیکردنی خاک و بە عەرەبکردن تا ئێستاش درێژەی هەیە. 5- لە سوریا تا ئەو رادەیە بوە کە رەگەزنامەیان پێنەدراوە. ئێستاش ئەگەر دەسەڵێتی ئەسەدی عەرەبی و عەلەوی بەگەڕێتەوە، سیاسەتی بەعەرەبکردن بەردەوامی دەبێت. پەرتەوازەبونی کورد بە شێوەی ئاردی ناو دڕکی لێهاتوە، کەم وڵات هەیە خانەوادەیەکی کوردی لێ نەبێ. پەرتەوازەبونێک نەک یەکخستنەوەی بەڵکە لیکنزیبونەوە و پێکەوەکارکردنیشی قورس کردوە. دوەم: قۆناغی دەسەڵاتی حیزبی کوردی کورد لە باشوری کوردستان بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان دوای راپەڕینی ١٩٩١ زۆر دڵخۆش بو، پێی وابو لە چەوسانەوە و دەربەدەری رزگاری بو، بە گشتی دەستکرا بە ئاوەدانکردنەوەی وڵات، زۆرێک لە وڵاتان بە هاوارەوە هاتن، هەڵبژاردن کرا و حکومەت و پەرلەمانی خۆماڵی دامەزرا. هێندەی نەبرد لەسەردەستی سەکردە حیزبیە خێلەکیەکان خەڵک لە هەمو ئاواتەکانی بیئومێد بو، نیشتمان ئەو بەهایەی جارانی نەما، کۆج بەرەو هەندەران دەستی پێکرد، کورد وەک ئاردی ناو دڕکی لێهات. ئەم دیاردەی کۆجکردنە ئێستاس بەردەوامە، خۆ ئەگەر سۆماڵیش مافی پەنابەری بدات ئەوا خەڵکی ئەم هەرێمە پەنای بۆ دەبات. هۆکارەکانی کۆچکردنەکەش بریتیبون لە: 1- دۆزەخی شەری ناوخۆ و ٢ دو ئیدارەیی. 2- هەژاری و نەبونی و وشکە ساڵی. 3- نادادپەروەری لە حوکمڕانی. 4- دزی و گەندەڵی لە رادەبەدەر لەلایەن مافیاکانی حیزبەوە. 5- جیاوزی ئاستی ژیان و توانای دارایی کە دەگاتە ١ بەرامبەر ١٠٠. 6- بێهێوایی بە ژیان. لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان دوای ١٩٦٣ سیاسەتی سوتماک و بە عەرەبکردن لە ناوچە دابڕاوەکان دەستی پێکرد. لە ١٩٧٥ و دوای ئاشبەتاڵەکەی بزوتنەوەی چەکداری کورد سیاسەتی ٣ کوچکەی بەعسیان دەستی پێکرد. لە ١٩٨٧ ئەم سیاسەتە گەیشتە لوتکە. لە١٠٠% گوندە کوردنشینەکان لەگەڵ زەوی تەختکران و خەڵکەکەی راگوێزران بۆ شارەکانی هەرێم و خواروی عێراق، ساڵی دواتریش سیاسەتی کوردقڕان بە کردەوە لە ژێر ناوی ئەنفالدا جیبەجێکرا. ئەم سیاسەتە تا ٢٠٠٣ درێژەی کێشا. دوای ٢٠٠٣ هاوشێوەی دوای راپەڕین دانیشتوانی ئەم ناوچانە ئومێدێکیان هاتەوە بەر، بەڵام لەسەر دەستی سەرکردایەتی پاری و یەکێتی ئەم ئومێدە خرایە ژێر گڵەوە. دوای ١٦/١٠/٢٠١٧ جارێکی تر خەڵکی ئەم ناوچانە گورگانخوارد کرانەوە. لە دوای ٢٠٠٣ پارتی و یەکێتی نەیانتوانی بە پێی بەرنامەیەک کار بکەن بۆ: 1- گێڕانەوەی ئاوارە کەرکویەکانی سەردەمی بەعس. 2- یەک سیاسەت و یەک بەرنامە لە کەرکوک. ٢ ئاسایش، ٢ دەزگای هەواڵگری، ٢ پەروەرە .... تا دەگاتە شۆراوی پارتی و شۆراوی یەکێتی. دەرئەنجامی ئەم سیاسەتە کوردی ئەم ناوچەیە وەک جەنابی مەندیللا١ ( وتارە بەناوبانگەکەی ساڵی ١٩٩٧ لە ئەڵمانیا ) فەرموی بەبێ ویست و حەزی خۆی هەم لە ناوەوە هەم لە دەرەوەی وڵات پەرتەوازە بوە.. لە کاتێکدا لە ناخ و دڵی ئەو میللەتە ویستی دروستبونی دەوڵەتی کوردی و بونی ماڵی سەربەخۆی خۆی رەگی داکوتاوە . زۆر تاڵە بەڵام راستیەکە و دەبێت بگوترێ، ئەوەندەی کورد لەسەردەمی دەسەڵاتی حیزبی کوردیدا ئاوارەبوە، شەهید و دیل و بریندار بوە هێندەی کەمتر نیە لە زیانەکانی دەستی دوژمن ( لەم رۆژانە لە سلێمانی سواری تەکسیەک بوم، دەرکەوت کە لە ئاوارەکانی دوای ٣١/ئابی/١٩٩٦ هەولێرە، ئێستاس ناوێرێ بگەڕێتەوە). تاڵێکەی زیاترە کاتێ دەبینین دەسەڵاتی حیزبی کوردی ئامادەی فامکردنەوە نیە. ئێستا 1- بارودۆخی کەرکوک و ناوچە کورسدستانیەکانی دەرەوەی هەرێم زۆر خراپە لەمترسیدایە. گەڕانەوە و کۆکردنەوەی کوردی ئەم ناوچانە زۆر ئەستەمە. 2- لە تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان، کوردانی تاراوگە نەک ئامادەیی گەڕانەوە نیە، بەڵکە ئەگەر رێگە ببێت و مافی پەنابەری بکرێتەوە جگە لە دەسەڵێتداران و خودا پێدوان بەکەمی ئەم وڵاتە گەنجی پێوە دەبیندرێ. دەپرسم: ئەگەر کۆ نەکرێتەوە چۆن ماڵی بۆ دروست دەکرێت؟ دەپرسم : ئەگەر حیزب و سەرکردەیەک لە توانایدا نەبێت بفامێتەوە کی ماڵ دروست بکات؟. دەپرسم: ئەگەر میللەتێک وای لێکرابێت خاکی خۆشنەوێت و بێهیوا کرابێت جۆن ماڵ دروست بکات؟ دەپرسم : بۆ ناوخۆش، ئەگەر روح و هێزی موعارەزەبون نەبێ، میللەت ئومێدی بەچی بێت، ئەسپە شێتی دەسەڵات لەچی بسڵەمێتەوە؟. دوای ئەم پرسیارانە پێویست بە پشودان و هاتنەوە سەرخۆیە، پاشان هەنگاونانە. دڵنیام، لە کۆتاییدا تاکی کورد هێندە ژیرە دەزانێ چۆن و لە کوێوە هەنگاو دەنێ.! باشترە بۆ ئەوەی باش پشو بدەین و بێینەوە سەرخۆ، گوێ لە ماندێلا بگرین.! هیوادارم نمونەی کاکە هەرێم مەحمود سەمەن زۆربێت. بیرۆکەی نوسینی ئەم بابەتە لە قسەکانی جەنابی ماندێللام وەرگرتوە. مەلا فرمان کەرکوک،١٧/٦/٢٠١٩
دڵشاد حسێن خەریکە داھێنانێکی نوێ دێتە سەر پێناسەی کۆیلایەتی نوێ، بەوەی لە حیزبێکدا خەباتت کرد و بە ھۆی پلەیەکەوە موچەیەکت ھەبوو ، ئیتر ئەو موچەیە زۆر یان کەم، ھەق بێت یان ناھەق، کە ئەوە باسێکی ترە. ئیتر ئەبێت ببیتە کۆیلەی دەسەڵاتدارانی حیزب و وەک ئەوەی حیزب تۆی لە ئەستێرەیەکی ترەوە ھێنابێت و پلە و موچەی پێبەجشیت و خۆت ھیچ نەبوو بیت. بێگومان تا ئێستاش حیزبەکانی دەسەڵات بەشێکی زۆر ئەندام و کادیرانی بە ھۆی موچەوە پاپەندیان بە حیزبەوە گرێداوە. کاتێک پلەدارەکانی ناو یەکێتی ، بوون بە گۆڕان، یەکێتی زۆر ھەوڵیدا ئەو موچە و ئیمتیازاتانەی بە قەولی خۆیان بە ھۆی یەکێتیەوە دەستیان کەوتوە لێیان ببڕێت، لەمەدا ئەوانەی وەزیر و پەرلەمانتار و پلە تایبەتی حکومی بوون تا ئاستی بەرێوەبەری گشتی و قایمقام و بەرێوەبەر ، یەکێتی نەیتوانی دەستکاری ھیچ موچە و ئێمتیازاتێکیان بکات. چونکە موچەی حکومەت بوو و بە پێی یاسا وەریان دەگرت. تەنھا ئەوانەی کادری حیزبی بوون توانی موچەکانیان ببڕێت. بەڵام گۆڕان گەڕانەوەی موچەی ئەو کادرانەی کرد بە ئەولەویەتی کاری فراکسیۆن لە پەرلەمان و توانی لە ماوەی دوو ساڵدا موچەی ئەو کادیرانە بە قەرەبوەوە وەبگرێتەوە. ئەمە ھەنگاوێک بوو بۆ ئازادکردنی حیزبایەتی و دەرھێنانی ئەو بیانوە بەدەست حیزبەوە بۆ ئەوەی ئازاد بن لە بیروڕا و حیزبایەتی و کۆیلایەتی حیزبی بە موچەوە نەھێڵن. کەچی بەداخەوە ئێستا ئەم مۆدیلە نوێیە کۆیلایەتیەی کە گۆڕان لە گۆڕی نا، ئێستا کەسانێک ئەو مۆدیلە پەرەپێدەدەن و پێیان وایە کە بە ھۆی حیزبەوە گەشتیتە پلەیەک و بویتە خاوەن موچە، ئیتر ئەبێت بێدەنگ بیت و ئەگەر دەنگیشت کرد واز لە موچەکەت بێنە. ئەوانە بوونەتە پەرلەمانتاری گۆڕان لە خولەکانی پەرلەمان کەس لە سفرەوە دروستی نەکردون ، بەڵکو خۆیان لە جومگەسەرەکیەکانی گۆڕان خەباتیان کرد و ھەریەکە و بەشی خۆی وەک دەنگدەرانی قوربانی داوە و ھەشە لە بەرئەوەی خۆی فیگەرێکی باش بوە ، گۆڕان خۆی داوای لێکردوە خۆی بپاڵێوێت و بەشێکی زۆری دەنگەکانی گۆڕانی بەدەستھێناوە. ھەبوە پێش ئەوەی ببێتە پەرلەمان ھەم پێشەکەی و ھەموو موچەکەی کەمتر نەبوە لە موچەی پەرلەمان، نمونە بۆ ئەوە زۆرە.بۆیە ئەگەر کەسێک پێی وایە موچەی خانەنشینی ناھەقیە ئەوا دەزگای پەرلەمانت لە بەردەستە و بەشداری حکومەتیت، چۆن بە یاسا دەدرێت ، ئەتوانی بە یاسا بیبڕیت، نەک بێیت و لە چاوبرسێتێەوە بڵێیت مادام موچەت ھەیە ئەبێت بێدەنگ بیت، یان موچە وەرمەگرە ئەوجا ئازادبە. ئەی ئەوانەی ھەمان موچەیان ھەیە و ئاقڵ گوێڕایەڵی حیزبن بۆ ئەوان حەڵاڵە، ئەمەیە دوفاقی و کۆیلایەتی مۆدێرن و زیندوکردنەوە و پەرەپێدانی کۆیلایەتی موچە. تێبینێ: من پەرلەمانتاری خانەنشینم.
چیا عەباس لە گەڵ دەستپێکردنی فەرمی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆ چەند هەڵسوراوێکی دڵسۆزی گۆڕان جەختیان لە کارنامە رەسەنەکەی بزوتنەوەکە کردۆتەوە، لە بەرامبەردا چەند کادر و کارمەندانی بواری راگەیاندنی پارتی هەڵمەتێکی زبریان بەرامبەر ئەو هەڵسوراوانە بەرپا کردوە. بۆ بەرچاورونی هەمو لایەک تێگەیشتن لە سروشتی جەماوەری و رێکخراوەیی و سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان کارێکی پێویستە تا هیچ لایەن و کەسێک نەکەوێتە هەڵەوە و لە روانگای ئەو تێگەشتنەوە هەڵسەنگاندنی واقیعی و دروست دارێژێت. بزوتنەوەی گۆڕان بریتیە لە جەماوەر و دۆست و دەنگدەر و گۆرانخواز و هەڵسواراوەکان کە بەرنامەیەکی فرە ئاراستە کۆی کردونەتەوە، ئەمانە هەمویان هەوێنی بزوتنەوەکە پێكدەهێنن و خاوەنداریشن. گۆڕان بەشە رێکخراوەیی و سیاسیەکەی بزوتنەوەکەیە کە هەڵبژاردن زۆربەی جێبەجێکەرانی بەرنامەکە دیاری دەکات. تێگەیشتن لەم سروشتە تایبەتیەی بزوتنەوەی گۆڕان پێویستە تا کارتەکان تێکەڵاو نەکرێن و هیچ کەسێک و لایەنێک نەتوانێت ئیدیعای خاوەنداریەتی و هەوێنی بزوتنەوەکە بۆ بەشێک لە بەرپرس و هەڵسوراو و کارمەندی گۆڕان بکات. بۆ گۆڕان دەستورێک پەسند کراوە کە مەبەست لێی رێكخستنی پەیوەندیەکانی نێوان بزوتنەوەکە و بەشە هەڵسوراوەکەی بو و هاوکاتیش چەند زەوابتێکی لە خۆ گرتوە بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و بەرێکردنی کارەکان. مەخابن دوای وەفاتی نەوشیروان مستەفا دەستەیەکی دەسەڵاتداری گۆڕان بەشێکی گرنگی دەستورەکەیان بەلارێدا بردوە، بۆیە گۆڕان دوچاری داکشان بۆتەوە و جەماوەری بزوتنەوەکەشی زۆر نیگەران و دڵگران کردوە. سەرهەڵدانی ئەم دیاردانە و خەستبونەوەی بەرەی نارەزای ناو بزوتنەوەکە شەرعیەتی دامەزراوەکانی گۆڕانیشی خستۆتە ژێر پرسیارەوە، لەم روانگایەوە رێکەوتنی ئەو دەستەیە لە گەڵ پارتی بۆ بەشداری لە حکومەت دوا قسەی بزوتنەوەکە نیە. ئەمە بەو مانایە نایەت کە جەماوەری بزوتنەوەی گۆڕان دژ بە رێکەوتنی سیاسی و حوکمرانینن، ئەوەی بە لایانەوە بنەرەتیە رەنگدانەوەی کارنامەی بزوتنەوەکەیە لەو رێکەوتنانە و زەماناتی جێبەجێکردنی و ئەو هەڵسوراوانەی بۆ ئەو ئەرکە رادەسپێردرێن. زیادە بۆ ئەم پرەنسیپە بنەرەتیانە هەڵسوراوانی گۆران بەرۆحی یاخیبون و نارەزایی ئەقڵانی مەدەنی گۆشەکراون، فێر نەبون کۆیلایەتی و تەعەدا و ناهەقی لە کەس قبوڵ بکەن، تەنانەت گەر لە ناو خودی گۆڕانیشەوە بێت. بۆ وەبیرهێنانەوەی هەمو کارنامەی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرەتاوە و تا ئەمرۆش چەند خاڵێکی بنەرەتی لە خۆ گرتوە: یەکەم: وەستانەوە دژ بە گەندەڵی و نا شەفافی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، دوەم: بە دامەزراوەکردن و نیشتمانیکردنی جومگەکانی حوکمرانی هەرێم، سێیەم: کارکردن بۆ بەدیهێنانی سیستەمێکی پەرلەمانی راستەقینەی گونجاو و وەستانەوە دژ بە بەبنەماڵەکردنی دەسەڵاتی سیاسی و حوکمرانی. ئەو هەڵمەتەی چەند کادیرێکی پارتی بەرامبەر بەو گۆرانخوازە رەسەنانەی بزوتنەوەکە بەرپایان کردوە هیچ لە مەسەلە بنەرەتیەکەی بزوتنەوەی گۆران ناگۆرێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە پێداگری و سوربونی گۆڕانخوازە رەسەنەکان لە سەر کارنامە رەسەنەکەی گۆڕان توندوتۆڵتر دەکات، تایبەت ئەوان لە دە ساڵی رابوردو ئەزمونێکی دەوڵەمەند و چر و پریان بەدەست هێناوە. بزوتنەوەی گۆڕان بە دەستی دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە کەمیان نەچێشتوە، ئەو مێژوە نابێت ببێتە پێوەری سەرەکی بۆ کاری سیاسی و ئایندە بەڵام وەک مێژویەک دەمێنێتەوە و بەها و پێگەی خۆی هەیە و هیچکات ناتوانرێت بسرێنرێتەوە. ئومێدەوەرام ئەو کادیرانەی پارتی سروشتی بزوتنەوەکە و گۆڕان، تایبەت لەم ساتە وەختەدا، وەک خۆی ببینن، داکشان و لاوازبونی گۆڕان بۆ هیچ مەرامێک بەکار نەهێنن، چونکە دوا قسە بۆ بزوتنەوەی گۆڕانە. چیا عەباس رۆتەردام: ١٦ی جونی ٢٠١٩
بەشی یەکەم سەرکەوت شەمسەدین دوێنێ فەیسبوک بە بیری هێنامەوە کەدوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک سەرۆکی پارتی بە هاوبەشی ژمارەیەک حزب "بەردێکی خستە گۆمێکەوە" بریاری ریفراندۆمی دابوو، و چارەنوسی هەمو میلەتی دایە دەست "ئەگەر سەریگرت،" ئێمە ژمارەیەک نوسەر و رۆژنامەنوس و چالاکوان بێدەنگیمان شکان لە بەیانێکدا دژایەتی خۆمان بۆ بۆ ئەو بریارە مەترسیدارەی بارزانی خستەروو. هەر ئەوکات چەکلەکانی دەوری بارزانی و میدیا چەواشەکارەکانی هەڵمەتی تەخوین و ناوزراندن و هەرەشەی کوشتن و دەرکردنمان لە وڵات کرا. زۆری نەخایان بارزانی شکستی هێنا و لەگەڵ خۆیشی هەرێمی کوردستانی روبەروی فیتنەیی و ئاشوب کردەوە و نزیک بووشەرێکی قەومی ماڵوێرانکەری نەبراوە بخولقێنێ. نە بارزانی و نە چەکلەکانی دەوری نەهاتن داوای لێبوردن بکەن بۆ ئەو هەموو تۆمەت و تەخوینکردنانەیان، سەرەرای دۆڕانی ئەوان وراستگۆیی ئێمە. لە هەمان بەروار چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ هەردوو هاورێ و هاوپیشەم مامۆستا ئەحمەد و کاک هۆشیار، کەیسی نەوتی هەرێم (موچە نا، چونکە ئەوەیان بابەتێکی جیاوازە) لە دادگای فیدراڵی جوڵاند بە مەبەستی برینی دەستی قاچاغچییەکانی نەوت (نێچیرڤان_ئاشتی)، چەکلەکانی دەوریان و کەناڵ و پەیجە چەواشەکارەکانیان بە هەمان تۆنی دوو ساڵ لەمەوبەر کەوتونەتە "پەلامار" بە ئیعازی ئاغاکەیان و بە بەرنامە تەخوین ئەکەن چونکە ئەزانن "سەرچاوەی خەزێنەکەیان" کەوتۆتە مەترسی و ئیتر لەژێر ناوی "سەربەخۆی ئابوری" کە هیچ نیە جگە لە قاچاغچێتی و تاڵان، نە ئێمە و نە ئەو سەدان هەزار کەسیان بۆ فریونادرێ چونکە ئەوەی ئێمە ئەیکەین ەرکێکی ئاینی و ئەلاقی و نیشتیمانی یە. ئەمە شەرە لەنێوان نوێنەری گەل و گروپێک چەتە و قاچاغچی نەوت، بۆیە ئەمەشەرێکی ئاسان نیە و چاوەروانی زۆر لەمەقورستر ئەبێ بکەین، چونکە ئەمە تەنیا بەرکوڵەکەیەتی. دڵنیام وەک "بەردەکەی ریفراندۆم" جوهدێکی زۆرمان پێویستە تا تا ئەم بەردەی "نێچیرڤان_ئاشتی" لەو گۆمە دەرئەهێنینەوە، کوردستان لە قەهر و تورەیی هێزە توندرەقەکانی عێراق بپارێزین بەڵکو عێراق بکەینە دەرفەتێکی گرنگوپر بەرەکەت بۆ کوردستان وە بە پێچەوانەشەوە. خودا و پاشان خەڵک پشتیوانبێت ئەوهەنگاوەی ناومانە گەڕانەوەی نییە و چیتر رۆبۆت لە بەغداد نییە بەڵکو بە چاوێکی ساغ و بە مەعریفەیەکی قوڵەوە و بە بەکارهێنانی دەسەڵاتی دەستوری و یاساییمان ئەو بەڵێنەی بەخەڵکمانیاوە پاشگەزبونەوە نیە لێی. هیواشم ئەوەیە کە چۆن چەکلەکانی دەوری بارزانی بە هەموتوانای خۆیان خەریکی تەخوینکردنی ئێمەن، خەڵکی دڵسۆز و سەربەخۆ پشتیوانی ئەم هەوڵەی ئێمەبن کە هەوڵێکە گرنگتر و گەورەترە لە حزب و بەرژەوەندی حزبی. ماویەتی...
کاوێز مەلا پەروێز تازەترین دەرکەوتنی اخی حەدیدی لە میدیاکان، لێدوانی بوو کە رازی نین جارێکی تر پێشمەرگە بۆ کەرکووک بگەرێتەوە، دەزانم گەرانەوە و دەرکردنی نە بەدەستی ئەوی ئارەبە نە بەدەستی منی کوردە، هەر دوولامان مقاشی دەستی ئەو دەوڵەتانین کە بۆ بەرژەوەندییەکانیان هەڵماندەسورێنن، نموونە بۆ ئەمە زۆرە، ئەوەش جێی رەخنەم نیە، و بگرە دەبێ ئارەبێک هەروا بیر بکاتەوە و مافی خۆشیەتی وەلێ رەخنە لە خۆمانە ئا ئا لەخۆمانە. لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەرێم اخی ئیسماعیل وەک کەرکووکیەک مێوانی مووفەزڵ بوو، زۆر کەرکوکیش لەسەر پارتەکەی سەرۆک ئاوارە بوون، نەک بۆ ئەو مەراسیمە دەعوات نەکران، کە ئەوە گرنگیش نیە بەڵکوو بۆ دوو ساڵ دەچێ ئەم سەرکردانە کە ئیسمایل و ئەرشەدەکان دەعوات دەکەن رێک مامەلەی کوێلە بوون لەگەڵ ئەو جوامێرانە دەکەن کە تەنیا گوناه و تاوانیان ئەوە بوو پارتی بوون و لەسەر پارتی تێهەڵدران و ئاوارە بوون. ئینجا هەر ئەوەش نا ئەو اخی ئیسماعیلە کە چەند جارێک لە دیداری تەلەفزێۆنی باشم تەزاندوە و چاکم بەزاندوو ماڵی لەو هەولێرەیە لە ژێر پاسەوانی پێشمەرگە و ئاسایش، شەوانیش لە چایخانە راقیەکانی هەولێر ئەوەی خەڵک پێی ئێژن رێستۆرانت و کافی رۆژ ئەکاتەوە، دووریش نیە ئەم سەرنج و رەخنەیەم لەو اخیە نیگەرانی بکات و بە پێشمەرگە هەولێرم پێ چۆڵبکات، بۆیە تکایە ئەم نوسینە با تەنیا بەینی خۆمان بێ، چونکە شوێنێک نیە تازە بتوانم روویی تێبکەم. هەر ئەوەش نیە بەڵکوو ئەوانی تریش هەروان خۆ لە رووداوەکانی خورماتوو قەرداشی ئازیزیان نیاز معمار ئۆغلۆ ماڵی کوردی داگیر و وێران دەکرد، کوردی دەکوشت لەم هەولێرە پاسەوانی لە ماڵەکەی دەکرا، بەس تێنەگەیشتم چۆن لە بیرکراوە بۆ ئەو مەراسیمە بانگهێشت بکرێ، بەینی خۆشمان بێ لە تیڤیەوە چاوم بە دوایی اخی پلایس و ئەوانی هاوشێوەی گێرا چونکە هەم چاوم کز و هۆڵەکە سیخناخ لە خەڵک بوو نەمدی جا نازانم ئەو هاتبوو یا نا! ئیتر ئەوهایە پیاو لە ترسی دڵی زۆر ناسکی اخ و قەرداشەکان ناوێرێ هەندێ جار رازی دڵی بە با بکات، نەکا سکاڵامان لێ بکەن چونکە دەرگەی سەرکردەکانمان بۆ ئەوان لەسەر گازەری پشتە.
ئادەم ئاودەل لەدوای روخانی رژێمی بەعس و دروستبونی حکومەتیێکی نوێ لە عێراقدا ، ھەمیشە کورد کۆمەڵێ کێشەی لەگەل بەغدادا بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە و نەتواندراوە چارەسەر بکرێ ، ھەر لە کێشەی خاکەوە بیگرە تا بودجە و موچە و مەلەفی نەوت و غاز . ئەگەرچی لە پێشودا کورد بە یەکگرتووی و بە ھێزێکی زۆرەوە لە بەغدابوو بەتایبەت لە سەروبەندی نوسینەوەی دەستور و بنیاتنانەوەی عێراق ، بەڵام بەشێک لە کێشەکانی نێوان کورد و بەغدا یا بلێین حکومەتی ھەرێم و بەغدا بێ چارەسەر مانەوە و بەھۆی چارەسەرنەکردنیشیان بەرەبەرە تەشەنەیان سەند و زیاتر ئالۆز بون . یەکێکیش لەو کێشە ھەڵپەسێردراوانە بابەتی نەوت و غازە ، ئەگەرچی تا مام جەلال لە ساحەکەدابوو ، دۆخەکە بە وەستاوی مایەوە و نەیھێشت بگاتە تەقینەوە ، بەڵام دوای نەخۆش کەوتنی مام جەلال و دورکەوتنەوەی لە گۆرەپانەکە ، دۆخەکە بە برینی بودجەی ھەرێم لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراقەوە تەقییەوە و تا ئێستاش دوای تێ پەربونی زیاتر لە پێنج ساڵ و گۆرینی دوو سەرۆک وەزیرانی تر ، نەتواندراوە بگەرێندرێتەوە سەردەمی مام جەلال . زۆرجار لە لایەن ھاولاتیانی ھەرێمەوە مەلەفی نەوت بە سەرئێشە و بەڵا بۆ ئەم وڵاتە ناوزەنگ ئەکرێت و ھەر لەم روانگەیەشەوە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە لە رێگەی ئەو مەلەفەوە ، ھاوڵاتیان دوچاری نارەحەتی و نەھامەتی لە شێوەی برینی بودجە و موچە بونەتەوە . کە بە شێکی زۆری کەلەکە بونی ئەو گرفتانە بە ھۆی نەبونی دامەزراوەیەکی موئەسەساتی نیشتمانییەوە ھەیە ، کە ئەو جۆرە پەیوەندیانە لە گەل بەغدا رێکبخات و چارەسەریان بکات . ھەمیشە لە ھەرێم دەنگێک ھەبووە کە بەغدای وەک دێوەزمەیەک وێناکردووە و بە سەرچاوەی نەھامەتیەکانی ئەم ھەرێمەی زانیوە ، پاڵپشتی سەرەکی ئەو دەنگەش پارتی دیموکراتی کوردستان بووە ، کە ھەموو کات لە رێگەی ئەو جۆرە لە تسریحات و ھوتافانە ، ویستویەتی چاوی خەلک لەسەر نارێکیەکانی حکومەتەکەی ھەولێر لابدات و بە شەری بەغداوە سەرقاڵیان بکات و لە ھەمویشی مەترسیدارتر بە شەری نەتەوەیی بە ھاوڵاتیانی بفرۆشێتەوە . ئێستا لە بەغدا لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکەوە ھەولێک ھەیە بۆ شەفاکردن و رونکردنەوەی داھاتی ھەرێم و ئاشکراکردنی دۆسیەی نەوتی ھەرێم ، بەڵام لە لایەن بەشێک لە سەرکردەکانی پارتی و لە رێگەی میدیاکانیانەوە ، ھێرشێکی گەورەی رێکخراو و بەرنامە بۆ دارێژراو دەکرێتە سەریان . وەک ئەوە وایە ئەوان بەرپرس بن لە بەھەدەردانی سامانی وڵات و دزینی موچەو بودجەی خەڵک ، ئەوان بن کە خاوەنی دەیان گرێبەستی نەوتی ناشەفاف و نادیارن ، ئەوان بن بە بۆری تایبەت و بە تانکەری درەنگی شەوانە نەوت ئاودیو بکەن و ھەر ئەوانیش بن خاوەن کێڵگەی نەوت بن . پارتی و بەرپرسانی ھەولێر لە جیاتی وردبونەوە لە ھۆکارەکانی بلاو بونەوەی کێشەکان و فەراھەمکردنی دۆخێکی ئارام و باشتر بۆ گەنجان و ھاولاتیانی ئەم ھەرێمە ، زیاتر سورترن لەسەر شاردنەوە و داڵدەدانی قوتی خەڵک و سەفتەکردنیان لە ژێر زەمینەکان . ئەگەر ئەو پەرلەمانتارانە خائینن و راستگۆ نین ، ئەی کوا موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان ؟؟؟ لە کاتێکدا بەغدا پێنج موچەی بەتەواوی ناردووە و وا ھی شەشەمیش خەریکە بگات ؟؟؟ ئێستا جۆرێک لە سیاسەت کاری پێ دەکرێ کە قسە شتێکە و کردار شتێکی دی ، لە میدیاکانیانەوە بە غدا جارێک موفلیس و جارێک دوژمنە ، بە کرداریش شەر و ھەراو زەنایە بۆ وەرگرتنی پۆستێک لە بەغدا. لەھەموی ترسناک تر ئەوەیە، بەھۆی ئەو بودجە زەبەلاحەی میدیاکانیان لە بەردەستیانە ، ھەرکەسێک لە دژی سیاسەتەکانی ئەوان دەنگ ھەڵبرێ ھەر زوو بە شەیتان و بە کرێگیراو دەشوبھێندرێ ، بێ ئاگا لەوەی کە ئەوەی لەم وڵاتە دەگوزەرێ لە نەھامەتی و بێ کاری و نەداریدا ، لە دونیای ئەمرۆدا بێ وێنەیە..
فرمان عەبدولڕەحمان ساڵی ۲۰۰٦ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دامەزرێنراو ئاشتی هەورامی بوو بە وەزیری ئەو وەزارەتە، هەتا ئێستا کە وەزارەتەکە و وەزیرەکەشی کە بەدرێزایی ئەو ماوەیە لە هەمان پۆستدایە ۱٤ ساڵی تێپەڕاندووە.. لە ماوەی ئەو ۱٤ ساڵەدا توانرا نەوت بفرۆشرێ و چەندین کۆمپانیای زەبەلاحی نەوتی هێنرانە هەرێم و هەرێمیش لەسەر نەخشەی وزەی جیهان جێگیرکرا.. ئەمانە هەمووی راستن، بەڵام ئەی دەرەنجام چی؟ دەرەنجام دوای ۱٤ ساڵ لە وەبەرهەمهێنان لە کەرتی نەوتداو خۆبەڕێوەبەری ئەم کەرتە، نزیکەی ۳۰ ملیار دۆلار قەرزارین، لە کاتێکدا عێراق دوای هەشت ساڵ جەنگی سەختی لەگەڵ ئێران ۷۰ ملیار دۆلار قەرزار بوو، ئاخر چ لۆژیکێک رێگەدەدا ئێمە نەوتمان فرۆشتبێ و دواجاریش نزیکەی نیوەی ئەو پارەیە قەرزار بین کە جەنگی سەختی ۸ ساڵەی ئێران هێنایە سەر عێراق. بە هەرحاڵ قەرز هەر قەرزەو قەرزاربونیش لە ئەدەبیاتی ئابوریدا یەک مانا دەدات ئەویش شکستە، یەعنی بە کوردیی دوای ۱٤ ساڵ مومارەسەی سیاسەتی نەوتی لەلایەن هەرێمەوە نەک خێرو خۆشی بۆ خەڵک نەهێنا بەڵکو ئێستا قەرزاریشین و باجەکەشی ئەوەتا خەڵک دەیدات کە هێشتا موچەی مانگی سێی وەرنەگرتووە.. جا ئەنیشتاین دەڵێ گەمژەیی ئەوەیە هەمان رێگە تاقیبکەیتەوەو چاوەڕوانیش بیت دەرەنجامی جیاوازت دەستگیربێ!! هاوڕێیان هەر بەجدی ئەمەوێ بەرگری لە سیاسەتی نەوتی هەرێم بکەم، بەڵام بەداخەوە هەرچی بەدواداچون ئەکەم جگە لە زیانی کوشندە بۆ گوزەرانی خەڵک هیچی دیکە نابینم، سەر لەو هەموو لوغزەش دەرناکەم بۆچی رابەرانی سیاسەتی نەوتی هەرێم ئامادەبوون ئەنجامی ریفراندۆم هەڵپەسێرن، کەچی ئامادە نین ۲۵۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بدەنەوە بە عێراق. ئایا هەر بەجدی ریفراندۆم گرنگتر بوو یان نەوت ؟ هەربۆیە داواکارم تکاکارم لە ناسیونالیستەکان له پارتیەکان لە هەر کەسێک، دەستی ماچەکەم تێمان بگەیەنێ چۆن بەرگری لە سیاسەتێک بکەین کە ۳۰ ملیار قەرزی خستبێتە سەر گەردنی ئەزمونەکەمان !! وێنەکە تابلۆیەکی هونەری هونەرمەند عەلی رەزا گەرمیانیە
سەلاح رەشید لە رۆژی دوشەمەی رێکەوتی ١٠ حوزەیرانی ئەمساڵ، کە نێچیرڤان بارزانی وەک دوهەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێرا، تارمایی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی بەسەر هەمو کوردستاندا، یان بەسەر زوربەی کوردستاندا بوە راستیەکی رون. لە دوای ١٩٩١ پارتی هەنگاو بە هانگاو دەسەڵاتی خۆی چەسپاندوە، هیچ پۆستێکی گرنگ نیە لە کوردستان کە راستەوخۆ یان نارستەوخۆ لەژێر دەسەڵاتی ئەو بنەماڵەیەدا نەبێت.. ئەم دەست بەسەراگرتنەی دەسەڵات، لە رێگای (شەرعی و هەڵبژاردنەوە) وە ئەنجام دراوە. هەمو پۆستە گرنگەکانی حکومەت و دەرەوەی حکومەت لەژێر دەسەڵاتی ئەواندان، ئەوە ( بارەگای بارزانی، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەزگای ئاسایش، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، پەیوەندیەکانی دەرەوە و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان)، باشە ئەگەر حکومەتێک ئەم هەمو دەسەڵات و پۆستە گرنگانەی لابێت..ئیتر وەزارەتی تری بۆچیە، خۆ ئەگەر یەکێتی و گۆڕان شەڕ لەسەر پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم یان وەزیرێک یان بەرێوەبەرێکی گشتی بکەن..بێگومان پارتی زۆر بە خۆشیەوە ئامادەیە داخوازیەکەیان زۆر بە زیادەوە قبوڵ بکات (وەک چۆن ئەو پۆستانەی کە گۆڕان وەریدەگرێت زیادترە لە ژمارەی کورسیەکانی لە پەرلەماندا)، لەبەر ئەوەی وەزارەتەکە هی خۆیەتی، با وەزیر هی خۆی نەبێت.. زۆر کەس لەو بروایەدایە، پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم کە دراوە بە پارتی یان راستتر، دراوە بە بنەماڵەی بارزانی، ئەوا نێچیرڤان بارزانی یەکێکە لەو کەسانەی کە شایستەی ئەو پۆستەیە لەناو ئەو بنەماڵەیەدا، سەرەرای ئەوەی هاوڵاتیانی کوردستان ئاوڕ لە ساڵانی دەسەڵاتی ئەو ئەدەنەوە، هەستیان نەکردوە کە لە سەردەمی ئەودا یەکسانی کۆمەڵایەتی هەبوبێت، کەس نەیبینی کە کەسانی گەندەڵ و دزی سیاسی و ئیداری ئەم هەرێمە بدرێن بە دادگا و هاوڵاتیان بە چاوی خۆیانەوە ئەو دزانە بە کەلەپچەەوە ببینن، نەیانبینی دزێکی گەورە، لە هەرەمی هەرسێ دەسەڵاتە بەرزەکە، وەزیرێک یان بریکارێک، بەرێوەبەرە گشتیەک، دەست رۆیشتوانی بنەماڵە حیزبیەکان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادیری سەربازی و سیاسی دیاری حیزبەکان و خزم و کەس و کاریان زیندانی بکرێن..ئایە گەندەڵی و دزی لە ماڵ و موڵکی حکومەت هەبوە، ئەگەر هەبوە کوا ئەنجامەکانی؟ هەر لەم سەردەمەدا دەسەڵاتی حیزب بەسەر هەمو بورەکانی کۆمەڵگادا زیادی کردوە، لە حکومەت و دەرەوەی حکومەت، سیستەمی دادوەری و خوێندن، پاشەکشەی کردوە و کەم بوار هەیە لە حوکمرانی مۆرکی حیزبی پێوە دیار نەبێت، هەروەها هیچ کارێک لە بواری ئیداری و ئابوری و داریی و سیاسیدا ئەنجام نادرێت، ئەگەر هاتو ئەندامی حیزبێکی دەست رۆشتو نەبیت و کەس و کارت کەسە دیارەکانی حیزبەکانی دەسەڵات نەبێت، یاخود راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ نەبێت بە شەریکیان. هەروەها لەم سەردەمەدا ئازادی رادەربڕین ئازادی تاکە کەسی بەرتەسکیەکی دیاری بەخۆیەوە بینیوە. بەڵام ئەوەی کە لە رۆژی ١٠/٦ دا روی دا، زۆر کەسی توشی نائومێدی کرد.. ئەو ئاهەنگە، کە تەنها لە هەندێ وڵاتی رۆژهەڵاتی دواکەوتو ئەبینرێت بۆ دەستبەکاربونی سەرۆک، کۆمەڵێک راستی چەسپاند لەوانە: 1. وتاری یەکەم، کە مەسعود بارزانی بە کورتی پێشکەشی کرد، ئەو راستیەی چەسپاندنی کە ئەو وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو وتارەی نەخوێندەوە و هەر بەو ناوەش پێشکەش نەکرا، بەڵکو وەک (سەرۆك) ی کوردستان وتاری خوێندەوە و وەک (مەرجەعێک) بۆ هەمو گەلی کورد. 2. پیاهەڵدانی زۆری بارزانی لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانیەوە، بۆ ئەو بو کە نیشانی هەمولایەکی بدەن کە ئەو سەرۆکی هەمو گەلی کوردستانە، ئەبێت هەمولایەک سوپاسی ئەو بکەن کە ئەم دەسکەوتانەی بۆ گەلی کورد هێناوتە دی.! 3. فەرامۆشکردنی بە ئەنقەستی رۆڵ و مێژوی خەباتی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا، سەرەتای هەوڵێکە بۆ سرینەوە و لەبیرکردنی رۆڵی هەمە لایەنەی ئەو دو سەرکردەیە. 4. فەرمۆشکردنی تەواوی رۆڵی پەرلەمانی کوردستان (ئەو ئاهەنگە، دانیشتنی رەسمی و یاسایی پەرلەمانی کوردستان) بو، ئەوەی نە باسکرا و نە دیار بو، باسی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان بو، ئەمە ئاماژەیەک بو کە حیزب لەم وڵاتە دەسەڵاتداری یەکەمە و حیزبیش دامەزراوەیەکی مەدەنی نیە و پەرلەمان هاوکار و یاریدەدەری ئەو دەسەڵاتەیە و هەبونیان یان نەبونیان هیچ لە واقیعی سیاسی ئیمرۆی کوردستان ناگۆرێت..جگە لە بەهەدەردانی بوجەیەکی زەبەلاح نەبێت بۆ دەزگایەکی مردو. 5. چاوەرێ دەکرا کە نێچیرڤان بارزانی، هەر هیچ نەبێت، هێڵی سەرەکی سیاسەتی ئایندەی حوکمرانی خۆی دەستنیشان بکات و هەرچەندە باسی لەوە کرد کە ئەو سەرۆکی هەمو هێز و هەمو دەنگ و رەنگەکان ئەبێت، بەڵام باسی ئەوەی نەکرد چۆن ئەم وشەیە تەرجومەی کاری رۆژانە دەکات وچۆن ئەتوانێت وەک سەرکردەیەکی حیزبی بیر نەکاتەوە و هەڵسوکەوت نەکات. ئەم قۆناغەی کە تێکەوتوین، زۆر کەم خەتای پارتی یان بنەماڵەی بارزانی تێدایە، چونکە ئەوانیش وەک هەمو هێزێکی سیاسی تر ئەیانەوێت و دەخوازن و کار بۆ ئەوە دەکەن کە ببن بە حیزبی یەکەم و لە هەڵبژاردنەکاندا زوربەی زۆری کورسیەکان ببەنەوە، وە ئەمەش خواستێکی ڕەوایە، ئەگەر بە رێگای یاسایی و دور لە فرتوفێڵ بێتە دی. بەشێکی تری روداوەكە ئەوەیە، کە کێ بارودۆخی سیاسی کوردستانی گەیاندە ئەوەی پارتی ببێت بە هێزی یەکەمی بێ رکابەر و بارزانی ببێت بە (سەرۆک) و مەرجەعی کورد.. بێگومان و بێ لێکدانەوە، ئەوەی تەرازوی هێزەکانی لە کوردستان بەم شێوەیە لێکرد، بە دەرەجەی یەکەم یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بو..ئەو هێزەی کە لە کوردستان و دوای راپەرین و تا هەڵبژاردنی ١٩٩٢ هێزی سەرەکی یەکەم و سەرەکی بو، ئێستا ئەو هێزە گەورەییەی جاران بوە بەو هێزەی کە چەندەها گروپ و باڵ و مینبەر و جەماتی یاری پێوە دەکەن و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیەکەی، ململانێیانە چاویان بە مەسعود بارزانی بکەوێت و وتاری پێدا هەڵدەن و زوربەی مەکتەبی سیاسیەکەیان شەڕ لەسەر ئەوە دەکەن کە خۆیان یان نەوەکانیان پۆستی وەزیری وەرگرن و ببن بە ئەندامی کابینەکەی مەسرور بارزانی. ئەمە جگە لەوەی کە پارتی زۆر ژیرانە و بە وردی کاری لەسەر ئەوە کردوە کە زۆر لە سەرکردەکانی یەکێتی بە خواستی خۆیان لە کۆمەڵێک بەرژەوەندی بازرگانی و ئابوری جیاوازەوە لە هەولێری پایتەختەوە بگلێنێت و نەتوانن بە ئاسانی واز لە بەرژەوەندیەکانی خۆیان بهێنن لەبەر هەڵوێستی سیاسی. بێگومان بارودۆخی بزوتنەوەی گۆڕان لە یەکێتی باشتر نیە، ئەگەر خراپ تر نەبێت، گۆڕان تاقیکردنەوەیەکی تفت و تاڵی هەیە لەگەڵ پارتی کە پێویستی دەکرد زۆر با ئاگاوە مامەڵە لەگەڵ پارتی بکات و پێش شەڕە کورسی لە هەولێر، بارودۆخی ناو بزوتنەوکەی چاک بکردایە، لە جیاتی وەرگرتنی چەند پۆستێک، هەروەها هەوڵی بدایە رۆڵی سەرکردایەتی هێزێکی گەورەی جەماوەری ئۆپۆزیسیۆن دروست بکات. زۆر لە بەشداربوەکانی گۆڕان لە کابنیەکەی نێچیرڤان بارزانیدا، نمونەیەکی باشیان پێشکەش نەکرد، ئەمە جگە لە هەڵوێستە و بەرنامە سیاسیەکەی گۆڕان، کە باسی لێوە ناکرێت و کاڵ بۆتەوە.. راستیەک هەیە کە زۆر جار باس کراوە، ئەویش ئەوەیە، پارتی هێزێکی موحافیزکاری خێزانیە، بەڵام بە مۆدێرینترین شێوە کار دەکات، حیزبەکانی تر، خۆیان بە هێزی پێشکەوتوخواز و مۆدێرن و سۆسیالیست ئەزانن، بەڵام بە عەقڵیەتی کۆن و زۆر موحافیزانە کار دەکەن.. لەبەر ئەوە بڕوا ناکڕێت لەم قۆناغەدا پارتی نەیباتەوە. تەبایی ناو هێزەکان و ئاشتی و ئارامی لە کوردستاندا لەوەوە دروست نابێت، کە هێزێک هەمو جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵات بگرێتە دەست و رۆڵی برا گەورە ببینێت، بەڵکو لەوەوە دروست دەبێت، کە حیزب و حکومەت بکرێن بە دەزگای مۆدێرنی سیستەماتیک و یەکێتی و گۆڕان ئەبدێتی خۆیان بکەن و بە عەقڵیەتێکی نوێ و فراوان و کراوە بەسەر خۆیاند بچنەوە و بڕیاری ئازایانە چاکسازی هەمەلایەنە بدەن کە لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بگونجێ و هەوڵی جدی بدەن بۆ بەردەوامی بە هەرەسهێنانی و بچوک بونەوەی خۆیان، ئەبێت لایان رون بێت، ئەو سیاسەتەی ئێستا ئەیبەن بەرێوە، بەرەو هەڵدێریان ئەبات و بچوکتریان دەکاتەوە. قۆناغی حیزبی پێشرەو بەسەرچو، بەڵام ئۆباڵی پچوکبونەوە و بێهەڵوێستی و دورکەوتنەوە لە جەماوەر، تەنها لە ئەستۆی خودی حیزبەکەدایە و تەنهاش خۆی ئەتوانێت چاکی بکاتەو،. کەم کەس لە کوردستاندا ئاواتی ئەوەی هەیە کە لە ژێر ساییەی دەسەڵاتێکی یەک هێزیدا بژی و هێزەکانی تریش وەک پاشکۆ بەدوای هێزە گەورەکەوە بن، ئەوەش ئەو هیوایە و خەوە نەبو کە ساڵانێکی زۆر گەلەکەمان خەباتی لە پێناودا کرداوە..
عوسمان گوڵپی خودا بە مانای پەرستراو و بۆ گەڕاوە، لە ھەر دینێکدا تەماشا بکەی دەبینیت خودا بە کۆمەڵێ سیفەت وەسفدەکرێت کە لە ھەموویاندا خودا باڵادەست و بریاردەر و یەکلاکەرەوەیە و گفتوگۆی فەرمانەکانی ناکرێت و ئەو ھەرچی بەباش زانی بۆ بەندەکانی ئەوە باشەکەیە، بژێویی و ژیان و مردن لای ئەوە و ئەو دەزانێ چی بۆ ئێمە باشە. ئەوەی مەبەستی منە لێرەدا باسکردن نیە لە خودای باڵادەست و بەراوردکردن نیە، ئەوەندەی ڕاستکردنەوەی تێڕوانینێکە کە کۆمەڵگەکانی بەرەو وێرانە بردوە و شەخسەکان بونەتە بڕیاردەر لەسەر کۆمەڵگەیەکی گەورە، تەنھا بەھۆی ئەوەی تێڕوانینیان بۆ خۆیان لە مرۆڤێکی ئاساییەوە دەگۆڕێت بۆ ئەوەی کە ئەوان لە سەرو ھەموانەوەن و زۆر جار بەجۆرێک مامەڵە لەگەڵ مرۆڤەکاندا دەکەن کە دەبێتە کۆیلەبوون. مرۆڤەکان بۆئەوەی ببنە سەرۆک چەندین ڕێگا بەکاردەھێنن و بەشێکیان خەونەکانیان لەباردەچێت و بەشێکی تریان دەگەنە ئامانجەکانیان. تەماشایەکی وڵاتانی جیھانی سێھەم بکە بە ڕوونی دەبینی سەرۆکەکان زۆرترینیان ڕێگەی گەشتنیان بە سەرۆکایەتی ئاسایی و یاسایی و تەندروستە و بەشێکیشیان ھەڵگری ئاڵای شۆڕش و بەرەنگاربونەوەی ستەم بون و ھەندێکیش ھەڵگری دروشمی چاکسازی و دژایەتی گەندەڵین. بەڵام لەبەر ئەوەی بیرکردنەوەیان بۆ سەرۆک بوون ھەڵەیە و پێیان وایە سەرۆک بون واتا ھەمووشتبوون و بڕیاردەری ڕەھایە. مرۆڤ بۆ خۆی گەر ئاستی ڕۆشنبیری لە ئاست سەرۆک بوندا نەبێت یان یاسایەکی کار پێکراو نەبێ کە لێپێچینەوە لە سەرۆک بکات یان میللەت ھوشیار نەبێ ئیدی دەکەوێتە داوی حەزو خواستەکانیەوە و لە مرۆڤێکی ئاسایی پارێزەرەوە دەبێتە مرۆڤێکی پێشێلکاری خۆسەپێن و بەمەش ھەر ھەنگاوێکی کە دەینێت بەرلە ھەمووشت لە خزمەت خۆیدایە بە ئامانجی مانەوە و بەھێزکردنی پێگەی شەخسی. لە ڕاستیدا ھۆکارگەلێک ھەن کە وا دەکەن سەرۆکەکان بتوانن ھەرچیان بوێ ئەوەبکەن و بۆشیان بچێتە سەر ئەویش بونی کەسانێکی بەرژەوەندی خوازی ھەلپەرستە کە ھاوکارن لە تۆخکردنەوەی ئەوەی کە بەڵێ جەنابی سەرۆک عاقڵترین و بەھێزترین و بیرمەندترین مرۆڤی وڵاتە. ئەوەی لا دەکەنە یەقین کە خودا کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەئەم بەخشیوە کە بە کەسیتری نەبەخشیوە، ئیدی ئەمە وادەکات سەرۆک لە مرۆڤێکی ئاساییەوە بگۆڕێت بۆ مرۆڤێکی باڵا، دەیەوێت ھەر بڕیارێک بدات بۆی جێبەجێبکرێ، ئەوەی ئەو دەیکات ئیدارەدانە و سەرۆکیە و سیاسەتە، کاری ئەوانیتر تەنھا جێبەجێکردنە و کێش جێبەجێکارێکی باش نابێ بفەرمێ بۆ سنورەکانی دەرەوەی وڵاتی ئەو چونکە پێی وایە ئەو حاکمی موتڵەقی وڵاتە و ھاوڵاتیان کرێچی و ئەو خاوەن تاپۆی وڵاتە. گەر زۆر دوور نەڕۆی سەدام حسینی سەرۆکی عێراق بەجۆرێ حکومڕانیکرد کە خودای یەکەمی عێراقە و تاکە بڕیاردەر ئەوە و خاوەنی ھەمووشتێکی ئەم وڵاتەیە و ئەو بژێویی خەڵک دەدات و دەیان ژیێنێت و ئەویش بڕیاری مردن دەدات. بۆ ئەمەش تەنھا نەبوو، بەڵکو ھەزاران فیدایی و مرۆڤی ماستاوچی کاریان دواکەوتن و وەسف و پیاھەڵدان و شاھیدیدانی درۆبوو، تەنانەت لە بەھیزکردنی پێگەکەیدا ھەزاران مامۆستای ئاینی و ڕیش سپی و گوێلێگیراو ڕۆڵیان ھەبوو، لە میمبەرەکانەوە دوعای تەمەندرێژیان بۆ دەکرد و میمبەریان بۆ شاردنەوەی تاوانەکان بەکاردەھێنا و ناشیرینی سەرۆکیان جوان دەکردەوە ھەزاران مرۆڤی جەللاد چاوەڕێی فەرمانێکی بوون و درۆکانیان پینەدەکرد، کەس نەبوو بڵێ بۆ؟ چۆن؟ نابێ! ناکرێ! ئەم ھەموو بڕیارە سەرشێتانە چیە؟ ھەربۆیە عێراقی کردە وڵاتێک کە زۆرترینی ھاوڵاتیان خۆشحاڵبن بە کۆتایھاتن و مردنی و کۆتاییەکەشی ڕوونە. گەر سەرنجێکی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بدەی نمونەی زۆر جیاواز دەبینی سەرۆکەکان پێش ئەوەی بگەنە دەسەڵات زۆر جیاوازترن لەوەی کە دەبنە سەرۆک. سەرۆکەکان یەکەمین ھەنگاویان دوورخستنەوەی ھەموو ئەوانەیە کە ھۆکاربوون بۆ ئەوەی بگاتە سەرۆکی و بەبێ ئەوان ئەم نەدەبوە سەرۆک، پێیان وایە ئەو کەسانە مەترسین لەسەر پێگەکەیان چونکە بە نیەتی مانەوەی ئەبەدی دێن و کاری بۆ دەکەن، میزاجیان بەھەموو ئەوانە ناخوا کە ڕەخنەیان لێ دەگرن و ھەنگاوەکانیان ڕاست دەکەنەوە یان دەیانەوێ لەو ڕێگایە لا نەدەن کە بۆی ھاتن. سەرۆکە دواکەوتوو و خۆسەپێنەکان حەزیان لە وەسف و پیاھەڵدانە، دەیانەوێ گۆرانی بە باڵایاندا بڵێی، حەزیان لە گەورەبونی زیاترە، حاشیەیەک دروست دەکەن کە کۆمەڵێ سیفاتی پێ ببەخشن کە مرۆڤەکانیتر نیانە، حاشیەیەک بەشێکی بە گەمژەیی و بەشێکیش بۆ بەدەستھێنانی بەرژەوەندی و بەشێکیش ترسنۆکی و دەستگرتن بەکڵاوەکەوە دەبێتە ھۆی ئەوەی سەرۆک وەک خودا ھەڵسوکەوت بکات و ھەرچی ویست ئەوە بکات و حاشیەکەشی سودمەند دەبن لەو داھاتەی ھی ھەموانە نەک ئەوان. بەڵام بەتەنیشت ئەمانەوە وڵات دوادەکەوێت و ژیانی ھەزاران کەس دەکەوێتە مەترسی و ڕەخنەگرەکان قڕدەکرێن و زیندانەکان پڕ ئەکرێن لە مرۆڤی مەرد و زاناکان بە ناچاری وڵات جێ دەھێڵن و نەزانەکان دەبنە جێگرەوە ئەمە چیرۆکی وڵاتانی دواکەوتووە لە کاتێکدا وڵاتانی پێشکەوتوو و خەڵکی ھۆشیار ھەمیشە بونەتە مەترسی لەسەر سەرۆکەکان و بەم ھۆیەشەوە تەواوی دەسەڵاتەکان بونەتە بەشێک لە خۆشگوزەرانی و ئەو ڕۆژەی سەرۆک دێت دەزانێت کەی دەڕوا، ناتوانێ میزاجی بکاتە یاسا و ھەرچی ویست ئەوە بکات و بە مرۆڤی دەمێنێتە و وەک مرۆڤ مامەڵە دەکات و وەک مرۆڤیش دەروات و وڵات دوای خۆی نابێتە وێرانە. دەبێت ھەموان بگەینە ئەو بڕوایەی کە سەرۆکەکان ئەوە نین کە خۆیان دەیزانن وبەرچاویان ڕوونبێ کە ئەوان خودا نین بەڵکو تەنھا کەسی یەکەمن و ئەوەندەش ڕێزیان دەگیرێ کە ڕاستگۆبن لەگەڵ خۆیان و خەڵک و دروشمەکانیان، دەبێت بزانن شایەنی ئەوەن ڕاستبکرێنەوە و بچنە بەردەم دادگا و زیندانیش ببینن، دەبێت بزانن سەرۆک بە واتای ئەوە نییە کە ھەرچی ویست ئەوەبێ و ئەوە ڕووبدات مێژووش بڕیەتی لە چیرۆکی سەرکردەو سەرۆکە پاوەنخوازەکان و کۆتاییە ناشیرینەکانیان.
مەحمود رەزا بزوتنەوەی گۆڕان جیا لە هەمو حیزبەکانی کوردستان و ناوچەکە، لە شەقامەوە دروست بو، نەک لە ژوری داخراوا. ئەوێ رۆژێ ناڕەزایەتی خەڵک لە دەسەڵات گەیشت بوە لوتکە. کاکە نەوەی رەوانشاد، کە تاکە سیاسیی کورد بو، پشت ئەستور بە تەجرەبەی دورودرێژی سیاسیی خۆی و بە زانستی سیاسەت، کاتی دروست بۆ کردە و جوڵەی گەورە، دیاری بکا، دەنگە ئازا و بوێرەکانی شەقامی لە چوارچێوەی بزوتنەوەی گۆڕانا کەناڵیزە کرد و کردی بە هێرێ کە تەرازوی هێزی پێ گۆڕی. هەرکەس وتاری: "دوای ئەم هەمو رەخنەیە ئینجا چی؟" رەوانشادی خوێندبێتەوە، ئەبێ بزانێ کە ئەو، گۆڕانی بۆ گۆڕینی بنەڕەتیی سیستمی حوکمڕانی دروست کرد نەک بۆ پینەوپەڕۆکردنی ئەم رموزنەی ناونراوە "حوکمەت". رەوانشاد لە ساڵەکانی کۆتایی تەمەنیا، روبەرێکی فراوانی بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە تەرخان کرد بو: "چۆن بتوانین چەک و پارە لە دەستی حیزبە حوکمڕانەکان دەر بهێنین؟" چونکە دوای چەن هەوڵێکی سیاسیی جیاواز لەگەڵ پدک و ینک، بە یەکجاری بۆی ساخ بوەوە کە ئەم دو حزبە ئامادە نین لە پێناوی بەرژەوەندیی گشتی و نیشتمانیا، رێگەی چاکسازیی نەک بنەڕەتی، بەڵکو رواڵەتی یش بگرنە بەر. ئەوەشی ئەزانی کە، هەتا چەک و پارەی خەڵکی هەرێم لە دەستی ئەم دو حیزبەیا قۆرخ کرابن، ناتوانرێ گۆڕین لە سیستمی حوکمڕانیا بکرێ. لەبەر ئەوە، ئەگەر مەگ بواری بدایە، قورسایی کاری سیاسیی خۆی ئەخستە بواری دەرهێنانی چەک و پارە لە دەسی پدک و ینک و ئەیکردن بە موڵکی خەڵک/ حوکمەتی خەڵک. پەروەردگار ئەوی لێ سەندینەوە و فریای هێنانەدی ئەو ئاواتەی خۆی و زۆرینەی هەرەزۆری خەڵکی کوردستان نە کەوت. بەڵام ئەوەی ئێستا فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغا بە تەمایەتی و ئەوەی سێ پەرلەمانتاری: گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و نەوەی نوێ، بەڕێزان: وشیار عەبدوڵڵا، ئەحمەدی حاجی رەشید و سەرکەوت شەمسەدین دەستیان داوەتێ، ئەشێ بە هەنگاوی یەکەمی هەوڵدان بۆ دەرهێنانی پارە و چەک لە دەسی حزب لەقەڵەم بدرێ. هەموتان سەرکەوتو بن... دڵنیام زۆرینەی هەرەزۆری خەڵکی کوردستان، بە دۆست و لایەنگرانی پارتی و یەکێتی یشەوە، چاوەڕێی هەڵاتنی رۆژێکی وان.
ئاری هەرسین لە وڵاتێكدا ڕێكەوتنی سیاسی لە نێوان نوخبەی سیاسی سەركردایەتی حیزبەكاندا دەكرێت. هەرچی خەڵكانی دەرەوەی ئەو نوخبەیەیە، مافی ڕادەڕبڕین و ڕەخنەیان هەیە، بەڵام هیچ لە ڕێكەوتنەكان ناگۆڕن. ئینسانی سیاسی عاقڵ خۆی بە بالۆرەی لاوە كی خەڵكی بێ دەسەڵات و بێ بڕیارەوە مەشغوڵ ناكات. بەڵكو زیادتر خەریكی جێبەجێكردنی بەند و ماددەكانی ڕێكەوتنەكان دەبێت و كات بە وەڵامدانەوەو خۆ شڵەژاندنەوە بە فیڕۆ نادات. فڵان كەسایەتی بزوتنەوەی گۆڕان یان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆمێنتێكی لەسەر ئێمە هەبێت زۆر لە مەسەلەكان ناگۆڕێت و دونیاش خراپ نابێت. حەتمەن ئەو كەسایەتیانە بۆیە ئەو ئەتوارانە دەنوێنن چونكە مەرامی خۆیان بۆ نەچۆتە سەر و توڕەن، ئێ قەیدی چیە، توڕەیی خەسڵەتێكی سادەو ساكاریئینسانیە. لە هەمان كات دا پێویستە ئێمە لەو حەقیقەتە تێبگەین، وەك چۆن لە ناو ڕیزەكانی حیزبی ئێمەدا كەسایەتی هەن كە لەوانەیە حەزیان بە بەشداریكردنی بزوتنەوەی گۆڕان نەبێت لەم كەبینە نوێیەدا، بە هەمان شێوە كەسایەتیش لەناو بزوتنەوەی گۆڕان هەن كە حەزیان بەم ڕێكەوتنە نیە. بەڵام نە ئەو دەنگە ناڕەزاییانەی ناو ئێمە و نە ئەوانەشی ناو بزوتنەوەی گۆڕان دەسەڵاتی تێكدانی ڕێكەوتنەكەی نێوانمانیان نیە. گرنگە لەو بنەمایە تێبگەین كە هاوپەیمانی نێوان ئێمەو بزوتنەوەی گۆڕان بە مانای تەسلیم بوون بە یەكتر نیە... بە مانای دەمكوتكردنی بۆچوونی ئازاد و ڕای جیاواز نیە. دەنگی جیاواز (لە چوارچێوەی مەنتیقی سیاسی) لە قازانجی پڕۆسەی دیموكراسیە لە كوردستان. بەڵام ئەگەر هات و ئەو دەنگانە چونە بابی تەشهیر و تەخوینەوە، ئەوا ئەوكات ئێمە قسەیەكی دیكەمان لەگەڵ ئەو تەخوینچی و تەشهیرچیانەدا دەبێت. ئەوكات پێیان دەڵێین: ئێوە كێشەتان لەگەڵ ئێمە دا نیە، بەڵكو كێشەتان لەگەڵ سەركردایەتی خۆتان هەیە. چونكە ئەگەر ئێمە خراپیش بین، ئەوا سەركردایەتی ئێوەیە كە دانی خێری بە ئێمەدا ناوەو ئامادەی بەشداریكردنی حوكمڕانیە لەگەڵمان لە هەرێمی كوردستان. بچن خۆتان لەگەڵ خۆتان ساغ بكەنەوە و، قومبەلەی كێشە ناوخۆییەكانتان بەڕوی ئێمەدا مەتەقێننەوە. بۆیە پێویستە ئەندامانی پارتی لە حاڵەتی وادا بە گوێی مامۆستا شوكری فەزلی بكەن و هیچیتر: گێرەشێوێنێ كە كای كۆنی بەبادا لەكنت چاكە هەر لێی خوڕی سەیری دەم و كاوێژی نەكەی با لێگەڕێین كاك مەسرور بارزانی سەرقاڵی ئەركە سەرەكیەكەی خۆی بێت، كە ئەویش بریتیە لە پێكهێنانی حكومەتی كابینەی نۆهەم. ئەو كابینەیەی كە خەڵكی كوردستان ماوەیەكی دوور و درێژە چاوەڕوانی پێكهێنانی دەكەن.
د.محهمهد خدر مهولوود له ئێستاوه بۆ ئاینده، رۆژی ١٠-٦-٢٠١٩ كهرنهفاڵی سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی وهك سهرۆكی ههرێمی كوردستان بهرۆژێكی دیكهی مێژوویی دادهنرێ و له دیرۆكی خهباتی سیاسیی و شۆرشگێری نیشتیمانیدا شوێنێكی تایبهتی له رۆژانی سهروهری نیشتیمانیدا دهبێت. رێورهسمی ئهو رۆژه مهزنه شارستانییهی پهرلهمانی كوردستان نهك ههر لهدیدی ناوخۆ، بهڵكو لهدید و بۆچوونی ئیقلیمی و نێودهوڵهتیش بهجوانترین نمایش و چالاكی سیاسیی و دبلۆماسی تازهی كوردستانی دهخوێندرێتهوه و كات و شوێنیشی لهكات و ساتێكدایه، شوێن ههولێری پایتهختی كوردستانه و سات، ساتی دوای ریفراندۆمی سهربهخۆیییە و پرۆسه راسپاردنی گهلی كوردستانه لهرێگای پهرلهمانهوه بۆ ئهمانهتی وهرگرتنی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستانه، یا بهواتایهكی دی پهرلهمانی كوردستان بهرێز نێچرڤان بارزانی وهك دووهم سهرۆكی ههرێم راسپارد. بۆیه تا ئهم رۆژه، گهر جهماوهری گهلی كوردستان و بزاڤه نیشتیمانییه رزگاریخوازییهكهی بهگشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان بهتایبهتی وهك براوهی یهكهمی پرۆسهی ههڵبژاردنی ٣٠ ی ئهیلولی ساڵی ٢٠١٨ پێویستیان بهوه بووبێ به پشتیوانی جهماوهر و بهگڕووتینێكی دیكه خۆیان رێكخهنهوه و وهك سهرۆك بارزانی له وتارهكهیدا ئاماژهی پێدا، وا خۆیان رێكخستهوه و بههێز و گڕوتێنێكی تر و به كارهكتهری كارا و شایهسته هاتنهوه نێوهنده سیاسیی و دبلۆماسییه نێوخۆیی و نێودهوڵهتییهكان. لهوهش پێویستتر و گرنگتر لهم كهرنهڤاڵه دیموكراتییهدا ئهوهبوو، ئهمانهتی سهرۆكایهتی ههرێم، وهك دامهزراوهی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستانیش لهدهستێكی ئهمینی ڕابهر و سهرۆكێكی مێژوو كردهی وهك سهرۆك بارزانی رادهستی سهرۆكێكی كارا و ئهكتیڤ و ناسراو بههێز بكرێت و پاڵپشت بهشهرعیهتی جهماوهری و دهسهڵاتی پهرلهمانی لهدوای رابهر و سهرۆك مهسعود بارزانیدا نێچیرڤان بارزانی ببێته دووهمین سهرۆك و سهرۆكایهتی ئهم جومگه ههره ههستیار و گرنگهی كوردستان بگرێته دهست. كارا كردنهوه و ئهكتیڤكردنی دامهزراوهی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان، بهبوونی سهرۆك نێجیرڤان بارزانی بهسهرۆكی، ههر له رۆژی یهكهمیی بهربژێربوونی به پیرۆبایی كردنی سهرۆك و بهرپرسانی باڵای وڵاتانی ئیقلیمی و نێودهوڵهتی ج به بروسكه یا نامه یا پهیوهندییه تهلۆفۆنییهكان ئهو متمامه نێو خۆیی و ئیقلیمی و نێو دهوڵهتییهی دهسته بهر كرد و ئامادهبووان و بهشدار بووانی رۆژی رێورهسمهكه و نێو هۆڵی سهعد عهبدوڵڵاش وێرای باوهر پێهێنان بهپرسێك كه ناوی پرسی كورده، متمانهبوون و پشتیوانی زیاتریان بۆ پرسهكه و بۆ سهرۆكی تازهی ههرێم دهستهبهر كرد . وتارهكانی ئهو رۆژه جگه لهوهی له ئاست و بیرورای جیا دابوون، هیچیان لهو راستییه نهگۆڕی كه گهلی كورد لهكوردستان خاوهن پرسێكی نیشتیمانی نهتهوهیی ئازادیخوازی دیموكرات دۆستی ئاشتی پارێزی ئاشق به ئاوهدانی و پێكهوه ژیانی هاوبهشی دیموكراتییانهی فره ئاین و نهتهوهیی بیروباوهڕ جیاوازه و ئهو كلتور و كهڵچهرهشی له قوتابخانه و رێبازی شۆرشگێڕی مستهفا بارزانی باوك وهك رێباز و پهیڕهو بۆ ماوهتهوه و وا رۆڵهكانی مستهفا بارزانی، به پهروهرده و رێنمایی و پشتیوانی و پشگیری و حیكمهت و ژیری سهرۆك بارزانی رابهر درێژه بهو كاروانه دهدهن و سهركردایهتی ئهو قۆناغه تازهیهش دهكهن. سهركردایهتی كردنهكهش له قۆناغی تازه به چهمك و تێگهیشتنی نوێ و سهردهمیانهی میكانیزمیهتی بهرێوهبردنی وڵات، لهسهر بنهماكانی دۆستایهتی و هاوپهیمانی و دراوسێیهتی و پێكهوه ژیانی سهرفرانه و سهروهری یاسا و بهرژهوهندی هاوبهش و هاوڵاتیی بوون لهنێو نیشتیمان و لهسهر خاك و له نێو كایهی جیۆسیاسیهكی كوردستانی ئازادو سهربهخۆدا. لهم روانگهیهوه ئهم كهنهفاڵ و رێوهرسمه چهنده نیمایش و چالاكیهكی سهركهوتوانهی سیاسی و دبلۆماسیی و ئیداری و پهرلهمانی بوو، بۆ بهههند وهرگرتن و خوێندنهوهی بهرامبهر و قهدرزانی میوان و مرۆڤ دۆستی ئهوهشی بهروونی گهیاند ویست و ئیرادهی تاكی كورد و كۆمهڵگای كوردستانی خۆنهچهماندنهوهیه بهرامبهر زوڵم وستهمی نێوخۆ و دهرهكی و ئیقلیمی. ههروا ئهم كهرنهڤاڵه سیاسییه دبلۆماسییه مهزنه، خۆرێكخستنهوه و نوێبوونهوه بوو، بهبوونی پیاوه شیاو و كارا و ئهكتیف و لێوهشاوهكان ههردوو سەرکردە( نێچیرڤان بارزانی، مهسرور بارزانی ) بۆ شوێنه شیاو و جومگه ههرهباڵاو ههستیارهكان بۆ( سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان، سهرۆكایهتی حكوومهتی ههرێمی كوردستان) . ئا. ئهمهیه، موژدهی ئاسۆی سیاسیی، نهێنی مانهوه و بهردهوام بوونی پرسهكه به پیرۆزی. لهم هاوكێشه هاوتهریبهدا (بوونی پیاوی شیاو و كارا و ئهكتیف لهنێو پرسێكی پیرۆزی نهگۆڕدا) گهیشتن به ئامانج بۆ كوردستانێكی بههێز له هیچ كات و قۆناغێكدا سازشی لهسهر ناكرێت.
مەلا فرمان رەخنەو ئازادی رادەربڕین، بەدەنگەوەچونی کێشەکانی خەڵکو خۆ بەخاوەنزانینو بون بەمحامی خەڵک، رەخنەگرتنو لێپرسینەوە لەدەسەڵاتی جیبەجێکردن لەئەرکو پرەنسیپە لەپیشینەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی رەسەنن. لە یەکێک لە بریار و راسپاردەکانی کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانی رەسەن هاتوە ( گۆڕان کە بەشداری حکومەت دەکات، میدیاکەی لەگەڵ خۆی نابات). بەتایبەتی لەم کابینەیە هێشتا نازاندرێت ئایا گۆڕان بەشدارە لە دەسەڵات یان موچەخۆرە لەو کابینەیە. لە هەموو حێڵەتێکدا دەبێت راسپاردە و بریاری کۆنفرانس وەک خۆی جێبەجێ بکرێت " نابێت گۆڕان لەگەڵ خۆیدا میدیاکەشی بەرێتە دەسەڵاتەوە". پێویستە خانەی راپەڕاندن و جڤاتەکان بەبێ هیچ لێکدانەوەیەک وەک خۆی جێبەجێی بکەن. دو ٢ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند کەیسێکی باشیان وروژاندوە، لەوانە: پەرلەمانتار کاوە محمد: بە فەرمی داوا لە بەڕێز عادل عبدالمهدی سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی دەکات کە داوا لە حکومەتی هەرێم ( بە تایبەتی بە ڕێزان نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هەورامی )، و نجمالدین کریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک کە ناوەڕۆکی هەریەک لەم رێکەوتنانە ئاشکرا بکەن: رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی تورکیا سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم کە بە (رێککەوتنی پەنجا ساڵە) ناسراوە. ئەم نەک هەر پرسێکی دارایی و قوتی خەڵکە بەڵکە پرسێکی نیشتمانیە. لەگەڵ وڵاتێک ئیمزا کراوە کە سەرۆکەکەی سەرۆکی ئەملا بە سەرۆکی عەشیرەت دەزانێ. رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و پارێزگاری پێشووی کەرکوک (نەجمەدین کەریم) سەبارەت بە شایستەی پترۆدۆلاری کەرکوک کە لەساڵی (٢٠١٥) دا ئیمزاکرا. پەرلەمانتاری ناوبراو لەفەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ناوەرۆکی ئەم هەنگاو و داواکارییە و هۆکارەکانی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن خستەڕوو. پەرلەمانتار وشیار عبادللە بەڕێزی بە هاوکاری و هەماهەنگی چەند پەرلەمانتارێکی دی دەیەوێت پێداگری بکات لە : بە مەبەستی بەدواداچون بۆ پرسی نەوتی هەرێم سەردانی دادگای فیدرالی عێراق دەکەن و لیکۆڵینەوە لە سکاڵای وەزارەتی نەوتی عێراق دەکەن لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم. بەڕێزی پیداگری دەکات و دەڵێت " دەبێت داهاتی نەوتی هەرێم بە یاسا چارەسەر بکرێت و لە ٤چێوەی سامانی عێراقدا لە خزمەتی دانیشتوانی کوردستان بێت، نەک لە دەستی نا ئەمیندا بێت و بخرێتە خزمەتی دەستە و گروپ و بە تاڵان ببرێت. ئەمەی ئەم دو بەڕێزە قسەیان لەسەر کردوە و بەدواداچونی بۆ دەکەن، ویستی ناخی هەمو هەڵسوڕا و گۆڕانخوازێکە چونکە دەقاودەق ئەرکی خۆیان نەک هەر وەک پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕانی رەسەن جێبەجێ دەکەن بەڵکە ئەرکی وەفای خۆشیان وەک محامی خەڵکی کوردستان جێبەجێ دەکەن . ئەم هەنگاوانە نەک هەر جێی رێز و تەقدیرە بەڵکە دەبێت هەمومان پشتیوانیان بین. نمونەتان زۆر. لە بری خۆسەغڵەتکردن، دەبو کادرەکانی پارتی و پەرلەمانتارەکانیان پشتیوانبونایا. ئەمە کارێکی یاساییە و بەندە بە پرسی نیشتمان و قوتی خەڵکەوە، رون و ئاشکرایە. بۆیە ناکرێ و نابێت و ناگونجێ ئەم کارەش وەک فشە و بیری نەتەوەیی ساختە و درۆ بەخەڵک بفرۆشرێتەوە.
