( درەو میدیا): هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری دەڵێت، هاوپەیمانییەكەیان موڵكی هاودیدانیانە نەك هیچ كەس و گروپێك تا چارەنوسی یەكلابكەنەوە. هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری لەڕونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ "درەومیدیا" نێردراوە ڕایدەگەیەنێت، چەند ڕۆژێكە لە میدیاكانەوە بە مەبەست و ئامانجی شەخسی و سیاسی باس لە هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی دەكرێت، لە كاتێكدا هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری پرۆژەیەكی سیاسی مەدەنیە و خاوەنداریەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هاودیدانی هاوپەیمانی و موڵكی هیچ كەسێك یان كەسیاتی و گروپێك نیە تا بتوانن تاكلایەنە بڕیار لە چارەنوسی بدەن. ڕوونکردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی چەند ڕۆژێکە لە میدیاکانەوە بە مەبەست و ئامانجی شەخسی و سیاسی باس لە هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی دەکرێت، لە کاتێکدا هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری پرۆژەیەکی سیاسی مەدەنیە و خاوەنداریەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هاودیدانی هاوپەیمانی و موڵکی هیچ کەسێك یان کەسیاتی و گروپێك نیە تا بتوانن تاكلایەنە بڕیار لە چارەنوسی بدەن. ئەو هەواڵانەش باس لە هەڵوەشانەوەی دەکەن ڕای شەخسین نەك هاوپەیمانی، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی هاوپەیمانی کە لە مادەی (بیست وپێنج) دا بەڕوونی لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەی پێ کردوە و دەڵێ ( هاوپەیمانی دەتوانێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە بەدەنگی سێ لەسەر چواری ئەندامانی کۆنگرەی گشتی) بۆیە هەر دەنگۆیەك لەو بارەیەوە ڕاو بۆچونی شەخسیە و ئەو هاودیدانەی بڕیاری بەردەوامیان داوە دەتوانن بڕیار لەسەر چارەنوسی هاوپەیمانیەکەیان بدەن نەك هیچ کەسێکی تر. هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری ٣١/١٠/٢٠١٨
( درەو میدیا): لە بڕیارێكدا ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018 ی پەرلەمانی كوردستانی پەسەند كرد ، لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی دادوەریدا نووسراوە: "دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانی رۆژی 30/10/2018 بە سەرۆكایەتی، جێگری سەرۆك، دادوەر عەلی عەوڵا ئەحمەد و ئەندامێتی جێگری سەرۆك، دادوەر عەبدوڵڵا عەلی ئەحمەد شەرەفانی و دادوەر محەمەد مستەفا مەحمود، بەناوی گەلەوە ئەم بڕیارەیان دەركردووە". هەروەها لە بڕیارەكەدا هاتووە: "پاش وردبینی سەرجەم تانەكانی سەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان - عێراق لە 30/9/2018، كە لەلایەن هێز و كیانە سیاسییەكانی بەشداری هەڵبژاردنەكە پێشكەشكرابوو، دادگا وردبینی لە ناوی سەركەوتووەكان و ئەو سكاڵایانە كرد كە لەسەریان هەبوو، دەستەی دادوەری ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەسەند كرد لەسەر ئاستی كیانەكان و كاندیدەكان كە لە سێ رۆژنامەی ناوخۆیی، لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راگەیاندنی كۆمسیۆن بڵاوكرابوونەوەو دەستەی دادوەری بە رێككەوتن لە 30/10/2018 پەسەندی كرد" كاتژمێر 12ی ئەمشەو كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاندو ئاماژەی بەوەكرد كە 96 بنكەی دەنگدان كە دەكاتە ( 119117 ) هەزار دەنگ پووچەڵكرانەوە، كە لە دهۆك 11 بنكە، لە سلێمانی 27 بنكە و هەولێر 59 بنكە پووچەڵكراونەتەوە. دەنگ و كورسی لایەنەكان بەم شێوەیەیە:. پارتی دیموكراتی كوردستان: 686،070 دەنگ- 45 كورسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 319،912 دەنگ- 21 كورسی بزووتنەوەی گــۆڕان: 186،903 دەنگ- 12 كورسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ: 127،115 دەنگ- 8 كورسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان: 109،494 دەنگ- 7 كورسی هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح: 79،434 دەنگ - 5 كورسی هاوپەیمانی سەردەم: 15،581 دەنگ - 1 كورسی لیستی ئازادی: 8،063 دەنگ - 1 كورسی كورسی پێكهاتەكان: - ھاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی: 3 كورسی - گەشەپێدانی توركمانی: 2 كورسی - چاكسازی توركمانی: 1 كورسی - لیستی میللەت: 1 كورسی - بەرەی توركمانی: 1 كورسی - لیستی رافیدەین: 1 كورسی - ئەنجوومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری، 1 كورسی - قەوارەی تاكی ئەرمەن: 1 كورسی هاوكات دەنگی بەشێك لە سەرۆكی لیستەكان بەم شێوەیە بووە:. * قوباد تاڵەبانی، یەكێتی: 182 هەزار و 551 دەنگ * شاسوار عەبدولواحید، نەوەی نوێ: 106 هەزار و 289 دەنگ * عەلی حەمە ساڵح، گۆڕان: 91 هەزار و 934 دەنگ هێمن هەورامی، پارتی: 47 هەزار و 436 دەنگ * سۆران عومەر، كۆمەڵی ئیسلامی: 42 هەزار و 459 دەنگ * شێركۆ جەودەت، بەرەو ئیسڵاح: 11 هەزار و 70 دەنگ ناوی كاندیدە دەرچووەكانی پارتی: 1. هێمن هەورامی: 47،436 2. هێڤیدار ئەحمەد: 32،322 3. جەلال پەرێشان: 30،444 4. سەروان محەممەد هەركی: 24،286 5. پێشەوا هەورامانی: 24،125 6. بەهجەت عەلی سپینداری: 23،636 7. سەباح مەحموود زێباری: 16،272 8. شەعبان عەلی شەعبان: 15،347 9. رزگار عیسا سوار: 13،940 10. رێڤینگ محەممەد هرووری: 13،312 11. حیكمەت محەممەد ئەبو زێد: 12،972 12. ئومێد خۆشناو: 12،536 13. شوان كەریم: 11،942 14. عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی: 11،930 15. بژار خالید عەبدوڵڵا: 11،366 16. رێبوار بابكەیی: 10،352 17. وەیسی سەعید: 10،309 18. موحسین حوسێن، 9،342 19. د. ڤالا فەرید: 8،548 20. سەفین ئاغا گەردی: 8،467 21. مەم ئەسكەندەر مەم ئەسكەندەر: 8،435 22. ئەرشەد حوسێن لۆلانی: 8،426 23. زانا مەلا خالید: 7،962 24. ئیحسان محەممەد: 7،707 25. بەهمەن عەبدوڵڵا: 7،552 26. بەختیار شوكری سلێمان: 7،548 27. جیهاد حەسەن: 7،544 28. سەعید مستەفا: 7،441 29. خەدیجە عومەر: 6،882 30. ئیدریس ئیسماعیل: 6،860 31. نزار مەلا عەبدولغەفار: 6،731 32. چیا حەمید: 6،702 33. تاهر محەممەد: 6،666 34. هەدیە موراد: 6،273 35. جوان یونس: 5،990 36. لیز فەلەكەدین كاكەیی: 5،978 37. رۆژان ئیبراهیم: 5،947 38. لەیلا عەبدولجەبار: 5،873، 39. نەجات شەعبان: 4،560 40. سەوسەن محەممەد: 4،555 41. گوڵیزار رەشید: 4،532 42. گەلاوێژ عوبێد عوسمان: 4،489 43. ژیان تاهر ئەحمەد: 4،078 44. حەسیبە سەعید: 3،962 45. گولستان باقی: 3،551 ناوی كاندیدە دەرچووەكانی یەكێتی: 1. قوباد تاڵەبانی، 182،551 2. بێگەر تاڵەبانی، 8،097 3. رێواس فایەق ، 5،982 4. شنۆ ئەشقی 5،534 5. رۆژان محەممەد 5،296 6. جەمال حەوێز 3،900 7. زیاد جەبار 3،783 8. عوسمان كەریم 3،765 9. سەركۆ ئازاد 3،560 10. هەژان حەسەن 3،358 11. عەباس فەتاح 3،079 12. فەیسەڵ عەباس 2،909 13. لوقمان حەمەد 2،721 14. هێرش حەسەن 2،695 15. هاوڕێ بەنا 2،602 16. شەمۆل میرە 2،558 17. بالامبۆ محەممەد 2،476 18. كاروان عەبدولڕەحمان 2،434 19. زیكرا ئەحمەد 2،277 20. عەبدولناسر ئەحمەد 2،216 21. سەلمە فاتح 1،719 ناوی كاندیدە دەرچووەكانی گۆڕان: 1. عەلی حەمە ساڵح، 91،934 2. شیرین ئەمین، 13،919 3. گۆران عومەر 7،675 4. شایان عەسكەری 3،378 5. یاسین خزر 3،205 6. رزگار محەممەد 3،157 7. ئاشنا عەبدوڵڵا 3،121 8. جەلال محەمەد 2،803 9. شاخەوان رەئووف 2،782 10. دابان محەممەد 2،283 11. بەڵێن ئیسماعیل 1،268 12. گولیستان سەعید 825 ناوی كاندیدە دەرچووەكانی نەوەی نوێ: 1. شاسوار عەبدولواحید، 106،289 2. كازم فارووق، 2،207 3. كاوە عەبدولقادر 1،694 4. دیاری ئەنوەر 1،393 5. سیپان سالم 1،355 6. مەم بورهان 1،147 7. موژدە محەممەد 1،080 8. شادی نەوزاد 561 ناوی كاندیدە دەرچووەكانی كۆمەڵ: 1. سۆران عومەر، 42،459 2. عەبدولستار مەجید، 19،143 3. عوسمان كانی كوردەیی 10،862 4. هەورامان گەچێنەیی 4،179 5. موسلیم عەبدوڵڵا 4،072 6. بەدریە سیوەیلی 1325 7. شوكریە سمایل 955 ناوی كاندیدە دەرچووەكانی بەرەو ئیسڵاح: 1. د. شێركۆ جەودەت: 11،070 دەنگ 2. ئیسماعیل سگێری: 9،983 دەنگ 3. ئەبوبەكر هەڵەدنی: 6،292 دەنگ 4. سەرچنار ئەحمەد: 2،084 دەنگ 5. هەلەز ئەحمەد: 1،230 دەنگ ناوی كاندیدی دەرچووی لیستی سەردەم: 1. عەبدوڵڵا مەحموود، 7،774 ناوی كاندیدی دەرچووی لیستی ئازادی: 1. محێدین حەسەن، 1،222 كۆتاكان: ھاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی: 3 كورسی رومیو حوزیران 3،252 جەنان جەبار 1599 روبینە ئویلمك 815 - گەشەپێدانی توركمانی: 2 كورسی محەممەد سەعدەدین 2،187 سارە دڵشاد، 194 - چاكسازی توركمانی: 1 كورسی مونا نەبی، 2،236 - لیستی میللەت: 1 كورسی ئازاد ئەكرەم، 346 - بەرەی توركمانی: 1 كورسی ئایدن مەعرووف، 866 - لیستی رافیدەین: 1 كورسی فەرید یەعقوب 869 - ئەنجوومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری، 1 كورسی كلارا عودیشو 678 - قەوارەی تاكی ئەرمەن: 1 كورسی فاهیك كەمال، 615 دەنگ
لەسەر بانگهێشتی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بەمەبەستی كۆتایی هێنان بە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان رۆژی چوارشەمە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە, لە راگەیەنراوێكدا جەعفەر ئیمنیكی بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەكاتبۆ كۆبونەوە . بانگهێشت بۆ گشت ئهندامه بهڕێزهكانی پهرلهمانی كوردستان بهپێی حوكمی بڕگهی (یهكهم) له ماددهی (8) و بڕگهی (سێیهم) له ماددهی (18)و بڕگهی یهكهم له ماددهی (19)ی پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان، دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمان بریاریدا دانیشـتنی ژماره (1)ی نائاسایی خولی بههاره، ســـاڵی پێنجهم له خولی ههڵبژاردنی چوارهمی پهرلهمانی كوردستان ـ عێراق، له كاتژمێر (12)ی نیوهڕۆی رۆژی چوارشهممه رێكهوتی 31/10/2018 بێت، به مهبهستی كۆتاییهێنان به خولی ههڵبژاردنی چوارهمی پهرلهمانی كوردستان وتاری جێگری یهكهمی سهرۆكی پهرلهمان بهم بۆنهیهوهیە، تكایه لهكاتـی دیـاریكراودا ئامادهبن. لهگهڵ رێزدا.. جعفر ابراهیم ئێمینكی جێگری یهكهمی سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان-عێراق
( درەو میدیا): حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نیازە موچەی مانگەكانی ( 8 , 9 )ی موچەخۆرانی هەرێم بدات و موچەی مانگەكانی (10, 11 , 12 /2018 )ی موچەخۆران پاشەكەوت بكات و لەسەری مانگی 1/2019 ەوە موچە رێكبخاتەوە، ئەوە لە كاتێكدایە كە موچەخۆران چاوەڕەوانن نەك هەر موچەیان بۆ پاشەكەوت نەكرێت، بەڵكو پاشەكەوت نەمێنێت و حكومەت دەست بكات بە دانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكانیش. حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی تەواوەتی 4 مانگی 2015 و شەش مانگی 2016 و شەش مانگی 2017 و 7 مانگی 2018 ی موچەخۆرانی هەرێم قەرزار دەبێت. ئەوە لە كاتێكدا كە حكومەتی هەرێم هیشتا بەردەوامە لەسەر پاشەكەوتی موچە، هەرچەندە نرخی بەرمیلێك نەوت نزیكەی سێ هێندەی ئەوكاتی بڕیاری پاشەكەوتیدا بەرز بۆتەوە, داهاتەكانی هەرێمی كوردستانیش لە ئێستادا زۆر زیادی كردووە بە جۆرێك بە كۆی گشتی داهاتی هەرێم زیاتر لە یەك ترلیۆن دینارەو بەشی زیاتر لە كۆی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەكات داهاتەكانی هەرێم خۆی لە ( داهاتی نەوت ، بەشە پارەی بەغداد، داهاتی ناوخۆ، پارەی ئەمریكا) یەكەم/ داهاتی نەوت بەپێی خشتەكی ( سۆمۆ) تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی مانگی ئەیلولی هەرێمی كوردستان (405,378 ) بەرمیل بووە و لە مانگەكەشدا ( 12,161,328 ) بەرمیلی رەوانەكردووە كە داهاتی ئەو نەوتە دەكاتە ( 851 ملیۆن دۆلار ) كە نزیكەی ( 200 ملیۆن دۆلار)ی بۆ خەرجی كۆمپانیا و كرێی گواستنەوەو قەرزەكان دەڕوات، بەو پێیەش ( 651 ملیۆن دۆلار)ی دەمێنێتەوە كە دەكاتە ( 781 ملیار دینار) سێیەم/ پارەی عێراق ئەو پارەیەی كە مانگانە لە عێراقەوە دێتە هەرێمی كوردستانەوە ( 317 ملیار دینارە)، چاوەڕەوان دەكرێت لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقەوە زیادبكرێت. چوارەم/ پارەی ئەمریكا ئەو پارەیەی كە مانگانە ئەمریكا بۆ پێشمەرگەی تەرخان دەكات ( 25 ملیۆن دۆلار) ە واتا ( 30 ملیار دینار) . بەو پێیەش كۆی گشتی داهاتەكانی هەرێم دەكاتە : داهاتی نەوت ( 781,236,000,000 ) حەوت سەدو هەشتاو یەك ملیارو 236 ملیۆن دینار + داهاتی ناوخۆ ( 120 ملیار دینار) ە + پارەی بەغداد ( 317 ملیار دینارە) + پارەی ئەمریكا ( 30 ملیار دینار)، كۆی گشتی دەكاتە = 1,248,236,000,000 ( یەك ترلیۆن و 248 ملیار و 236 ملیۆن دینار ) بە وتەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان مانگانە بۆ موچە پێویستیان بە ( 897 ملیار دینار) هەیە بەو پێیەش داهاتی مانگانە (1,248,236,000,000 دینار - 897,000,000,000 دینار = 357,000,000,000 ملیار دینار لەكۆی موچە دەمێنێتەوە واتا داهاتی هەرێم بەشی موچەی تەواوەتی موچەخۆران دەكات و 357 ملیار دیناریشی زیادە كە بۆ خەرجی وەزارەتەكان و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەبێت. بەڵام تا ئێستاش حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەوامە لەسەر پاشەكەوت موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
( درەو میدیا): لەسەر داوای بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق رۆژانە 500 هەزار لیتر نەوتی سپی لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، تا هەر ماڵێك بەرمیلێك نەوتی بەركەوێت. سەرچاوەیەك بە "درەو میدیا"ی راگەیاند بەرهەم ساڵ داوای لە وەزیری پێشووی نەوتی عێراق كردووە، بڕی رۆژانەی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان زیاد بكات و ئەویش رەزامەندی لەسەر داواكەی دەربڕیوە، بە جۆرێك رۆژانە بۆ پارێزگای سلێمانی 180 هەزار لیتر و پارێزگای هەڵەبجە 108 هەزار لیتر و پارێزگای هەولێر و دهۆكیش 212 هەزار لیتر نەوتی سپی بنێردریت كە كۆی گشتی دەكاتە 500 هەزار لیتر نەوتی رۆژانە. ئەو نەوتەی لە بەغدادوە دێتە هەرێم جیاوازە لەو نەوتەی كە حكومەتی هەرێم خۆی دابەشی دەكات، ئەتوانرێت بە ئاسانی ماڵی بەرمیلێك نەوتی سپی بۆ دابین بكرێت، بۆ دابەشكردنی ئەو نەوتەی كە لە بەغدادوە دێت دەسەڵاتی تەواو دراوە بە پارێزگاكانی هەرێم بۆ دابەشكردنی ئەو نەوتە بەسەر ماڵاندا.
راپۆرتی: ئارام مەحمود ڕەنگە لەدوای "بزوتنەوەی گۆڕان"ەوە، هیچ هێزێك هێندەی "جوڵانەوەی نەوەی نوێ" و خودی سەرۆكەكەی خاوەنی وتارێكی ڕادیكاڵ و توند نەبوبێتن لە كایەی سیاسی هەرێمی كوردستان، گوتارێك، كە هەندێك " بە نوێنەرایەتیكردن و تەمسیلی ڕاستەقینەی شەقامی ناراِزیی لەبەرامبەر دەسەڵاتێكی بێباك و كەمتەرخەم" ناویدەبەن، هەندێكی دیكەش بە گوتارێكی " پۆپۆلیستیانەی" دەزانن كە هیچ باجێكی لەسەر نیە، هەندێكیش بە"موزایەدەیەكی ناواقیعی و دروشمبازی" ناویدەهێنن، زۆرێكیش پیادەكردنی ئەو شێوازە توندو ڕەقە لە گوتاری سیاسی، بە ئامرازێكی گرنگ و كاریگەری تاقیكراوەی دەزانن بۆ كۆكردنەوەی زۆرترین خەڵكی ناڕازیی و خۆ تەرحكردنیش وەك بەدیل و پڕكردنەوەی ئەو فەراغە سیاسییەی بەتایبەت لەدوای خاوبوونەوە و بێدەنگبونی ئۆپۆزسیۆنی جاران لە كوردستان دروستبووە، نەك شوێنگرتنەوەی فیعلی دەسەڵاتێكی "بەدكار" كە سیحری ئامادەیی هەر هێزێكی سیاسی ناڕازییە. هەندێك لەوانەی ڕەخنەیان لە "جوڵانەوەی نەوەی نوێ" هەیە، لەوەش دووتر دەڕۆن و دەڵێن، لەپێناو شوێنپێكردنەوە لەڕیزبەندی هێزەكان و شوێنگرتنەوەی هەندێكی تریان، لە دوو باردا زیادەڕۆیی زەق و بەرچاویان كردووە، گوتاری سیاسییان، وێڕایی ئەوەی "هەڵپەو هەڵەداوانی" زۆری پێوەدیارە "هێندە تەركیزیان لەسەر پەلارمادانی دەسەڵات و تەواوی هێزەكانی تر بووە، بەقەد ئەوە تەركیزیان لەسەر ئەوە نەبووە بۆ خەڵكی ڕونبكەنەوە چیان دەوێت" یان "ئەوەندەی هەوڵیانداوە لەڕێی ناشرینیكردنی ڕكابەرەكانیانەوە خۆیان جوان بكەن، هێندەی ئەوە كاریان بۆ دەرخستنی جیاوازی و جوانییەكانی خۆیان نەكردووە"، پێیانوابووە "چەندە وتارەكانیان دژی یەكێتی و پارتی توندتربێت هێندە "ڕاستگۆیی و ئازایەتییان" دەسەلمێنێت و زیاتر و زیاتر خەڵكیان لە دەور كۆدەكاتەوە" ئەوەش هەم لە لێدوان و هەم لە هەندێك بەیاننامەیاندا بەئاشكرا دیارە، ئەمە لە بارێكیدا، لەبارەكەی تریشدا، فڕیدانی كۆمەڵێك بەڵێن و پێشبینی كە دیسان زیادەڕۆییەكی هێجگار زەقی پێوەدیارە، كە دیارترینیان حسابنەكردنە بۆ قەبارەی بەرامبەر و هەندێك پێشبینی ناواقیعی، پرسیاری لەسەر میسداقیەت و خوێندنەوەی سیاسیان دروستكردووە. حسابی بۆ قەبارەی نەیارەكانی نەكردووە لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردندا، بەرپرسانی " نەوەی نوێ" ڕایانگەیاند، "كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت هەیە و ئامانجیان بەدەستهێنانی لوتكەی دەسەڵاتە" لەوەش زیاتر خۆیان بە تاكە ڕكابەری (پارتی دیموكراتی كوردستان) ناساند و (یەكێتی و گۆڕان) كە دوو هێزی سەرەكین بەخێرایی "تێیانپەڕاندن"، وەك ئەوەی حساب بۆ قەبارە و پێگەی سیاسییان نەكەن، ئەمەش یەكێكی ترە لەوسەرنج و ڕەخنانەی كە هەندێك ئاڕاستەی ئەو جوڵانەوەیەی دەكەن و پێیانوایە"ئەم بیركردنەوەیە ئەگەر ئاستێكی زۆر لە متمانە بەخۆبوونیشی تیادابێت، ئەوا خاڵی نیە لە لەخۆبایبوون و زیادەڕۆییەك كە تاسنوری كورتبینی و نەبوونی خوێندنەوەیەكی واقیعی و بەكەمزانینی بەرامبەر چووە"، وێڕایی بەتەماكردنی خەڵكیش بۆ پێشهاتێك كە ئەگەری ڕوودانی ڕەنگە بەڕێژەیی سەدیش نەخوێنرێتەوە، وەك دەوترێت ئەمە بۆ پارتێكی سیاسی كە شەڕی وەرگرتنی دەسەڵات بكات، ئەگەر لە كەمپینی هەڵبژاردندا هۆكارێكی گرنگ بێت بۆ بەخشینی جۆرێك لە ورە و هێز و تەنانەت كۆكردنەوەی دەنگی زیاتریش، ڕەنگە بەتێپەڕبونی كات ئاسەواری نەرێنی ببێت كە دیارترینیان لەقكردنی متمانەیە بە ڕاستگۆیی. لەم باسەدا ئەوەی وەك پرسیارێكی گەورەی بێ وەڵام ماوەتەوە لای زۆرێك ئەوەیە، بەچی پێوەر و لەسەر چی بنەما و لێكدانەوەیەكی زانستی بەرپرسانی "جوڵانەوەی نەوەی نوێ"خۆیان بە تاكە ڕكابەری (پارتی) زانیوە لەكاتێكدا جیاوازیی ئەنجامەكانی نێوانیان، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 21 كورسی و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش 37 كورسی بووە؟، كە جیاوازییەكی لەڕادەبەدەر گەورەیە و بواری بەراوردكردن نیە. كەی ئۆپۆزسیۆنی هەڵبژارد؟ دیوێكی تری ئەو ڕەخنانەی ئاڕاستەی "جوڵانەوەی نەوەی نوێ"دەكرێت، پەلەكردنە لە دەربڕینی هەڵوێستە سیاسییەكانی، ئەگەر زۆرێك لە حزبەكانی كوردستان كێشەی وەرگرتنی بڕیار و مرداركردنەوەی دۆسییە سیاسییەكانیان هەبێت بەهۆی نادیاری و نەمانی ناوەندی بڕیاری سیاسی تیایاندا، ئەوا "نەوەی نوێ" دووچاری كێشەی پەلەكردن لە بڕیاردان بووە، ئەمە سەرنجی هەندێكە لە چاودێران، كە دەڵێن، لەگەل ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەرۆكی جوڵانەوەكە گەیشتە نەجەف و لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی هاوپەیمانی "سائیرون"كۆبوەوە، بەنیازی بەشداریكرن لە حكومەت، پاشان كە گەوەترین كوتلەی پەرلەمانیش پێكهات، چووە پاڵ كوتلەكەی (سەدر-عەبادی) و بەنیازبوو بەشداریپێبكەن لە حكومەت، بەڵام كە دواتر "بەدەستی بەتاڵ هاتەدەرێ" وەك "یەكەم هێزی عێراقی ئۆپۆزسیۆن بوونی ڕاگەیاند". بۆ پەرلەمانی كوردستانیش پاشگەزبوەتەوە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش، دیسان "سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ" كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕێكخست و وتی" ئەگەر ئەنجامەكان بەمشێوەیەی ئێستا بن، نەوەی نوێ بەشداری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ناكات". لەبارەی بەشداری لە پەرلەمانی كوردستانیش وتی" هەر لایەنێك بەشداری بكات لە پەرلەمانێكی لەمشێوەیە، شەرعیەت دەدات بەو پرۆسەیە"، داواشی لە هێزەكانی دەرەوەی دەسەڵات كرد لەگەڵ هەڵوێستەكەی نەوەی نوێ بن و بایكۆتی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بكەن و پەیامێكیشی لەوبارەیەوە ئاڕاستەی سەركردەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی و كۆمەڵ و گۆڕان كرد و دوو لایەنە ئیسلامییەكە وەڵامیاندایەوە بەبێ ئەوەی رەزامەندی لەسەر داواكارییەكەی دەرببڕن و بزوتنەوەی گۆڕانیش تائێستا وەڵامی نەداوەتەوە. سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەرەتادا بانگەشەیەكی زۆری بۆ ئەم هەنگاوە كرد و میدیاكانی بایەخێكی زۆریان پێدا بەجۆرێك بانگەشەی ئەوەیان بۆ كرد" ئەمە یەكەمجارە لەمێژووی هەرێمی كوردستاندا هێزێكی براوە بڕیاربدات نەچێتە پەرلەمان"، هاوكات تانەی ئەوەشیان لە لایەنەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی دا كە هەمیشە دوای ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، ڕەخنەی توندیان گرتووە و پارتی و یەكێتیان بە ساختەكاریی تۆمەتباركردووە بەڵام هیچكات وەك نەوەی نوێ بایكۆتی پەرلەمانیان نەكردووە. ئەوەی جێی سەرنجی چاودێرانە، جارێ "جوڵانەوەی نەوەی نوێ" بایكۆتی پەرلەمانی نەكردووە، بە خۆجیاكردنەوەی لە حزبەكانی تر چی قازانجێك دەكات؟ لەكاتێكدا دەبوو بۆ بەهێزكردنی هەڵوێستەكەی هەوڵی قەناعەتپێكردنی هێزەكانیشی تریشی بدایە نەك "موزایەدەكردن وتۆراندنیان" وێڕایی ئەوەش، هەڵوێستەكانی دواتری "جوڵانەوەی نەوەی نوێ" دەریدەخەن، كە لەو هەنگاوە پاشگەزبوەتەوە واتە بایكۆتی پەرلەمان ناكات، جا هۆكار و پێشهاتەكان هەرچیەك بن. لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، "نەوەی نوێ" دیسان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیادا وێڕایی ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكان، لە خاڵێكدا كە وەك پێشنیاز بۆ هێزەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی كردووە، داوایان لێدەكات "بەرەیەكی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمانی كوردستان پێكبهێنن"، ئەوە لەكاتێكدا پێشتر ڕاگەیاندووە "هەر هێزێك بەشداری بكات لە پەرلەمان شەرعیەت دەدات بەو پرۆسەیە"، وێڕایی ئەوەش سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پرسیاری ئەوەی لە خەڵك كردووە "ئایا لەنێوان بایكۆتی پەرلەمان و بوون بە ئۆپۆزسیۆێكی ئازا لەناو پەرلەمان كامیان هەڵبژێرین"؟ ئەم پرسیارە و ئەوەی پێشتریش ئاماژە پێكرا، ئاماژەیەكی ڕوونە بۆئەوەی " نەوەی نوێ" لە هەڵوێستە كۆنكرێتییەكەی پێشووی پەشیمانبووەتەوە كە "بایكۆتی پەرلەمان" بوو، ئۆپۆزسیۆن بوونی كردوەتە یەكێك لە بژاردەكانی، كە پێشتر پێیوابوو شەرعیەت دانە بە پرۆسەیەك كە لەسەر بنەمای "ساختەكاری" بنیاتنراوە.
راپۆرتی: محەمەد رەئوف پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە ساڵی 1946 دامەزراوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018ی پەرلەمانی كوردستان دەنگەگانی كەمیكردووە بەڵام كورسیەكانی زیادیكردووە. پارتی دیموكراتی كوردستان لە زۆربەی هەڵبژاردنەكاندا بە لیستی هاوبەش لەگەڵ یەكێتی و لایەنەكانی تر بەشداریكردووە، خۆ ئەگەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وەربگیرێت دەردەكەوێت كە ژمارەی دەنگ و كورسیەكانی چەند گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە. لە هەڵبژاردنی 2010 ی پەرلەمانی عێراق پارتی دیموكراتی كوردستان لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (670,965) دەنگی بەدەستهێنا ، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2014 ی پەرلەمانی عێراق (753,014) دەنگی بەدەستهێنا ، دەنگەكانی زیاتر لە ( 82 هەزار ) دەنگ زیادیكرد بەرێژەی ( 12%)، ئەگەر بەراوردی بكەین بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 12ی ئایاری 2018 كە پارتی لە سێ پارێزگاكەی هەرێم (724,727) دەنگی بەدەستهێنا لەگەڵ 25 كورسی پەرلەمان، واتا لە نێوان هەڵبژاردنی 2010 بۆ 2018 پارتی دەنگەكانی (53762) بەرێژەی ( 8%) زیادیكردووە. سەبارەت بە پەرلەمانی كوردستانیش لە هەڵبژاردنی 2013 دا پارتی دیموكراتی كوردستان (743,984) دەنگی بەدەستهێنا، لەگەڵ 38 كورسی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018 دا پارتی (688,070) دەنگی بەدەستهێنا، دەنگەكانی (55914) كەمیكردووە بەرێژەی لە ( 7.5%) بەڵام كورسیەكانی زیادی كرد لە 38 بۆ 45 واتا 7 كورسی بەرێژەی ( 16%)
راپۆرتی: محەمەد رەئوف یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە لە ساڵی 1975 دامەزراوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018ی پەرلەمانی كوردستان دەنگەگانی كەمیكردووە بەڵام كورسیەكانی زیادیكردووە. یەكێتی نیشتمانیكوردستان لە زۆربەی هەڵبژاردنەكاندا بە لیستی هاوبەش لەگەڵ پارتی و لایەنەكانی تر بەشداریكردووە، خۆ ئەگەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وەربگیرێت دەردەكەوێت كە ژمارەی دەنگ و كورسیەكانی چەند گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە. لە هەڵبژاردنی 2010 ی پەرلەمانی عێراق یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (397,929) دەنگی بەدەستهێنا ، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2014 ی پەرلەمانی عێراق (496,536) دەنگی بەدەستهێنا ، دەنگەكانی زیاتر لە ( 100 هەزار ) دەنگ زیادیكرد بەرێژەی ( 25%)، ئەگەر بەراوردی بكەین بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 12ی ئایاری 2018 كە یەكێتی لە سێ پارێزگاكەی هەرێم (364,638) دەنگی بەدەستهێنا لەگەڵ 18 كورسی پەرلەمان، واتا لە نێوان هەڵبژاردنی 2010 بۆ 2018 یەكێتی دەنگەكانی (33291) بەرێژەی ( 8%) كەمیكردووە . سەبارەت بە پەرلەمانی كوردستانیش لە هەڵبژاردنی 2013 دا یەكێتی (350,500) دەنگی بەدەستهێنا، لەگەڵ 18 كورسی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018 دا یەكێتی (319,912) دەنگی بەدەستهێنا، دەنگەكانی ( 30,588) كەمیكردووە بەرێژەی لە ( 9%) بەڵام كورسیەكانی زیادی كرد لە 18 بۆ 21 واتا 3 كورسی بەرێژەی ( 16%)
راپۆرتی: محەمەد رەئوف بزوتنەوەی گۆڕان كە لە ساڵی 2009 دامەزراوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018ی پەرلەمانی كوردستان دەنگ و كورسیەكانی بەرێژەی زیاتر لە50% دابەزیوە، ئەمەش گفتوگۆی جدی لە نێو ئەو حزبەدا درووستكردووە. بزوتنەوەی گۆڕان لە تەواوی هەڵبژاردنەكاندا بە لیستی سەربەخۆ بەشداری كردووە، خۆ ئەگەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وەربگیرێت دەردەكەوێت كە ژمارەی دەنگ و كورسیەكانی چەند گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە. لە هەڵبژاردنی 2010 ی پەرلەمانی عێراق بزوتنەوەی گۆڕان لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (425,793) دەنگی بەدەستهێنا لەگەڵ 8 كورسی پەرلەمانی عێراق، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2014 ی پەرلەمانی عێراق (472,502) دەنگی بەدەستهێنا و كورسیەكانیشی زیادیكرد بۆ 9 كورسی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ ئەوەی دەنگەكانی زیاتر لە ( 47 هەزار ) دەنگ زیادیكرد بەرێژەی ( 10%)، ئەگەر بەراوردی بكەین بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 12ی ئایاری 2018 كە گۆڕان لە سێ پارێزگاكەی هەرێم (199,611) دەنگی بەدەستهێنا لەگەڵ 5 كورسی پەرلەمان، واتا لە نێوان هەڵبژاردنی 2010 بۆ 2018 گۆڕان دەنگەكانی (226,182) بەرێژەی ( 53%) كەمیكردووە . سەبارەت بە پەرلەمانی كوردستانیش لە هەڵبژاردنی 2013 دا گۆڕان (476,736) دەنگی بەدەستهێنا، لەگەڵ 24 كورسی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018 دا گۆڕان َ (186,903) دەنگی بەدەستهێنا، كورسیەكانی كەمیكرد بۆ 12 كورسی بەرێژەی ( 50%)، دەنگەكانیشی (289,833 ) كەمیكردووە بەرێژەی لە ( 61%)
راپۆرتی: محەمەد رەئوف كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان كە لە ساڵی 2001 دامەزراوە، ئەنجامی دوایین هەڵبژاردنی ( 30ی ئەیلولی 2018)ی پەرلەمانی كوردستان، كورسیەكانی زیادیكردوو دەنگەكانی كەمیكرد, بەڵام هاورێكانی ( یەكگرتوو ، گۆڕان) كورسی و دەنگەكانیان بەرێژەیەكی بەرچاو كەمیكرد كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە بەشێك لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان و عێراق بەیەك لیست لەگەڵ یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی دیكە بەشداربووە، خۆ ئەگەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و سێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وەربگیرێت دەردەكەوێت كە ژمارەی دەنگەكانی چەندێك كەمی كردووە لە هەڵبژاردنی 2010 ی پەرلەمانی عێراق كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (144,987 ) دەنگی بەدەستهێنا لەگەڵ 2 كورسی پەرلەمانی عێراق، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2014 ی پەرلەمانی عێراق (140,771 ) دەنگی بەدەستهێنا بەڵام هەر 2 كورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا، لەگەڵ ئەوەی دەنگەكانی زیاتر لە ( 4 هەزار ) دەنگ كەمیكرد بەرێژەی ( 3%)، ئەگەر بەراوردی بكەین بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 12ی ئایاری 2018 كە كۆمەڵ لە سێ پارێزگاكەی هەرێم (91,968) دەنگی بەدەستهێناوە واتا لە نێوان هەڵبژاردنی 2010 بۆ 2018 كۆمەڵ دەنگەكانی (53,019) بەرێژەی ( 36.5%) كەمیكردووە . سەبارەت بە پەرلەمانی كوردستانیش لە هەڵبژاردنی 2013 دا كۆمەڵ (118,574) دەنگی بەدەستهێنا، لەگەڵ 6 كورسی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018 دا كۆمەڵ (109,494) دەنگی بەدەستهێنا، كورسیەكانی زیادی كرد بۆ 7 كورسی، بەڵام دەنگەكانی (9080) كەمیكردووە بە رێژەی ( 7.6%).
راپۆرتی: محەمەد رەئوف یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە لە ساڵی 1994 دامەزراوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018ی پەرلەمانی دەنگ و كورسیەكانی بەرێژەی زیاتر لە50% دابەزیوە، ئەمەش گفتوگۆی جدی لە نێو ئەو حزبەدا درووستكردووە. یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بەشێك لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان و عێراق بەیەك لیست لەگەڵ یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی دیكە بەشداربووە، خۆ ئەگەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وەربگیرێت دەردەكەوێت كە ژمارەی دەنگەكانی چەندێك كەمی كردووە لە هەڵبژاردنی 2010 ی پەرلەمانی عێراق یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (214,222 ) دەنگی بەدەستهێنا لەگەڵ 4 كورسی پەرلەمانی عێراق، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2014 ی پەرلەمانی عێراق (192,179 ) دەنگی بەدەستهێنا بەڵام هەر چوار كورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا، لەگەڵ ئەوەی دەنگەكانی زیاتر لە ( 22 هەزار ) دەنگ كەمیكرد بەرێژەی ( 10%)، خۆ ئەگەر بەراوردی بكەین بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 12ی ئایاری 2018 كە یەكگرتوو لە سێ پارێزگاكەی هەرێم ( 98,019) دەنگی بەدەستهێنا دوو كورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا, واتا لە نێوان هەڵبژاردنی 2010 بۆ 2018 یەكگرتوو دەنگەكانی (116,203 ) بەرێژەی ( 54%) . سەبارەت بە پەرلەمانی كوردستانیش لە هەڵبژاردنی 2013 دا یەكگرتوو (186,741 ) دەنگی بەدەستهێنا، لەگەڵ 10 كورسی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018 دا یەكگرتوو (79,912 ) دەنگی بەدەستهێنا، كورسیەكانیشی دابەزی بۆ 5 كورسی، واتا دەنگەكانی (106,829) كەمیكردووە بە رێژەی ( 57%).
درەو میدیا لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراقو لە یەكەم گەڕی وەرگرتنی متمانەدا لە پەرلەمان، پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر پشكی كورد دوو وەزارەتی بۆ خۆی دەستەبەر كردو چاوەڕێی وەرگرتنی وەزارەتی سێیەمیش دەكات، یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش سورە لەسەر وەرگرتنی وەزارەتی سێیەمو رەنگە بۆ وەرگرتنی متمانە لە گەڕی دووەمی متمانەبەخشیندا یەكێتی كارێكی ئەوتۆی بە پارتی نەبێت. بڕیارە رۆژی 6ی مانگی داهاتوو جارێكی تر پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بەمەبەستی متمانەبەخشین بە هەشت وەزیری كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كە لە دانیشتنی پێشوودا یەكلانەكرانەوە، كورد لە گەڕی یەكەمی متمانەبەخشیندا دوو وەزارەتی وەرگرتو هەردوو وەزارەتەكە پارتی بردی، ئێستا یەك وەزارەت ماوەتەوە كە پشكی كوردەو هێشتا پەرلەمان متمانەی بە وەزیرەكەی نەداوە، هەندێك سەرچاوەش باس لەوەدەكەن، رەنگە پشكی كورد لەم كابینەیەدا بۆ (4) وەزارەت زیادكرابێت. بەپێی زانیارییەكانی (درەو میدیا)، ئەگەر پشكی كورد (3) وەزارەت بێت، یەكێتی دەیەوێت وەزارەتی سێیەم بۆ ئەو بێت، ئەگەر پشكی كورد بۆ (4) وەزارەت زیادبكرێت، رەنگە وەزارەتی چوارەم بدرێت بە یەكێك بە سێ لایەنەكە (بزوتنەوەی گۆڕان- كۆمەڵی ئیسلامی- یەكگرتووی ئیسلامی). یەكێتی فێلێكی تر لە پارتی دەكات! (درەو میدیا) لە چەند سەرچاوەیەكەوە لە بەغداد زانیاری دەستكەوتووە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان هاوشێوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار فێڵێكی تری لە پارتی كردووە. (درەو میدیا) زانیویەتی، لە قۆناغی یەكەمی متمانەبەخشیندا بە وەزیرەكان، پارتی سور بووە لەسەر ئەوەی نابێت هیچ وەزارەتێك بە یەكێتی بدرێت، لەوچوارچێوەیەدا مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بە تەلەفۆن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراقی ئاگاداركردوەتەوە كە" نابێت یەكێتی بەشدار بێت، ئەگەرنا پارتی پاشەكشە دەكات"، بەڵام عادل عەبدولمەهدی بەهۆی ئەوەی پێویستی بە دەنگی پارتی بووە لە پەرلەمان بۆ ئەوەی كابینەكەی متمانە وەربگرێت، بۆیە لە رۆژی یەكەمی متمانەدان بە كابینەكەی هیچ وەزارەتێكی بە یەكێتی نەداوە، بەڵام وەزیرێكیشی بۆ كورد هێشتوەتەوە. ئێستا دوای ئەوەی زۆربەی وەزیرەكانی كابینەكەی متمانەی پەرلەمانیان وەرگرتووە، عادل عەبدولمەهدی پێویستی بە دەنگی پەرلەمانتارانی پارتی نەماوە، بۆیە ئەگەری زۆرە ئەو وەزارەتەكەی كە ماوەتەوەو پشكی كوردە بدرێت بە یەكێتی. یەكێتی (خالید شوانی) كاندیدكردووە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە وزارییەی حكومەتی عێراق كە ماوەتەوەو هێشتا وەزیرەكەی متمانەی پەرلەمانی وەرنەگرتووە، دیارنییە وەزارەتی سێیەم كە پشكی كوردە چ وەزارەتێك دەبێت، بەڵام لەدوو ئەگەر زیاتر نییە، یان وەزارەتی (كۆچو كۆچبەران)ە، یاخود وەزارەتی (داد)، یەكێتی هەریەكێك لەم دوو وەزارەتە وەربگرێت تەنیا یەك كاندیدی هەیە كە ئەویش (خالید شوانی)یە. نەوزاد هادی كاندیدی پارتییە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دانوستانەكانی پشتی پەردە لە بەغداوە بە (درەو میدیا) راگەیاند، پارتی سورە لەسەر ئەوەی وەزارەتی سێیەمیش بۆخۆی بباتو تاكە كاندیدی پارتیش بۆ وەزارەتی سێیەم (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێرە. بەڵام زانیارییەكان بەو ئاڕاستەیەن ئەو وەزارەتەی كە ماوەتەوە بدرێت بە یەكێتی، چونكە لەلایەك پارتی وەك پێشتر ناتوانێت ئەو فشارە لەسەر كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی دروستبكاتو لەلایەكی تریش یەكێتی بە قورساییەكی زۆرەوە لە بەغدادەو دەیەوێت ئەو وەزارەتەی بۆ خۆی ببات، هاوكات عادل عەبدولمەهدیش دەیەوێت یەكێتی بەشدار بێت لە كابینەكەیدا.
نیاز عەبدوڵڵا بەشی یەكەم: نەمانی یادەوەری و وێنەی زیندوو بەر لە رووخاندنی سینەماكە لە رێگای دوو بەدواداچوونی رۆژنامەوانیم لەسەر چوار سینەما دیرینەكەی شار (سەڵاحەددین، كریستاڵ، سیروان، حەمرا)، جارێكیان عەبدولڕەزاق مەعروف حەسەن-م دواند كە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵ بوو سینەما سەڵاحەددینی بەڕێوە دەبرد، ئەو وتی "ئێمە چەندین جار نووسراومان پێشكەش بە وەزارەتی رۆشنبیری و حكومەت كردووە بۆ هاوكاریكردنمان تا بەردەوامبین لە كارپێكردنی سینەماكە و نمایشەكان، بەڵام ناچارین بیڕوخێنین چونكە حكومەت وەڵاممان ناداتەوە و سینەماكە بۆتە دیوەخانێك و بێ كار تیایدا دادەنیشین". لە ساڵی 2006 لەو كاتەی كۆنترین سینەمای شاری هەولێر سینەما سەڵاحەدین رووخێندرا و دواتر شوێنەكەی كرایە گەراجی ئۆتۆمبێل، حكومەتی هەرێم سەدان هەزار دۆلاری دەدا بە كۆمپانیاكان و سینەماكاران تا فیلمی سینەمایی كوردی بەرهەمبێنن بەبێ ئەوەی یەك سینەما هەبێت فیلمی تیا نمایش بكرێت، سێ سینەماكەی تریش كە پڕ بوو لە یادەوەری خەڵك تا ئەمڕۆ كراونەتە كۆگای شتومەك. حەوت ساڵ دوای رووخاندنی كۆنترین سینەمای هەولێر، سەرەڕای ئەنجامدانی گردبوونەوەی ناڕەزایی ئێمە و چەندین ھونەرمەند و نووسەری شارەكە لە 4ی تەمموزی 2013، بەڵام بە ناوی نۆژەنكردنەوە و بە مۆدێرنكردنی، كۆنترین ھۆڵی نمایشی شانۆیی كە ھێشتا بۆنی نمایشە بەرەنگارییەكانی سەردەمی بەعسی لێ دەھات رووخێندرا و بڕی (8 ملیار و 242 ملیۆن 616 هەزار و 495 دینار)یان بۆ تەرخانكرد، هۆڵی گەل-یش نەك هەر هۆڵێكی مۆدێرنی شانۆیی لە شوێن بونیاد نەنرا بەڵكو ئێستا یەكێكە لە كەلاوەكانی پایتەخت. زیاتر لە سێ ساڵ بەسەر بەڵێنی جێبەجێكردنی هۆڵە شانۆییە مۆدێرنەكە تێپەڕیوە و جگە لە پەرتەوازەكردنی بەشی مۆسیقا كە 150 ژەنیاری بە ئەزموون بوون و لەو هۆڵەدا راهێنانیان دەكرد، شارەوانی پلانی وایە چەند مەترێك لەولای هۆڵەكە لە رۆژانی داهاتوو بەناوی نۆژەنكردنەوە و بە مۆدێرنكردنی شەقامی میللی ئیسكان كاسبكارە خاوەن عەرەبانەكان لەوێ دوور بخاتەوە. تێكدانی بازاڕە میللییە دێرینەكانی هەولێر سەرەتا بە تێكدانی بازاڕی لەنگە دەستی پێكرد، دواتر بەناوی پرۆژەی بازاڕی مۆدێرن بازاڕی نیشتیمانی لێ دروست كرا و پرۆژەكەش نەك هەر تەواو نەكرا بەڵكو یەكێكە لە سیما ناشرینەكانی شار و لە ناوەوەش شوێنكی ترسناك و نائارامە. حكومەت بە ناوی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ماستەر پلانی هەولێر، كۆنترین فەرمانگە میژووییەكانی وەك دادگای هەولێر و نەخۆشخانە و قوتابخانەی بەرامبەر قەڵای هەولێری رووخاند و ئێستا كردوویەتییە گەراجی ئۆتۆمبێل. حكومەتی هەرێم لەو كاتانەی پەنا دەباتە بەر رووخاندنی ناوەندە سیموبولی و پر یادەوەرییەكانی خەڵك، دەتوانێت ئەو ناوەندانە وەك مۆزەخانە بپارێزێت و لە شوێنێكی تر پرۆژە نوێیە "مۆدێرنەكان"ی بونیاد بنێت. بەڵام حكومەت لە بەرامبەر خواستی زیادەڕۆی بۆ دەستخستنی پارە و بەكارهێنانی موڵكی گشتی، واییكردووە باكی بە سیمبولە دێرین و پڕ یادەوەرییەكانی تاك و كۆمەڵگا نەبێت و بۆی ئاساییە یادەوەری وێنەیی و ئاسەوارەكانی ئەو یادەوەریانەش بسڕێتەوە چونكە بەشێك نین لە شوناسی سەركردە حیزبییەكان. رووخاندنی ئەو شوێنانەی ناوم هێناون بەراورد دەكەم بە پرۆژەیەكی ستراتیژی گرنگ كە داهاتووی ئاسایشی ئێمەی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێوە بەندە، ئەویش بەنداوی بێخەمەیە. لەگەڵ هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ سڕینەوەی یادەوەری گەلانی كوردستان، بەڵام بەهۆی شوێنەكانی تر كە ناوچەی خێڵی حیزبە لە بارزان پرۆژەیەكی وەك بەنداوی بێخمە وەستێندراوه، بەو ئامانجەی ناوچەكە نەكەوێتە ژێرئاوەوە و وەك سیمبولێكی بنەماڵەیی بمێنێتەوە، لە كاتێكدا بەنداوەكە شوینێكی جێگرەوەی تری نیە بۆ دروست كردن بەو قەبارە و ستراتیژیەتە لە كوردستان. لە پاڵ بە "مۆدێرنكردن"ی ناوەندە سیمبولی و كۆنەكانی شار، حكومەتی هەرێم بە مۆدێرنكردن لە بەرزكردنەوەی باڵەخانە بەرزەكاندا دەبینێت نەك پارێزگاریكردن لە میژووی گەلانی و بونیادنانی ژێرخانی فیكری و ئابووری. بۆیە لەگەڵ هەر بەرزكردنەوەی باڵەخانەیەك لە شارەكان، ژمارەیەكی زیاتر لە خوێندكار بەهۆی هەژاری لە خوێندن دادەبڕێن و لەبەردەم ئەو پرۆژە مۆدێرنانەی حكومەت كاری دەستگێری دەكەن.
( درەو میدیا): بارزانی هەڕەشەی بایكۆتكردن و دژایەتیكردنی حكومەتی لەعادل عەبدولمەهدی كردووە، ئەگەر وەزارەت بدات بەیەكێتی. (بەها ئەعرەجی) سەركردە لەڕەوتی سەدر و جێگری پێشوی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "شەرقیەنیوز" ئاشكرایكرد: یەكەم وەزیر كە (عادل عەبدولمەهدی) لەحكومەتەكەی دەستنیشانیكردبوو (خالید شوانی) بوو بۆ وەزارەتی داد، بەڵام لەدواین ڕۆژدا مەسعود بارزانی تەلەفونی بۆ عادل عەبدولمەهدی كردوو و پێیڕاگەیاند "ئەگەر وەزارەت بدەیت بەیەكێتی بەشداری لەحكومەت ناكەم و دژیشی دەوەستم". ئەعرەجی وتیشی"عادل عەبدولمەهدی ئەگەر بەقسەی بارزانی نەکردایە ٤٥ کورسی پارتی و هاوپەیمانەکانی لەدەست دەدا، وێڕای ئەوەی هاوپەیمانی و تەوافوقیان هەبوو، بۆیە ڕێککەوتن کرا کە وەزارەتی داد بدرێت بەکەمینەکان و لەلایەن بارزانییەوە وەزیرەکەی دەستنیشانبکرێت". پێداگری بارزانی لەوەرنەگرتنی هیچ وەزارەتێك لەلایەن یەكێتیەوە لەحكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دوای ئەوەدێت پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار ململانێیەكی توندیان كرد، بارزانی دەیویست ئەو پۆستە (فوئاد حسێن) وەربگرێت بەڵام هەوڵەكانی سەركەوتونەبو ، (بەرهەم ساڵح) كە لەلایەن یەكێیتی نیشتمانی كوردستانەوە كاندیدكرابو بۆ ئەوپۆستە، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق بە سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا. ساڵی (2010)ش، لەگەرمەی ململانێكانی نێوان (پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان)دا، لەسەروبەندی پێكهێنانی كابینەی ئەوكاتی حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی (نوری مالیكی)، (مەسعود بارزانی) بە(مالیكی )ڕاگەیاند"ئەگەر وەزارەت بدەیت بەبزوتنەوەی گۆڕان ئەوا پارتی بایكۆتی كابینەی حكومەتی عێراق دەكات" بەوهۆیەشەوە (نوری مالیكی) بزوتنەوەی گۆڕانی لەحكومەت بێبەشكرد.
( درەو میدیا): لەبەرامبەر دیارنەمانی دەنگەكانی هاوپەیمانی و ئەو كەم و كوڕیارنەی لە راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا هاەبووە ( ئومێد حمەرشید محمد جاف)، كاندیدی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بۆ پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی سكاڵای یاسایی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان و دەستەی دادوەری هەڵبژاردن كردوە. لە نوسێنێكدا كە لە ئاكاونتی تایبەتی خۆی بڵاویكردۆتەوە ئەو كاندیدەی هاوپەیمانی ئاماژەی بەوەكردووە" ژمارە دەنگەكانی لیستی (١٧٢) بەپێی ئەنجامە بەراییە راگەیاندراوەكان بە رێژەی (٨٥%) لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، (٦٨٨٦) شەش هەزارو هەشت سەدو هەشتاو شەش دەنگ بووە. هەروەها بەپێی ئەنجامە بەراییە نا فەرمیەكان كە لە كۆمسیۆن بڵاوكراوەتەوە، بەرێژەی (١٠٠%) دەنگەكانی لیستی (١٧٢) گەیشتە (٨١٠١) هەشت هەزارو سەدو یەك دەنگ بەڵام لە راگەینراوی كۆتایی ئەنجامەكاندا دەنگەكانی بووە بە(٢٩٨٣) دووهەزارو نۆسەدو هەشتاو سێ دەنگ كە (٥١١٨) دەنگ لە كۆی (٨١٠١) دەنگ، كەمكراوەتەوە" ئومێد جاف ئەوەشی رونكردۆتەوە" هاوپەیمانی تەنها لیستێكە لەناو سەرجەم لیستە بەشدارەكان دەنگەكانی كەمی كردوە، بەپێچەوانەوە سەرجەم لیستەكان دەنگیان زیادی كردوە بەپێی راگەیاندنی ئەنجامە كۆتاییەكان" دەقی نوسینەكەی ئومێد جاف ئەمرۆ تانەمان دا لە بریاری ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ژمارە (٦٣ لـــە ٢٠/١٠/٢٠١٨). دەرفەتان هەبوو ورد بیخوێننەوە، دەبینن چی گوزەرا. ڕووی تانە:- تانەلێدراو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند. لە بەرئەوەی بریارەكەیان نارەوایە بەمافی منو پێچەوانەی رێكارەكانی یاسایە، بۆیە لە ماوەی یاسای هەستاین بەتانە لێدانی لەبەر ئەم هۆكارانە:- یەكەم/ راگەیاندنی ئەنجام: كۆمسیۆن نەیتوانی لەكاتی خۆیدا ئەنجامە بەرایەكان ئاشكرابكات، كە پێویست بوو لەماوەی (٧٢) كاتژمێر ئاشكرابكردایە، بەپێی ماددە (٤/٩: ئاشكراكردنی ئەنجامە بەرایەكانی هەڵبژاردنەكان بەمەرجێك لە (٧٢) كاتژمێر تێپەرنەكات) لەیاسای كۆمسیۆن . لەدوای تێپەربوونی (٩٦) كاتژمێر كۆمسیۆن تەنها رێژەی (٨٥%) ئەنجامە سەرەتایەكانی بەفەرمی راگەیاندوە . دواتر ئامادەنەبووە (١٥%) بە فەرمی رابگەیەنێت. ئاشكرا نەكردنی ئەنجامە بەراییەكان بەرێژەی (١٠٠%) ئەو راستیەی سەلماند كە داتاكانی كۆمسیۆن داتایەكی حقیقی نیە و یارمەتیدەربووە بۆ یاریكردن بە ئەنجامەكان. هەروەها راگەیاندنی ئەنجامە كۆتاییەكان لەنیوە شەوی پاش (٢١) رۆژ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، و سوتاندنی بەشێك لە دەنگەكان بە بێ زانیاری قەوارەكان لەسەر داتایەكی بەرایی، پێچەوانەی یاساییە. دووم/ سوتاندنی دەنگ: سوتاندن و ئەژمارنەكردنی دەنگی دەنگدەران بە شێوازی گشتی پێچەوانە دەوەستێت لەگەڵ ئەحكامی ماددەكانی (١٢ + ٢٠ + ٣٨/یەكەم) لە دەستوری هەمیشەی عێراق، وە بریاری دادگای فیدراڵی ژمارە (٩٩، ١٠٤، ١٠٦/اتحادیە/ اعلام/٢٠١٨ لــە ٢١/٦/٢٠١٨) رەدی ئەم كارەی كردوە، وە بریاری ئەو دادگایە ملزمە بۆ هەموولایەك پێویستە پابەندی بن كۆمسیۆن، بەپێی ماددە (٩٤: بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی یەكلاكەرەوەیەو دەبێت سەرجەم دەسەڵاتەكان پێوەی پابەندبن). سێهەم/ ژمارەی دەنگدەر: لە بریاری تانەلێدراودا كۆی رێژەی بەشداری بە (١٨٤٥٩٧٩) دەنگ دیاریكراوە. دەنگی پوچەڵ و بەتاڵ لە رۆژی هەڵبژاردن لە وێسگەكانی دەنگدان بریاری لەسەردراوە كە ژمارەیان (١١٦٣٨٣ + ٤٢٤٣٢ =١٥٨٨١٥) دەنگە و كاریگەریان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن نیە . بەڵام دەنگی سوتاو لە (٩٦) بنكە لەئەنجامی یەكلایی كردنەوەی سكاڵاكان، دیاریكراوە بە (١١٩٦١٧) دەنگ. ئەو داتایە كۆمسیۆن داتایەكی نا دروستە كە رایگەیاندوە؟ چونكە كۆمسیۆن تەنها یەك داتایەی فەرمی بە رێژەی (٨٥%) رێژەی بەشداربووان راگەیاندوە كە ژمارەی (١٣٥٥٩٥٩) دەنگە. بە كۆكردنەوەی دەنگی دروست و سوتاوەكان (١٥٦٧٥٤٧+١١٩٦١٧= ١٦٨٧١٦٤)، دواتر وەرگرتنی رێژەی لە (٨٥%) لە دەنگی دروست و سوتاو، دەردەكەوێت ژمارەی دەنگەكان دەبێت بە (١٤٣٤٠٩٠) دەنگ. كە پێویستە هەمان ژمارە دەربچێت بەرێژەی (٨٥%)، بەڵام ئەم رێژە دەنگە جیاوازە لە رێژەی سەدی و ژمارەی دەنگە راگەیەندراوەكان. واتە (٧٨١٣١) حەفتاو هەشت هەزارو سەدو سی و یەك دەنگ جیاوازی هەیە لە نێوان دوو راگەیەندراوی فەرمی كۆمسیۆن بە رێژەی (٨٥%) بۆ ئەنجامی بەرایی و كۆتایی، كە زیاترە لە (٥) كورسی پەرلەمانی كوردستان. چوارەم/ دیارنەمانی دەنگەكانی لیستی (١٧٢): ژمارە دەنگەكانی لیستی (١٧٢) بەپێی ئەنجامە بەراییە راگەیاندراوەكان بە رێژەی (٨٥%) لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، (٦٨٨٦) شەش هەزارو هەشت سەدو هەشتاو شەش دەنگ بووە. هەروەها بەپێی ئەنجامە بەراییە نا فەرمیەكان كە لە كۆمسیۆن بڵاوكراوەتەوە، بەرێژەی (١٠٠%) دەنگەكانی لیستی (١٧٢) گەیشتە (٨١٠١) هەشت هەزارو سەدو یەك دەنگ . هاوپەیمانی تەنها لیستێكە لەناو سەرجەم لیستە بەشدارەكان دەنگەكانی كەمی كردوە، بەپێچەوانەوە سەرجەم لیستەكان دەنگیان زیادی كردوە بەپێی راگەیاندنی ئەنجامە كۆتاییەكان. دابەزینێكی بەرچاوی (٥١١٨) دەنگ لە كۆی (٨١٠١) دەنگ، ئەژماركردنی بەتەنها (٢٩٨٣) دووهەزارو نۆسەدو هەشتاو سێ دەنگ نەگونجاوە لەگەڵ قورسایی رێژەی دەنگی هاوپەیمانی. لەكاتێكدا ئەم لیستە نە كۆمەڵگای نیشتەجێبوونی هاودیدانی هاوپەیمانی هەیە لە شوێنە جیاوازەكان هەرێم لە یەك ناوەندی دەنگدان بە كۆمەڵ دەنگیان دابێت یان هیزی چەكداری هەیە پەلاماری ناوەندەكانی دەنگدانی دابێت و فشارو ترس و تۆقاندنی ئەنجام دابێ بەرامبەر فەرمانبەرانی كۆمسیۆن و هاوڵاتیان، تا كۆمسیۆن بە كۆمەڵ دەنگەكانی بسوتێنێت لە (٩٦) ناوەندی دەنگدان!! پێنجەم/ بەراوردكردن: بەراوردكردن لە نێوان دەنگی راگەیەندراوی سەرجەم لیستە بەشدارەكان بەرێژەی (٨٥%) لەگەڵ ئەنجامی كۆتاییەكانیان بەرێژەی (١٠٠%) لەلایەن كۆمسیۆن، دەردەكەوێت بەتەنها لیستی (١٧٢) دەنگەكانی كراوە بە ئامانج، بەم شێوەیە:- ژ ژمارەی لیستەكان رێژەی (٨٥%) رێژەی (١٠٠%) جیاوزیەكان ١ ١٠٥/ یەكێتی ٢٨٧٥٧٥ ٣١٩٩١٢ + ٣٢٣٣٧ ٢ ١١٩/ ئیصلاح ٦٩٤٧٧ ٧٩٩١٢ + ١٠٤٣٥ ٣ ١٢٧/ سەردەم ١٣٧٠٨ ١٥٤٣٤ + ١٧٢٦ ٤ ١٣٤/نەوەی نوێ ١١٣٢٩٧ ١٢٧١١٥ + ١٣٨١٨ ٥ ١٤٨/ گۆران ١٦٤٣٣٦ ١٨٦٩٠٣ + ٢٢٥٦٧ ٦ ١٥٦/ پارێزگاران ٣٠٢٨ ٣٦٢٨ + ٦٠٠ ٧ ١٦٤/ ئازادی ٧٠٦٩ ٨٠٦٣ + ٩٦٧ ٨ ١٧٢/ هاوپەیمانی ٦٨٨٦ ٢٩٨٣ - ٣٩٠٣ كەم ٩ ١٨٣/ پارتی ٥٩٥٥٩٢ ٦٨٨٠٧٠ + ٩٢٤٧٨ ١٠ ١٩٤/ كۆمەڵ ٩٤٩٩٢ ١٠٩٤٩٤ + ١٤٥٠٢ كۆ ١٣٥٥٩٥٩ ١٥٦٧٥٤٧ ١٨٥٥٢٧ قیاس بۆ كورسیەكانی لیستی (١٧٢) بكەین لە بریاری (٦٢+ ٦٣ لە ٢٠/١٠/٢٠١٨) هاتووە لە ئەنجامی هەڵوەشاندنەوەی تەنها (٩٦) ناوەندی دەنگدان لە پارێزگاكانی سلێمانی هەولێر دهۆك. بەركەوتەی لیستی هاوپەیمانی بە رێژەی سەدی (٤.٤%) كۆ سەرجەم دەنگە سوتاوەكانی بەركەوتووە كە (٥١١٨) دەنگە. ئەگەر لەسەر ئەم بنەمایە قیاس بۆ دەنگەكانی لیستی (١٧٢) بكەین لە بنكەكانی دەنگدان لە پارێزگاكانی هەرێم، واتە هاوپەیمانی مستحقی ئەوەیە بە ببێت خاوەنی نزیكەی (٥) كورسی پەرلەمانی كوردستان؟! شەشەم/ كۆمسیۆن: دابەش بوونی خودی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بەسەر دووبەرەی جیاواز لەسەر راگەیاندنی ئەنجامە كۆتاییەكان. دەركردنی بەینامە لەلایەن (٤) كۆمسیار كە تێدا ئاماژە بە پێشێلكاری و تێپەراندنی ئەنجامەكان دەكەن، بەڵگەن بۆ راوەستانی دادگای بەرێزتان لەسەر پێداچونەوەو هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامە راگەیەندراوەكان. حەوتەم/ سكاڵاكان: بەپێی راگەیەنراوی كۆمسیۆن لەئەنجامی پێشلكاریەكان رۆژی هەڵبژاردن (١٠٤٥) سكاڵای پێشكەش كراوە. لە بریاری ٦٢ لە ٢٠/١٠/٢٠١٨ هاتووە كە (٦١٤) سكاڵا رەدكراوەتەوە، (١٦٧) سكاڵا قبوڵكراوە. بەڵام چارەنووسی (٢٦٤) سكاڵا نادیارە؟! لەهەمان بریاردا هاتووە لە ئەنجامی قبولكردنی (١٦٧) سكاڵا، (٩٦) بنكەی دەنگدان پوچەڵكراوەتەوە لە پارێزگای هەولێر (٥٩)، لە پارێزگای سلێمانی (٢٧)، لە پارێزگای دهۆك (١١)، لە كاتی كۆكردنەوەی ناوەندەكان كۆمسیۆن بە هەڵە داتاكانی تۆماركردوە: (٥٩ + ٢٧ + ١١ = ٩٧). لەبەر ئەو هۆكارنەی ئاماژەی پێدرا، سەرجەم ئەو هۆكارانەی بۆ دادگا بەرێزەكەتان روون دەبێتەوە بریار بدەن بە: ١- ئاراستەكردنی نوسراو بۆ فەرمانگەی تانەلێدراو بەمەبەستی داواكردنی بەراییەكانی فۆرمی (٥٣) لەو بنكانەی كە سوتێنراوە، بۆ وەرگرتنی داتای دروست لەسەر دەنگەكانی لیستی هاوپەیمانی لەو (٩٦) بنكەدا كە بۆتە هۆی كەمكردنی (٥١١٨) پێنج هەزارو سەدو هەژدە دەنگی لیستەكە. ٢- ئاراستەكردنی نوسراو بۆ فەرمانگەی تانەلێدراو بەمەبەستی داواكردنی بەرایەكانی دەنگی پوچەڵككراوە كە ژمارەی (١١٦٣٨٣) دەنگە و رێژەكەی (٦.٣%) كۆی رێژەی بەشداربووانی هەڵبژرادنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانە. ٣- هەڵوەشاندنەوەی بریاری تانەلێدراوی ئاماژە بۆكراوی سەرەوە، گەرانەوەی دەنگەكانی لیستی (١٧٢)، كە مستحقی پێدانی (١) كورسیە بە زۆرینەی ماوە پاڵپشت بە ماددە (٣٦/٣: ئەو كورسیانەی لەئەنجامی دەسكەوتنی ماوەی دەنگ كە نەگاتە تێكرای هەڵبژرادن بە بەتاڵی دەمێننەوە دەبێتە هی ئەو قەوارانەی كەوا زۆرترین ماوەی دەنگیان بەدەستهێناوە بەشێوەی یەك لە دوای یەك) لەیاسای هەڵبژاردن ژمارە (١ی ساڵی ١٩٩٢) هەموواركراو.
