■ سەرتیپ وەیسی كەریم ئهو شاندهى پارتى كه بڕیاره سبهى سێشهممه، بچێته سلێمانى كاتژمێر 11 دهچنه مهكتهبى سیاسى یهكێتیى و به درێژایى ئهو ڕۆژه لهگهڵ شاندى یهكێتیى لهسهر تهواوى وردهكارییهكانى ههڵبژاردنى دهستهى سهرۆكایهتى پهرلهمان و حكومهت و سهرۆكایهتى ههرێم گفتووگۆدهكهن. ڕۆژى دواتر ههمان شاند دهچنه مهكۆی سهرهكى گۆڕان دووباره به وردهكاریهوه لهگهڵ گۆان گفتووگۆدهكهن. ئهو شاندهى پارتى بڕیارى تهواویان لهلایه، تاڕادهیهكى زۆریش پارتى زۆربهى قهزیهكانى یهكلاكردۆتهوه، له كۆبوونهوى دووڕۆژى داهاتووشدا پارتى زیاتر گوێ له یهكێتى و گۆڕان دهگرێت، تاوهكو بزانێت ئهوان چ داواكارییهكان ههیه، ئهگهر ههر لایهك مهرجى تهعجیزی و قورسیان نهبێت له دانیشتنى دووهمدا ڕێككهوتنیان لهگهڵ دهكات. یهكێتى و گۆڕان بههۆى ترسیان له یهكتر، ڕهنگه له گفتووگۆكانیان جۆرێك نهرمى بهرامبهر پارتى بنوێنن و بیانهوێ زووتر رێكبكهون، پارتیش ئهو ناكۆكى و ململانێیهى قۆستۆتهوه. پارتى دیموكراتى كوردستان، دهیهوێت لهسهرهتادا لهگهڵ بزوتنهوى گۆڕان و یهكێتیى لهسهر مهسهلهى ههڵبژاردنى دهستهى سهرۆكایهتى پهرلهمان ڕێككهوتن بكات و دهستهی سهرۆكایهتى پهرلهمان ههڵبژێرن، پاشان پهرلهمان دهستبكات به كاراكردنهوهو ههمواركردنهوهى یاسایى سهرۆكایهتى ههرێم و ههڵبژاردنى نێچیرڤان بارزانى بهسهرۆكى ههرێم له نێو پهرلهمان، دواتر ڕاسپاردنى مهسرور بارزانى لهلایهن نێچیرڤان بارزانى بۆ پێكهێنانى حكومهت. لهم خولهدا پارتى رازیه سهرۆك له ناو پهرلهمان ههڵبژێردرێت، بۆ ئهمهش یهكێتیى و گۆڕان هیچ كێشهیهكیان نییه، بهڵام پارتى له گفتووگۆكان بهو شێوهیه قسه لهگهڵ لایهنهكان دهكات، كه مهسهلهى ههڵبژاردنى سهرۆكى ههرێم له نێو پهرلهمان، یان له ناو خهڵك، دهبێت له دهستوورى ههرێمى كوردستان یهكلابكرێتهوه، ڕازیبوونیان به ههڵبژاردنى سهرۆكى ههرێم له ناو پهرلهمان تهنها لهو خولهدا دهبێت. دواى ئهوهى پارتى پۆستى سهرۆكى ههرێم و حكومهت و جێگرى سهرۆكى پهرلهمانى لهگهڵ وهزارهتى ناوخۆ و سامانه سروشتییهكانى بۆخۆى یهكلاكردهوه، ئهوهى دهمێنێتهوه بۆ گفتووگۆكان جێگرى سهرۆكى حكومهت و سهرۆكى پهرلهمان و پۆستى جێگرى سهرۆكى ههرێمه، لهگهڵ سهرپشكردنى گۆڕان و یهكێتیى بۆ وهرگرتنى ههردوو وهزارهتى سیادى ئهوانیش پێشمهرگهو ناوخۆیه. مهسهلهى دانانى دوو جێگرى سهرۆكى حكومهت، لهلایهن پارتیهوه نهماوهو ئهوان لهگهڵ ئهوهنین دووجێگرههبێت، ئهمه خواستى یهكێتیشه، بهڵام دهكرێ بزوتنهوهى گۆڕان لهكاتى گفتووگۆكان ئهو مهسهلهیه پێشنیاز بكاتهوه، داوا له پارتى بكات دوو جێگر بۆ سهرۆكى حكومهت دابنرێت. پێكهێنانى حكومهتى نوێ بهنده بهو كێبركێیهى گۆڕان و یهكێتیى له بارهى وهرگرتنى پۆستهكان دهیكهن، چونكه تاڕادهیهكى زۆر جگه لهو پۆستانهى باسمان كرد ئهو دوو هێزه به وهزارهته سیادییهكانهوه، تهنها بۆیان ههیه ههشت وهزارهت و دوو دهسته گفتووگۆى لهبارهیهوه بكهن و داواى بكهن. پۆستى سهرۆكى پهرلهمان بۆ یهكێتیى یهكلابۆتهوهو ئهوهى دهمێنێتهوه پۆستى جێگرى سهرۆكى حكومهت كه یهكێتیى سووره لهسهر وهرگرتنى، لهگهڵ ئهوهشدایه جێگرى سهرۆكى ههرێم بۆ گۆڕان بێت، له برى ئهوهى دوو جێگر بۆ سهرۆكى حكومهت دابنرێت. بزوتنهوهى گۆڕان نایهوێ له كابینهى داهاتوودا به جێگرى سهرۆكێكى ههرێم و چوار وهزارهت بچێته حكومهت، بۆیه له گفتووگۆكانیان داواى زۆر لهوه زیاتر دهكهن، چونكه دهزانن ئهگهریش بچنه نێو حكومهت به بههێزیهوه نهبێت، ناتوانن قاعیدهى جهماوهریان ڕازیبكهن. یهكێتى لهو گفتووگۆیانهى دهیكات داواى وهرگرتنى جێگرى سهرۆكى حكومهت دهكات بۆ قوباد تاڵهبانى و وهزیرى ناوخۆش بۆ دهرباز كۆسرهت ڕهسول، بهڵام مهرج نییه پارتى ڕازیبێت بهمه بهتایبهت پێدانى وهزیرى ناوخۆ بهو حزبه. بههۆى ئهوى بنهماڵهى تاڵهبانى ئهگهرى زۆره پۆستى جێگرى سهرۆكى حكومهت ببهن ، ئهگهرێكى لاوازیشه وهزیرى ناوخۆ بدرێت به دهرباز كۆسرهت ڕهسوڵ، بۆیه ئهگهرى ههیه ڕێواز فایهق ببێته سهرۆكى پهرلهمان و بێگهرد تاڵهبانى چانسى كهمببێتهوه، چونكه ماڵى كۆسرهت رهسوڵ ئهمهیان قبوڵ نییه، كه دوو پۆستى باڵا بدرێت به ئهوان. بزوتنهوهى گۆڕان ئهگهر جێگرى سهرۆكى حكومهت بهرنهكهوێت، ڕهنگه وهرگرتنى پۆستى جێگرى سهرۆكى ههرێم و چهند وهزارهتى كهمى بهلاوه گرینگ نهبێت و پاشهكشهبكات له بهژداریكردنى حكومهت. پارتى دیموكراتى كوردستان له نهخشهى پێكهێنانى حكومهتى نوێ، جگه له پێدانى چهند پۆستێك به پێكهاتهكان، نایهوێ هیچ لایهنێكى دیكه به كۆمهڵى ئیسلامیشهوه، گفتووگۆیان لهگهڵ بكات لهبارهى هاتنیان بۆ ناو حكومهت.
د. هەردی مەهدی لە مێژووی هاوچەرخی کورددا چەند ئاڵایەک وەک نیشانە و ئاڵای جوڵانەوەی سیاسی کوردستان نمایشکراوە. لانیکەم دیارترینیان ئاڵاکەی شێخ مەحمود، ئاڵاکەی شۆڕشی ئارارات و خۆییبوون، ئاڵای کۆماری مەهاباد و ئاڵای هەرێمی کوردستان. ئاڵای ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان کە لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەنگی لەسەردراوە، نزیکترین و بگرە تەنها لە تیشکی خۆرەکەدا نەبێت، هەمان ئاڵای کۆمەڵەی خۆییبوون و شۆڕشی ئاراراتە(١٩٢٧-١٩٣١). کۆمەڵەی خۆییبوون لە ئەنجامی خۆهەڵوەشاندنەوەی هەر چوار رێکخراوی سیاسی کوردستانی پێکهات کە بریتیبوون لە: کۆمەڵەی تەعالی کوردستان، تەشکیلاتی کوردستان، میللیەتی کورد و کۆمیتەی ئیستیقلال، کە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەیدا و رێکخراوێکی دی بە ناوی کۆمەڵەی خۆیبوون سازدا، پاشان لە هەناوی ئەم کۆمەڵەیەشدا شۆڕشی ئارارات(دژی حکومەتی تورکیا و ئەتاتورک) هەڵگیرسا.(کندال و دیگران، کردها، ١٣٧٩: ص١١١)(کۆچرا، جنبش ملی کرد، ١٣٧٧: ص١١٥) هەندێ لەو باوەڕەدان لەناو ئەم گروپانەی خۆیبوون-یشدا ئاڵاکە تایبەت بووە بە باڵی کۆمەڵەی تەعالی کوردستان و لە ساڵی ١٩٢٠ دا کێشراوە و پاشتر بووەتە ئاڵای خۆییبوون. حکومەتی دووەمی شێخ مەحمود (مەلیکی کوردستان) ئۆکتۆبەری ساڵی 1922 ئاڵای کوردستانی لە شاری سلێمانی هەڵکرد و (حکومەتی خوارووی کوردستان)ی راگەیاند. ئەو ئاڵایەی کە لەلایەن حکومەتی خوارووی کوردستان بە رێبەرایەتی شێخ مەحموود هەڵدرا پێکهاتبوو لە زەمینەیەکی سەوز و مانگێکی سپی لەسەر رەنگی سوور لە ئاڵاکەدا دەبینرا. کۆماری کوردستانیش لە مەهاباد ئاڵایەکی تایبەت بە خۆی هەبوو کە لە رۆژی ٢٦ی سەرماوەزی١٣٢٤(١٧/کانونی یەکەم/١٩٤٦ز) لە شارەوانی شاری مەهابادی پێتەختی کۆماری کوردستاندا هەڵکراو و ئاڵای حکومەتی ئێران هێنرایە خوارەوە(نەوشیروان مستەفا، کۆماری کوردستان، ٢٠٠٦: ل٩٦)، ئاڵاکەی کۆماریش سێرەنگە و قەڵەمێک و خۆرێک و گولەگەنمێک بە دەوریدا لە ناوەڕاستی ئاڵاکەدا دەبینرێن. هەژار موکریانی(١٩٢١-١٩٩١) لەبارەی ئاڵاکەی کۆماری کوردستان(مەهاباد) ئەم شیعرەی نوسیوە: پارچەکەی سێ رەنگی خۆی دەنوێنێ؛ رەنگی سوور دەڵێ تا تنۆکێ خوێنی کورد مابێ قەدی من نانەوێ یان دەڵێ لێم سوورە دێموکراسی لە عالەم سەرکەوێ موستەبید و مورتەجیع کەوتوونە گێژی گێژەوێ سپیەکەی موژدەی بەیانی بەختی کوردی کرد بەیان رۆژی بەختی کوردە پەیدا بوو نەما پەردەی شەوێ دوو گوڵی گەنمی دەڵێ ئاگات لە رزقی خۆت ببێ خۆت کە برسی بۆچی دوژمن پێی بژی لێرە و لەوێ پێت دەڵێ نووکی قەڵەم گەر ژینی خۆشت پێدەوێ غەیری من دەس ناکەوێ بۆ رێی تەرەقی پێشرەوێ رەنگی سەوزی یانی دایکی نیشتمان لەورۆکەوە جوان و سەر سەوزە وەگیری کەوتووە عومری نەوێ (هەژار موکریانی، ئاڵەکۆک، ئاڵای کوردستان) بەڵام ئاڵاکەی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان، هەرسێ رەنگی سوور لەسەرەوە و رەنگی سەوز لە خوارەوە و رەنگی سپی لە ناوەڕاستدا لە خۆگرتووە و لەسەر زەمینە سپیەکەش خۆرێکی زەرد دەدرەوشێتەوە کە نزیکە لەو ئاڵایەی لە یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی رێکخراوی (خۆیبوون) لە ساڵی ١٩٢٧ وەک ئاڵای کوردستان بڕیاری لەسەردراوە. لە دوای پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان(١٩٩٢)، ئاڵاکە لە لایەن ھەندێک لە رێکخراو و دەزگاکانەوە هەڵدەکرا و بەکاردەهێنرا، بەڵام لە ١١/١١/١٩٩٩ یاسای ژمارە ١٤ و بڕیاری ژمارە ٢٨، بەدواوە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بەرەسمی وەک ئاڵای کوردستان بڕیاری لەسەر درا، کە تیشکی خۆرەکەی ٢١ تیشکە و لە چوار رەنگی سوور، سپی، زەرد، سەوز پێکھاتووە، لە ساڵی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ١٩-٦-٢٠٠٤ بە بڕیاری ژمارە (٤٨) رۆژی ١٧ ی کانونی یەکەمی هەمو ساڵێکی کردە رۆژی ئاڵای کوردستان لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان. هۆکاری دیاریکردنی ئەم رۆژەش ئەوەیە کە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی داگرتنی ئاڵای کۆماری کوردستان لە مەهاباد لە ساڵی ١٩٤٦ز، لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتەی ئێرانەوە(پەهلەوی). * ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لە زانکۆی سلێمانی #KCDR #ناوەندى_کوردستان #زانکۆى_سلێمانى #ئاڵای_کوردستان #کوردستان #hardimahdi
■ كارۆخ عوسمان چەند زەلیلیە لەناو قوڵایی خاكی وڵاتەكەتدا پەنابەران ببنە ئامانجی بۆمبارانی وڵاتانی دراوسێ.عێڕاقی سەردەمی سەدام حسێن چۆن بوو؟ وە عێڕاقی سەردەمی حوكمی كوردزمان و شیعەكان بەچی گەیشت...!!! ئەو ھێرشانەی كە دەوڵەتی توركیا دەیانكاتە سەر پەنابەرانی كەمپی مەخمور ئەوپەڕی دیلی و خۆ بەدەستەوەدانی دەستەڵاتدارێتی عێڕاقو ھەرێمی كوردستانەو لەڕووی یاسا نێودەوڵەتیەكانیش قەدەغەیە بەڵام عێڕاق و باكورەكەی ئەوەندە زەلیل بوونە بەدەست حوكمی ئەوچەتانە ئێستا توركیا وەك بەشێك لەخاكی خۆی مامەڵەی لەگەڵ دەكات، بۆیە بەكەیفێ میزاجی ئەردۆگان فڕۆكەكان تەراتێن بەئاسمانیئەم وڵاتەدا دەكەن. سیادەی عێڕاق بەھۆی ئەم جۆرە حكومڕانیە تەوافوقە ھەرێمیە بەتەواوی وێران بووە. بەحساب دیموكڕاتی بۆ عێڕاقیەكان بەدیاری ھێنرا كەچی دكتاتۆریەتێكی لاوازو زەلیلی لێ سەوز بوو، ئاخر خۆ حوكمی دكتاتۆریەتیشلێزانینی دەوێ. ئەوكاتەی بەعس حوكمی دەكرد دام و دەزگاكانی دەوڵەت لەپێناو مانەوەی تاقمەكەی بەعس سەركوتكارو داپڵۆسێنەربوون بەڵامنەشیانھێشت گەل برسی و بێ ئاوو كارەباو ڕێگاو خزمەتگوزاری بێت، تەنانەت ڕەسیدی پاسپۆرتەكەی عێڕاق یەك ملم نەھاتەخوارەوە،كەچی ئەم بودەڵانەی ئێستای حوكم تەنانەت لەدكتاتۆریەتیش ھیچ نازانن، جگە لەھەڵلوشینی سەروەتی گەل و سیخوڕی و جاشایەتیكردنبۆ ئەم و ئەو. دەی ئەوەتا عێڕاق بەس ناوەكەی ماوەتەوە، ئەویتر بووە بەمەیدانێك بۆ ساغكردنەوەی شەڕی دوو زلھێزی ھەرێمی (ئێران-عێڕاق). لەباكورەوە توركیا ولایەتێكی لێ دامەزراندوەو بنەماڵەی بارزانی كردووە بەوالی و موتەسەڕیف، لەباكوری ڕۆژھەڵاتیشدا ئێرانئوستانی سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیانی دابڕیوەو عائیلەیەكی چەند كەسی بەنازناوی تاڵەبانی لێ كردوون بە ئاخونی علمانی. دەی ئەوەتا لەتەواوی ڕۆژھەڵات و قوڵایی خاكی وڵات ئێران ھەر نفوزی یەكەمینە، لەسنورەكانی قائیم و ڕوممادی و زۆنی سوننەكانیپاشماوەی ئومەویەكانی سەردەمیش جەردە ڕیشدارەكانی داعشی سەر بەسوڵتان-بارزانی كەڵبە لەخاكو خەڵك دەسون. بەسڕەش بەم ھەموو دەوڵەمەندی خۆیەوە بەھۆی حوكمی كۆڵۆنیالیزمیانەی شاژنی ویندسۆڵ خەڵكەكەی لەوپەڕی بێزاریدا دەستلەئەژنۆن. تەواوی سەروەتەكەشی دابەشی دوو بەعەلەنی و دەیانیش بە(دیكە) كراوە، شەریكەكانی (ڕووسیاو دۆستەكانی، ئەمریكاوخەربەندەكانی) خاكی وڵات ھەڵدەكۆڵن، دەردەھێنن، دەبەن، دەبڕن، دەڕژێنن، دروستكراوی خۆیانیش دەھێنن و ساغیش دەكەنەوە. خەڵكی ڕەسەنی وڵاتیش سەرگەردان و داماو، بەعزێك كە عیززەتی نەفسی قایل بەم بەرەڵڵاییە نیە دەڕوات و كەمپەكانی تاڕاوگەپەسەند دەكات. لەئانی بۆردومان و كوژرانی خەڵكانێ كەپەنایان بۆ عێڕاق ھێناوە لەترسی دەوڵەتی تورك، سەرۆكی كۆمار لەدەشتە سەوزەكەی سەلامسەركی بریقە دەدا لەبەر ھەتاوی پایزو خەریكی خۆی ھەڵخستنە. سەرۆكی حكومەتیش كە چاوەڕێی ئیحازی حوجرەی قومە ئاخۆ بۆ بەیانی چی بپۆشێ بۆ دەوام باكی بەقەڵەمڕەوی جیرانی باكور نیە. ئەوەتا ھەردوو پەرلەمانەكەی وڵاتیش چاوەڕێی فیكەیەكی داگیركەرانن ئاخۆ كام پڕۆژە یاسا تێپەڕێنن كە بە بەرژەوەندی ئەوان بێت. جەنابی جێگری سەرەك پەرلەمانی ئێستاو مەلای مێزەر بەسەری دوێنێش ھەر لەوكاتەدا كەسەروەری و پیرۆزی وڵات دەشكێ وخەڵكی بێ دیفاع و پەنابەرو ماڵوێران دەكوژرێ وێنەیەك بەشانازیەوە لەگەڵ سوڵتانی بكوژ دەخاتە بەرچاوی گەلی عێڕاقی خەڵەتاو... كوردزمانە درۆزنەكانی كوردایەتیش بەقات وشاڵ و مێزەرەوە لەسەر كورسی حوكمێكی داسەپاو كەیف بەم بێحاڵیەی خاك و خەڵك وپەنابەران دەكەن. مادام دوای ٢٠٠٣ ئاوای لێھات لەم وڵاتە جگە پەیمانگای پێگەیاندنی دكتاتۆریەت پێویست بەھیچ فێركردنێكیتر ناكات، چونكە مادامگەلیش ھەر دكتاتۆریەتی دەوێ دەبا دكتاتۆرێكی لێزان و بەشەرەف دروست ببێت و ئەم دكتاتۆرە بودەڵەو نەفامانە وڵاتبەدەر بكات.
■ فارس نەورۆڵی لەو کۆمەڵگایانەی کارەکان و کردەوەکان لەچوارچێوەی عەقڵدا نیە ھەموو شتێک مانایەکی جیاوازتر لە مانا و ڕەسەنایەتی خۆی وەردەگرێت لێرەوە بێ مانایی دەبێتە مۆدێل ئیتر کارەسات لێرەوە دەست پێدەکات لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، دروست لە ٢٠٠٣ وە مەسەلەی ئازادی و ڕادەربڕین بوو بە وێردی زمانی لەم پەڕی چەپ بۆ ئەو پەڕی ڕاست دواتر مەسەلەی ڕەخنە و ڕەخنە لە ھەمووشت بوو بە پاڵەوان کردنی خەڵک بەڵام بە پێوەرەکانی زانست ئەم جۆرە لە ڕەخنە زۆربەی جنێو بوو لە قاڵبی ڕەخنەدا ئیتر زۆرێک لەسیاسیەکان لەڕێگای کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس چ لەڕۆژنامەکان و چ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دژی ڕکەبەرەکانیان دەستیان کرد بە ناوزڕاندن و شکاندن و تا وایلێھاتووە کەس لە ترسی میدیا و جۆرەکانی لەخۆی ئەمین نەبێت بە مەرجێک ھیچ لەو نوسین و وتارانە ناچنە ناو چوارچێوەی ڕەخنەی ڕەسەن و زانستی یەوە ئەوانەی لەم جۆرە لە فەوزا برەو پێدەدەن ڕەخنە و جنێو لێک جیا ناکەنەوە ئەگینا نەخۆش چەندە پێویستی بە دەرمانی پاک و چارەسەری دروست ھەیە پرۆسەی سیاسی لە کوردستان ئەوەندە پێویستی بە ڕەخنەی ڕەسەن ھەیە بۆ چارەسەری نەخۆشیە سیاسی و کۆمەڵایەتی یەکانمان بۆ ڕاست کردنەوەی ھەڵەکانمان. بۆیە دەبێت لەمەودوا لە چوار چێوەی یاسا و بە پێوەری ئەخلاق ڕەخنەی ڕەسەن و جنێو لەیەک جیا بکەینەوە کەواتە پێویستە بزانین جنێو چیە و ڕەخنەی ڕەسەن چیە ڕەخنەی ڕەسەن ھەموو ئەو نوسین و قسەکردنانەیە لە چوارچێوەی ئەقڵ و دڵسۆزی بۆ وڵات دەگوترێ و دەنوسرێت واتە ھونەری بڕیاردان و جیاکردنەوەی ڕاستەکان و دەرھێنانی لە ھەڵە ئامرازێک و ھۆکارێکی ئەقڵانیە ئامانجی ئامادەکاری ھۆشیاری و گێڕانەوەی بایەخە بۆ مرۆڤەکان و ھەوڵێکی ڕاستگۆیانەیە بۆ تێگەشتن لە جیھان و گۆڕینیەتی لە ڕێگەی دۆزینەوەی کەلێنەکان و ئاشکرا کردنی بۆسەکان کە لە ڕێگاماندا دانراون ھەرچۆن (ئەمانوئێل کانت) وتی (چاخەکەمان چاخی ڕەخنەیە ھەموو شتێک پێویستە ملکەچی ڕەخنەبێت بۆ ڕەخنە و پشکنینی ڕەخنەیی بەمەش وەرگرتنی یاخود رەتکردنەوەی ھەربابەتێک ساغ دەکاتەوە ھەروەھا وەرگرتنی بڕیارێکی ژیرانە لەسەری ئەمەش پێویستی بە کرانەوە و ئازادی ھەیە لە نێوان نوسەران و ڕەخنە گرانی ڕەسەن و حکومەتی کوردستان تا فریو دەرەکان بناسرێن کە لە ڕێگای فریو دانی کۆمەڵگاوە بەرژەوەندی خۆیان مسۆگەر بکەن ، ئیتر پێویستە رەخنەگر و جنێوفرۆش لەیەک جیا بکەینەوە یاخود ئەوانەی چەمکی نامۆ بەم کۆمەڵگایە قوت دەکەنەوە چونکە ئەو جۆرە مرۆڤانە وایان کردووە کە متمانە لەنێوان خەڵکدا نەمێنێت کاتێکیش متمانە لەنێوانماندا نەما ھیچمان پێناکرێت ھاوبەشی لەنێوانماندا نامێنێت کە ھاوبەشیش نەما ناتوانین ببینە ھاوکاری یەکتر ئەمەش کێشە بەدوای کێشەدا لەگەڵ خۆی دەھێنێت ژیانمان دەبێتە گواستنەوە لەکێشەیەکەوە بۆ کێشەیەکی دیکە بۆ چارەسەری ئەم دۆخەش بۆ دروستکردنی زەمینەیەک بۆ ڕەخنەی ڕەسەن و گفتوگۆ وتێپەڕاندنی قۆناغ و دۆخی جنێو پێویستە کەناڵێک ھەبێت لەنێوان حکومەتی کوردستان و ئەو عەقڵە ڕەخنەگرانەی کەچاکەی گشتیان دەوێت بونیادێکی بەھێزیان دەوێت بۆ کوردستان بۆ گفتوگۆکردن و ھاوکاریکردنی یەکتر بێ ئەوەی کەسیان ئەوی تر ئیستغلال بکات ئەمەش دەچێتە قۆناغێکی نوێ و دۆخێکی عەقڵانی و تێپەڕاندنی دۆخی جنێو دەمداخستنی جنێوفرۆشان سەبارەت بەجنێوفرۆشان و ئەھریمەنەکانی پشتیان دوو وەڵام یان دو ڕێگا ھەیە ، ڕێگای یەکەم بۆچون و قسەجوانەکانی (ئاشۆنی باکۆن) جێ بەجێ بکەین کە دەڵێت گوێ لەجنێودەران بگرە بەڵام وەڵامیان مەدەرەوە گوێگرتن لەجنێودەران فێری ئەوەمان دەکات شانازی بەپەروەردەی خۆتەوە بکەیت ، وەڵام نەدانەوەشیان شانازی ئەوەت پێدەبەخشێت کەتۆ لەوان نیت، یاخود ئەوەیە ئەم شیعرەی ئاغا رۆستەمی بکەیتە وەڵام بۆیان: ئارامت بوێ ڕاوێسە تاوێ فڵتە فڵتی تۆم لێ حاڵی ناوێ حەرفێ پڕوپوچ بێ مایەو سەرفێ دیارە وەکو سەگ لەمانگ دەگەفێ
■ ئارام سەعید ئەوەی ناوی لێنراوە «شۆرشی کورد» و من یەك دونیا سەرنج و تێبیینیم لەسەری ھەیە، ئەگەر لە شاخ رەفتاری ئیستایان بزاندرایە ئەوکات کەس خۆی بە کوشت نەدەدا و شەهید نەدەکرا. ئەگەر بیانزانیایە کە رۆژێک دادێت شۆڕشگێرەکانی كوردایەتیی لاف و گەزافی شۆرش و تەمەڕودی چەكداریی لێدەدەن، ئازادیی خەڵک زەوت دەکەن و بە عەمالەتی ئیقلیمیی شەڕی ناوخۆ هەڵدەگیرسێنن، ئەوکات کەس لەو هەموو قوربانییانەدا، ئازایانە کەمئەندام و شەهید و بێسەرو شوێن نەدەکران وەک لە ئەنفال رویدا. رەفتارەکانی ئێستا زۆر پێچەوانەی دروشمەکانی ئەوکاتن. چونكە ئێستایان حەقیقەتی ئەوكاتانەمان وەك فیلم پیشاندەداتەوە.. كۆمەڵێ ئاغاواتی سیاسیی بوون و لەماوەی ھەشتا ساڵی رابردوودا بەناوی قەومچی و کوردایەتیەوە کوڕی ئەم وڵاتە بە کوشت دەدەن. سەروەت و سامانی ئەم خەڵكە دەدزن و بەفیڕۆی دەدەن، لەهەر قۆناغێکدا بیانویەک، شەڕێک، فەوزا و بەلبەلەیەك دەدۆزنەوە بۆ سەرقاڵکردنی خەڵک. مێژووی ڕەشی ھەشتاساڵەی كوردایەتیی، جگە لە سوكایەتیی و ماڵوێرانیی ھیچ دیارییەكی تری بە مرۆڤ و كورد و قەزیە سیاسییەكەی پێشكەش نەكرد، کوردایەتیی جیاوازیەکانی یەکنەخست، دامەزراوەی نیشتیمانیی دروست نەکرد، ئەوەشی بڕیار بوو دروست بێت و بانگەشەی قەڵەویان بۆدەكرد، زەعیم و ڕائیدەكانی كوردایەتیی ھەرخۆیان وێرانییان کرد، كوردایەتیی سیستمەکانی پەروەردە، تەندروستیی، ژینگە، ئابووریی و سیاسیی نەك ھەر چاک نەکرد، بەڵكو دایڕزاند و لەبەریەك ھەڵیوەشاندنەوە، ئەی کەواتە بۆ کوردایەتیی باشە و کوێی ئەم کوردایەتیە باش بووە؟ ئەگەر ئەنجامەکانی کوردایەتیی ئەم ئابوورییەی ئێستا بێت، ئەم سیاسەتکردنە بێت، ئەوە شکست و فەشەل، سیمای سەرەکیەتی. ئەم ناسیۆنالیزمە كوردییە چونكە بە عەمالەت و مورتەزیقەیی ئیقلیمیی ھاتووە، چونكە بە سەفەقاتی ژێربەژێری ئابووریی ھاتووە، چونكە لەچوارچێوەیەكی خێڵەكیی و عەشایەریی دەرنەچووە، ببینن لە بواری ناوخۆیی، پەیوەندیە هەرێمییەکان و نێودەوڵەتیی جگە لە خێزان و چەند کەسێکی دەوروبەریان کەس لێی ئاگادارنیە، ئەم پەیوەندییە ئیقلیمییانە بەشی زۆریان بریتیین لە خزمەتکردن بە چەند وڵاتێكی دراوسێ، ئەم ناسیۆنالیزمە سابڵاغییە چونكە ھیچ كاتێك لە غەمی مەسەلەی سیاسیی، مێژوویی و نیشتیمانییەكەی كورد نەبووە، ھیچ كاتێ مامەڵەی تەندروستی لەسەربنەمای ڕێزگرتن لە مافە نیشتیمانییەكانی گەلی كورد نەكردووە. كوردایەتیی وەك محەویلەی ئەم قەرسەنە ئابوروییە، مێژووەكەی بریتیی بووە لەیەك شكستی ئەخلاقیی گەورە، شکست لە پێکەوەژیانی راستەقینە، شكست لە ئابوورییەكی بەھێز، شكست لە پەیوەندیی دیپلۆماتیی، شكست لە سیاسەتی ناوخۆیی، شكست كە دەستوور و دامەزراوەی دەستووریی.. شكست و شكست و شكست.. لەسایەی ئەم دەرئەنجامە ترسناكانەدا، پێویستیمان بە خوێندنەوەی تازە هەیە لەسەرئەوەی چ سیحرێکە کوردایەتیی کە رەوتی ژیانی ئێستای گەلی کوردی گەیاندۆتە لێواری کارەسات، بەشێوەیەک دوژمنی سەرسەختی ئابووریی بەهێزە، دوژمنی گەشەپێدان و بەڕێوەبردنی سەرکەوتووە، ئەخلاقی لە سیاستدا شێواندوە، بەشی زۆری سیاسیی، هونەرمەند، نوسەر، رۆژنامەنوسی کردووە بە شاگرد و خۆیان لەسەرەوە پارەی نەوت و ئابوری وڵات تاڵان دەکەن. درۆیەکی گەورەیە ئەگەر وابزانین ئەمڕۆ رەمزی قەزیە سیاسییەكەی كورد فڵان یان فیسار حزبە، هەموو ئەوانە لەدەوری پارتیی کۆبونەتەوە، دەبێ ئەو ڕاستییە بزانن كە سویچی سەرەکیی کوردایەتیی لای پارتیە. لەمبارەیەوە هاوڕێیەکم پێیگوتم " ئەگەر کوردستان بە گەڕەكێك بشوبهێنین ئەوە سەرجەم حزبەکانی دەرەوەی پارتی ئێستا گڵۆپەکانی کۆڵانی گەرەكەكەن و محاویلەی سەرەكیی گەڕەكەكە پارتیە، بۆیە دەبێت ئەو محاویلەیە بتەقێندرێتەوە نەک شکاندنی گڵۆپێک یان دوان. لێرەوە پێویستە بگوترێ راستە حزبەکانی تر بەرپرسیارن، روون و ئاشکرایە ئەوانەی بەرگریی لە سیاسەتەکانی پارتی دەکەن بەشدارن لە شکستەکانی کوردایەتیی، بەڵام بەرپرسیاری سەرەکیی لەهەموو ئەوانەی ئێستا و لەمەودوا روودەدەن پارتیە وەك مەلۆتكەی ناو بازاڕە شێواوەكەی كوردایەتیی و ناسیۆنالیزمی نەوت.
■ هادی حەمەرەشید 1 "کوندەپەپوو" یەکێکە لە پڕ جەدەلترین باڵندە، بەو پێیەی لای هەندێك لە کۆمەڵگاکان "شووم" و مەرگهێنەرە، لای هەندێکیتریان "دانا" و دووربینە! لای یۆنان سیمبولی داناییە، بەڵام لای میسرییە کۆنەکان ڕەمزیی مەرگە، لای عەرەب پەیامبەری وێرانە و لەناوچوونە، لای ئەوروپییەکان سەرەتا هەمان سەرنج هەبوو، بەڵام لەسەردەمیی ڕۆشنگەریدا گۆڕا بۆ باڵندەیەکی پڕ لە ویقار و دانایی. عەرەبەکان باس لە خوێندنە پچڕ پچڕ و ناوەختەکەی ئەکەن لە نیوەی شەودا، لەڕۆژدا بێدەنگە و نووستوە، بەڵام لەشەودا بە دوو چاوی ئاوەڵای فراوانەوە سەیر ئەکات و لەناوەختدا ئەخوێنێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئیتر ئەم بۆچوونە تادێت کاڵ و کاڵتر ئەبێتەوە لای ئەوانیش، ئێستا شەپۆلێك لە کاری هونەریی لە دنیای عەرەبدا ئەنجام ئەدرێت، کە ئەو باڵندەیەی لە هزری باب و باپیرانیاندا بە مەرگهێنەر ناو زەدکراوە، لەبەرگێکی جوان و خۆشەویستدا ئەخرێتەڕوو، لە دیزاینی جل و بەرگدا جێگایەکی ناوازە و بەپێزی پێدراوە. بەڵام بۆ ئێمە ئەشێت لەو باڵندە دژەباو و تایبەتەوە فێری داناییەکی فریادڕەس ببین، فریادڕەس بۆ ئەم بێدەنگییەی کە سەرەتا و بۆدییەکەی هێدیی هێدیی وا پەیدا ئەبێت، ئەم باڵندەیە لە ژاوەژاوی ڕۆژی ڕووناکدا بێدەنگە و بە دووچاوی فراوان و تیژەوە لەهەمووان ئەڕوانێت، "جا ئەگەر فەزای گشتیی ڕووناك و بێ تەم و مژ بێت، قسە و دەنگ هەڵبڕین واتە فەوزا و ژاوەژاو"، بەڵام کاتێك دەسەڵات لەڕێگای هۆکارەکانی بێدەنگ کردنەوە ئەگەڕێتەوە و ڕۆژگارمان تاریك و نوتەك ئەکات، کێ بەقەدەر "کوندەپەپوو" بە حیکمەتە تا فێری دەنگ هەڵبڕینمان بکات؟! لە ڕۆژئاوادا شەقام و فەزای گشتیی بە فیزیکیی بێدەنگە و پابەندن بە ڕێساکانی پیس نەبوونی ژینگەوە، کە دەنگە دەنگ و ژاوەژاو(چوچاو) یەکێکە لەسەرچاوەکانی، بۆ وێنە کەمترین هۆرێن لێئەدرێت، کەمترین هات و هاوار بۆ فرۆشتنی کاڵا ئەکرێت، شوێنە گشتییەکان جێگایەکی ئارامن بۆ پشوودان...هتد، بەڵام لەئاستی لادان و نالەباریی دەسەڵاتدا، دەنگیان بڵند و دلێرە، ستەمکاریی دەسەڵات بەتوندیی ڕەد ئەکرێتەوە. ڕێك پێچەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەو جێگایەدا کە پێویستە بێدەنگ و ئارام بن کۆمەڵگایەکی پڕ لە هەرا و ژاوەژاومان هەیە، لەو جێگایەشدا کە پێویستە دەنگ هەڵبڕن و داوای مافی خۆیان بکەن، کۆمەڵگایەکی کڕ و بێدەنگن! بۆیە لای ئەوان کوندەپەپوو دانا و بە ویقارە و لای ئێمەش مەرگهێنەر و شینگێڕی وێرانەیە! 2 چونکە کۆمەڵگاکەی ئێمە لە پاشکۆی کۆمەڵگای گەورە و پڕ لە ستەمکاریی دەوڵەتانی هەرێمایەتیدا ئەژین، بەداخەوە دەستەبژێری بەناو (ڕووناکبیر و نووسەران)یشمان بە هەمان ڕێگای نووسەر و ڕۆشنبیرە دەربارەکانی ئەواندا ملی ڕێگای سەرشۆڕیی ئەگرن! ئەم تەدارەك و خەنەبەندانەی کە بۆ کابینەی نوێ لەلایەن سیاسییە خۆفرۆش و چاوچنۆك و پۆستپەرستەکانی هەرێمەوە ڕێکخراوە و ئەو بێدەنگییە سەیرە، یان تەنانەت زۆربەی "ڕۆشنبیران"لە سیاسییەکان دڵیان گەرمترە بۆی، هیچ نیە جگە لە لاسایی کردنەوەی نوخبە دەستەمۆکانی وڵاتانی ستەمکاریی، تا ئاستی هێنانە ئارای فەزایەکی کۆنترۆڵکراوی پۆلیسیی ئەوتۆ کە ئەوانیش ئەبنە یەکێك لە برغو و بەستەرەکانی ئەو دەسەڵاتە! ئەگینا ئەبوو پاش ڕووداوەکانی ۲۵ی ئەیلول و ۱٦ی ئۆکتۆبەری۲٠۱۷ ڕۆشنبیران بە "شێتە شێتە" لە مەسعود بارزانیی( کە خۆی ووتی) و "ناپاك ناپاك" لە سەرانی یەکێتی و پارتی کە هەر لە دەشتی نەینەوا و سحێلا و سنووری سوریاوە تا خانەقین و سنووری ئێران ۵۱%ی خاکی هەرێمیان فرۆشت، هەراسانیان بکردنایە و نەیان هێشتایە لەم وڵاتەدا دانیشن. بەڵام بەداخەوە ئەوەندە پاساوی پڕ لە ماستاو و تەمەلوقیان بۆ هێنانەوە، کە بتوانن بە هاوکاریی ئەوان و ساختەکاریی لە هەڵبژاردندا ببنە زۆرینە و درێژە بە مانەوەیان بدەن! دروست وەك ئەو ڕۆڵەی کە دەستەبژێری ڕووناکبیری عەرەب لە سەروەختی داگیرکاریی کوەیتدا گێڕایان، کە نووسەر و کۆمەڵناسی دیاری عێراقیی"کەنعان مەکیە" لە کتێبی #دڵڕەقیی_و_بێدەنگیی ـدا، بە درێژیی ئەو ڕۆڵە ڕیسواییەیانی بە بەڵگەی حاشاهەڵنەگرەوە یاداشت کردووە. کاتێك کە لە مانگی ئابی ۱۹۹٠دا عێراق پەلاماری کوەیت ئەدات، وڵاتەکەی خۆی و کوەیتی دراوسێش ئەکات بە وێرانە، لە جەنگی نەگریسی ۸ساڵەی ئێران-عێراقەوە (کە سەدان هەزار مرۆڤی بێ تاوان ئەکات بە سووتەمەنیی، دەیان شار و هەزاران گوند ئەکات بە ناوچەی جەنگیی و یاساغکراو) ئەچێت بۆ ئەو جەنگە ماڵوێرانکارەیتر، دەیان سەربازیی خۆی و کوەیت بەکوشت ئەدات، سەدان ملیار دۆلار وڵاتەکەی ئەخاتە ژێر قەرز و هەزاران هێکتار باخی خورما ئەبڕێتەوە..هتد، کەچی هێشتا "تووتی"یە بەناو ڕووناکبیرەکانی عەرەب لەسەرتاسەری جیهاندا گێچی عرووبەیان ئەفڕێت و دەست بە هۆنینەوەی شیعر و شانامە ئەکەن بەسەر سەددامدا! هەروەك چۆن هەندێ لە ڕیفراندۆمچییەکان مەسعودیان چوواند بە "بیسمارك"ـی ئەڵمانیی، دەستەبژێری عەرەبیش سەددامیان ناو نابوو "بیسمارکی عەرەب*" و بە "سەلاحەدینی ئەیوبی"ناوزەدیان ئەکرد! ئەمە ڕەنگە بۆ کەسانێك کە لە قەڵەمڕەوی سەددام و دنیای عەرەبدا نیشتەجێ بن ئاساییتر بێت، بەڵام بۆ کەسانێك کە لەدواکەوتوویی سیستم و ژیان لەسایەی دەسەڵاتدارانی عەرەبیدا هەڵهاتبن نەنگییە، دەی مەکیە ئەڵێت: لە ڕۆژئاوا بە دەگمەن ڕووناکبیرێکی عەرەبت ئەبینی کە سەرسام نەبووبێت بە سەددام.** هەروەك ڕووناکبیرە حەپەساوەکانی ئێمە بە جادووی ڕیفراندۆمی ماڵوێرانکار لە تەراوگە! سەددام بە بەرچاویانەوە لە مەیدانی جەنگدا دۆڕاو و مایەپوچ بوو، کەچی ئەمانە هێشتا لە وەهمی بەهێزیی سوپایەکی یەك ملیۆنیی و ڕۆکێتی سکۆد و توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆم و ڕووبەڕوو بوونەوەی زایۆنیزمدا بوون. هەروەك نوخبە زارەترەکەکەی ئێمە بە بارزانیی، کە ۵۱%ی خاکی هەرێمیان ڕادەستی نەیاران کردبوو، کەچی هەڵڵایان لەسەر پردێك ئەکرد کە گوایە "داستان"ی تیادا تۆمارکراوە، هەر ئەو پردە ڕادەستی(داگیرکەران) ئەکرێتەوە و هێشتا ئەمان خەو بەریان نادات! بارزانی و باندەکەی ماڵئاوایی لە عێراق ئەکەن و (هێڵە گشتییەکانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان) ڕاستەوخۆ لە میدیا وابەستەکانەوە ئەخوێنرێتەوە، کەچی پاشتر ئەچێتەوە بەغدا و تۆپێك فەرشی سوور لەگەڵ دەستیان ئەبەن(تا لەو ئیحراجییە کەم بکەنەوە) کەچی دەروێش و موریدە قات لەبەرەکانی، هێشتا بارەکەڵڵای بۆ ئەکێشن کە چووەتە بەغدا و ئەوەندە قارەمانە لەگەڵ "هادی عامریی و مەهدی موهەندیس و مالیکیی" دژە ڕیفراندۆم و بەقەولی خۆیان (شۆڤێنی) کۆئەبێتەوە و کەچی داننانێت بە دەسەڵاتی "بەرهەم ساڵەح"ـی ڕیفراندۆمچی و (کوردپەروەر)دا!!! تەنانەت لەسەر ئاستی دەستەبژێری سیاسییش، سەرۆك و دەسەڵاتدارانی عەرەب، پاش چەند مانگێك لە ڕیسوایی سیاسیی و نابودبوونی سەربازیی سەددام لە جەنگی کەنداودا، لە۲۷-۲۹ی ئایاری۱۹۹۱ دووەمین"کۆنگرەی نەتەوەیی عەرەب" ئەبەستن لە عەممان، تیایدا بەیاننامەیەکی حەوت هەزار ووشەیی، پڕ لە دروشم و بەتاڵ لە فیکر و لۆژیك بڵاوئەکەنەوە، لەبارەی شەڕی کەنداوەوە و پاش ئەو سکانداڵە بێ وێنەیەی بەعس، هێشتا پاساو بۆ ڕیسواییەکەی ئەهێننەوە و بە گەشبینییەوە باس لە سەرکەوتن ئەکەن! هەموو شکستەکانیش بە کۆمەڵێك پاساوی وەك "پیلانی زایۆنیزم و داگیرکاریی رۆژئاوا...هتد" سواغ ئەدەن! عەینەن ئەم دەستەبژێرە فاسید و خۆفرۆشەی کوردستان کە هەموویان ئەڵێی ڕۆڵەی شەرعیی یەك دایك و باوکی گەندەڵن! 3 ئێستا کاتی دەنگهەڵبرینە، چونکە گرەوێك هەیە لەسەر بێدەنگ کردنمان، لایەنگر و عاشقانی "براگەورە" لەئێستاوە باس لە گەردەلولی بێدەنگکردن ئەکەنەوە، کادیرێکی هەواڵگریی بەخۆی و پۆلیسەکانییەوە سەرۆکایەتیی ئەم کابینەیە ئەکات، ئەم گرەوە سەردەمێکە مارکێتینی بۆ ئەکرێت، نابێت جەبەروتی ئەم دەسەڵاتە کۆمەڵگا لەوە بێدەنگتر بکات. جەدەلێك لەمەڕ گۆڕانکاریی هەیە; ئایا کۆمەڵگا کار لە سەرکردە و دەسەڵاتداران ئەکات، یان سەرکردە و سیاسییەکان کۆمەڵگا ئاراستە ئەکەن؟ لە دوو سەدەی ڕابردوودا هەندێك لە نوخبە سیاسییەکانی ئێران ویستویانە چاکسازیی لە تان و پۆی کۆمەڵگای ئێراندا بکەن، ئەوان لەویژدانی مێژووییدا کۆمەڵێك گۆڕانکاریی ئەرێنییان فەراهەم کرد، بەڵام خۆیان بوون بە قوربانیی، ناویان بە پرشنگداریی لەمێژووی وڵاتەکەیاندا ئەنەخشێنرێت***، لە نموونەی سێکوچکەی (ئەمیرکەبیر و قائیمقام و د.موسەدیق) دواجار دەرکەوت نەیارەکان زۆر و دەست واڵا و لایەنگرانیان بێدەسەڵات و پەرتەوازە! هەمان دەرئەنجامی #کاك_نەوشیروان کە بەداخەوە هاوڕێکانی بەر لە هەموو کەسێك مایەپوچیان کرد، بەداخەوە ئەو دەرفەتەی کە بۆ ئێمە ڕەخسێنرا، لە مەعمەعەی (یار) و ئەغیاری ئەودا لەدەست درا! دکتۆر محەمەد موسەدیق، سیاسییەکی هەڵکەوتە و نیشتیمانپەروەر بوو، پیاوێکی پڕ مەعریفە و بەئیرادە بوو، شەش خول لەسەر یەك پەرلەمانتار بوو، قاڵبووی ناو دەزگای یاسادانانی ئەو وڵاتە بوو، پیاوێکی خاکەڕا و ڕێزی زۆری لایەنگران و هاونیشتیمانیانی ئێرانی لابوو، تا ڕادەی نەیارەکانی بە "پیاوی فریودەر" وێنایان ئەکرد! کەچی دوای گەورەتربوونی پایەی سیاسیی و بوونی بە سەرۆك وەزیران، فەرمانێکی پڕ لەشانازیی بەم شێوەیە دەرکرد:(( ئاسایشی گشتیی وڵات: تکایە ئەوەی کە لەڕۆژنامەکاندا لەسەر من ئەنووسرێت، جا هەرچی بێت و هەرکەسێك ئەینووسێت، بەهیچ شێوەیەك نابێت بەرامبەری هەڵوێست وەربگیرێت و دەستدرێژیی بکرێتە سەری))**** هەروەك سەروەریی خۆماڵییکردنی نەوتی پێبڕا. لەسەر ئاستی جیهانییش تێزێکی داهێنا، کە دواتر لەلایەن جەمال عەبدولناسر و جەواهێر لال(لەعل) نەهرۆ و چەندین سەرۆکی دنیاوە دووبارە کرایەوە: (( برسێتی قەبوڵ ئەکەین، بەڵام سەربەخۆیی سیاسییمان لەدەست نادەین))***** هەمان ئەو دیدەی کاك نەوشیروان کە تا ماڵئاوایی لەم دنیا پڕ لە ئازار و سەختییە کرد، ئامادە نەبوو ببێتە پیاوی ئێران و تورکیا و دەرەوە، ئەوەی کە هاوڕێکانی هەموو ڕۆژێك بۆڵەیان ئەهات تا سەرشۆڕیی بە دیپلۆماسیەت بۆ تەرجەمە بکەن!! کە لەماوەی کەمتر لە چەند مانگدا چاوی ئەویان لەسەر نەما، پێش هەر جێگایەك سەریان کرد بە کۆشی پارتی و یەکێتیدا (هەڵبەت هەر بەناوی دیپلۆماسیەت و سیاسەتەوە!)و شتێك نەما بەناوی ڕوونیی وەجاخی سیاسییەوە! بە تەلمیحێك سەرنج ئەخەمە سەر ئەلتەرناتیڤە ساختەکانی ئەم هۆشیارییە سیاسییەی کە کاك نەوشیروان ڕابەرایەتیی ئەکرد، کە خۆی لە بازرگانێك و میدیایەك و کۆمەڵێك مرۆڤی پۆپۆلیستدا ئەبینێتەوە، ئەمانە نەك نەیانتوانیوە ئیزافەیەکی مەعقول بخەنە سەر ئەو پڕۆژەیەوە، بگرە تەمومژێکی زۆر بێزارکەریان دروست کردووە و هاوکارێکی باش و گونجاوی دەسەڵاتن لە مایەپوچ کردنی ئازادیخوازاندا، ئەو دەنگەی کە لەزاری ئەوانەوە دێتە دەرەوە بەشێکە لەو ژاوەژاوەی کە ژینگەی سیاسیی ئێمەی ئالودەکردووە بە پیسیی! ------------------------------------ * (دڵڕەقیی و بێدەنگیی) کەنعان مەکیە، و/حەمەڕەشید ل۳۱۷ ** هەمان سەرچاوە ل۳۲٤ ***(کۆمەڵناسی نوخبە کوشتن)ن/ عەلی ڕەزا قولی، و/شەهرام عەبدوڵڵا ل۲۳۷ **** هەمان سەرچاوە ل۲۹٦ ***** هەمان سەرچاوە ل ۲۹۵
■ شێركۆ عەبدوڵا مهوقیف خۆشه خوا نهتداتێ، بهشهرتێ بهخوێندهوارت بزانن و قسه بۆ كهناڵهكان بكهى وهك ئهم برادهرهى خوارهوه: × بۆ كوردستان تى ڤى: كهس ههیه ئهوه نهزانێ كه ژهنهراڵ مستهفا بارزانى باوكى ڕۆحیى كورده؟ × بۆ گهلى كوردستان: هیوادارم و دڵنیاشم برادهرانى مهكتهب سیاسى ههرگیز له رێبازهكهى مامى گهورهمان لانادهن. × بۆ یهكگرتوو: شكستهێنانى گوتارى نهتهوهیى یهعنى چى؟ یهعنى تهنیا ههر ئیسلام چارهسهره. × بۆ بزووتنهوه: تهبعهن قسهكهى جهنابته، بڵاوكردنهوهى ئیسلام به بیجامهوه ناكرێ، ئهبێ شمشێرى پێبێ شمشێر. × بۆ كهى ئێن ئێن: دیاره ههر رهوانشاد بهجددى ههوڵی داوه دهسهڵاتى بنهماڵه له رهگ و ریشه دهربێنێت. × بۆ تهلهفزیۆنى جهماوهر: من له ههموو شوێنێكا وتوومه ههق وایه بیرهوهرییهكانى كاكه حهمه بكرێ به مهنههج له كولیهى عهسكهریدا. × بۆ پهكهكه: هیچ سیاسییهك هێندهى سهرۆك ئاپۆ ئهم حیزبه گهندهڵانهى باشوورى بهباشى نهناسیوه. × بۆ رووداو: ویژدان باشه بۆ ئینسان.. كێ كوردستانى ئاوهدانكردوه له كاك نێچیر زیاتر؟ × بۆ كوردستان بیست و چوار: خوێندنهوهى من بۆ حكومهتى داهاتووى ههرێم به سهرۆكایهتى كاك مهسرور ئهوهیه كه كوردستان ئهكات به سویسرا له ههموو روویهكهوه. × بۆ ئێن ئاڕ تى: باشه ههر ئهو سوئاله له خۆتان بكهن، ئهگهر مهسهلهكه نیشتمانپهروهرى و ئینساندۆستى نییه، كاك شاسوار چ مهجبوره شانى خۆى ئارداوى بكات؟؟ × له ئهندێشه: بهشهرهفم ئهم حیزبانه چاكیان تیا نییه.
■ ڕامان مجید فقێ ماوەیەکە یەکێتی لە پارتی زیاتر خەمخۆری دروستبوونی حکومەت و رێكکەوتنی پێش وەختەیە لەگەڵ پارتی و، پارتیش زۆر بێباکانە لە هێزەکان و دروست بوونی حکومەت دەڕوانێت، لە کاتێکدا به لەبەر چاو گرتنی زۆربەی پێوەرەکان دەبوایە پێچوانەکەیمان ببینیبایه، چونکە پارتی مەسرور بارزانی بەربژێری سەرۆکایەتی حکومەت کردوە. دیاریشە پارتی بهم ههنگاوهی دەیەوێت ئهم كابینهیه سەرکەوتوو تر بێت لە کابینەکانی تری حکومەت، سەرباری ئەوەی ئەو کوڕی مسعودی سەرۆکی پارتیە، بەڵام ئەم ئامانجە ئاسان نییه، چونکە ناوبراو شارەزایی لە ئیدارەدانی حکومەتدا نییە، تا ئاستێکی زۆریش خۆشەویست نیە لای هاووڵاتی ئاسایی، ئهگهر به دیوهكی دیكهی سهیری بكهین دهبینین حکومەت قەرزێکی زۆری لەسەرەو ماوهی چوار ساڵیشە بژێوی خەڵک رۆژ بە ڕۆژ بەرە و خراپتر چووه،کۆمەڵێک کێشەی ههولێر لەگەڵ حکومەتی ناوەند بێ چارەسەر ماوەتەوە، بۆیه پێویسته كاندهكهی پارتی ئهو بارودۆخهكهی لهماوهی ڕابردوو بهسهر حكومهتدا هاتووه ، دووباره باشی بكاتهوهو لانی كهم وەک دۆڕاو لێ ی دەرنەچێت. تاوهكو ئێستا دوو ئیدارەی لە هەرێم وەک خۆیەتی، بۆیه ئاسان نییه ناوبراو قەڵەمڕەوی لە ناوچەی سەوز هەبێت و بڕیاەکانی جێ بە جێ بکرێت. ڕوونیشە کە ئەوان بە ٤٥ کورسیەوە زیاتر بەرپرسیارن لە دۆخی ژیانی خەڵک نەک یەکێتی بە 21 کورسیەوە. لە لایەکی ترەوە ئەوان بە کرداری زۆربەی پۆستە گەورەکانی هەرێمیان لایە و دەشیانەوێت لایان بمێنێتەوە وەک ( سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان فەرمانگەی دەرەوەو سهرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سوپا سالاری پێشمەرگە و دەیان پۆستی گرنگی تر...) کە ئەگەر لهسهربنهمایی خاڵبەندی پۆستەکان دابەش بکرێت کە هەر پۆستێك لەوانەی پارتی لایهتی خاڵی زۆری پێویستە ئەستەمە ئەو هەموو پۆستە و چەندین پۆستی وەزاری تریان بەر بکەوێت. بۆیە گەر یەکێتی جوانتر لە تابلۆی حوکمڕانی بڕوانێت و مەدروستر لەسەر مێزی گفتوگۆ دانوستان بکات، نابێت ڕۆژانە قبووڵی ئەو هەموو بێمنەتیەی پارتی بکات، کە بە ئارەزووی خۆی پۆست بەم و بەو ببهخشێت وەک خێر و سەدەقە. دەبێت سهرۆكی ڕاسپێرداوی پارتی و سهركردایهتی ئهو حزبه ئهو بزانن چ وەک حەق و بەرکەوتەی کورسی پەرلەمانی بێت، یان خاڵ بەندی و ههر بنهمایهكی دیكه، ئهوا یهكێتی لە دروست بوونی حکومەت پشكی زیاتری بەر دەکەوێت وهك ئەوەی پارتی کە دەیەوێت پێیببهخشێت به یهكێتیی. لهبهرئهو هۆكارانهی باسمان كرد، پارتی لە ئایندەدا پێویستی بە هاوکاری زیاتری یەکێتیە، بۆیە باشترە یەکێتی بەم دۆخەی ئێستای سیاسەتکردنی پارتی له تهشیكلردنی حکومەت و دامهزراوهی سهرۆكی ههرێم و پهرلهمان ڕازی نەبێت و دانهنیشێت و بهدیارچاوەڕوانییهكانی پارتی تاوهكو چهند پۆستێكی پێبدات. بههۆی ئهو بێمنهتیهی پارتی دهبووایه ئەگەری بەشداری نەکردنی یهكێتی لەم حکومەتەدا یەکێك بێت لە ئەگەرەکانی سهركردایهتی ئهو حزبه، بەڵام بە داخەوە سیاسەتی یەکێتی لە ئێستادا پەرتەوازەیەو هێزە دژ بەرەکانی ناوخۆی حزب بیر لە پشکی خۆیان دەکەنەوە لە حکومەت، نەك پشکی یەکێتی و سنوردانان بۆ دروستبوونی دیکتاتۆریی زۆرینەیی پارتی، کە ئەوە یەکێکە لە ئەرکە لە مێژینە و بنەرەتیەکانی كه ئهو حزبهی لهسهر دروستبووه.
■ لوقمان حەوێز تەنها یەک بەڵگەی زانستی... نەمدەویست ئەم پۆستە بکەم چونکە ئەوەی کەمێک لە ئەلف و بێی فیزیا یان زانست بزانێت یان تەماشای بەڵگە ماددیەکانی کردبێت دەزانێت کە زەوی تەخت نیە، بەڵام هەندێک هاوڕێی نزیکی خۆم داوایان لێکردم تەنیا یەک بەڵگەی زانستی بخەمەڕوو بۆ هەندێک لەو کەسانەی لەوانەیە هەڵخەڵەتێنرابن لەلایەن کۆمەڵەکانی بەناو زەوی تەخت... با بۆ ساتێک واز لەو بەڵگە ماددیانەی گۆیی زەوی بێنین لە وێنە و ڤیدیۆیە زیندووەکان کە سەتەلایتەکان و کەشتیەکان چرکاندویانە، یان ئەو سەدەها کەشتیەوانانەی کە چوون بۆ ئاسمان و بەچاوی خۆیان گۆیی زەویان بینیوە، ئەوانە خەڵکی یەک نەتەوە و ووڵاتیش نەبوون و نین تاوەکو پاڵەپەستۆی ئەو ووڵاتەیان لەسەر بێت چونکە جگە لە ئەمەریکا کۆمەڵێکی زۆر لە ووڵاتانی تری جیهان تا ئێستا مرۆڤ و کەشتیەوانیان ناردووە بۆ بۆشایی ئاسمان و دەوری گۆی زەوی، یان بەڵگەی بوونی دیاردەی شەو و ڕۆژ لەیەک کات لە دوو شوێنی جیهاندا، با واز لەهەموو ئەو بەڵگە ماددیانە بێنین، بەڵام بەکورتی لێرە تەنیا بەیەک بەڵگەی زانستی دەیسەلمێنم کە بۆچوونی تەختی زەوی دژی سادەترین یاسای فیزیایە کە یاسای هێزی کێشکردنە... هەموومان دەزانین هێزی کێشکردن هەیە و بەهێزترین و زاڵترین هێزە لە هەموو کونجێکی گەردوون، هەروەها هەموومان هەستی پێدەکەین، بەپێی یاسای هێزی کێشکرن ئەو هێزە لە هەموو تەنێک هەرچەندە تەنەکە گەورەبێت یان بچوک هەموو گەردیلەکانی ئەو تەنە بۆ چەقەکەی ڕادەکێشێت ئینجا شێوەی تەنەکە هەرچۆنێک بێت، لەتەنێکی زۆر گەورەی بەقەد گۆی زەوی یان مانگ بەپێی هەمان یاسا لەبەر زۆری بارستایی کە دەبێتە هۆی زۆری هێزی کێشکردن ئەو تەنە شێوەی گۆیی یان نیمچە گۆیی وەردەگرێت، ئەگەر زەوی تەخت بووایە ئەوا هەرچی شتێکی جوڵاو کە لەسەر گۆی زەویە ڕادەکێشرا بەرەو چەقەکەی واتە ناوەندی زەوی کە بە پێی بۆچوونی تەختی زەوی دەکاتە ناوەندی خوانە پانە گەورەکە، واتە ئەو کاتە هەرچی هەبێت لەسەر خوانە پانەکە لە چەقەکەی یان ناوەندی خوانەکە بەیەکەوە دەنوسێن و ناتوانرێت بجوڵێنرێن یان بجوڵێن، واتە بۆ نموونە هەموو مرۆڤەکان و گیاداران و شتەکانی تریپسەر ڕووی زەوی تۆپەڵ دەبووین و بەیەکەوە دەنووساین لە ناوەندی خوانەکە و توانای هیچ جوڵەیەکمان نەدەبوو...!!! بێ گومان هیچ شتێک کە ئێستا هەیە و دەیبینین وەک ئێستا نەدەبوو، بەڵام بەپێی یاسای هێزی کێشکردن ئێستا هەموومان بەرەو چەقی زەوی ڕادەکێشرێین کە گۆییە، لەبەر ئەوەی ڕووی زەویش زۆربەی ڕەق و بەردینیە ئەوا لە ئێستادا وەکو ئەوە وایە ئێمە و هەموو شتەکان بەسەر ڕووی ئەو گۆیەوە نووسابین... پێشتر پۆستێکم کردبوو بەناوی: بۆچی مانگ، زەوی، هەسارەکان و ئەستێرەکان شێوەکانیان گۆییە و خڕن؟ هۆکارەکە چیە؟ دەتوانن سوودی لێوەربگرن... https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=1930910406940651&id=100000651308095 بۆ ئەوانەی بیانەوێت ڕاستەوخۆ گۆی زەوی ببینن لە ڕێگەی کامیراکانی وێستگەی ئاسمانی، پرۆگرامێک یان ئەپێک هەیە لە ئایفۆن و ئەندرۆیدیش دەتوانی داۆنلۆدی بکەیت ناوی ISS HD LIVE ، لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە ئەگەر مۆبایلەکەت بەسترابیتەوە بە ئینتەرنێتت ئەوا دەتوانیت بەڕاستەوخۆیی بە شەو و ڕۆژ گۆی زەوی ببینیت.... لوقمان حەوێز تێکساس
■ كارزان سهباح ههورامی پارتی نایهوێت كوردستان بهلاوازی بچێتهوه بۆ بهغدا باشترین چارهسهر دروستكردنی هاوپهیمانییهتیهكه لهنێوان هێزه سیاسییهكان بۆ ئهوهی بهیهك دهنگی بچنهوه بۆ بهغدا و له كوردستانیش ئیدارهی وڵات بدهن، كۆبوونهوهی شاندی مهكتهبی سیاسی پارتی لهگهڵ یهكێتی و گۆڕان ئهو راستیهی سهلماند كه پارتی پێش ئهوهی حكوومهت پێكبهێنرێت دهیهوێت رهوشی سیاسی كوردستان جێگری بكات چونكه ناكرێت بهم دۆخهوه حزبهكان بچنه حكوومهتێكهوه كه دواجار ئامانجی پارتی نهبێت ئهویش دروشمی (كوردستانێكی بههێز)، رهنگه باشترین بژارده بۆ ئهمه واژۆكردنی رێككهوتنێك بێت لهنێوان ئهو لایهنانهی كه بهشداری له حكوومهت دهكهن ئهوانیش (پارتی و یهكێتی و گۆڕان)، رهنگه پارتی نیازێكی وای ههبێت رێككهوتنێك لهنێوان ههرسێ لایهن بكات ئهم رێككهوتنه له سێ ئاست كاری پێدهكرێت(یهكهم پهیوهندی نێوان حزبهكان دووهم پابهندبوون به بهرێوهبردنی حوكم له كوردستان سێییهم كورد بهیهك دهنگی لهبهغدا دهبێت)، رهنگه ئهم رێككهوتنه بۆ ههموو لایهك باش بێت بهتایبهت بۆ گۆڕان و یهكێتی چونكه لهدوای تهقهكردن له مهزاری نهوشیروان مستهفا هیچ گهرهنتییهك نییه بۆ ئهگهری ههڵپژان لهنێوان ههردوولا هیچ رێگهیهكیش نییه بۆ ئهوهی رێككهوتنی دهباشان زیندوو بكهنهوه بۆیه گرنگه ههردووكیان له چوار چێوهی رێككهوتنێك بن كه دواجار پارتیش تێدا بههاوسهنگی دهركهوێت، دهبێت ههموو لایهكیش ئهوه بزانن كه پارتی بهدهر نییه له كاریگهبوون لهسهر ئهو دوو هێزه بهتایبهت (لهرێككهوتنی دهباشان چونكه پارتی لاری ههبوو دواجار وهك پێویست رێككهوتنهكه جێبهجێ نهكرا) بۆیه پێش ئهوهی حكوومهت دروست بكرێت دهبێت دۆخی سیاسی سلێمانی ئاسایی ببێتهوه, دواتر كاربكرێت لهسهر جێبهجێكردنی نهخشهی سیاسی بهرێوهبدرنی وڵات بۆ چوار ساڵی داهاتوو. ئهوهندهی زانیاری سیاسیم پێدرابێت لهناو یهكێتی مهكتهبی سیاسی و ئهنجومهنی سهركردایهتی ئهو حزبه پشتیوانی له چهشنه ههوڵێكی لهو شێوهدهكهن بزووتنهوهی گۆڕانیش نهك لهبهر ئهوهی حهزی لێیه بهڵكو لهبهر ئهوهی نایهوێت بههۆی باڵادهستی یهكێتیهوه له سنوری سلێمانی لهناو بچێت, باشترین بژاردهش بۆ ئێستای حزبه سیاسییهكان گهرانهوهیه بۆ رێككهوتنێكی لهو شێوه چونكه رهنگه جۆری مامهڵهی حكوومهتی تازهی عێراق لهگهڵ كوردستان گۆڕانكاری بهسهردابێت، پێشووتر سهرجهم پرسهكان لهبهغدا یهكلا دهكرانهوه بهڵام له یهكلا نهكردنهوهی وهزیری دادی بهغدا دهركهوت كه كوردستانیش له داهاتووی عێراق دهیهوێت خۆی یهكلا بكاتهوه یان بهشداری راستهقینه یان گۆِرانی ههڵویستی سیاسی هێزه كوردستانییهكان دهبێت ئهو هاوكێشهیان لهبهرچاو بێت كه دهرفهتی زێڕین لهبهغداوه لهدهست نهدهكهن، رهنگ بێت رێككهوتنێكی لهوشێوهیه دواجار متمانه بۆ هێزه سیاسییهكان بگهرێنێتهوه، ناكرێت بههۆی نهبوونی متمانهوه دامهزراوهكانی حكوومهت پهك بخرێن، رهنگیش بێت ئهمه سهرهتایهكی گرنگ بێت بۆ دهربازیوونی حزبهكان له چهقبهستووی سیاسی, كۆمهڵێك پرسیش ههیه دهبێت بهرێككهوتن چارهسهر بكرێن، لهوانه پرسی سیستهمی سیاسی له كوردستان و پرسی دهستووری كوردستان و رێكخستنهوهی ههیكهلیهتی بهرێوهبردنی وڵات لهسهرجهم پرسهكان ئهم هێزه سیاسیانه دهوری گرنگ و كاریگهریان دهبێت. رهنگ بێت بۆ چهند ساڵی داهاتوو كوردستان بیهوێت لهرووی ئابورییهوه ههنگاو بنێت, بۆ ئهمهش سهردانی وهزیری وزهی ئهمهریكا دهرفهتێك بۆ كورد دهكاتهوه كه سهرچاوهی ئابووری خۆی بههێز بكات ههناردهكردنی نهوتی كهركووك له رێگای بۆری نهوتی كوردستانهوه باشترین زهنگی سهركهوتنی ئابووری كوردستانه كه له داهاتوودا كاربكرێت بۆ ئهوهی بازاری گازی ئهوروپا پربكاتهوه، ههرێمی كوردستان لهرێگای ههنارده كردنی نهوتی خۆیهوه بۆ بهندهرهكانی جیهان باشترین بژاردهی لهبهر دهست دهبێت تا لهو رێگایهوه هێزه نێودهوڵهتییهكان مامهڵهی لهگهڵ بكهن، ئهم خاڵه زۆر گرنگه لهناو رێككهوتنی سیاسی جێگای بكرێتهوه ناكرێت سیاسهتی ئابووری حكوومهتی ههرێم بههۆی كاری ململانێی سیاسی بكرێته قوربانی وهك ئهوهی لهماوهی رابردوو روویدا له كوردستان ئهمهش پێویستی به متمانه و هاتنه پێشهوهی هێزه سیاسییهكان ههیه لهو بارهوه.
■ فەرید ئەسەسەرد ماوەی چەند ساڵێكە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی وەك ئەمنستی ئینتەرناشیوناڵ و هیوومان رایتس وۆچ راپۆرتی خراپ لەسەر رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بڵاو دەكەنەوە، بەتایبەتی سەبارەت مامەڵەكردن لەگەڵ مەسیحییەكان. گومان لەوەدا نیە كە ئەو راپۆرتانە ناوبانگی كوردو هەرێمی كوردستان لەكەدار دەكەن و وێنەی كورد وەك چەوساوەو شەیدای ئازادی دەشێوێنن و وێنەیەكی پێچەوانە پێشكەش دەكەن. ئەو رێكخراوانەی ئەمڕۆ باسی رەوشی خراپی مەسیحییەكان دەكەن لە هەرێمی كوردستان، هەر ئەوانەن كە لە ساڵانی رابردودا بەرگرییان لە كورد كردووەو مەینەتیی كوردیان بە جیهان ناساندووە. ئەم رێكخراوانە هیچ بەرژەوەندییان لەوەدا نیە كە درۆ بكەن و راپۆرتەكانیان لە سەرانسەری جیهان بەڕێزەوە وەردەگیرێن. مەسەلەی كورد قەرزارباری ئەو رێكخراوانەیە كە لەكاتی شەڕی جینۆسایدی كوردو كیمیاباران كردنی كوردستاندا قسەی خۆیان كردووەو بە بڵاوكردنەوەی راپۆرتی دیكۆمێنتار سەرنجی جیهانیان بەلای نەهامەتیی كوردا راكێشاوە. ئەو رێكخراوانە هیچ ئەجیندایەكی سیاسییان نیە و ئامانجی سەرەكییان دروست كردنی فشارە لەسەر حكومەتە پێشێلكەرەكانی مافی مرۆڤە بۆ ئەوەی پێداچونەوە بە رەوشی مافی مرۆڤدا بكەن و مافە مەدەنییەكانی هاووڵاتییانی خۆیان بسەلمێنن. زۆربەی راپۆرتەكانی ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییانە تیشك دەخەنە سەر ئەوەی كە ناویان ناوە "پێشێلكاری" دژی مەسیحییەكان، بە تایبەتی لە هەولێر و دهۆك و دەشتی نەینەوا. زیادبونی ژمارەی ئەو راپۆرتانە، حكومەتی هەرێمی ناچار كرد دامەزراوەیەك بە ناوی لیژنەی باڵای بەداواچون و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بە لێپرسراوەتیی بەڕێز دیندار زێباری پێك بێنێ. ئەركی ئەم دامەزراوەیە رەتكردنەوەو وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكانە. بونی دامەزراوەیەكی سەربەخۆ بۆ وەڵامدانەوەی راپۆرتەكانی تایبەت بە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان، خۆی لە خۆیدا بەڵگەی زۆریی ژمارەی راپۆرتەكانە و هەروەها بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ نیشانەی بونی پێشێلكاریشە. لە دوایین لێدوانیدا بۆ "رووداو" زێباری لە رەوتی وەڵامدانەوەكانیدا بەبێ ئەوەی بەخۆی بزانێ، هەموو رەخنەكانی ناو راپۆرتە نێودەوڵەتییەكانی پشت راست كردەوە. دانی بەوەدا ناوە كە حكومەتی هەرێم دەستی بەسەر زەویی مەسیحییەكانی عەنكاوەدا گرتووەو فڕۆكەخانەی لەسەر دروست كردووەو هێشتا قەرەبوی نەكردونەتەوە. لێدوانەكە لە كاتێكدا كە راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بە "ناواقیعی" ناو دەبات، دان بەوەدا دەنێ كە لە سەرجەمی 223 كەس كە مافی قەرەبوكردنەوەیان هەیە، تەنها 40 كەس قەرەبوو كراونەتەوە كە دەكاتە 18% ی سەرجەمی ئەوانەی كە مافی قەرەبوكردنەوەیان هەیە. لەمەوبەر لیژنەی فەتوا لە هەرێمی كوردستان لە هەوڵێكی جوامێرانەدا بۆ تۆكمەكردنی گیانی برایەتی و تەبایی لە نێوان موسڵمان و مەسیحییەكاندا فەتوای دەركرد كە بە زۆر داگیركردنی زەوی و زاری مەسیحییەكان حەرامە. بێگومان خودی فەتواكە رەنگدانەوەی واقیعە. مەسەلەكە زەیرەكیی ناوێ. فەتواكە بەڵگەی ئەوەیە كە زەوی و زاری مەسیحییەكان داگیر دەكرێ. راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە مەسیحییە گرفتارەكان بۆ بەدەست هێنانەوەی مافەكانیان، هانایان بۆ دادگاكان بردووەو سكاڵایان تۆمار كردووە. لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان دان بەوەدا دەنێ كە سكاڵا لە دادگاكان تۆمار كراوە بەڵام هەوڵ دەدا كێشەكە بچوك بكاتەوەو دەڵی ژمارەی سكاڵا تۆماركراوەكان "زۆر كەمە" و پاشان حكومەتی هەرێم لە مەسەلەكە دەردێنێ و دەڵێ سكاڵاكان لە دادگا گیریان خواردووەو" حكومەتی هەرێمی لەم بارەیەوە هیچی پێ ناكرێ چونكە دەسەڵاتی دادوەری دەسەڵاتێكی سەربەخۆیە". لە بەرپەرچدانەوی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكاندا، لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە 127 كەنیسەو 37 زیارەتگاری ئاینی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە. بەڵام ئەمە هیچ ناگەیەنێ. بونی كەنیسە بەڵگەی ئەوە نیە كە دەست بەسەر زەوی و زاری مەسیحییەكاندا ناگیرێ. لیژنەكە داننانی حكومەتی هەرێم بە جەژنی مەسیحییەكان و كردنی بە پشوی فەرمی، وەك نیشانەی لێبوردەیی حكومەتی هەرێم دەناسێنێ. بە دڵنیاییەوە ئەمە وایە. حكومەتی هەرێم لەم خاڵەدا زۆر لێبوردەیەو هەموشمان شانازی بەو لێبوردەییەوە دەكەین. بەڵام كردنی جەژنی مەسیحییەكان بە پشووی فەرمی رێ لە داگیركردنی زەوی و زاریان ناگرێ. ئاشكراشە كە داننانی رژێمی پێشوو بە جەژنی نەورۆزدا وەك جەژنی نەتەوەیی كورد، نەبۆتە مایەی رێگرتن لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بۆ لەناوبردنی كورد. پێویستە لەسەر حكومەتی هەرێم راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان زۆر بە هەند وەرگرێ و هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ رێگرتن لە تەنگ هەڵچنین بە مەسیحییەكانی كوردستان بگرێتە بەر. رەتكردنەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان هیچ لە مەسەلەكە ناگۆڕێ. سەقامگیركردنی پێكەوە ژیانی برایانەی نێوان موسڵمانان و مەسیحییەكان لە هەرێمی كوردستان بە وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان نایەتە دی، بە هەنگاوی كاراو راستەقینە بۆ راگرتنی پێشێلكاریی دژ بە مەسیحییەكان دێتە دی.
ئەیاد جەمالەدین ... و. نامیق رەسوڵ ... هەموو مرۆڤێك دەتوانێت.. دەستبكات بە خوێندنی " زانستە ئاینییەكان" لە قوم یان نەجەفی پیرۆز، یان هەر شوێنێكی تر، یان بە شێوەی روونتر.. هەموو موسوڵمانێك یان مەسیحی یان جولەكەیەك یان بێ باوەڕ" مولحید" ێك .. دەتوانێت دەستبەجێ دەستبكات بە خوێندنی " زانستە ئاینییەكان".. هەتا دەشتوانێت بەرگی ئاینی بپۆشێت بەبێ ئەوەی كەس رێگەی لێبگرێت. هەروەها دەشكرێت – ئەگەر خوێندكارەكە زیرەك و جدی بێت- قۆناغەكانی خوێندنی زانستە ئاینییەكان تێبپەڕێنێت و دەشكرێت ببێتە " موجتەهید" و هەموو كەسێكی بێ باوەڕیش دەتوانێت دەستبكات بە خوێندنی زانستە ئاینییەكان و بگاتە پلەی ئیجتیهاد و بەرگی ئاینی لەبەربكات، لە كاتێكدا نە باوەڕی بە خودا هەیە نە بە ئیسلام و نەبە .....هتد!. هەرگیز لە نێوان باوەڕداریی و تەقوا و خوادپەرستی لەگەڵ ئەوەی زانایەكی موجەتەهید بیت هیچ پەیوەندییەك نەبووە، زۆر بەباشی دەتوانرێت كەسێكی مولحید ببینیتەوە كە بەرگی ئاینی پۆشیوە و موجەتەهیدێكی زۆر تەواویشە، هەتا دەتوانیت كەسێك ببینیتەوە كە مەرجەعی ئاینییەوە و لە مەیمون فاسقترە و قسەكردن لە بارەی ئەو كەسە خراپانەوە زۆر درێژە دەكێشێت. خوێندنی زانستە ئاینییەكان.. هاوشێوەی خوێندنی هەر زانستێكە لە زانستەكانی تر، بۆ نمونە خوێندنی پزیشكی و فیزیا و یاسا و كیمیا... هتد، بۆ نمونە، تەقوا و خوداپەرستی و نزیكی لە خوداوە چ پەیوەندییەكی بە خوێندنی كیمیایەوە هەیە؟ خوێندنی پزیشكی چ پەیوەندییەكی بە خوداپەرستی و تەقواوە هەیە؟!، وەڵامەكەی/ هیچ پەیوەندییەك لە نێوانیاندا نییە، هەروەها خوێندنی زانستە ئاینییەكانیش هەرگیز پەیوەندی نییە، خوێندنی زانستە ئاینییەكانیش هەرگیز پەیوەندی بە تەقوا و خوداپەرستی و نزیكی لە خوداوە نەبووە و نیە. گەورەترین كێشە ئەوەیە كە لە عەقڵیەتی شیعەدایە كە پەیوەندی دروست دەكات لە نێوان عەمامە و تەقوا و خوداپەرستی! و عەمامە پەیوەست دەكات بە زانستەوە. رەحمەتی خودا لە عەلامە و نوسەر شێخ محەمەد باقر جابری، كە شێخ و فەقێ و ئەدیب و خاوەنی نوكتەی زۆر بەهێزبوو ، ئەو كەسە بوو كە دەربارەی خۆی بە شۆخیەوە وتویەتی: شیخ باقر اللذینه ... لافْ له عمامه حضینە هەروەها خاوەنی ئەم دێڕە شیعرە بەناوبانگەیە: جیش العرب یا زین نیشن وإرمی.. مِنْ خَذوا شرمْ الشیخ خِفْتْ عله شرمی. نوكتە و قسەخۆشەكانی شێخ باقر جابری، لە ژماردن نایەن و زانا بەتەمەنە عەرەبەكانی نەجەف دەیناسن، یەكێك لە بەسەرهاتە خۆشەكانی رەحمەتی ئەوەیە، جارێك بەلای مەزاری ئیمام عەلی رەزای خوای لێبێت دەڕوات، ژنێك كە نامەیەكی بەدەستەوەیە رایدەگرێت و دەڵێت: شێخە گیان ئەم نوسراوەم بۆ بخوێنەرەوە.. شێخیش دەڵێت: خوێندنەوە نازانم! ژنەكە دەڵێت: عەمامەكەی سەرت زۆر لە نامەكە گەورەترە و نازانیت بیخوێنیتەوە؟!، شێخ باقریش عەمامەكی لەسەر دادەگرێت و دەیخاتە سەری ژنەكە و دەڵێت: فەرموو بیخوێنەرەوە. بە كورتی: هەرگیز هیچ پەیوەندییەك لەنێوان عەمامە و زانستدا نیە و عەمامە پەیوەندی بە تەقواوە نیە و عەمامە پەیوەندی بە نزیكی لە خوداوە نیە و پەیوەندیش لە نێوان عەمامە و پاكێتیدا نیە، بەڵێ، لە عەقڵی رەعیتەدا هەر خاوەن عەمامەیەك دەبێت زانایاكی زۆر تێگەیشتوو ، خوداپەرست .....هتد بێت. یەكێك لە دیارترین هۆكارەكانی نەزانی رەعیەت، ئەم نازناوە ئاینییە بۆشانەیە: مەرجەعی باڵای ئاینی، مەرجەعی زانا، ئایەتوڵا عوزما، سەرۆكی حەوزەی ئاینی، و هەندێكیش زیاتریان كردووە و دەڵێن: سەركردەی حەوزە ئاینییەكان. لە هەموو كەلەپوری ئیمامەكانی ئەهلی بەیت سەلامی خودایان لێبێت هیچ " وشە" یەك نیە دەربارەی مەرجەع و مەرجەعیەت، بەڵكو ئەوەی ناسراو و بەناوبانگە لە كەلەپوریاندا دووشت هەیە بریتیە لە بە نەفرەتكردنی پەیڕەوكردن و ئەهلی پەیڕەوكردن " ڵعْن التقلید وأهل التقلید ". مەرجەعیەتی ئاینی.. سەركردایەتیی كۆمەڵایەتییە بێ گومان هیچ هیچ پەیوەندییەك لە نێوان مەرجەعی ئاینی و زانستە ئاینییەكاندا نیە، نمونە/ مەرجەعی ئاینی باڵا سەید حسێن قومی كە چلەكانی سەدەی رابردووو كۆچی دواییكردووە، ئەم مەرجەعە نەخوێندەوار بوو، نوسینی نەدەزانی، هەروەهاش پەیوەندی نییە لە نێوان مەرجەعیەتی ئاینی و خوداپەرستی و تەقوا..هتد، دەكرێت مەرجەع ئەهلی تەقوا و خوداپەرستی بێت و هەروەها دەشكرێت مەرجەع گەندەڵ و فاسق ( دز) بێت. مەرجەعی ئاینی هاوشێوەی پاپای ڤاتیكان، شێخی ئەزهەر، موفتی وەهابییەكان و دەلای لامایە، ئەمانە هەموویان سەركردەی گروپی ئاینین، زیاتر لە هەموو شیعە پەیڕەوكاریان هەیە، و هیچ پەیوەندییەكیش لە نێوان سەركردایەتی ئاینییەكەیان و بەها ئەخلاقییەكاندا نیە. كەی " دیاردەی مەرجەعیەتی ئاینی" شیعە دەستیپێكرد؟ پاشا سەفەوییەكان، بناغەی بنەماكانی مەرجەعیەتی ئاینی شیعەیان دامەزراند، پێش دەوڵەتی سەفەوی، فەقێی شیعە هەبوون، هیچ شتێك نەبوو ناوی مەرجەعیەتی ئاینی بێت. دەوڵەتی سەفەوی، وەك هەموو دەوڵەتەكانی تری جیهان، هەموو وڵاتانی جیهان ئاین بەكاردەهێنن، هەروەها دەوڵەتی سەفەویش، " تەشەییوع" لەلایەن دەوڵەتی سەفەوییەوە بەكارهێنرا، پێشتر دەوڵەتی شیعە بوونی نەبوو، لەبەرئەوە كەس تەشەییوعی لە رووی سیاسییەوە بەكارنەهێنا، هەتا ئەوكاتەی دەوڵەتی سەفەوی دامەزرێنرا، تەشەییوع بووە ئامرازێك بە دەستی دەوڵەتی سەفەوییەوە و هاوشێوەی هەموو مەزهەب و ئایینەكان لە هەموو شوێن و كاتێكدا. هەتا ئێرە بەسە و دەوەستم، دڵم وەك مەنجەڵی سەر ئاگر دەكوڵێت، دەوەستم نەك لە ترسی كەسێك یان بەرژەوەندییم پێ هەبێت، بەڵكو وەك بەزەییەك بۆ هەندێك لە فەقێ شیعە چاكەكان.. دەوەستم و لە تەنیشتمدا سندوقە رەشەكە هەیە ككە هەرچی كەین و بەینی حەوزە و چۆنیەتی دروستكردنی " مەرجەع"ی تێدایە.
■ سەرتیپ جەوهەر ئەوانەی ئەنجامی هەڵبژاردنیان قەبوڵكرد، دەبێ ئێستا دەرئەنجامەكەیشی قەبوڵ بكەن! لەكۆبونەوەی چەند رۆژی رابردووی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، نەك هیچ رێككەوتنێك نەكراوە، بەڵكو پێشبینی دەكرێت پێكهێنانی حكومەت زۆر زەحمەت بێت و كەس چاوەڕێ نەكات لەم چەند مانگە پێكبهێنرێت! لەكۆبونەوەی ئەمجارەدا، مەكتەبی سیاسی یەكێتی تەواو هاوهەڵوێست بوون لەچۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ داهاتووی حكومەت و پەرلەمانی كوردستان، وەفدەكەی یەكێتی داوا دەكات بەر لەپێكهێنانی حكومەت رێككەوتنێك بكرێت بۆ یەكلاییكردنەوەو ئیدارەدانی دۆسییەكانی (حكومەتی بەغداو پرسی كەركوك و حكومەتی نوێی كوردستان) وەك یەك بوخچە (پاكج)، بەڵام پارتی پێیوایە دەبێ هەر دۆسیەیەو بەجیا مامەڵەی لەگەڵ دا بكرێت، ئەمەش بەتەواوی لەلایەن یەكێتییەوە رەتكراوەتەوە. پارتی دەیەوێت لەسەر بنەمای زۆرینەو كەمینەی پەرلەمان و بەتاك و تەنها گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێ بكات، بەڵام یەكێتی ئەم پێشنیارەی رەتكردۆتەوەو بەروونی بە پارتیان راگەیاندووە پێویستە لەكوردستان شەریكی راستەقینەی حوكمڕانی بین، لەهەرسێ دۆسییەی (حكومەت و پەرلەمان) و ئابوریی (نەوت) و پەیوەندییەكانی هەرێم بەشداری سەرەكی و بڕیاردەر بین نەك بەشداریپێكراو، هەروەك شەریكی راستەقینە بین لەبڕیاردان و چیتر رازینابن بەمشێوەیە حوكمڕانی كوردستان بەردەوام بێت! بۆیە كۆبونەوەكە بەبێ هیچ ئەنجامێك كۆتایی هاتوە. پێدەچێت پارتی لەژێر كاریگەری بارە دەرونییەكەی بەدەستنەهێنانی سەرۆكایەتی كۆمار مابێت و لەژێر كاریگەری ئەو 45 كورسییەی پەرلەمان بێت كە ئەنجامەكەیان بۆ قبوڵكرا بەبێ لێكدانەوەی چارەنوس، دەیەوێت لەڕێی بزوتنەوەی گۆڕان یارییەكی نوێ بكات، بەڵام ئەم هەڵوێست و جوڵەیە رەنگە درێژە نەكێشێت. كاربەدەستێكی باڵای پارتی لەكۆبونەوەكە بە ئەندامێكی یەكێتی وتبو "وەك گۆڕان دەبنە موعارەزە؟" لەوڵامدا وتبوی بەڵێ، بەڵام وەك گۆڕان لە پەرلەمان تەپڵتان بۆ لێدەین، موعارزەبونی ئێمە بۆخۆتان بەجێدەهێلین! قسە زۆرە بیكەین، جارێ لێدەگەڕێین، بەڵام قبوڵكردنی ئەنجامەكان هەر ئەوەی لێدەكەوێتەوە كەئێستا دەیبینین! وەك بارزانی بەبێ بونی هیچ سیفەتێكی دەوڵەتیی و ئامادەبونی لەمەراسیمێكی رەسمیی لەزاخۆ ئامادەبوو، ئەمەش ئاماژەیەكی روونە بۆ سیاسەتی پارتی و چۆنییەتی مامەڵەكردنی لەگەڵ هەموو لایەنەكان و حوكمڕانیی بەشێوەیەكی گشتیی! بۆیە ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی قەبوڵكرد، دەبێ دەرەنجامەكەیشی قەبوڵبكات، چونكە هێشتا پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و دەستوریش ماوە، بائەویش بێتەوە پەرلەمان، ئینجا دەزانن چی رویداوە. بەپێی تێبینی ئەوانەی بەشداربوون لەكۆبونەوەكانی پارتی، چ لەبزوتنەوەی گۆڕان، چ لە یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان، هەستدەكرێت نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت ئاستەنگ بۆ گەیشتن بۆ چارەسەری كێشەكانی پێكهێنانی حكومەت و رێككەوتنی لایەنەكان دروستبكات، ئەمەش رەنگە بۆ ئەوەبێت مەسرور بارزانی ئامۆزای نەتوانێت كابینەی نوێی حكومەت پێكبێنێت! بەڵام بیرمان نەچێت ئەو ستافەی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بەشدارن لە گفتوگۆی نێوان پارتی و لایەنەكانی دیكە، ئەوەندە بڕیار بەدەست نین، بۆیە ئەگەرێكی لاواز هەیە لەكۆتاییدا مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی خۆیان بێنە نێو گفتوگۆكان و ئەو گرێیانە هەڵگرن كە دێنە رێی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم، چونكە بارزانی مەبەستییەتی لەئێستاوە مەسروری كوڕی لەڕێی وەرگرتنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئامادەبكات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئەمە خاڵی لێك جیابونەوەی هەریەكە لە نێچیرڤان و مەسرور بارزانییە لەسەر خاوەندارێتی و خەلافەتی رێبەرایەتی پارتی.
■ شاناز ئیبراهیم ئهحمهد له كاتێكدا كه سهركرده و حزب و لایهنه سیاسیه كورد و عیراقیهكان له ئاوه لێڵهكانی بهغدا و ههولێر سهرقاڵی (ڕاوه كورسین)..!! دراوسێكانمان شولیان لێ ههڵكێشاوه شهلم، كوێرم، نابوێرم له ههموو لایهكهوه پهلاماری گهل و خاكهكامان ئهدهن و شانازی به ئۆپهراسێۆن دژ به نهتهوهكهمانهوه دهكهن.. لێرهدا ناكرێت كه گلهیی له دوژمن و داگیركهران بكهین چونكه كورد وتهنی ( پشیله له ماڵ نهبێت مشكان تلیلیانه).. !! ههر ئهمڕۆ ئهردۆغان له میانی كۆنفرانسی یهكهمی دادوهریی دادگا باڵاكان و دادگا دهستورییهكاندا ڕایگهیاند `بهداخهوه ئهمڕۆ له زۆر شوێنی جیهان و به تایبهت له ناوچهكهمان ستهمگهری ئهوتۆ ئهنجام دهدرێن كه ویژدانهكان خوێن لێدێنن`. وتیشی `ئۆپهراسیۆنمان بۆ سهر شهنگال و دامێنهكانی مهخمور و قهرهچۆغ ئهنجامدا… و ئۆپهراسیۆنی دیكهشی بهدووا دێت` و ههروهها وتی ئهو هێرشانه بۆ`` پاراستنی شكۆی ئوممهت و ههموو مرۆڤایهتیه`` من لێرهدا به ئهردۆغان دهڵێم بهڵێ زۆر راسته هێرشهكهی شهوی ڕابووردوت بۆ سهر كامپی پهنابهران (شههید ڕۆستهم جوودی) له مهخمورو (گوندی سكێنی) شهنگال و شههید كردنی ژن و منداڵی ئاواره له شهوی خۆ ئامادهكردنیان بۆ (جهژنی ڕۆژوو) خوێنی له وێژدانی خاوهن ویژدانهكان هێنا بهڵام ئایا ویژدانی تۆشی ههژاند؟؟ ئایا له پێناو پاراستنی ئوممهت و ههموو مڕۆڤایهتیدا هێرش دهكهیته سهر منداڵه شیرخۆرهكان..؟؟ ئهرێ پێم ناڵێیت تۆیهكی ویژدان ناسك كه تهنانهت له رێپێوانی چهند پهرلهمانتارێك ئهترسی و پێتوایه ئومهتهكهت و مرۆڤایهتی ئهخهنه مهترسیهوه و خێرا خوێن بهرچاوت ئهگرێ چۆن ویژدانت ئازارت نادات ژنه شهرڤانی گهلێكیتر پارچهپارچه بكهی ؟ ئایا ویژدان لای ئێوه كاتیه؟ ههست ناكهیت كه ئۆپهراسیۆنهكانت جگه له مهرگ و ماڵوێرانی هیچ دهستكهوتێكی تریان بۆت ههبێت؟ ئایا شكۆی ئۆممهت و مڕۆڤایهتی به كوشتن و بڕین و بهند كردن و ئهشكهنجهدان و سوتاندن دهپارێزرێن یان به ئاشتی..؟؟ ئایا چڵه زهیتون لای ئێوه هێمای شهڕه یان ئاشتی؟ ههركاتێك ویژدانت لهخهو ههڵسا ئهوكات باس له ئوممهت و مرۆڤایهتی بكه.. له كاتێكدا كه هێرشی فڕۆكه توركیهكان بۆ سهر هاووڵاتیانی مهدهنی و ئاواره و پارته كورد و كوردستانیهكان به تووندی ئیدانه دهكهم به نهتهوه یهكگرتوهكانیش دهڵێم .. ئهی كامپی ئاوارهكان له ژێر چاودێری وردی ئێوهدا نهبوو..؟ باشه ئهی ویژدان و چاوو گوێ و مرۆڤایهتی لای ئێوه چی لێهاتووه؟ ناشێ ئێوهش له پێناو پاراستنی شكۆی ئوممهت و مرۆڤایهتیدا بێدهنگیتان ههڵبژاردبێت ؟ هیچم نیه بۆ حزب و لایهنه سیاسی و دهسهڵاتدارهكانی ههرێم چونكه دهمێكه ههستی كوردایهتیان لهناخدا مردووه و دهستم لێ شتوون…