Draw Media
هه‌واڵ / كوردستان

درەو: رۆژی دووشەمە دوا وادەیە بۆ تۆماركردنی ناوی كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، ئەوەی تا ئێستا لە ناو كوردا خۆی كاندید كردووە هەریەك لە ( ئاسۆ فەرەیدون، شوان داودی، موسەنا ئەمین، حسێن سنجاری، لەتیف رەشید....) چاوەڕوان دەكرێت تا رۆژی دووشەمە ژمارەیەك كەسایەتی تر خۆیان كاندید بكەن بۆ ئەو پۆستە. -    لایەنە ئۆپۆسیۆنەكان: لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان (هەڵوێست، یەكگرتوو، كۆمەڵ، چاوەڕوان دەكرێت نەوەی نوێش) كاندیدیان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆكۆكماری عێراق و بڕیارە (د. موسەنا ئەمین ) پەرلەمانتاری یەكگرتوو دەبێتە كاندیدی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان. -    یەكێتی: یەكێتی نیشتمانی كوردستان تا ئێستا بە فەرمی كاندیدی یەكێتی دیاری نەكراوە، هەرچەندە ناوی نزار ئامێدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و سكرتێری پێشووی جەلال تاڵەبانی دەبێتە كاندیدی فەرمی یەكێتی، بەڵام ئەوەی لە پشتی پەردەوە قسەی لەسەر دەكرێت، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیەو چاوەڕوان دەكرێت ببێتە كاندیدی سەرۆكی یەكێتی، بەپێی بەدواداچوونەكان بافڵ تاڵەبانی مەرجەكانی تێدایە، لەوەی كە لە ساڵی 1973 لە ماڵی ئیبراهیم ئەحمەد لە بەغداد لە دایك بووەو تەمەنی 40 ساڵی تێپەڕاندووەو بڕوانامەی بەكالۆریۆسیشی هەیە. -    پارتی دیموكراتی كوردستان، تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی كاندیدی خۆی دیاری نەكردووە، هەرچەندە لە دوو خولی پێشوو پارتی كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق هەبوو، ساڵی 2018 لەبەرامبەر بەرهەم ساڵح پارتی د. فوئاد حسێنی كاندید كرد بەڵام دەرنەچوو،    لە ساڵی 2022 پارتی هۆشیار زێباری كاندیدكرد بەڵام دوورخرایەوە، دواتر رێبەر ئەحمەدی كاندیدكرد پاشان كشاندیەوە، بۆیە لە گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بافڵ تاڵەبانی بە وەفدی پارتی راگەیاندبوو كە دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی دەدەن، نازانرێت ئەم هەڵوێستی یەكێتی بەپێی رێككەوتن بووە لەبەرامبەر كاندیدی سەرۆككۆمار یان هەڵوێستێكی تاك لایەنە بووە؟  بەڵام چاوەڕوان ناكرێت بە ئاسانی رازی بێت ئەو پۆستە بدرێتە یەكێتیو جگە لەوەی رێكبكەون لەسەر پۆستی سەرۆككۆمار بۆ یەكێتی و رازی بوونی یەكێتی بە دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەو شێوەیەی پارتی دەیەوێت، رۆژی 29ی مانگی رابردوو مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مەرجەكانی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق راگەیاند كە ئەو پۆستە دەبێت لایەنە كوردییەكان خۆیان یەكلای بكەنەوەو بۆ هیچ لایەك یەكلا نەبووەتەوە. -    سەربەخۆكان: تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر ناوی خۆیان تۆماركردووە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بە شێوەی سەربەخۆ بەفەرمی سەربە هیچ حزبێك نین لەوانە ( شوان داودی، ئاسۆ فەرەیدوون، لەتیف رەشید، حسێن سنجاری...). پۆستی سەرۆككۆماری عێراق وەك عورفێكی سیاسی بەر پێكهاتەی كورد دەكەوێت، هاوشێوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ سونەو پۆستی سەرۆكوەزیران بۆ شیعە. مەرجەكانی پاڵێوراوی سەرۆككۆماری عێراق بەپێی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2012: یەكەم: لە عێرق لەدایك بووبێت و لە دایك و باوكێكی عێراقی.  دووەم: لەڕووی عەقڵییەوە سەلامەت بێت و 40 ساڵی تەمەنی تەواو كردبێت.  سێیەم: ناوبانگی باش و ئەزمونی سیاسی هەبێت، دەستپاك و سەرڕاست و دادپەروەرو دڵسۆز بێت بۆ نیشتمان.  چوارەم: نابێت ئاستی خوێندنی لە بڕوانامەی بەرایی زانكۆ "بەكالۆریۆس" كەمتربێت و دەبێت بڕوانامەكەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە پەسەندكرابێت. پێنجەم: حكوم نەدرابێت بە تاوانێك كە لەكەداری بكات. شەشەم: یەكێك نەبێت لەوانەی كە رێوشوێنەكانی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەیی دەیانگرێتەوە، یان هەر رێوشوێنێكی تر كە جێگەی بگرێتەوە. هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار  لەدوای دانیشتنی یەكەم و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت لەماوەی (30 رۆژ)دا؛ بەدەنگی (دوو لەسەر سێ) واتا لە كۆی (329 كورسی) بە دەنگی (220) كورسی، سەرۆك كۆماری نوێ هەڵبژێرێت (ئەمە بەگوێرەی ماددەی 72ی دەستور). خۆ ئەگەر لە خولی یەكەمی دەنگدان هیچ یەكێك لەوانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردبوو دەنگی (دوو لەسەر سێ)یان نەهێنا، ئەوا بەگوێرەی ماددەی (70ی دەستور)، لە گەڕی دووەمی دەنگداندا هەر كاندیدێك زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا دەبێت بە سەرۆك كۆمار.  پۆستی سەرۆككۆماری عێراق: -    2005 – 2014 جەلال تاڵەبانی سەرۆككۆماری عێراق (2012 نەخۆش كەوت)  -    2014 – 2018 د. فوئاد مەعسوم -    2018 – 2022  د. بەرهەم ساڵح -    2022- 2025 د. لەتیف رەشید    


 لوقمـان حـەوێز- تایبەت بە درەو    ئایا زانیوتە کە مرۆڤ کۆمەڵێک پەیام و میراتی خۆی بۆ قوڵایی گەردوون ناردوە؟ ئەو پەیام و میراتانەی مرۆڤ لەوانەیە بۆ ملیارەها ساڵی تریش دوای نەمانی خۆی هەر بمێنن. جیاواز لە هەموو کەشتی و گەشتە ئاسمانیەکان مرۆڤ چوار کەشتی بۆ قوڵایی ڕێی کاکێشان ناردوە کە کۆمەڵێک پەیامی گرنگی مرۆڤیان لەسەرە، ئەوانیش هەردوو کەشتی ڤۆیەجەر یەک و ڤۆیەجەر دوو و هەردوو کەشتی پایۆنیر 11 و پایۆنیر 12 ن، لەگەڵم بمێننەوە لەم نوسینە بە وردی باسی هەردوو کەشتی پایۆنیر دەکەم و لە نوسینێکی تر باسی هەردوو کەشتی ڤۆیەجەر دەکەم. هەردوو پلێتە زێڕینیەکەی سەر کەشتی Pioneer.10 و Pioneer.11 کۆمەڵێک زانیاری سادە بەڵام زۆر گرنگیان لەسەر نەخشێنراوە دەربارەی مرۆڤ و گۆی زەوی، ئاژانسی ناسا لە سەرەتای ساڵانی حەفتایەکانی سەدەی ڕابردو هەردووکیانی هەڵدا بەرەو قوڵایی کەلەئەستێرەکەمان Milky.Way، لە ئێستادا گەیشتوون بە لێواری کۆمەڵەی خۆر و بەڕێوەن بەرەو قوڵایی گەلەئەستێرەکەمان. پایۆنیر 10 ئێستا لەسەرەتای ساڵی 2026 دووریەکەی نزیکەی 20.9 ملیار کیلۆمەترە لە هەسارەی زەوی، ئەمەش دەکاتە پتر لە 139 ئەوەندەی دووری زەوی لە خۆر، پایۆنیر 11 ئێستا نزیکەی 17.4  ملیار کیلۆمەتر دور کەوتۆتەوە لە زەوی، هەردووکیان بە بەردەوامی بە خێرایی پتر لە 130 هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە هەسارەی زەوی دوور دەکەونەوە. هەردوو کەشتیەکە مەگەر لەلایەن بوونەوەر و شارستانیەتێکی زیرەکی تری ئاسمانی ڕاوبکرێن یاخود مەگەر بەر تەنێکی ئاسمانی تر بکەون کە هەردو ئەگەر زۆر زۆر لاوازە ئەگینا لایەنی کەم بۆ سەدەها ملیۆن ساڵی تر و بگرە زیاتریش بەردەوام دەبن لە گەشتەکەیان لەنێو قوڵایی گەلەئەستێرەی ڕێی کاکێشان، لاشەی هەردوو کەشتیەکە لە ئەلەمنیۆمی ڕەق و تیتانیۆم دروستکراوە کە بەرگەی دۆخەکانی بۆشایی ئاسمان دەگرن بۆ ماوەیەکی ئێجگار دور و درێژ، دواهەمین سیگناڵ کە ناسا وەریگرت لەهەردووکیان ساڵی 2003 بوو بۆ پایۆنیر 10 و ساڵی 1995 بوو بۆ پایۆنیر 11 لەبەر ئەوەی سەرچاوەی وزەی کارەبای تەواو بوو کە لە ڕێگەی ئایزتۆپی تیشکدەری پلۆتۆنیۆم بەرهەم دەهات، بەڵام گەشتیەکان بەهەمان خێرایی خۆیان بەردەوام دەبن لەنێو بۆشاییدا بە هەمان ئاڕاستەی خۆیان بەپێی یاسای یەکەمی نیوتن چونکە لەنێو بۆشاییدا هەوا و هێزی لێخشاندن نیە و هیچ هێزێکی تریش نیە خاویان بکاتەوە و ئاڕاستەیان بگۆڕێت. ئاژانسی ناسا هەردوو کەشتی پایۆنیر 10 و 11 ی لە ساڵانی 1972 و 1973 یەک بەدوای یەکدا هەڵدا بۆ بۆشایی ئاسمان، ئامانج لە هەردووکیان پشکنینی پشتێنەی هەسارۆکەکان بوو لەگەڵ هەردوو هەسارەی جوپیتەر و ساتۆرن، دوای ئەو دوو ئامانجەش هەردوو کەشتی ئاڕاستە کران بەرەو قوڵایی گەلەئەستێرەکەمان بۆ ئەوەی ببن بە پەیامبەری مرۆڤ بۆ بونەوەرەکانی تری گەردوون لە داهاتووی دوردا دوای نەمانی مرۆڤ ببن بە جێپەنجەی مرۆڤ و ئەوان هەر بمێننەوە، هەردووکیان پەیامێکی گرنگیان پێیە بۆ شارستانیەتیەکان و بونەوەرە زیرەکەکانی تری گەلەئەستێرەکەمان لەئەگەری بوونیان و لە ئەگەری دۆزینەوەی ئەو کەشتیانە لەلایەن ئەوان. کەشتی پایۆنیر 10 دوای نزیکەی 90 هەزار ساڵی تر بەلای ئەستێرەی HIP.117795 تێدەپەڕێت، دوای پتر لە 2 ملیۆن ساڵی تریش بەلای ئەستێرەی ئەلدەبڕان تێدەپەڕێت کە لە ئێستادا 68 ساڵی تیشكی دوورە لە ئێمە و زەبەلاحێکی سورە، پایۆنیر 11 ش دوای نزیکەی 928 هەزار ساڵی تر بەلای ئەستێرەی قەزەمی سور TYC.992.192.1 دا تێدەپەڕێت، دوای ئەوەش هەردووکیان هەر بەردەوام دەبن لەگەشتەکەیاندا بەهەمان خێراییەکەیان چونکە هەروەک وتم لە بۆشایی ئاسمانی نێو ئەستێرەکان هیچ هێزێک نیە لەخێراییەکانیان کەمبکاتەوە. دوو پلێتی زێڕ لەسەر هەردوو کەشتی پایۆنیر قایم کراوە، ئەو پلێتانە ئەم زانیاریە گرنگانەی لەسەر نەخشێنراوە: وێنەی دوو مرۆڤ لە هەردوو ڕەگەز بە ڕووتی، پیاوەکە دەستی بەرزکردۆتەوە وەکو ناردنی پەیامێکی ئاشتی و ڕێزلێنان، نەخشەی گەردیلەی هایدرۆجین لەسەری نەخشێنراوە کە باوترین توخمی گەردوونە، شوێنی کۆمەڵەی خۆریش نیشانکراوە لەسەر نەخشەی گەلەئەستێرەکەمان، ئینجا نەخشەی کۆمەڵەی خۆر و شوێنی هەسارەی گۆی زەوی نیشانکراوە لەسەر پلێتەکە. هەروەها قەبارەی کەشتی پایۆنیر لەپشت هەردوو مرۆڤەکە نیشاندراوە وەکو پێوەرێک بۆ ئەوەی بزانرێت قەبارەی مرۆڤ بەنزیکەیی چەندە. لە کۆتاییدا من دەڵێم ئەم دوو پەیامە و زانیاریەکانی سەریان ئەگەری ئەوە هەیە بۆ سەدەها ملیۆن ساڵی تر و بگرە چەند ملیار ساڵێکی تر لە بۆشایی نێوان ئەستێرەکانی گەلەئەستێرەکەمان بمێننەوە تا ئەو ڕۆژەی لەوانەیە لەلایەن بوونەوەر و شارستانیەتیەکی تر دەدۆزرێنەوە، ئەو کاتەی نەوەک هەر مرۆڤ خۆی نەماوە بەڵکو هەموو ئەو شتانەی کە دروستیشی کردوە و جێی هێشتوە لەسەر ڕووی زەوی نەماون و بووە بە بەبەردبوو و تۆز و کۆمەڵێک یادگاری نێو گەردوونێکی تاریک.  و جێی هێشتوە لەسەر ڕووی زەوی نەماون و بووە بە بەبەردبوو و تۆز و کۆمەڵێک یادگاری نێو گەردوونێکی تاریک.  


درەو: راپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بەپێی زانیاری و ئەو داتایانەی کە لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوەوە کۆکراونەتەوە، لە درێژەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و شەپۆلی بەرفراوانی دەستبەسەرکردنەکاندا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم ٧٧ هاووڵاتیی دیکە لەوانە ٤٥ هاووڵاتیی کورد و ٢٣ هاووڵاتیی لوڕ لە شارە جیاوازەکانی ئێران لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە لە نێوانیاندا لانی کەم ٤ ژن و ٦ منداڵ هەن. بەم شێوەیە و بە ئەژمارکردنی ئەم ٧٧ هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەمدواییە کە شوناسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە، گەیشتە ١٣٢ کەس. جیاکاریی کۆی دەستبەسەرکراوەکان بەم شێوەیەیە: ـ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ١٢ ژن ـ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٨ منداڵ ـ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٦٤ هاووڵاتیی کورد ـ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٣٩ هاووڵاتیی لوڕ ـ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٧ خوێندکار ـ دەستبەسەرکردنی لانی کەم ٥ مامۆستا   جیاکاریی هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوەکان بەپێی شارەکان: بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم ٧٧ هاووڵاتیی دیکە لە شارە جیاوازەکانی ئێران دەستبەسەر کراون کە بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زۆرترین دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە پارێزگای ئیلام بە ٢٢ حاڵەت و لە پارێزگای کرماشان ١٨ حاڵەت و پارێزگای خوزستانیش ٧ حاڵەت تۆمار کراوە. پارێزگای ئیلام ئیلام ١_ محەممەد جەواد زارعی – ١١ی بەفرانبار ٢_ ئیمان عەلیمرادی – ١١ی بەفرانبار ٣_ علیرزا مۆئمنی (١٨ ساڵە) – ١١ی بەفرانبار ٤_ کورش نووری (١٥ ساڵە) – ١٢ی بەفرانبار ٥_ ئومید بێرانوەند – ١٢ی بەفرانبار ٦_ ئەمیرحوسێن عەلیزادە – ١١ی بەفرانبار ٧_ فەردین ئاغایی – ١١ی بەفرانبار ٨_ ئەبولفەزل جامخانە – ١١ی بەفرانبار ٩_ سەجاد ئازاد – ١١ی بەفرانبار ١٠_ عەبدوڵڵا ئازاد – ١١ی بەفرانبار ١١_ عیرفان فەرەهمەند – ١١ی بەفرانبار ١٢_ علیرزا ڕەحمانی – ١١ی بەفرانبار ١٣_ ئەمیرڕەزا ڕەحمانی – ١١ی بەفرانبار ١٤_ شایان مومنی – ١١ی بەفرانبار   دەڕەشار ١_ ئەبولفەزل قاسمی – ١٢ی بەفرانبار ٢_ ستار زەیدی – ١٢ی بەفرانبار (خاوەنی پێشینەی دەستبەسەرکردن لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی) ٣_ سامان غولامی – ١٢ی بەفرانبار ٤_ ڕەزا حەیدەری – ١٢ی بەفرانبار دێهلۆڕان ١_ جەواد حوسێنی – ١١ی بەفرانبار ٢_ ئەرشیا جوشەن – ١٢ی بەفرانبار ئاودانان ١_ محەممەد جەواد زارعی – ١١ی بەفرانبار ٢_ ئومید ناسری – ١٢ی بەفرانبر   پارێزگای کرماشان سەرپێڵی زەهاو ١_ قائیم بەدری ٢_ عەسکەر نەجەفی ٣_ ئەحەد مرادی ٤_ ئەسفەندیار سەروەری ٥_ جەبار جەمشیدی ٦_ مەسعوود ئاغایی ٧_ مەهدی کەریمی (لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» – بریندار) هەموو ئەم هاووڵاتییانە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار دەستبەسەر کراون. هەرسین ١_ ڕەحمان ئازەرەنگ – ١٢ی بەفرانبار ٢_ محەممەد مەهدی کەرەمی (١٧ ساڵە) – ١١ی بەفرانبار ٣_ محەممەد سەیفی – ١٢ی بەفرانبار ٤_ یووسف کاکاوەند – ١٢ی بەفرانبار ٥_ نوورەدین مووسازادە – ١٢ی بەفرانبار ٦_ زاهید ئەفشاری – ١٢ی بەفرانبار کرماشان ١_ مەهسا زارعی – ١٢ی بەفرانبار ٢_ فەردین ئەحمەدی (١٩ ساڵە، خەڵکی حومەیل سەر بە ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا) – ١١ی بەفرانبار ٣_ یونس جەمشیدی – ١١ی بەفرانبار ٤_ نەوید ڕوستەمی – ١١ی بەفرانبار ٥_ میلاد شیرازی – ١١ی بەفرانبار پارێزگای خوزستان ئیزە ١_ عارف ئەسەدی – ١٠ی بەفرانبار ٢_ ڕەزا ئەسەدی – ١٠ی بەفرانبار ٣_ مووسا مووسەوی – ٩ی بەفرانبار ٤_ ئارمان شاهپووری – ٩ی بەفرانبار ٥_ ئیلیا مومنی – ٩ی بەفرانبار ٦_ ئەکبەر مەحموودوەند (١٦ ساڵە) – ١٠ی بەفرانبار ٧_ ئارمین ئەسەدی – ١٠ی بەفرانبار باغ مەلەک ١_ یووسف میڕئەحمەدی ٢_ هادی میڕئەحمەدی ٣_ ئەمیرحوسێن قەنبەری ٤_ ئەمیرڕەزا نەوروزی لالی ١_ باقەر قەنبەری – ١٠ی بەفرانبار   پارێزگای هەمەدان ئەسەداوا ١_ محەممەد حوسێن شەفیقیان ٢_ یووسف مورسەلی ٣_ سام فەرووخ ٤_ علیرزا نووری ٥_ ئەمیر فەرهادی هەموو ئەم هاووڵاتییانە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانبار، دەوروبەری کاتژمێر ٥ی بەیانی دەستبەسەر کراون.   پارێزگای خۆراسانی باکوور ئەسفەرایەن ١_ پەیمان ڕەزایی – ١١ی بەفرانبار ٢_ ئارین حەیدەری – ١١ی بەفرانبار ٣_ عەباس بیدی – ١١ی بەفرانبار ٤_ عیسا شەکوری – ١١ی بەفرانبار ٥_ نادر تەوەکولی – ١٢ی بەفرانبار   پارێزگای کۆهگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد یاسووج ١_ ماهان خوبانی (١٦ ساڵە) – ١١ی بەفرانبار ٢_ شەهاب پەرەند – ١٢ی بەفرانبار ٣_ موسلیم پۆرزدار – ١٢ی بەفرانبار ٤_ ئیلیا ئەکوانیان – ١٢ی بەفرانبار گەچساران ١_ فەردین موسلیمی – ١١ی بەفرانبار   پارێزگای ئەیسفەهان ئەیسفەهان ١_ مەهشاد کەشانی – ١٠ی بەفرانبار ٢_ ڕەزا سەلەحشوور (١٦ ساڵە) – ١١ی بەفرانبار پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی سەبزەوار ١_ مەهدی فەسەنقەری – ١٠ی بەفرانبار ٢_ ئەمیر نۆدێهی (خەڵکی سەبزەوار، دانیشتووی تاران) – ١١ی بەفرانبار ٣_ عیرفان عابید – ١٨ ساڵە – ١١ی بەفرانبار ٤_ نازەنین زەهرا مووسەوی – ١٧ ساڵە – ١١ی بەفرانبار مەشهەد ١_ ئەسغەر شاکری (پزیشک) – ١١ی بەفرانبار (دەستبەسەرکردن لە ناو ئۆتۆمبێل لە بەرچاوی بنەماڵەکەی؛ خاوەنی پێشینەی دەستبەسەرکردن لە بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»)   پارێزگای گیلان ڕەشت ١_ مەهناز قاسمی – ١١ی بەفرانبار   پارێزگای سنە سنە ١_ ئارتین ئەحمەدی (١٤ ساڵە) – ١٢ی بەفرانبار   پارێزگای تاران ١_ میساق کۆچ‌پیدە – ڕۆژانی ڕابردوو لە نێوان دەستبەسەرکراوەکاندا، لانی کەم چوار ژنیش هەن: مەهسا زارعی، چالاکی ناسراوی فەرهەنگیی کورد و خەڵکی کرماشان، ڕۆژی هەینی ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانبار، مەهناز قاسمی هاووڵاتیی گیلەک لە ڕەشت، نازەنین زەهرا مووسەوی منداڵی ١٧ ساڵە لە سەبزەوار و مەهشاد کەشانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانبار لە ئەسفەهان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. جگە لەو دەستبەسەرکردنانەی کە بەپێی پارێزگاکان ڕاگەیەندراون، ڕاپۆرتی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەکی دیکە لە هاووڵاتییان گەیشتووە کە شوناسیان لە ئێستادا لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوەوە لە ژێر لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەدایە. ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٥، دوای مانگرتن و ڕێپێوانی ناڕەزایەتیی بەکۆمەڵی ژمارەیەک لە کاسبکاران و بازاڕییان لە تاران دەستی پێ کرد و پاشان بۆ شارەکانی دیکە گوازرایەوە. ئەم ناڕەزایەتییانە ڕوبەرووی کاردانەوەی سەرکوتکەرانەی هێزە حکومەتییەکان بووەتەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان لەوانە ژنان و منداڵان دەستبەسەر کراون


درەو: ڕاپۆرتی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان  ? زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیەکان لە کەرتى حکومى و تایبەت، کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە سەرپەرشتى دەکرێن، ژمارەیان (20) زانکۆی حکومی، (18) زانکۆی تایبەت و (36) پەیمانگای تایبەتە. ? ژمارەى هەڵگرانى نازناوی زانستیى ستافى زانکۆ حکومییەکان لە ساڵی (1992) تەنها (560) پرۆفیسۆر بووە، لە ساڵی (2024) بەرزبووەتەوە بۆ (714) پرۆفیسۆر، (2 هەزار و 374) پرۆفیسۆری یاریدەدەر، (3 هەزار و 897) مامۆستا، (4 هەزار و 55) مامۆستای یاریدەر، (554) بێ نازناو، (45) دیبلۆمی یەک ساڵە و (20) دیبلۆمی دوو ساڵە. ? لەماوەی نێوان ساڵی (2020 - 2024) (10 هەزار و 454) توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئاستی (14) زانکۆ و (2) دامەزراوەی حکومی بڵاوکراونەتەوە. ? لەماوەی نێوان ساڵی (2020 - 2024) (16 هەزار و 457) کەس لە خوێندنی باڵا بۆ خوێندنی (بۆرد، دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی دوو ساڵی پزیشکی و دیبلۆمی باڵا) وەرگیراون. ? ڕەخساندنی کورسیی خوێندن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک بووە لە ساڵی (2020 - 2024) (235 هەزار و 701) قوتابی و خوێندکار وەگیراون ڕاپۆرتی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان  # زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمیەکان لە کەرتى حکومى و تایبەت، کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە سەرپەرشتى دەکرێن، ژمارەیان (20) زانکۆی حکومی، (18) زانکۆی تایبەت و (36) پەیمانگای تایبەتە. # لە ماوەی ساڵانی (2020 - 2024)، (43) کۆلێژ کراونەتەوە، کە (14) کۆلێژیان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان و (29)یان لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان بووە. # کردنەوە و هەڵپەساردن و داخستنى بەشە زانستیەکان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان، کردنەوەی (243) بەش، هەڵپەساردنی (35) بەش و داخستی (17) بەش بووە. ئەو بەشانەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا کراونەتەوە وەك: ئەندازیاریی فڕۆکەوانی، ئەندازیاریی زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆجیای زانیاری، بازاڕگەری، دیزاین، پیشەسازیی نەوت، میکانیك و وزە، زیرەکیی دەستکرد، بەرهەمهێنانی رووەکی پزیشکی و ئەندازیاریی ئاسایشی سایبەری و شیکاری کیمیایی و چەندین بەشی دیکە. # ژمارەى هەڵگرانى نازناوی زانستیى ستافى زانکۆ حکومییەکان لە ساڵی (1992) تەنها (560) پرۆفیسۆر بووە، لە ساڵی (2024) بەرزبووەتەوە بۆ (714) پرۆفیسۆر، (2 هەزار و 374) پرۆفیسۆری یاریدەدەر، (3 هەزار و 897) مامۆستا، (4 هەزار و 55) مامۆستای یاریدەر، (554) بێ نازناو، (45) دیبلۆمی یەک ساڵە و (20) دیبلۆمی دوو ساڵە. # ژمارەى هەڵگرانى نازناوی زانستیى لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان لە ساڵی (2024) بریتی بووە لە (79) پرۆفیسۆر، (285) پرۆفیسۆری یاریدەدەر، (338) مامۆستا، (680) مامۆستای یاریدەر و (556) بێ نازناو. # لەماوەی نێوان ساڵی (2020 - 2024) (10 هەزار و 454) توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئاستی (14) زانکۆ و (2) دامەزراوەی حکومی بڵاوکراونەتەوە. # لەماوەی نێوان ساڵی (2020 - 2024) (16 هەزار و 457) کەس لە خوێندنی باڵا بۆ خوێندنی (بۆرد، دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی دوو ساڵی پزیشکی و دیبلۆمی باڵا) وەرگیراون. # لەماوەی نێوان ساڵی (2020 - 2024) (5 هەزار و 82) کەس لە بوارە جیاجیاکاندا یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ کراوە. # ڕێکەوتنامە و لێتێگەیشتنە زانستییەکان لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، لەسەر ئاستى زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکى گشتى زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان، لە ماوەى ڕابردوودا هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە، بۆ دروستکردنى پەیوەندیى زانستى، لەگەڵ زانکۆ و ناوەندەکانى توێژینەوە لەسەر ئاستى وڵاتە جیاجیاکان، بەرهەمى ئەو کار و هەوڵانەى زانکۆکان بریتی بووە لە واژووکردنی (367) ڕێککەوتنامە و لێکتێگەیشتنى زانستی.  # ڕەخساندنی کورسیی خوێندن لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک بووە لە ساڵی (2020 - 2024) (235 هەزار و 701) قوتابی و خوێندکار وەگیراون، بە جۆرێک؛ 1-    ساڵانە کورسی خوێندن بۆ سەرجەم ئەو پێشکەشکارانەى که لە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن و داوایان پێشکەشکردبوو بۆ وەرگرتن لە خوێندنى بەکالۆریۆس بەهەمان پێوەرى قوتابیان و خوێندکارانى هەرێمی کوردستان تەرخانكراوە. 2-    دانیشتووانی سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان مافی پێشکەشکردنی داواکاریان لە خوێندنی دبلۆم، ماستەر و دکتۆرا هەیە، بە هەمان رێککار و مەرجەکان. # خوێندنی خۆڕایی و پشتیوانییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە (3 تریلیۆن دینار) بۆ پشتیوانی کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خەرجكراوە و قوتابیان بێبەرامبەر لە زانکۆ حکومییەکان درێژە بە خوێندن و پرۆسەی فێربوون دەدەن، هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی دارایی (دەرماڵە)ـی پێشکەش بە قوتابیان کردووە. # ژمارە و تێچووى ساڵانەى کرێى بەشەناوخۆییەکان بەپێى زانکۆکان لەسەر ئاستی (8) زانکۆ، کە (45) باڵەخانەی کرێیان هەیە بۆ بەشە ناوخۆییەکان تێچووی ساڵانەیان (ملیارێک و 885 ملیۆن و 706 هەزار)دینارە.. # دامەزراندن و بەخشین لە کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان •    کەمکردنەوەى کرێی خوێندنی پاڕالێل و ئێواران لە تەواوى ساڵەکانى کابینەى نۆیەم بەڕێژەى  (%45) بۆهەموو قۆناغەناغەکانى خوێندن، بەهۆى ئەم بڕیارەش ساڵانە نزیکەى (70) ملیار دینار گەڕاێندراوەتەوە بۆ کەسوکار و خانەوادەى قوتابیان و خوێندکاران. •    کەمکردنەوەی کرێی خوێندن ساڵانە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بە رێژەی %10) بۆ (%20 لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا. •    دامەزراندنی سێیەکەمەکانی ساڵی خوێندنی (2015 - 2016 )کە ژمارەیان 1300 کەس بوو، هەروەها دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی (2017 – 2016) کە ژمارەیان 1542  کەس بوو.  •    ئەنجامدانی گرێبەستی دارایی بۆ 4104 مامۆستای وانەبێژ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان. •    لە کابینەی نۆیەیەمدا بڕی 2.5 ملیۆن دۆلار بۆ 252 دەرچووان و کاندیدانی تواناسازی خەرجکرا. •    لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی پاڕالێڵ و ئێواران بە رێژەی (100%) بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە کەسوکاری پلە یەکی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر. •    لێخۆشبوون لە کرێی خوێندن لە زانکۆ تایبەتەکان بە رێژەی (100%) بۆ منداڵانی شەهید و ئەنفالکراوان و دابینکردنی تێچووی خوێندنی زیندانی و ڕاگیراوی سیاسی، یاخود یەکێک لە منداڵەکانی. •    لێخۆشبوون لە کرێى خوێندن بەڕێژەى (100%) بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان، کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى چاکسازىی کۆمەڵایەتى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان سزا دراون و لە هەمان کاتدا دەخوێنن. •    داشکان لە کرێی خوێندن بە رێژەی (05%) بۆ ئەو کەسانەی دوو ئەندامی یەك خێزانن لە زانکۆ و پەیمانگەکان کە بەشێوەی پارالێل و ئێواران دەخوێنن. •    یەکەم و دووەم و سێیەمى زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کە تاکو ئێستا دانەمەزراون، لە تەواوى کرێى خوێندنى ساڵانە بە ڕێژەى (100%) دەبەخشرێن، ئەگەر هاتوو لە خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران. •    تەرخانکردنی کورسیی تایبەتی خوێندنی باڵا بۆ نابینایان و کەسانى خاوەن پێداویستیی تایبەت بە ڕێژەى (100%)، لە کاتى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) لە دەرەوەى پلانى پەسەندکراو بە مەرجى دەرچوون لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى. •    لە کاتی هەبوونی مەرجەکانی پێشکەشکردن، دانیشتووانی سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە کاتی وەرگیرانیان  بۆ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان لە کرێی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) دەبەخشرێن. •    دابینکردنی کورسیی خوێندن بۆ ئاوارەکانی سووریا. •    بەخشینی یەکێک لە منداڵی زیندانیانى سیاسی بەڕێژەی (100%) لە کرێى خوێندن. •    بەخشینی ئەوانەی کە خەڵکی کەمدەرامەتن یان بەهەر شێوەیەک کێشەی داراییان هەیە لە ڕێگەی نووسراوی زانکۆکانەوە بەو ڕێژەیەی بۆی داواکراوە بەبێ جیاوازی. •    بەخشین و کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ کەسانی کەمدەرامەت و هەژار بە ڕێژەى جیاواز.  # بەئەلیکترۆنیکردنى کاروبارە کارگێڕى و زانستییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا 1.    سیستەمی ئه‌لکترۆنی بۆ پێشکه‌شکردنی داخوازینامه‌ بۆ ناوه‌ندی وه‌رگرتن ( زانکۆلاین ) 2.    سیستمی بەدواداچوونی نووسراوەکان (Document Management System) 3.    سیستمی سەرچاوە مرۆییەکان (HR System) 4.    سیستمی ژمێریاری (Accounting System) 5.    سیستمی سەنتەرى زمان (Language Center System) 6.    سیستمی یەکسانکردنی بڕوانامە (Equalization System) 7.    سیستمی سکۆلەرشیپ (Scholarship System)  8.    سیستمی تواناسازى (HCED System)  9.    سیستمی ئه‌لیکترۆنیی به‌ڕێوەبردنی خوێندن له زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان Zanko System)) 10. سیستەمی گواستنەوە و دابەزاندنی قوتابیان و خوێندکاران لە نێوان زانکۆ حکومییەکان.      


  درەو: سبەینێ مەكتەبی سیاسی پارتی بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوەو بڕیار دەدات، كاندیدی سەرۆككۆماری دەبێت یان نا. بڕیارە سبەینێ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی جێگرانی سەرۆكی پارتی لەبارەی كۆمەڵێك پرس كۆببێتەوە: -    گفتوگۆكردن لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق -    پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دوا هەنگاوەكان -    پرسی هەڵبژاردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و لێكەوتەكانی -    پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و بوونی كاندیدەكان بۆ ئەو پۆستە. تا ئێستا نازاندرێت پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق كاندیدی دەبێت یان نا؟ هەرچەندە لە دوو خولی رابردوو كاندیدی هەبوو: -    ساڵی 2018 لەبەرامبەر بەرهەم ساڵح پارتی د. فوئاد حسێنی كاندید كرد بەڵام دەرنەچوو. -    لە ساڵی 2022 پارتی هۆشیار زێباری كاندیدكرد بەڵام دوورخرایەوە، دواتر رێبەر ئەحمەدی كاندیدكرد پاشان كشاندیەوە. لە گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بافڵ تاڵەبانی بە وەفدی پارتی راگەیاندبوو كە دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی دەدەن، نازانرێت ئەم هەڵوێستی یەكێتی بەپێی رێككەوتن بووە لەبەرامبەر كاندیدی سەرۆككۆمار یان هەڵوێستێكی تاك لایەنە بووە؟  پێشتر مەسعود بارزانی لە پەیامێكدا مەرجی خۆی بۆ كاندیدی سەرۆككۆماری عێراق ئاشكراكرد. رۆژی 29/12/2025 مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی سەبارەت بە پۆستی سەرۆككۆمار بڵاوكردەوە لە پەیامەكەیدا بەرونی وتی:  -    دەبێ میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماریش گۆڕانكاریی بەسەردا بێت و چیتر لایەنێك ئەو پۆستە بە موڵكی تایبەتی خۆی نەزانێت. -    یان لە پەرلەمانی كوردستان كەسێك وەك نوێنەری كورد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار دیاری بكرێت -     یان تێكڕای لایەنە كوردستانییەكان كۆ ببنەوە و بۆ ئەو پۆستە لەسەر كەسێك ڕێك بكەون -     یانیش نوێنەران و فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كەسێك بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاری بكەن -     مەرجیش نیە ئەو كەسەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار دیاری دەكرێت پارتی بێت یان یەكێتی بێت، دەكرێ لە لایەنێكی تر بێت یانیش بێلایەن بێت.  -    گرنگ ئەوەیە  ئەو كەسە كۆدەنگیی كوردی لەسەر بێت و نوێنەرایەتیی گەلی كوردستان بكات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق.  


درەو: لە ئێستادا هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و رەوتی هەڵوێست و كۆمەڵی دادگەری لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی كاندیدێك دیاری بكە نبۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق. لە هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رەوتی هەڵوێست كاندیدی هەبوو بۆ پۆستی سەرۆكۆماری عێراق و هەریەك لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری كوردستان پشتیوانیان لە كاندیدەكەی هەڵوێستكرد. بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو) لە ئێستادا هەڵوێست و یەكگرتوو و كۆمەڵ، لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی نەوەی نوێش بەشدار بێت لەگەڵیان تا پێكەوە كاندیدێك دیاری بكەن بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، كە لەناو لیستەكانی خۆیان كاندیدێك دیاری بكەن، یاخود لە دەرەوەی حزبەكان كاندیدێكی سەربەخۆ دیاری بكەن و پشتیوانی بكەن. رۆژی دووشەممە دوایین وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی كاندیدی سەرۆككۆماری عێراق و ژمارەیەك كارەكتەری سیاسی بەنیازن خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید بكەن و چاوەڕوان دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا یەكێتی و پارتی لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیاندا ئەو پرسە یەكلا بكەنەوەو كاندیدی خۆیان دیاری بكەن.  پۆستی سەرۆككۆماری عێراق وەك عورفێكی سیاسی بەر پێكهاتەی كورد دەكەوێت، هاوشێوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ سونەو پۆستی سەرۆكوەزیران بۆ شیعە. پۆستی سەرۆككۆماری عێراق: -    2005 – 2014 جەلال تاڵەبانی سەرۆككۆماری عێراق (2012 نەخۆش كەوت)  -    2014 – 2018 د. فوئاد مەعسوم -    2018 – 2022  د. بەرهەم ساڵح -    2022- 2025 د. لەتیف رەشید  


درەو: لە رۆژی سوێند خواردنیانەوە هەر هەر پەرلەمانتارێكی عێراق مانگانە (8 ملیۆن و 200 هەزار) دیناری موچە، (16) ملیۆن دیناری (16) پاسەوان، (3) ملیۆن دیناری كرێی خانو یان شوقە، كۆی گشتی بڕی (27 ملیۆن و 200) هەزار دینار مانگانە دەخرێتە سەر ئەژماری بانكیان، لە رۆژی سوێندخواردنیانەوە ( 5 هەزارو 316) پاسەوان بۆ پەرلەمانتاران دادەنرێن، كۆی موچەكەیان مانگانە دەكاتە (5 ملیارو 316 ملیۆن) دینارە. رۆژی 29ی 12/2025 پەرلەمانتارانی عێراق سوێندیان خوارد، لەو رۆژەوە بۆ ماوەی (4) ساڵ، سەرجەم ئیمتیازاتەكانیان بۆ خەرج دەكرێت و شمولیان دەكات. پەرلەمانی عێراق پێكهاتووە لە (329) پەرلەمانتار، سەرۆك و دوو جێگر و (326) پەرلەمانتار و ژمارەیەكی زۆر راوێژكار و فەرمانبەرو كۆی خەرجی ساڵی رابردووی ( 2025)ی پەرلەمانی عێراق بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە (600) ملیار دینار بووە. هەر پەرلەمانتارێك (16) پاسەوان، سەرۆكی پەرلەمان (40) پاسەوان و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان هەریەكەیان (30) پاسەوانی بۆ دادەنرێت. -    326 پەرلەمانتار دەكاتە (5 هەزار و216) پاسەوان. -    سەرۆكی پەرلەمان (40) پاسەوان. -    دوو جێگری سەرۆكی پەرلەمان (60) پاسەوان. كۆی گشتی ( 5 هەزار 316) پاسەوان بۆ پەرلەمانتاران دادەنێرێێت. -    هەر پاسەوانێك مانگانە بە تێكڕا (ملیۆنێك) دینار وەردەگرێت -    كۆی گشتی پارەی پاسەوانان دەكاتە ( 5 ملیار و 316 ملیۆن) دینار . موچەی پەرلەمانتارێكی عێراق، لەگەڵ دەرماڵەو خەرجییەكانی دەخرێتە سەر ئەژماری بانكی پەرلەمانتار: ? (5 ملیۆن و 200 هەزار) دیناری موچەی بنەڕەتی ? (3 ملیۆن) دینار) دەرماڵەی میوانداری خەرجی  ? واتا كۆی موچەی پەرلەمانتارێك دەرماڵەو بنەڕەتی (8 ملیۆن و 200 هەزار) دینار). ?  (16 ملیۆن) دیناری (16) پاسەوان دەچێتە سەر ژمارە بانكی پەرلەمانتاران، بەشێكیان چەند پاسەوانێك بە پارەیەكی رەمزی دادەنێن. ?(3 ملیۆن) دینار كرێی خانو یان شوقە كۆی گشتی ئەو پارەیەی مانگانە دەچێتە سەر ئەژماری بانكی پەرلەمانتارێك دەكاتە (27 ملیۆن و 200 هەزار) دینار. كۆی گشتی ئەو پارەیەی دەخرێتە سەر ئەژماری بانكی پەرلەمانتارانی عێراق: -    كۆی (326) پەرلەمانتار دەكاتە ( 8 ملیار و 867 ملیۆن و 200 هەزار) دینار و ساڵانە دەكاتە ( 106 ملیار و 406 ملیۆن و 400 هەزار) دینار. -    سەرۆكی پەرلەمان مانگانە بە خەرجی و دەرماڵەو پاسەوان و نەسریە نزیكەی (150) ملیۆن دیناری لەبەردەستدایە. -    جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە پاسەوان و موچەو خەرجیەوە نزیكەی (100) ملیۆن دیناری لەبەردەستدایە. ژمارەی پەرلەمانتارانی كورد (58) پەرلەمانتارە، كۆی ئەو پارەیەی دەخرێتە سەر ئەژماری بانكیان ( ملیارێك و 577 ملیۆن و 600 هەزار) دینار . پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە كوردیەكان: -    فراكسیۆنی پارتی: 27 پەرلەمانتار -    فراكسیۆنی یەكێتی: 18 پەرلەمانتار -    فراكسیۆنی هەڵوێست: 5 پەرلەمانتار -    فراكسیۆنی یەكگرتوو: 4 پەرلەمانتار -    فراكسیۆنی نەوەی نوێ: 3 پەرلەمانتار -    فراكسیۆنی كۆمەڵ: 1 پەرلەمانتار  هەموو پەرلەمانتارێك پاسپۆرتی دیپلۆماسی پێدەدرێت بەشێك لەو پەرلەمانتارانەی خانەنشین دەبن: -    پەرلەمانتاری عێراق كە خانەنشین دەبێت، دەبێت تەمەنی لە 45 ساڵ زیاتر و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت، ئەگەر ئەو مەرجەی نەبێت -    6 پاسەوانی بۆ دادەنرێت تا كۆتایی ژیانی یان تەمەنی دەگاتە خانەنشینی -    ئەگەر مەرجی خانەنشینی تیا بێت (100) ملیۆن  دینار ئیكرامیە وەر دەگرێت، وەك هەر فەرمانبەرێكی عێراق بە پلەو بڕوانامە خانەنشین دەكرێت.     


 درەو: ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای( سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی (راپەڕین و گەرمیان) بڵاویكردەوە:  داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 27/12 – 2/1/2026: (901  ملیۆن )دینار بووە، كە 100%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەبووە.   -    داهاتی مانگی كانونی یەكەمی سنوری سلێمانی  بریتی بووە له‌ ( 62 ملیار) دینار   -    داهاتی ساڵی رابردووی سنوری سلێمانی  بریتی بووە له‌ ( 897 ملیار) دینار -    داهاتی مانگی تشرینی دووەمی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له‌ ( 62 ملیار و 62 ملیۆن) دینار -    داهاتی مانگی تشرینی یەكەمی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له‌ ( 69 ملیار و 7 ملیۆن) دینار    -    داهاتی مانگی ئەیلول سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له‌ ( 66 ملیار و 681 ملیۆن) دینار   -   داهاتی مانگی ئابی سنوری سلێمانی تا ئێستا بریتی بووە له‌ ( 62 ملیار و 924 ملیۆن) دینار ، كه‌ 85%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 15%ی به‌شێوه‌ی چه‌ك بوه‌. -   داهاتی مانگی تەمووزی سنوری سلێمانی بریت بووە له‌ ( 118 ملیار و 926 ملیۆن) دینار ، كه‌ 28%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 67%ی مەقاسە بووەو 5% به‌شێوه‌ی چه‌ك بوه‌.  - داهاتی مانگی حوزەیرانی سنوری سلێمانی ( 139 ملیار و 173 ملیۆن دینار) بووە، كه‌ (76) ملیار دینار بەڕێژەی 54% كەمیكردووە.  


شیكاری: درەو  ? لە (11) ساڵی ڕابردووی هەردوو کابیەنەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا؛ ? موچەخۆران لە (132) مانگی ڕابردودا (70) موچەی تەواوو (44)یشیان بە چارەک و لێبڕینەوە وەرگرتووەو (18) موچەشیان پێ نەدراوە، بە ڕاگرتنی بەرزە موچە (ترفیع)ەوە نزیکەی (30 ترلیۆن و 802 ملیار) دیناریان لای حکومەتی هەرێم ماوەتەوە. بەجۆرێک؛ ? کابینەی هەشتەم لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) موچەی تەواو و (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و پاشەکەوتەوە خەرجکرد، (5) مانگیشی خەرج نەکردو ناوینا پاشەکەوت. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لەم کابینەیەدا مایەوە بە نزیەکەی (10 ترلیۆن و 598 ملیار) دینار خەمڵێندرا. ? کابینەی نۆیەم لە (78) مانگی رابردوودا، تەنها (55) مانگیان موچەی تەواوەتی و (10) مانگیشی بە لێبڕینەوە خەرج کردووە، (11) مانگیشی خەرج نەکرد، (2) مانگی کۆتایی (2025)یش چارەنوسی نادیارە، بە خەرجنەکردنی ئەو دوو موچەیە، کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لای کابینەی نۆ بە (13 ترلیۆن و 814 ملیار) دینار دەخەمڵێندرێت. ? بە بڕیارێک لە (1/1/2016)ەوە بەرزە موچە ڕاوەستاوە، لە ئێستادا تەواوی فەرمانبەرنی هەرێمی کوردستان (2) بەرزە مووچەیان ڕاگیراوە، کۆی ئەو بڕە پارەیەی لە (10) ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ڕاگرتنی بەرزە موچەوە خەرج نەکراوە بە (6 ترلیۆن و 390 ملیار) دینار دەخەمڵێندرێت. ? ئەگەر فەرمانبەرێک موچەکەی (1 ملیۆن) دینار بێت، ئەوا بەهۆی خەرج نەکردن، پاشەکەوت، چارەکە موچە، لێبڕین و ڕاگرتنی بەرزە موچەوە سەروو (49 ملیۆن) دیناری لای حکومەتی هەرێمە. قەبارەی پاشەکەوتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کابینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێم جگە لە ڕاگرتنی بەرزە موچە (ترفیع)، موچەخۆران لە ماوەی (11) ساڵدا، واتا لە (132) مانگدا، لە هەردوو کابینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنها (70) موچەی تەواویان وەگرتووە، (18) موچەیان پێ نەدراوەو (44) موچەشیان بە چارەک و لێبڕین و بەشێک لە پاشەکەوتەوە بۆ خەرج کراوە. کۆی ئەو بڕە پارەیەی وەک شایستەی دارایی موچەی موچەخۆران خەرج نەکراوە، قەبارەکەی گەیشتووە بە (24 ترلیۆن و 411 ملیار و 997 ملیۆن) دینار. بەجۆرێک کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و پاشەکەوتەوە خەرجکردووە، (5) مانگیشی خەرج نەکردو ناوینا پاشەکەوت. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی هەشتەم لای حکومەت مایەوە بە (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا. هاوکات لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (78) مانگی رابردوودا، تەنها (55) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (10) مانگیشی بە کەم و کوڕی و لێبڕین خەرج کردووە، (11) مانگیشی خەرج نەکردووە، موچەی (2) مانگی کۆتایی ساڵی (2025)یش چارەنوسی نادیارە. کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی نۆیەم لای حکومەت دەمێنێتەوە بە (13 ترلیۆن و 820 ملیار) دینار دەخەمڵێندێت. ئەوەشی پەیوەندی بە بەرزە موچەوەیە کە لە 1/1/2016ەوە بەرزە موچەی نزیکەی (710 هەزار فەرمانبەر و مامۆستا و موچەخۆر ڕاگیراوە، بەتێکڕا هەر فەرمانبەرێک لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا (2) دوو بەرزە موچەی ڕاگیراوە، ئەگەر فەرمانبەرێک (5) ساڵی یەکەم بۆ هەر مانگێک تەنها (50 هەزار) دیناری بۆ خەرج نەکرابێت ئەوا لە ماوەی (60) مانگی یەکەم بەرزە موچە خەرج نەکراوەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم = (2 ترلیۆن و 130 ملیار) دینار. کاتێک لە (5) ساڵی دووەم بەرزە موچەی دووەمیشی دێتەسەر و لە (5) ساڵی دووەمدا هەر فەرمانبەرێک جارێکی دیکە شایستەی بەرزە موچەیەکی نوێ دەبێت بۆیە لەگەڵ ڕاگرتنی بەرزە موچەی دووەم بۆ هەر مانگێک تەنها (100 هەزار) دیناری بۆ خەرج نەکرابێت ئەوا لە ماوەی (60) مانگی دووەمدا بەرزە موچە خەرج نەکراوەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە (4 ترلیۆن و 260 ملیار) دینار دەخەملێندرێت. واتە بڕی (2 ترلیۆن و 130 ملیار) دینار، وەک شایستەی بەرزە موچەی یەکەم لە (5) ساڵی سەرەتا + (4 ترلیۆن و 260 ملیار) دینار وەک شایستەی بەرزە موچەی دووەم لە (5) ساڵی کۆتاییدا = (6 ترلیۆن و 390 ملیار) دینار  بڕوانە خشتەکانی یەکەم و دووەم تایبەت بە شێوازی خەرجکردنی موچە و بڕو قەبارەی قەرزی کەڵەکەبوی موچەخۆران لە سەر حکومەت.   پاشەکەوت و لێبڕین و خەرج نەکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کابینەی هەشتەم  قۆناغی پاشەکەوتی مووچە لە سەردەمی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەچوو، لەماوەی نێوان ساڵانی (2015 - 2018) مووچەخۆران (5) موچەی تەواویان پێنەدراوە (23) مانگیش چارەکە مووچەو (11) مانگیش بەشێک لە موچەی موچەخۆران پاشەکەوت کرا. جگە لە ڕاگرتنی بەرزە موچەی فەرمانبەران. بە جۆرێک لە ماوەی (1/1/2015 – 9/7/2019)؛ •    (4) موچەی مانگەکانی (9، 10، 11، 12)ی ساڵی (2015)ەو یەک موچەی مانگی (12ی 2017) بە رێژەی (100%) پاشەکەوت کران. •    تەواوی ساڵی (2016)ەو (2017) جگە لە مانگی (12)ی ساڵی (2017) چارەکە موچە و (11) مانگی ساڵی (2018) بە پاشەکەوتکردنی بەشێک لە موچە ئەم کابینەیە تەمەنی خۆی بەڕێکرد. •    کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لە سەردەمی کابینەی هەشتەم لای حکومەت مایەوە بە (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا. بە مانایەکی دیکە، لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و لێبڕین خەرج کردووە، (5) مانگیشی خەرج نەکرد. پاشەکەوت و لێبڕین و خەرج نەکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کابینەی نۆیەم  لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم لە (10/7/2019)ەوە تا وا لە کۆتاییەکانی ساڵی (2025) نزیک دەبینەوە، سەبارەت بەو شایستە داراییانەی موچەخۆران کە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە، تەنها لە کابینەی نۆیەمدا بە (13 ترلیۆن و 320 ملیار) دینار دەخەمڵێنرێت، جگە لە ڕاگرتنی بەرزە موچەی فەرمانبەران. لەم کابینەیەدا موچەی مانگەکانی (4، 5، 6، 7، 8، 11،12ی ساڵی 2020) خەرج نەکرا (9) موچەش بە لێبڕینی (21%) و موچەیەکیش بە لێبڕینی (18%)ەوە لە ساڵانی (2021 - 2022)ی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجکراوەو هاوکات لە ساڵی (2023) موچەی مانگەکانی (10، 11، 12) خەرج نەکرا و موچەی مانگی (12)ی ساڵی (2024) خەرجنەکرا، ئێستاش موچەی (2) مانگی کۆتایی (2025) بە چارەنوسێکی نادیار ماوەتەوەو پێناچێت خەرج بکرێت. کەواتە ئەگەر کۆی خەرجی موچە بە (900 ملیار) دیناری مانگانە بخەمڵێنین _لە دەستپێکی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە قەبارەی خەرجی موچە (895 ملیار)بووە، بەڵام بەردەوام خەرجی موچە رووی لە زیادبوون کردووەو بەپێی دواین ئاماری فەرمی وەزارەتی دارایی کە خەرجییەکانی خۆی بۆ شەش مانگی یەکەمی (2023) بڵاوکردەوە بە تێکڕا کۆی خەرجی مانگێکی موچەی موچەخۆران سەرو (941 ملیار) دینابووە_، ئەوا کۆی ئەو شایستە داراییەی موچە خۆران لە کابینەی نۆیەمدا لێیان بڕاوەو بۆیان خەرج نەکراوە بریتیە لە؛ •    (7) مانگ موچەی بڕاو X (900 ملیار) دینار = (6 ترلیۆن 300 ملیار) دینار •    (9) مانگ بە لێبڕینی (21%)  X (189 ملیار) دینار = (1 ترلیۆن 701 ملیار) دینار •    (1) مانگ بە لێبڕینی (18%)  X (162 ملیار) دینار = (162 ملیار) دینار •    موچەی مانگەکانی (10و 11و 12) ساڵی (2023)ی موچەخۆران خەرج نەکرا کە بەرامبەرە بە؛ (3) مانگ X (941 ملیار) دینار = (2 ترلیۆن 823 ملیار) دینار. •    (1) موچەی مانگی (12)ی ساڵی (2024)ی کە بەرامبەرە بە؛ (944 ملیار) دینار. •    (2) موچەی مانگەکانی (11 و 12)ی ساڵی (2025)ی کە بەرامبەرە بە؛  (944 ملیار) دینار (2) مانگ X (942 ملیار) دینار = (ترلیۆنێک و 884 ملیار) دینار. کەواتە کۆی ئەو موچانەی لەکابینەی نۆیەمدا خەرج نەکراوە دەکاتە؛ (6 ترلیۆن 300 ملیار) دینار "7 موچەی تەواو"+ (1 ترلیۆن 701 ملیار) دینار "9 موچە بە لێبڕینی 21%" + (162 ملیار) دینار "1 موچە بە لێبڕینی 18%" + (2 ترلیۆن 823 ملیار) دینار "موچەی (3) مانگی کۆتایی 2023" + (944 ملیار) دینار "موچەی (1) مانگی کۆتایی 2024" + (ترلیۆنێک و 884 ملیار) دینار "موچەی (2) مانگی کۆتایی 2025" = (13 ترلیۆن 814 ملیار) دینار. بە مانایەکی دیکە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (78) مانگی رابردوودا، تەنها (55) مانگیان موچەی تەواوەتی موچە خۆرانی هەرێمی خەرجکردووە، (10) مانگیشی بە کەم و کوڕی و لێبڕین خەرج کردووە، (13) مانگیشی خەرج نەکردووە. قەرزە کەڵەکەبووەکانی موچەخۆرێک لای حکومەتی هەرێم لەماوەی ساڵانی 2015 – 1/1/2016 بە گریمانەی ئەوەی ئەگەر موچەخۆر یاخود مامۆستایەک، موچەکەی تەنها (1 ملیۆن) دینار بێت، ئەوا لە ماوەی نێوان 1/1/2015 بۆ 1/1/2026، واتە لە (132) مانگی ڕابردوودا، لە هەردوو کابیەنی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێم بەهۆی پاشەکەوت، خەرجنەکردن، لێبڕین و ڕاگرتنی بەرزەمووچەوە بڕی (49 ملیۆن و 70 هەزار) دیناری لای حکومەتی هەرێمە، بە جۆرێک؛ •    (18) موچەی تەواوی پاشەکەوتکراوو خەرجنەکراو = (18 ملیۆن) دینار. •    (23) مانگ چارەکە موچەی بۆ خەرج نەکراوە بۆیە ئەو بڕەی خەرج نەکراوە بۆ هەر مانگێک (750 هەزار) دینارەو بۆ (23) مانگ = (17 ملیۆن 750 هەزار) دینار. •    (11) مانگ بەشێک موچەی بۆ خەرج نەکراوە بۆیە ئەو بڕەی خەرج نەکراوە بۆ هەر مانگێک (250 هەزار) دینارەو بۆ (11) مانگ = (2 ملیۆن 750 هەزار) دینار. •    (9) مانگ (21%)ی موچەی بۆ خەرج نەکراوە بۆیە ئەو بڕەی خەرج نەکراوە بۆ هەر مانگێک (210 هەزار) دینارەو بۆ (9) مانگ = (ملیۆنێک و  890 هەزار) دینار. •    (1) مانگ (18%)ی موچەی بۆ خەرج نەکراوە بۆیە ئەو بڕەی خەرج نەکراوە = (180 هەزار) دینار. •    بەرزە موچە لە 1/1/2016ەوە ڕاگیراوە، بۆیە بەتێکڕا هەر فەرمانبەرێک لە ماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا (2) دوو بەرزە موچەی ڕاگیراوە، ئەگەر (5) ساڵی یەکەم بۆ هەر مانگێک تەنها (50 هەزار) دیناری بۆ خەرج نەکرابێت ئەوا لە ماوەی (60) مانگی یەکەم بەرزە موچە خەرج نەکراوەکانی = (3 ملیۆن) دینار بۆ (5) ساڵی یەکەم. •    لە (5) ساڵی دووەمدا هەر فەرمانبەرێک جارێکی دیکە شایستەی بەرزە موچەیەکی نوێ دەبێت بۆیە لەگەڵ ڕاگرتنی بەرزە موچەی دووەم بۆ هەر مانگێک تەنها (100 هەزار) دیناری بۆ خەرج نەکرابێت ئەوا لە ماوەی (60) مانگی دووەمدا بەرزە موچە خەرج نەکراوەکانی = (6 ملیۆن) دینار بۆ (5) ساڵی دووەم. بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە خشتەی سێیەم خشتەی سێیەم


درەو: " پەیامەكەی بارزانی، نامەكەی فەرهاد ئەتروشی، شاندەكەی پارتی، خودی كاندیدەكە" هۆكاری شكستی كاندیدەكەی پارتیبوو لەبەرامبەر كاندیدەكەی هەڵوێست. شەوی رابردوو  لە دوو گەڕی هەڵبژاردندا كاندیدەكەی پارتی (شاخەوان عەبدوڵا) بە جیاوازییەكی زۆر لەدواوەبوو، لەبەرامبەر كاندیدەكەی هەڵوێست (رێبوار كەریم)، كە لە گەڕی یەكەمدا (153 بەرامبەر بە 119) و لە گەڕی دووەمدا (156 بە 102). لە دوێنێوە مشتومڕی زۆر درووست بوو لەسەر هۆكاری كشتی كاندیدەكەی پارتی بۆ جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، هەرچەندە پارتی باس لە موئامەرەی عێراقی و هەرێمایەتی دەدات لە دژی پارتی، بەڵام هۆكارە ناوخۆییەكان و یارییەكانی پارتی هۆكاربوون بۆ شكستی كاندیدەكەی پارتی بەرامبەر بە كاندیدەكەی هەڵوێست. پەیامەكەی پارزانی كاتژمێر 11:23 خولەكی دوێنێ 29/12/2025 مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی سەبارەت بە پۆستی سەرۆككۆمار بڵاوكردەوە لە پەیامەكەیدا بەرونی وتی:  -    دەبێ میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماریش گۆڕانكاریی بەسەردا بێت و چیتر لایەنێك ئەو پۆستە بە موڵكی تایبەتی خۆی نەزانێت. -    یان لە پەرلەمانی كوردستان كەسێك وەك نوێنەری كورد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار دیاری بكرێت -     یان تێكڕای لایەنە كوردستانییەكان كۆ ببنەوە و بۆ ئەو پۆستە لەسەر كەسێك ڕێك بكەون -     یانیش نوێنەران و فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كەسێك بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاری بكەن -     مەرجیش نیە ئەو كەسەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار دیاری دەكرێت پارتی بێت یان یەكێتی بێت، دەكرێ لە لایەنێكی تر بێت یانیش بێلایەن بێت.  -    گرنگ ئەوەیە  ئەو كەسە كۆدەنگیی كوردی لەسەر بێت و نوێنەرایەتیی گەلی كوردستان بكات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق. پەیامەكەی پارتی یەكێتی و لایەنەكانی توڕەكرد، كە بۆچی باس لە میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دەكات و دەڵێت دەبێت كۆدەنگی لەسەر بێت، ئەی بۆچی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كۆدەنگی و رای فراكسیۆنە كوردییەكانی لەسەر نەبێت. كاتی پەیامەكە هەڵەبوو، كاتێك بوو كە ئەگەری ئەوە هەبوو یەكێتی دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی بدات، بەڵام پەیامەكەی بارزانی نەك یەكێتی توڕە كرد بەڵكو بە ئاشكرا وتی دەنگ بە كاندیدی بەرامبەر دەدەین. نامەكەی فەرهاد ئەتروشی فەرهاد ئەتروشی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی، پێش دەستپێكردنی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، نامەیەك دەخاتە گروپی گشتی پەرلەمانتارانی عێراقەوە لەبری بیخاتە گروپی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی پارتیەوە. لە نامەكەدا فەرهاد ئەتروشی دەڵێت دەنگ بدەن بە سالم عیساوی بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبەرامبەر هەیبەت حەلبوسی كە كاندیدی سونەو تەوافوقی شیعەش بوو، ئەم نامەیە لایەنە سونەو شیعەكانی توڕەكرد، بۆیە لە كاردانەوەدا هەموو دەنگیان بە كاندیدەكەی هەڵوێست دا. شاندەكەی پارتی شاندەكەی پارتی كە لە چەند رۆژی رابردوو چوونە بەغداد، لە زۆربەی كۆبوونەوەكاندا نیگەرانیان لە محەمەد شیاع سودانی و محەمەد حەلبوسی دەربڕیوە و قسەیان لەسەركردوون، ئەمەش ئەو دوو كەسایەتییەی بەتەواوی توڕەكرد كە سودانی هێزی یەكەمی شیعەیەو حەلبوسیش هێزی یەكەمی سونەیە لەرووی كورسیەوە، ئەوان بەتەواوی لە دژی كاندیدەكەی پارتی و كاركردن بۆ كاندیدەكەی هەڵوێست كاریانكرد و كاریگەریشیان درووستكرد. خودی كاندید. بەنگین رێكانی ئەندامی وەفدی دانوستانكاری پارتی لە بەغداد شەوی رابردوو بەروونی وتی: كێشەكە شەخسی و سیاسیە، مەبەستەكە پەیوەندی بە شەخسی شاخەوان عەبدوڵاوە هەیە، كە بەشێك لە فراكسیۆن و پەرلەمانتارانی پێشوو كێشەیان هەبووە لەگەڵی و پێیان وابوو كەسێكی رەق و ناسیۆنالیستی و  لە مامەڵەكردنیش لەگەڵ پەرلەمانتاران و فراكسیۆن و لایەنەكاندا توند بووەو نەیتوانیوە باڵانسی پەیوەندییەكانی بەشێوەیەكی درووست رابگرێت. پارتی  ئەو روداوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان "شۆكهێنەر"بوو، چونكە لە هەردوو گەڕەكەی هەڵبژاردندا كاندیددەكەی پارتی شكستیهێنا، شێروان دوبەردانی پەرلەمانتاری پارتی لە عێراق شەوی رابردوو بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: ئەمە گەلە كۆمەكی سیاسیەو دوجاری شۆكی كردین، چونكە پێشتر رێككەوتنی سیاسیمان هەبوو لەگەڵ لایەنەكان.  ئەگەرچی سەركردەكانی پارتی لە بەغداد درك بە هەندێك لە كەموكوڕییەكانی خۆیان دەكەن لە پرۆسەكەدا بەڵام پێیان وایە ئەمە گەلە كۆمەكێی دەرەكی و ناوخۆییە دژی پارتی بەتایبەت گروپە چەكدارەكانی عێراق كە خاوەنی هەژمونێكی بەهێزن لە پەرلەمانی عێراقدا و دەیانەوێت ئیرادەی پارتی بشكێنن لە عێراق. ماجد شەنگالی پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لە تۆڕی "ئێكس" دەڵێت  چوارچێوەی هەماهەنگی بەتایبەت پەرلەمانتارانی گروپە  چەکدارەکان،  پەرلەمانیان کۆنترۆڵ كردووە  ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق روويدا پەیامێكی روونى گروپە چەكدارەكانە بۆ پارتی. لە گەڕی یەكەم: -    رێبوار كەریم :153 دەنگ  -    شاخەوان عەبدوڵا: 119 دەنگ  لە گەڕی دووەم:  -    رێبوار كەریم :156 دەنگ  -    شاخەوان عەبدوڵا: 102 دەنگ  هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لایەنی كورد و شیعەو سونە بوون بە دوو بەشەوە: ئەوانەی دەنگیان بە كاندیدەكەی هەڵوێست (رێبوار كەریم)دا: -    فراكسیۆنی گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی محەمەد شیاع سودانی كە (46) كورسی هەیە -    فراكسیۆنی تەقەدومی محەمەد حەلبوسی كە (27) كورسی هەیە -    فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (4) كورسی هەیە -    فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری (1) كورسی هەیە -    فراكسیۆنی سادقیونی خەزعەلی (27) كورسی هەیە ئەوانەی دەنگیان بە كاندیدەكەی پارتیدا (شاخەوان عەبدوڵا)دا: -    فراكسیۆنی پارتی (27) كورسی -    فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا (29) كورسی -    فراكسیۆنی فەتحی هادی عامری (21) كورسی -    فراكسیۆنی رەوتی حیكمە (18) كورسی -    فراكسیۆنی سیادە خەمیس خەنجەر (9) كورسی  


درەو: لە هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە لە نێوان كاندیدی هەڵوێست و پارتی دا بوو، كاندیدەكەی هەڵوێست (153) دەنگ و كاندیدەكەی پارتی (119) دەنگی بەدەستهێناوە، هیچیان (50+1)ی واتا (165) دەنگیان بەدەستنەهێناو هەڵبژاردن چووە گەڕی دووەم. هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لایەنی كورد و شیعەو سونە بوون بە دوو بەشەوە: ئەوانەی دەنگیان بە كاندیدەكەی هەڵوێست (رێبوار كەریم)دا: -    فراكسیۆنی گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی محەمەد شیاع سودانی كە (46) كورسی هەیە -    فراكسیۆنی تەقەدومی محەمەد حەلبوسی كە (27) كورسی هەیە -    فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (4) كورسی هەیە -    فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری (1) كورسی هەیە -    فراكسیۆنی سادقیونی خەزعەلی (27) كورسی هەیە ئەوانەی دەنگیان بە كاندیدەكەی پارتیدا (شاخەوان عەبدوڵا)دا: -    فراكسیۆنی پارتی (27) كورسی -    فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا (29) كورسی -    فراكسیۆنی فەتحی هادی عامری (21) كورسی -    فراكسیۆنی رەوتی حیكمە (18) كورسی -    فراكسیۆنی سیادە خەمیس خەنجەر (9) كورسی رەوتی هەڵوێست كە بڕیاردەرەكەی عەلی حەمە ساڵحەو لە ئێستادا (لە شاری مەكەیەو لە بەجێهێنانی سونەتەی عومەرەیە) لە پەرلەمان كشایەوەو دیارموفتی چووە شوێنی، لە یەكەم هةڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا (5) كورسی بەدەستهێنا، (3) كورسی لە سلێمانی و (2) كورسی لە پارێزگای هەولێر


شیكاری: درەو ? لە ساڵانی (2014 - 2016)، کاتێک هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بوو لە کابینەکەی حەیدەر عەبادی، بە تێکڕا پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (47 ترلیۆن و 440 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش تەنها (4 ترلیۆن و 756 ملیار) دینار بە ڕێژەی (10%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (42 ترلیۆن و 684 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (90%) لە پشکی ڕاگیرا. ? لە ساڵانی (2023 - 2025)، کە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقە لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی، بە تێکڕا پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق نزیکەی (44 ترلیۆن و 784 ملیار و 450 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش نزیکەی (24 ترلیۆن و 758 ملیار 946 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (55%)ی پشکی هەرێم ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی زیاتر لە (20 ترلیۆن و 25 ملیار و 504 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (45%) لە پشکی ڕاگیراوە. پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق لەکاتێک هۆشیار زێباری وەزیری دارایی بووە لە 2014-2016؛ لە ساڵانی (2014 - 2016)، کاتێک هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بوو لە کابینەکەی حەیدەر عەبادی، بە تێکڕا پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (47 ترلیۆن و 440 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش تەنها (4 ترلیۆن و 756 ملیار) دینار بە ڕێژەی (10%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (42 ترلیۆن و 684 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (90%) لە پشکی ڕاگیرا، بە جۆرێک؛ -    لە ساڵی 2014؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (1/12) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (19 ترلیۆن و 999 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش تەنها (2 ترلیۆن و 280 ملیار) دینار بە ڕێژەی (11%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (17 ترلیۆن و 719 ملیار و 616 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (89%) لە پشکی ڕاگیرا. -    لە ساڵی 2015؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (14 ترلیۆن و 817 ملیار) دینار بووە، لەو بڕەش تەنها (2 ترلیۆن و 476 ملیار) دینار بە ڕێژەی (17%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (12 ترلیۆن و 395 ملیار) دینار بە ڕێژەی (83%) لە پشکی ڕاگیرا.  -    لە ساڵی 2016؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (17%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (12 ترلیۆن و 570 ملیار) دینار بووە، لەو بڕەش هیچ پشکێکی هەرێم ڕەوانە نەکراو بە ڕێژەی (100%) پشکی ڕاگیرا. بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە خشتەی یەکەم. خشتەی یەکەم   پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق کە تەیف سامی وەزیری دارایی بووە لە 2023-2025؛ لە ساڵانی (2023 - 2025)، کە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقە لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی، بە تێکڕا پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق نزیکەی (44 ترلیۆن و 784 ملیار و 450 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش نزیکەی (24 ترلیۆن و 758 ملیار 946 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (55%)ی پشکی هەرێم ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی زیاتر لە (20 ترلیۆن و 25 ملیار و 504 ملیۆن) دینار بە ڕێژەی (45%) لە پشکی ڕاگیراوە، بە جۆرێک؛ -    لە ساڵی 2023؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (12.67%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (16 ترلیۆن و 609 ملیار و 639 ملیۆن و 160 هەزار) دینار بووە، لەو بڕەش (4 ترلیۆن و 698 ملیار) دینار بە ڕێژەی (28%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (11 ترلیۆن و 911 ملیار و 639 ملیۆن و 160 هەزار) دینار بە ڕێژەی (72%) لە پشکی ڕاگیرا. -    لە ساڵی 2024؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (12.67%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (14 ترلیۆن و 840 ملیار و 223 ملیۆن و 778 هەزار) دینار بووە، لەو بڕەش (10 ترلیۆن و 786 ملیار و 352 ملیۆن و 903 هەزار) دینار بە ڕێژەی (73%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (4 ترلیۆن و 53 ملیار 870 ملیۆن و 874 هەزار) دینار بە ڕێژەی (27%) لە پشکی ڕاگیرا.  -    لە ساڵی 2025؛ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە بە (12.67%) دیاریکرابوو، پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق (13 ترلیۆن و 334 ملیار و 587 ملیۆن) دینار بووە، لەو بڕەش (9 ترلیۆن و 274 ملیار و 593 ملیۆن و 22 هەزار) دینار بە ڕێژەی (70%) ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، بڕی (4 ترلیۆن و 59 ملیار 993 ملیۆن و 977 هەزار) دینار بە ڕێژەی (30%) لە پشکی ڕاگیراوە. هەرچەندە لەسەردەمی تەیف سامیدا و بۆ ماوەی تەنیا (3) مانگ نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە دەفرۆشرێت واتا لە 27/9/2025 ەوە نەوتی هەرێم دەفرۆشرێت.  بۆ بەرچاوڕوونی بڕوانە خشتەی دووەم. خشتەی   


مەریوان وریا قانع تایبەت بە (درەو) لەدوای رووداوەکەی چەمچەماڵەوە ئەوەی لەناو کۆمەڵگای ئێمەدا دەیبینین، نەک لەناو کایەی سیاسیی و کایەی خزمەتگوزاریی دینیی و نادینیی پۆپۆلیستیدا، دەکرێت ناوی «ئەخلاقیاتی مشورخواردن»ی لێبنێین. «ئەخلاقیاتی مشورخواردن»ی کۆمەڵگایەک لە پەیوەندیدا بە لێقەوماو و قوربانییەکانی ناو هەناوی خۆیەوە دەردەکەوێت. ئەم فۆرمە تایبەتە لە ئەخلاقیات لە دونیای ئێمەدا، لەباتی گفتوگۆیەکی بێزەنتی لەسەر ئەم یان ئەو پرنیسپ و دیدگای ئەخلاقیی، راستەوخۆ سەیری قوربانییانی لافاوەکە و زیان پێگەیشتوەکانی، دەکات. واتە لەوەوە دەستپێناکات ئایا ئەو مرۆڤانە کێن و سەر بەکام هێز و دین و دیدگان، بەڵکو سەیری ئەوە دەکات  کێ پێویستیی بە کام شت و بە کام شێوازی مامەڵەکردن هەیە؟ ناپرسێت پێویستە کام یاسای دینیی و نادینیی، کام  دیدگا و پرنسیپی ئەخلاقیی، پەیرەوبکرێت، بەڵکو  سەیری ئەوەدەکات لافاوەکە زیانی بە کێ گەیاندوە و ژیانی کێی تێکداوە و کێی خستۆتە دۆخێکی قورسی پڕوکێنەرەوە. چ جۆرە هاریکاریی و بەدەمەوەچونێکیش لەو دۆخە تایبەتەدا، پێویستە. کام فۆرمی ژیانی قابیلی تێکشکانی دروستکردوە؟ لە بەردەم ئەم جۆرە ڕروداوانەدا هەستەکانی وەک بەزەیی و دڵسۆزیی و رەحم و گرنگیپێدان، هەستی هێجگار گرنگ و بنەرێتین و سەرچاوەی کردە و هەڵّوێستی ئەخلاقیی دروست و راستەقینەن. سەرجەمی ئەم شتانەش وادەکەن گرنگی بە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵکەکە و کەمکردنەوەی زیانەکانیان بدەن، نەک ئەم یان ئەو بکەر و ئەم یان ئەو دیدگای ئەخلاقیی بەرز و بەهادار بنرخێنن. ئەم دۆخەی ناو کۆمەڵگاکە، تەواو ناکۆکە بەو نارسیزمە سیاسییەی دوای کارەساتی لافاوەکە بینیمان و خودی لافاوەکە خۆی و زیانە گەورەکانیشی، گۆڕی بۆ بۆنەیک بۆ دەرکەوتنی خودئەڤینیی زیاد لە بکەرێکی سیاسیی.  «مشورخواردن لەوانیتر» تەنها بەهایەکی ئەخلاقیی نییە، بەڵکو بنەما و ژێرخانی دیدگایەکی ئەخلاقیشە کە ئەمرۆ لە هەمووکات زیاتر مرۆڤ لە زیاد لە بەشەکی جیهاندا، پێویستی پێیەتی. دونیای ئەمرۆ دونیایەکی پڕ لە گۆڕانکاریی هەمەجۆر و تەحەدای گەورە و کێشەی چاوەڕواننەکراوە. ژمارەیەکی گەورەی مرۆڤ بەردەوام لەبەردەم ئەگەری گەورە و هەمەجۆری رووداوی نەخواستراودایە. لە کێشەی دەرەقەتنەهاتنی بژێوی رۆژانەوە بیگرە، بۆ کێشەی بێکاریی و بێجێیی و بێماڵیی، بە تێپەرین بەناوی تێکچونی ژینگە و نەمانی ئاو و بەبیابانبوونی ژینگەی سروشتی ملیۆنەها مرۆڤ و دروستبوونی چەندان ڤایرۆس و پەتاو و نەخۆشی کوتوپڕ و نەناسراو. ئەمە با واز لە دروستبوونی لافاوی گەورە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دریا و زۆربوونی زەمینەلەرزە و بورکان و هەڵکردنی ڕەشەبا وێرانکەرەکان، بهێنین. جیهانی ئەمرۆ جیهانی تەحەدای هێجگار گەورە و زۆرجار وێرانکەرە کە هەم فۆرمی جیاوازی ژیانی ناسک و قابیلی وێرانکردن و هەم ژمارەیەکی گەورە لە مرۆڤی بێدەرەتان و پێویست بە ئەوانیتر، دروستدەکات. لەسەرێکی دیکەوە پێکدادانی ئەتنیی و دینیی و تائیفیی پەڕگیر و فرەچەشن، سیاسەتی گەشەدان بە رق، بەرپابوونی جەنگ، ملیۆنەها مرۆڤی ئاوارە و بێماڵی بە دونیادا بڵاوکردۆتەوە کە پێویستیان بە مشورخواردنی بەردەوام هەبێت. بڵاوبوونەوەی ئەخلاقیاتی بەرخۆریی و بەبازاڕکردنی بڕێکی گەورەی بەهەکان و گرێدانی بەشەکی گەورەی ژیانیش، بە سود و قازانجی تایبەتییەوە، تەحەدایەکی گەورەی ترە کە دیسانەوە پێویستی بە مشورخواردن بۆ قوربانییەکانی ئەو دۆخە هەیە.  هەموو ئەمانە وادەکەن «مشورخواردن» ببێت بە بەهایەکی مەرکەزیی ناو ژیانی ئینسانیی ئەمڕۆکە. ببێت بە دیدگایەکی ئەخلاقیی کە مانا و نرخ بۆ پەیوەندییە ئینسانییەکان و بۆ پشتبەستنی فرەجەمسەرە بەیەکتر و بۆ بەیەکەوەبوونێکی مرۆیی، بگەرێنێتەوە. هاوکات وێنەی مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی بەرپرسیار و خەمخوۆر لە جیهان، سەروەربکات. هیچ واقیعێکی کۆمەڵایەتیی تەندروست، بەبێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی و مشورخواردنی مرۆڤەکان بۆ یەکتری، دروستنابێت. مشورخواردن لەم دۆخانەدا دەبێت بە بەرپرسیاریەتییەکی ئەخلاقیی بەرامبەر بەو کەسانەی پەراوێزدەکەون و ژیانیان بەئاسانی قابیلی تێکشکاندن و سڕینەوەیە.  ئەخلاقیاتی مشورخوردن، بە پلەی یەکەم، نرخ بۆ ژیانی رۆژانە و تەفاسیلە وەردەکانی ژیانی پێکەوەیی مرۆڤەکان دەگەڕێنێتەوە. ئەزموونە مرۆییەکان، چ لەناو خێزان و چ لەناو ژیانی کۆمەڵایەتیی و چ لەناو ئەو دونیا رەمزیەدا کە بەدەوری مرۆڤەکاندا دروستدەکرێت، کۆڵەکە سەرەکییەکانیەتی. بەتایبەتی ئەزموونی نەمانی پەنا و تەنهاکەوتن و لێقەومان، کۆتایی دڵنیایی و لاوازبوونێکی سەرتاسەریی، کە وابکەن ژیان قابیلی ژیان نەبێت، یان ژیان لە ژیانبوون بخەن، ژێرخانە مرۆیی و ئەخلاقییەکەیەتی. لە هەموو ئەم ئاستانەدا ئەم جۆرە لە ئەخلاقیات، مشورخواردن لە کەسەکانی تر وەک چالاکیی هەرە سەرەکیی و بنەڕەتیی مرۆڤەکان وێنادەکات. خاڵی سەرەکییش لە ناسینی پێداویستییەکانی ئەوانیترەوە دەستپێدەکات، بەتایبەتی ئەوانەی ژیانیان قابیلی تێکشکانە و  لە پرۆسەی دابەشکردنی ئازار لە کۆمەڵگادا بەشی شێریان بەردەکەوێت، یان ژیانیان زۆر نزیکترە لە ئازار و زۆر کراوەترە، بەرووی ئازاردا. ناسینی پێداویستییەکانی ئەوانیتر و بەدەمەوەچونیان لەکاتی پێویستدا، بەبێ هیچ چاوەروانییەکی سیاسیی و دینیی و کۆمەڵایەتیی، مەرجی هاتنەکایە و بەهێزبوونی ئەم جۆرە تایبەتەیە لە ئەخلاقیات. بە مانایەک لە ماناکان «ئەخلاقیاتی مشورخواردن» مانای بەرپرسیاربوونە بەرامبەر بەو راستییەی کە ئێمە وەک مرۆڤ دروستبووین و وەک مرۆڤ بەناو ژیاندا تێدەپەڕین. ئەوەی وامان لێدەکات مشورخواردن ببێت بە ئەخلاقیاتی باڵادەست لەلامان، پەیوەنیی بەوەوە هەیە ئێمە مرۆڤین. ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین هەندێک فۆرمی ژیان هەن تەواو لاواز و ناجێگیر و قابیلی تێکشاندنن. بەرپرسیاربوونی ئەخلاقیی، بەرپرسیاربوونە بەرامبەر بەم راستییە. پرسیاری سەرەکیی لێرەدا ئەوە نییە ئایا ئێمە سەر بە کام هێز و کام دین و کام ئایدیۆلۆژیا و کام ناوچەین؟ کام زمان و کام دابونەریەتی کۆمەڵایەتیمان هەیە؟ پرسیاری سەرەکیی ئەوەیە کام فۆرمی ژیانی ناجێگیر و قابیلی تێکشکاندن و وێرانبوون لەناوماندایە و. چۆن دەکرێتە بەدەم نیشتەجێبوەکانی ناو ئەم جۆرە ژیانەوە بچین. بێگومان ئەوەی بەشێک لە مرۆڤەکان دەکاتە هەڵگری ئەو جۆرە لە ژیان کە قابیلی تێکشکان بێت، پەیوەندیی بەو سیستمە سیاسیی و ئابوریی و کۆمەڵایەتییانەوە هەیە کە دروستکراون. ژیانی قابیلی تێکشکان، ژیانێکی دروستکراوە نەک دیاردەیەکی سروشتیی. لە کۆمەڵگا و ناوچەیەکی جیهاندا ئەم جۆرە لە ژیان زۆر زیاتر و گەورەترە تا لەناوچەیەکی دیکەدا. ئەمەش لەزۆر رووەوە وابەستەی ئەو سیستمە سیاسیی و ئابورییانەیە کە دروستکراون و سەپێندراون.  ئەمەیە وادەکات «ئەخلاقیاتی مشورخواردن» رەهەندێکی سیاسیی گرنگیی هەبێت و داوای تێپەڕاندنی ئەو جۆرانە لە مۆدێلی سیاسیی و ئابوریی و کۆمەڵەیتی بکات، کە بەشێوەیەکی بەرفراوان ژیانی قابیلی تێکشکان بەرهەمدەهێنن. جیاوازیی راستەقینەی کۆمەڵگاکانیش لەیەکتری، بە پلەی یەکەم، لەوەدایە، ئایا تا کوێ و تا چەند دەزگا سەرەکییەکانی ناو کۆمەڵگا، ئەو جۆرە ژیانە بەرهەمدەهێنن، کە قابیلی تێکشکانە.  «ئەخلاقیاتی مشورخواردن» مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ بوونەوەرێکی بەرپرسیار، دەیکات بە خاوەنی هەستێکی ئەخلاقیی گەورە، کە دەشەت دەرەنجامی سیاسیی گەورەی لێبکەوێتەوە. ئەم ئەخلاقیاتە مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ کەسێک توانای گوێگرتنی لەوانیتر هەبێت، توانای بینین و هەستکردنی بە ئازار و نەهامەتییەکانی ئەوانیتری، هەبێت، توانای هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتیشی بەرامبەر بەو فۆرمانە لە ژیان هەبێت کە ناسکن و بە ئاسانی دەکرێت بشکێندرێن. ئەم جۆرە لە ئەخلاقیات کۆمەڵگاش دەگۆڕێت بۆ سەرزەمنی پشتبەیەکبەستنی فرەجەمسەری مرۆڤەکان بە یەکتریی و بە دەزگا و گرێبەستە کۆمەڵایەتییەکان. کۆمەلگا دەکات بە سەرزەمینی متمانە و باوەڕکردن بەیەکتری. غیابی ئەخلاقیاتی مشورخواردن لەم ئاستەدا، واتە لە ئاستی کۆمەڵگا و دەزگا سەرەکییەکانی ناو کۆمەڵگادا، دۆخی ململانێی رووت و دابڕاو لە هەموو بەها و نرخێکی ئینسانیی، سەروەردەکات. بە تایەبتی کاتێک ململانێکان رەهەندی سیاسیی و کۆمەڵایەتی نەخواستراو دەگرنەخۆیان و کۆمەڵگا بەسەر چەندان کامپ و بەرەی ناحەز و ناکۆکی بێپەیوەندیدا، دابەشدەکەن.    لافاوەکەی چەمچەماڵ، لە سەرێکەوە بەهێزیی کۆمەڵگای ئێمەی وەک کۆمەڵگا نیشانداین و لەسەرێکی دیکەوە نارسیزم و خودئەڤینی بکەرە سەرەکییەکانی ناو کایەی سیاسیی هەرێمەکە. ئەوەی لە کۆمەڵگاکەدا ئامادەیە و لە سیاسەتی هێزە حوکمڕانەکانی هەرێمدا غائیبە، ئەم ئەخلاقیاتی مشورخواردنەیە. گۆڕینی خودئەڤینیی سیاسیی بکەرە سیاسییەکانی ناو کایە سیاسییەکەش، بۆ ئەخلاقیاتی مشورخواردن، تەحەدای ژمارە یەکی ناو ژیانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ئەمرۆکەی کۆمەڵگای ئەمەیە.   


  نەوزادی موهەندیس     ئاشكرایە پڕۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێكەوتی 27/9/2025دا لەكاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی دەستیپێكردەوە لەڕێگەی بەندەری جیهانی توركیاوە و بەمەش ئیدی كۆتایی هات بە ڕاگرتنی ئەو پڕۆسە گرنگە لەدوای ڕاوەستانی بۆ ماوەی 2ساڵ و 6 مانگ و 2 ڕۆژی تەواو.ئەم دەستپێكردنەوەیە لەو ماوەیەدا ببوە مایەی كێشە و گرفت و سەرهەڵدانی ململانێ لەنێوان حكومەتی عێراق و هەرێم و كۆمپانیا نەوتیەكاندا و دەرئەنجامیش ببوە كێشە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و تێكچوونی دۆخی ئابوری و بازاڕ و بازرگانیش.     بۆیە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەكە هەنگاو و بڕیارێكی گرنگ و كاریگەر بوو بۆ تەواوی عێراق و هەرێم و كۆمپانیاكان و تەنانەت توركیاش،چونكە هەر چوار لایەنەكە سوود و قازانجی گەورەیان دەستدەكەوێت لەڕووی داهاتەوە و ڕزگاریشیان دەبێت لە زۆرێك لە كێشە و ناكۆكیە سیاسی و ئابورییەكانیش.     پڕۆسەكە خۆشبەختانە ئەوە ماوەی 3 مانگی تەواوە بەبێ‌ كێشە بەردەوامە و بڕی نەوتی هەرێم دەگاتە بازاڕەكانی جیهان لەڕێگەی فرۆشتنیەوە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە سەر بەوەزارەتی نەوتی عێراقیەوە و بە نرخەكانی ڕۆژ لە بازاڕەكانی جیهاندا. ئاشكرایە كە ئەم پڕۆسەی فرۆشتنەش لەڕێگەی سۆمۆوە قازانجی زیاترە بەبەراوورد بە فرۆشتنی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە،چونكە نرخی 1 بەرمیل نەوت بەزیاد لە 10-15 دۆلار دەفرۆشرێت و ئەمەش دەبێتە زیادبوونی داهاتی گەنجینەی دەوڵەتی عێراق.     ئەوەتا لە مانگی 10/2025دا كە یەكەم مانگی دەستپێكردنەوەی  هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بوە: توانراوە كە:    بڕی 5,834,864 بەرمیل نەوت بفرۆشرێت كە ڕۆژانە دەكاتە 194 هەزار بەرمیل و هەر بەرمیلێكیش بە 65,84 دۆلار فرۆشراوە كە نرخەكەی دەكاتە 384,167,445 دۆلار. سەرەڕای بڕی 50000 بەرمیلیش بۆ ناوخۆی هەرێم،كەواتە كۆی گشتی بەرهەمهێنان بریتی بووە لە 5,884,864 بەرمیل نەوت. لەمانگی 11/2025دا بەم شێوەیە بووە:    بڕی 7,583,733 بەرمیل نەوت فرۆشراوە كە ڕۆژانە دەكاتە 252 هەزار بەرمیل و هەر بەرمیلێكیش بە 61,87 دۆلار فرۆشراوە و كۆی پارەكەی دەكاتە 469,205,560 دۆلار،سەرەڕای بڕی 50000 بەرمیلیش بۆ ناوخۆی هەرێم،بەمەش كۆی بڕی بەرهەمهێنان گەیشتۆتە 7,633,733 بەرمیل نەوت. كە كۆی جیاوازی ئەو دوومانگە بریتیە لە 1,748,869 بەرمیل نەوت واتە ڕۆژانەش نزیكەی بڕی 58000 بەرمیل جیاوازیان هەبووە و زیادیكردوە.    بەهەمان شێوەش لەمانگی 12/2025دا ڕوو لە زیادبوونە.    بە ئەگەر و پێشبینی زۆریشەوە لە ماوەی 2-3 مانگی داهاتووشدا بڕی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە دەگاتەوە 400-450 هەزار بەرمیل نەوت وەكو پێش ڕاوەستاندنی پڕۆسەكە. دوای صیانەكردن و بەردەوامبوونی پڕۆسەی پەرەپێدانی كێڵگە و بیرە نەوتیەكان لەلایەن كۆمپانیا نەوتیەكانەوە.ئەمەش جارێكی تر دەبێتە هۆی زیادبوونی داهات لەلایەك و لەلایەكی تریشەوە هێندەی تر كێشە و ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كەمبدەبنەوە و پێگە و هەڵوێستی هەرێمیش بەهێزتردەبێت و دابینكردنی مووچە و پشكی هەرێمیش لە ساڵی 2026دا مسۆگەرتردبێت و ئەمەش كاریگەری ئەرێنی دەبێت لە سەر پڕۆسەی بوژاندنەوە و ئاوەدانكردنەوە و جوڵەی دارایی و بازاڕ و ئابوری لەهەرێمی كوردستاندا.(( جیا لەهەر كێشەیەكی نوێ‌ كە ڕووبەڕووی عێراق و گەنجینەكەی دەبێتەوە لەڕووی كەمی دراوی نەختینە و كورتهێنان لە بودجەدا)). ئەگەرەكانی بەردەم پڕۆسەكە     ڕەنگە پڕۆسەی هەناردەكردنەكە بەردەوام بێت،بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهانیدا وەك ئەوەی ئێستا هەیە كە  لەمانگی 11 و 12/2025دا نرخی  یەك بەرمیل نەوتی عێراق بە  61-62 دۆلار فرۆشراوە،ئەمە لەكاتێكدا لەمانگی 1/2025دا نرخی یەك بەرمیل نەوت 73 دۆلار بوە. كەواتە لەماوەی 1ساڵدا بڕی 11دۆلار دابەزیوە. خۆئەگەر زیاتر داببەزێت بۆ 50-55دۆلار ئەوا كورتهێنان لە بودجەی عێراقدا دروستدەبێت و ڕەنگە عێراقیش نەتوانێت تەنانەت مووچەی مانگانەی فەرمانبەران بە هەرێمی كوردستانیشەوە لەماوەی 30 ڕۆژدا دابینبكات و كرداری دواكەوتن و كەمكردنەوەی مووچە ڕووبدات كە لەئێستادا حكومەتی عێراقی سەرگەرمی گفتوگۆیە لەو بارەیەوە.ئیدی ئەوكاتەش سەرەڕای بەردەوامبوونی پڕۆسەكە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش وەكو عێراق دوادەكەوێت.    بەڵام  ئەم ئەگەرە لەحاڵەتێكدا دەبێت كە دونیایەكی ئارام و بێ‌ شەڕ و شۆڕ بێت و دوور لە ململانێ‌ سیاسی و ئابوری و ئەمنیەكان بێت لەنێوان زلهێزەكانی دونیا لە ئەمریكا و ڕوسیا و چین و ئەوروپادا.ئاخۆ ئەو دونیا ئارامە بەچاو دەبینین ؟وەڵام نەخێر،چونكە پێشبینیەكان وای بۆ دەچن كە چەندین جەنگ و شەڕی نوێ‌ هەڵدەیسێت و بازاڕەكانی نەوتیش ناجێگیر دەبن و بەم شێوەیەش نرخەكان لەبەرزیدا دەمێننەوە.    لەسەروو ئەم ئەگەرانەشەوە،پێویستە حكومەتی عێراق و هەرێمیش بیر لە سیاسەتێكی ئابوری و نەوتی و بازاڕ و بازرگانی  و دارایی نوێ‌ بكەنەوە كە بتوانێت ڕووبەڕووی ئەو ئاڵنگاریانە ببێتەوە و عێراق و هەرێم دووربخەنەوە لە كێشە و گرفتە دارایی و ئابوری و  نەختینەییەكان.    لەكۆتایدا ،عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە خاوەنی یەدەگێكی نەوتی 145 ملیار بەرمیل نەوت و 132تریلیۆن پێ‌ سێجا غازی سروشتییە،كەئەمە بڕێكی زۆرە و هیچ كات تەنانەت لانی كەم بۆماوەی 50ساڵی تریش عێراق نابێتە وڵاتێكی بێ‌ نەوت و غازی سروشتی و هەژاری ڕووی تێناكات،ئەگەر بەئیدارەیەكی تۆكمە و ڕەشید و زانستی دوور لەگەندەڵی و دەستێوەردان وبەهەدەردان ببرێت بەڕێوە.بۆیە ئایندەی هەرێم و عێراق ڕۆشنە گەر عەقڵ و ئیدارە و پلانێكی زانستی و واقعیانە و خەمخۆرانە بەڕێوەیببات.  


راپۆرتی: درەو  ? لە ساڵی (2025)دا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق بە ڕێژەی (12.67%) و (13 ترلیۆن و 334 ملیار و 587 ملیۆن) دینار بووە. ? هەرێمی کوردستان بە بڕی (9 ترلیۆن و 274 ملیار و 593 ملیۆن) دینار و بە ڕێژەی (70%)ی پشکی خۆی تەمویلکراوە، بڕی نزیکەی (4 ترلیۆن و 59 ملیار و 994 ملیۆن) دیناری ڕاگیراوە. ? لە بەرامبەردا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (799 ملیار و 346 ملیۆن و 211 هەزار) دیناری وەک داهاتی نانەوتی گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی عێراق. تەمویلکردنی حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2025 دا بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق، لە ساڵی (2025)دا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق بە ڕێژەی (12.67%) و (13 ترلیۆن و 334 ملیار و 587 ملیۆن) دینار بووە. هەرێمی کوردستان تەنها (9) منگی ساڵەکە پشکی خۆی لە بوجەی گشتی بۆ ڕەوانە کراوە، کۆی ئەو بڕەش (9 ترلیۆن و 274 ملیار و 593 ملیۆن) دینار بووە بە ڕێژەی (70%)ی پشکی خۆی تەمویلکراوە، بڕی نزیکەی (4 ترلیۆن و 59 ملیار و 994 ملیۆن) دیناری ڕاگیراوە. پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق تەمیل کردنەکان بە جۆرێک بووە کە لە؛ -    مانگی کانونی دووەم؛ بڕی (ترلیۆنێک و 29 ملیار و 780 ملیۆن و 478 هەزار) دینار بووە. -    مانگی شوبات؛ بڕی (ترلیۆنێک و 30 ملیار و 14 ملیۆن و 799 هەزار) دینار بووە. -    مانگی ئازار؛ بڕی (ترلیۆنێک و 26 ملیار و 581 ملیۆن و 806 هەزار) دینار بووە. -    مانگی نیسان؛ بڕی (ترلیۆنێک و 31 ملیار و 108 ملیۆن و 559 هەزار) دینار بووە. -    مانگی ئایار؛ بڕی (ترلیۆنێک و 49 ملیار و 275 ملیۆن و 129 هەزار) دینار بووە. -    مانگی حوزەیران؛ هیچ بڕە پارەیەک خەرج نەکراوە. -    مانگی تەموز؛ بڕی (ترلیۆنێک و 78 ملیار و 732 ملیۆن و 953 هەزار) دینار بووە. -    مانگی ئاب؛ بڕی (ترلیۆنێک و 43 ملیار و 127 ملیۆن و 147 هەزار) دینار بووە. -    مانگی ئەیلول؛ بڕی (ترلیۆنێک و 73 ملیار و 127 ملیۆن و 147 هەزار) دینار بووە. -    دواین گوژمەی تەمویلکردنی حکومەتی هەرێم خەرجکردنی بڕی (942 ملیار و 485 ملیۆن) دینار بووە لە 28/12/2025 وەک پشکی هەرێم و خەرجی موچەی مانگی تشرینی یەکەم. -    ڕوون نیە کە پشکی هەرێم لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانونی یەکەم خەرج دەکرێت یان چۆن چارەسەر دەکرێت. خشتەی یەکەم گێڕانەوەی داهاتی نانەوتی حکومەتی هەرێم بۆ حکومەتی عێراق لە ساڵی 2025 دا لە ساڵی (2025)دا حکومەتی هەرێم بڕی (799 ملیار و 346 ملیۆن و 211 هەزار و 877) دیناری وەک داهاتی نانەوتی بۆ حکومەتی عێراق گەڕاندووەتەوە، بە جۆرێک؛ -    مانگی کانونی دووەم؛ بڕی (51 ملیار و 895 ملیۆن و 458 هەزار) دینار بووە. -    مانگی شوبات؛ بڕی (48 ملیار و 722 ملیۆن و 239 هەزار) دینار بووە. -    مانگی ئازار؛ بڕی (48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار) دینار بووە. -    مانگی نیسان؛ بڕی (50 ملیار و 522 ملیۆن و 750 هەزار) دینار بووە. -    مانگی ئایار؛ بڕی (120 ملیار) دینار بووە. -    مانگی حوزەیران؛ هیچ بڕە پارەیەک خەرج نەکراوە. -    بۆ مانگەکانی (تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەم)؛ هەر مانگەو بڕی (120 ملیار) دینار بووە، واتە (480 ملیار) دینار. -    دوو مانگی کۆتایی ساڵ تێپەڕیوەو چارەنوسی چۆنییەتی مامەڵە کردن لەگەڵ مانگەکانی (تشرینی دووەم و کانونی یەکەم) بە ناڕوونی ماوەتەوە. خشتەی دووەم    



مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand