سەید ئەكرەم حاكم گوران، هه‌رچه‌نده من ناس نه‌دكر، لێ ئه‌و بخو هه‌م بهرنیساس بوو، هه‌م ژی روشمیر و خه‌باتگێر بو! نه‌خاسم ل دهستپیكێ، وه‌كی قوتابیه‌ك و په‌روه‌رده كریه كێ حزب‌ا شیوعی و ل سه‌ر رێبازا(لینین – ماركس)، ئه‌ڤه وێ دگه‌هینیتن شارهزایهكٍێ هشمه‌ند و زانایه‌كێ تێكوشهربویه، یانی زانا و دانا بویه، تێگه‌هشتی و پێگه‌هشتی بویه...ئێكه‌مین بهرنیاسینا وی بو من ل ریفراندوما 2016 بویه، ئه‌ز باوه‌رم ژی خه‌لكه‌كێ زور ژی ل وی ده‌می نیاس كر، ژ بلی یێن وی ناس كرین و خه‌بات و قوربانی پێكڤه داین...من ل ڤێره دڤێتن تشته‌كی، دیتنه‌كێ ل سه‌رڤی ئینسانی بنڤێسم، ئه‌ڤ نڤێسینا من نه ههلسهنگاندنهكه بو وی، نه‌ژی مافداریهكه ئه‌ز دێ ده‌مه وی، چونكی ئه‌و كار نهكارێ منه و دبیتن ژی من ئه‌و شیان ژی نه‌بن(داخاز ژی دكه‌م، كه‌س و كارێن وی، دوست و تێكه‌لێن وی، خویندهڤانێن هێژا...ل كێم و كاسیێن من ژی نه‌گرن..)، ئه‌وا من دڤێتن بتنێ، دیتنه‌كه و ل سه‌ر رویدانه‌كا دیار كریه، بێ شكه ژی ئه‌ڤ رویدانه، رویدانه‌كا جه‌رگ برو و مشتی كول و كه‌سه‌ره! هیڤیدارین جهێ وی به‌هشت بیتن، خودێ سه‌بر و هه‌دارێ بده‌تن كه‌س و كار و دوست و تێكه‌لێن وی، تشته‌ك بو، هاته رویدان، خوزیكا نه‌هاتبایه رویدان...! بههرحال، دلهك سوتی، قه‌هر و كهدهرێن خوه دامركاندن! دلێ خوه شه‌وتاند! روحا خوه ئهزیهتدا! نهدبو ئه‌ڤه هاتبایه كرن! ئه‌ڤه رویدانه‌كا دلته‌زینه! رویدانه‌كا دلێنیه! حه‌ژێكرنێ(عاتیفێ) كونترولا هه‌ستان كریه! هه‌ست دبریندارن! دیاره برین بكهدهر و دژوارن! شه‌ڤ تاریا روژێیه! شه‌ڤێ روناهی یا كوشتی! برین بدختوران، بنوژداران ده‌رمان دبن! لێ شه‌ڤا ره‌ش! شه‌ڤا غه‌دار نه‌هێلا ببیتن روژ! نه‌هێلا نوژدار بگههیتن برینداری! برین ئازریا بو نه‌هاته كه‌واندن و ده‌رمان كرن! فیغاد و نا‌لێن نه‌بون هه‌وار! هه‌وار گیر و بو نهكههشتێ! گازی نه‌گه‌هشته ناڤا گوهێن نوژداری! ئه‌ی نوژدار، ل كیڤهبوی! بو چی گیروبوی! تو بو چی نه‌بویه بانگین! بو ل هه‌وارێ نه‌هاتی! بو چی ته هێلا گوران گولا بهردهتن سینگێ خوه! هێشتا ئه‌و برینداره! برین ل سینگیه و ل لایێ راستێ! چه‌پ ساخله‌مه، هیڤی خازین رست ژی، زوی ساخله‌م ببیتن، نه‌مریتن! جاره‌كا دی گوران ساخ ببیتن! لێ گه‌ر ساخ بو! ئێدی بلا نهچیتن سه‌رێ مه‌تینی! بلا نهچیتن ده‌رڤه‌ی باژێری! ده‌رڤه‌ی باژێری ل وی ناهێتن! جاره‌كا دی دێ هه‌ستێن وی بزڤن! حه‌زكرن دێ سیاری هزران بیتن! هزر دێ هێنه دسه‌ردا برن! بلا ل باژێری بیتن! باژێر شارستانیه‌ته! جهێ ویه و وارێ ویه! ئه‌و نابیتن ل گوندا بیتن! گوند ل وی ناهێن! دێ گوند وی كرن! دێ وی خافله كه‌ن! جاره‌كا دی دێ ده‌ستێ خو ده‌تن چه‌كی! كلاشینكوجارهك دێ، دێ ههلگریتن! ئه‌و چه‌ك نه‌یارێ ویه! كلاشینكوفێ سینگێ وی یێ سمتی! به‌لكی نهمربیتن و دا جاره‌كا دی ژی نه‌مریتن! بلا ئه‌و یێ ساخ بیتن! دا خزمه‌تا ساخان بكه‌تن! ساخا راكهتن سه‌ر پیا! به‌لكی رێكه‌كێ و رێگه چارهسهرهكێ په‌یدا بكه‌تن! رێك بو ژارا، بو هه‌ژارا! حاكم حه‌كیمه، دڤێتن حكمه‌ت و دادیی وی هه‌بن! پێگههشتن و تێگه‌هشتنێ پیادهبكهتن! رێڤه‌به‌ریه‌كا لائیق بكه‌تن...!! ئه‌رێ گه‌لا! ل ڤی وه‌لاتی! لناڤا ڤی ملله‌تی! چه‌ند حاكم گوران هه‌نه! چه‌ند مروڤێن هه‌ست بریندار هه‌نه! چه‌ندا ڤیایه خو بكوژن! لێ وان خونه كوشتیه! وه‌لات، گه‌ل، دوزا مروڤایه‌تی! دوزهكا بحهقه! وه‌لات و گه‌ل پێتڤی قوربانیایه! لێ نابیتن، قوربانی هوسان بهێنه دانێ! هه‌ر مریهكێ ڤێ ئاخێ دڤێتن بده‌هان و بسه‌دان كه‌سێ دی بژینیتن! خودان بكه‌تن، په‌روه‌رده بكه‌تن و پێ بگههینیتن! هه‌ر كوشتیهكێ مه ژی، دڤێتن سه‌دان سنێلان لپاش خوه راكهتن، سه‌دان برینداران ده‌رمان بكه‌تن! هه‌ر شه‌هیده‌كێ مه ژی! دڤێتن خوینا وی هه‌زاره‌ها دارێن ئازادیێ بخوینا خوه ئاڤبدهتن، مه‌زن بكه‌تن و خه‌ملا وه‌لاتی دلخاز بكه‌تن...!! مه گوت قوربانی! مه گوت شه‌هاده‌ت! مه گوت خوین رێتن و شوره‌ش! لێ مهنهگوت خو كوشتن! ئه‌م ناخازین گه‌لێ مه خو بكوژیتن! كوشتن، مرن، شه‌هاده‌ت، گوری كرن...ئه‌گه‌ر پێتڤی بیتن! ئه‌گه‌ر گه‌ل و وه‌لاتێ رزگار بكه‌تن! لێ خو كوژی، بتنێ خو كوژیه! نابیتن ئه‌م خوه كوژ بین! خو كوژی برینان زێدهدكهتن! رونداكان زێده دكه‌تن، ده‌ردو به‌لا زه‌حف دكه‌تن! ئه‌م وێ ناخازین، ئه‌و چاره نینه! ئه‌و بێچاره‌ترین چاره‌سه‌ریه...!! له‌و جاره‌كا دی دبێژین! هیڤی دكه‌ین! گوران نه‌مریتن! زی ساخ ببیتن! ساخ و ساخله‌م ببیتن! ل سه‌ر خوه، بعهقل و زانینا خوه، بو گه‌لێ خوه، بو وه‌لاتێ خوه، ببیتن خزمه‌تكار! ببیتن دیوار و په‌رجان! ئهگهرخودێ نه‌كه‌تن...چوو ره‌حمه‌تێ ژی، هیڤیه ئه‌و قه‌د نه‌بیتن! لێ ئه‌گه‌ر بو! هزار ره‌حمه‌ت ل سه‌ر روحێ و ژخودێ دخازین به‌هشتی بیتن! كه‌س و كارێن وی ژی بسهربرن! ته‌نا و ره‌حه‌ت بن و هه‌ر دپاراستی بن...!!
د. یاسین سەردەشتی سه‌رمایه‌داریی، سیستمێكی ئابووری-كۆمه‌ڵایه‌تییه كه شوێنی سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی ده‌گرێته‌وه، كه تێیدا هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان وه‌ك ( ئامێر، ماشێن، كاره‌گه‌كان، زه‌وی، بانكه‌كان، سه‌رچاوه كانزاییه‌كان، پاره‌و سامان) و ته‌واوی سه‌رچاوه‌كانی داهات و دارایی موڵكی تایبه‌تی چینێكی به‌ژماره كه‌من كه سه‌رمایه‌داریان پێ ده‌وترێ و رێكدهكهوی كه به‌شێوه‌ی كۆمپانیا‌و یه‌كێتییه سه‌رمایه‌دارییه‌كان له‌گروپ و تاقمی جۆراوجۆردا وه‌ك (كارتێڵ و ترهستات) بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئابووری جیهانیی كۆببنه‌وه . له‌به‌رامبه‌ردا چینێكی به‌ژماره زیاتر له‌خه‌ڵك هه‌ن كه بێبه‌شن له‌هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و ناچارن هێزی كاری خۆیان بفرۆشن سه‌رمایه‌داران، ئه‌وانیش پێیان ده‌وترێ كرێكار‌و به‌كرێكاری پیشه‌سازییش ده‌وتری "پرۆلیتاریا". شایه‌نی باسه، سهرماریهداران له‌ڕێگه‌ی كڕینی هێزی كاری پرۆلیتاریاوه قازانج و زێده‌بایی چنگ ده‌خه‌ن و تادێت سه‌رمایه‌و پرۆژه‌كانی كاری پێ فراوان ده‌كه‌ن. سه‌رمایه‌داریی پشتده‌به‌ستێت به موڵكایه‌تیی تایبه‌ت و ئابووری بازاڕ‌و بازاڕی ئازاد‌و به‌رهه‌مهێنانی كاڵا له‌پێناو ساغكردنه‌وه‌ی له‌بازاڕه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیی نرخدانان و (نمایش و داواكاریی/ عه‌رزو ته‌ڵه‌ب) و له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی قازانج. سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنی سیستمی كاپیتاڵیزم له ئه‌وروپاوه، له‌سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌م و پازده‌هه‌مه‌وه، له‌شاره‌كانی وه‌ك فلۆرێنسا و جهنهواو ڤینسیا، ده‌سیپێكرد، هه‌روه‌ها له‌سه‌ده‌ی شازده‌یه‌مه‌وه پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینی، به‌تایبه‌ت له ئینگلته‌را و هۆله‌نداو فه‌ره‌نسا، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامرازی به‌رهه‌مهێنانی پێشكه‌وتوو له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه له‌لای پیشه‌گه‌ره‌كان و پشتبه‌ستن به هێزو وزه‌ی نوێ وه‌ك هێزی هه‌ڵم و ئه‌له‌كتریك. له‌م رووه‌شه‌وه ئینگلته‌را پێشه‌نگی وڵاتانی دیكه بوو. بۆ یه‌كه‌مین جار له‌سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مدا چالاكیی كانزاكاریی له‌كشتوكاڵ جیا ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ئاكامی دۆزینه‌وه جیۆگرافییهكان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاكانی بازرگانی و به‌ستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ئه‌وروپا به رۆژهه‌لاتی دوور‌و دۆزینه‌وه‌ی ئهمریكاو گه‌یشتنه ئۆقیانووسی هیندی و گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا، سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆر له سامان و زێڕو زیو رژان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كاندا، ئه‌وه‌ش هاوكارێكی گه‌وره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی سامان و دامه‌زراندنی شاره بازرگانییه گه‌وره‌كانی دا‌و سه‌رمایه‌داره بازرگانییه‌كان ده‌ركه‌وتن، پیشه‌سازیش هه‌نگاوی به‌ره‌وپێش هاویشت و ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی كاڵایی كرد به‌راده‌یه‌كی زۆر، به‌تایبه‌ت، پاش وه‌رچه‌رخاندنی به‌رهه‌مێنان له مانیفاكتۆره بچوكه‌كانه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی میكانیكی و ماشێنیی له كارگه‌كاندا. ئه‌وه‌ش بووه هۆی په‌ره‌گرتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی مامه‌ڵه به‌كاڵا و دراو و شاره پیشه‌سازییه‌كان ده‌ركه‌وتن و رۆڵی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییان زیادییكرد. به‌م جۆره، ده‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنی سیستمی سه‌رمایه‌داریی بووه‌هۆی داڕوخانی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌كان لهئهوروپاو مه‌سه‌له‌كانی كۆیلایه‌تیی زه‌وی (سێرف) و بێگاركاریی له وڵاتانی وه‌ك ئنگیلتهراو پاشتر فه‌ره‌نساو ئیتالیا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و هه‌ڵگیران. له‌م قۆناغه‌دا، سیستمی سه‌رمایه‌داریی له‌هه‌ناوی فیوداڵیزمدا رسكاو سه‌رمایه‌ی سه‌ره‌تایی كهڵهكهیكرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی جووتیاران و وه‌لاخستنی به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌كیی له‌زه‌وییه‌كه‌ی كه وه‌رزێره، رۆڵی له كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه‌دا گێڕا، ئه‌ویش پاش كۆكردنه‌وه‌ی زه‌وی له‌ده‌ستی ژماره‌یه‌كی كه‌م و ده‌ركردنی جووتیاران له زه‌وییه‌كانیان، ئه‌وانه‌ی له ژێر زه‌بری سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی گونده‌كان و گه‌ڕان به‌دوای ژیانێكی تر ، ناچاربوون روو له شاره‌كان بكه‌ن و گونده‌كانیان چۆڵ بكه‌ن. لێره‌شه‌وه، ئه‌وانه بوون به سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌زنی هێزی كار بۆ سه‌رمایه‌دارانی شاره‌كان و گه‌شه‌كردنی پرۆژه پیشهسازییهكانیان، به‌تایبه‌ت پاش روودانی شۆڕشی پیشه‌سازیی. له راستییدا، سه‌رمایه كه له بنه‌ڕه‌تدا بریتییه له سامان و پاره، له‌گه‌ڵ ئامێر‌و هۆكاره‌كانی كاركردندا، به خستنه‌گه‌ڕو له‌ڕێگه‌ی كڕین و به‌كاربردنی هێزی كاری كرێكار، كاڵا‌و قازانج و (زێده‌بایی) به‌رهه‌مدێنێ، سه‌رمایه‌ش چه‌ند جۆرێكه له‌وانه: پیشه‌سازیی و بازرگانیی و سه‌رمایه‌داریی بانكیی و پشكداریی كۆمپانیاكان. شایه‌نی وتنه، ده‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌داریی، هه‌روه‌ك شێوازه‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنان، له‌تێكڕای ناوچه‌و وڵاتانی جیهان هاوته‌ریب نییه، ته‌نانه‌ت له‌ئه‌وروپاش كه لانكی سه‌رمایه‌دارییه، پاش پشكوتنی بۆرجوازیی له‌نێوان سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌م و شازده‌یه‌م، سه‌رمایه‌داریی پیشه‌سازیی رسكاو به‌خێرایی پهریگرت و له 1800 كانه‌وه له ئینگلته‌را ده‌ستیپێكرد، له ئه‌ڵمانیا له‌ساڵی 1870و لهژاپۆنیش له‌پێش یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانییدا. سه‌رمایه‌داریی زاده‌ی هه‌لومه‌رجێكی مێژوویی و ئابوورییه و ماوه‌یه‌كی پێویسته بۆ پێگه‌یشتن و خه‌مڵاندنی، ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌تا به شێوه هاوچه‌رخه‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وتووه‌و سه‌ره‌تا له ئاكامی په‌ره‌سه‌ندنی بازرگانی، سه‌رمایه‌داریی بازرگانی گه‌شه‌یكرد، ئنجا پاش ده‌ركه‌وتنی پیشه‌سازیی و شۆڕشی پیشه‌سازیی و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنیك و ئامێر‌و ئامرازه‌كانی كار‌و به‌رهه‌مهێنان، سه‌رمایه‌داریی پیشه‌سازیی ركابه‌ر ده‌ركه‌وت و كارگه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن تاكه سه‌رمایه‌دارێكه‌وه خاوه‌ندارێتیی ده‌كرا كه له‌گه‌ل هاوپێگه خاوه‌ن كارگه‌كانی دیكه‌دا لهركابهرییدابوو ، پاشان سه‌رمایه‌داران پێكه‌وه له كۆمپانیا هاوبه‌شه‌كاندا خۆیان رێكخست و پیشهسازییهكانیان قۆرخكرد و سه‌رمایه‌داریی قۆرخكاریی ده‌ركه‌وت. ئه‌و كۆمپانییانه‌ی كه ده‌توانن پرۆژه‌ی پیشه‌سازیی و سه‌رمایه‌دارانه‌ی مه‌زن بگرنهئهستۆو به‌رهه‌م و بازاڕیش به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ویستی خۆیان كۆنترۆل بكه‌ن. لێره‌به‌دوا، سه‌رمایه‌داریی شێوه‌یه‌كی جیهانیی به‌خۆوه‌گرت وپاره‌ی وه‌ك رێگایه‌ك بۆ سوودو قازانجی گه‌وره به‌گه‌ڕخست، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی بانكه‌كان و كۆنترۆڵكردنی بازاره‌كانی دراو‌و پشكه‌كان و قهرزبهخشین به سوودو قازانجێكی زۆر، ئه‌وه جگه له‌كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی نه‌وت و ململانێ‌یان له‌بازاڕی نه‌وتدا له‌سه‌رده‌می هاوچه‌رخ. ماركسییه‌كان خاوه‌نی ئه‌و بۆچوونه‌ن كه جووڵانه‌وه‌ی ئیستیعماریی جگه له‌قۆناغێكی باڵای گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌داریی شتێكی دیكه نییه، ململانێی ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌دارییه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی بازاڕ‌و كانگاكان و سه‌رچاوه‌كانی كه‌ره‌سه‌ی خاو، هه‌ربۆیه جه‌نگه جیهانییه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م به زاده‌ی هه‌وڵدانی وڵاتانی زلهێزی جیهانی سه‌رمایه‌داریی بۆ سه‌رله‌نوێ دابهشهكردنهوهی بازاڕه‌كان ده‌زانن. ته‌واوی شۆڕشه نهتهوایهتییهكانی و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، شۆڕشی ئاینیی و بانگه‌شه‌كردنی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی كڵێسا‌و ده‌سه‌ڵاتی پاپا، هه‌روه‌ها شۆڕشه مه‌زنه‌كانی هاوشیوه‌ی شؤڕشی فه‌ره‌نسا، زاده‌ی په‌ره‌سه‌ندنی شێوازی به‌رهه‌مهینانی سه‌رمایه‌داریین. ده‌وڵه‌ته دواكه‌وتووه كۆڵۆنییكراوهكانیش به‌ده‌ست لاوازیی سه‌رمایه‌داریی نیشتیمانییه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌جۆرێك كه ململانێی و ئاڵنگاریی سه‌رمایه‌داریی بێگانه‌ی پێناكرێ، هه‌روه‌ها به‌وهۆیه‌ی كه‌ره‌سه‌و ئامراز‌و شاره‌زایی و هونه‌ری ته‌واویان نییه لهرووبهرووبوونهوهدا فریان بكه‌وێ، هه‌ربۆیه ئه‌نجامدانی شۆڕشی پیشه‌سازیی له‌و وڵاتانه كارێكی مه‌حاڵه، چونكه رووبه‌رووی تالانكاریی سامان و به‌ستنه‌وه‌یان به‌قه‌رزی گران و پشتشكێن ده‌بنه‌وه. ئه‌وه‌ی زانراوه له سه‌رمایه‌دارییدا، مه‌سه‌له‌ی (ئازادی كاركردن) به‌ته‌نیا مانای ئه‌وه نییه كه تاك ئازادیی ره‌های هه‌بێت كه هه‌ركارێكی ده‌یه‌وێت ئه‌وه بكات، چی دروستده‌كات یان بازرگانیی به چییه‌وه ده‌كات، به‌ڵكو ده‌توانی چ به‌رهه‌مێكی ده‌وێت ره‌نێوی بهێنێت و ئه‌و نرخه‌شی بخاته‌سه‌ر كه خوازیارێتی، بێئه‌وه‌ی پابه‌ندی رێژه‌یه‌كی تایبه‌ت و سنورداری قازانج بیت. ته‌نانه‌ت ده‌توانێت چ كاڵایه‌ك داواكاریی له‌سه‌ره قۆرخی بكات و نرخی چه‌ند به‌رابه‌ری بخاته‌سه‌ر، جا ئیتر ئه‌و كاڵایه خۆراك و شیری منداڵ و ده‌رمانیش بێت جیاوازیی نییه و چاره‌نووسی خه‌ڵك ده‌كه‌وێته ده‌ست قۆرخكارانی بازاڕ‌و كارگه‌و سه‌رمایه‌داران و نوێنه‌ره‌كانیان. جگه‌له‌وه‌ی بوونی ئازادیی و ململانێ و پێشبڕكێ له‌م سیستمه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه تاك هه‌موو رێگاكانی له‌به‌رده‌مدا واڵایه كه بكه‌وێته وێزه‌ی ململانێكهرانی به‌مه‌به‌ستی زاڵبوون به‌سه‌ریانداو ده‌ركردنیان له‌بازاڕ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و پێناوه‌شدا نرخی كرێی رۆژانه‌ی كرێكاره‌كانیشی كه‌م بكاته‌وه، یان گزیی له جۆری به‌رهه‌مهێنانی كاڵاكهیدا بكات، تاوه‌كو به‌نرخێكی هه‌رزانتر بیفرۆشێته‌وه‌و به‌وه‌ش قازانجێكی زیاتر بكات و بۆڕی به‌رامبه‌ره‌كه‌شی بدات. به زاڵبونی پره‌نسیپی ململانێی ئازاد له‌نێو كۆمه‌ڵدا، ده‌وڵه‌تیش په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌هه‌مان بنهماوهو ئه‌ركی سه‌ره‌كیی حكومه‌ت پاریزگارییكردنه له موڵكایه‌تیی تایبه‌ت و رۆڵی چاو‌دێر ده‌بینێت نه‌ك ده‌ستێوه‌رده‌ر له پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌رمایه‌داریی و له‌ژێر كاریگه‌ریی چینی سه‌رمایه‌داراندا وه‌ك لایه‌نگرو ئامرازیكی ئه‌و چینه و به‌دیهێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بڕیارده‌دات و به‌رایه‌ڵه‌ی جۆراوجۆره‌وه به‌سه‌رمایه‌داران ده‌به‌سترێته‌وه، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌داره‌كاندا له‌ده‌ره‌وه ده‌كه‌وێته ململانێ و پێشبڕكێ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی كه‌ره‌سه‌ی خاوی به‌رهه‌مهێنان و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكانیان، جگه له‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه‌كانی سه‌رمایه و نه‌وت و كان و كانزاكان، ئه‌و ململانێیه‌ی كه ئاكامه‌كه‌ی به پرۆسه‌ی داگیركاریی و جه‌نگه وێرانكارییه‌كان له‌ژێر دروشمی بریقه‌داردا كۆتاییان دێت. به‌م جۆره، ئازادیی ململانی ده‌بێته چاوگێكی سه‌ره‌كیی خراپه‌كاریی و چه‌وسانه‌وه‌و سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیی و چاندنی تۆوی دڵه‌ڕاوكێ و نائارامیی له‌كۆمه‌ڵگادا. به‌جۆرێك كه سه‌رمایه پیرۆز ده‌بێت و شوینێك بۆ هه‌سته مرۆڤایه‌تییه‌كان نامینێته‌وه و خه‌لك به‌ره‌و پاره‌په‌رستیی و چێژگهراییهكی بێسنور‌و چاوبرسێتیی و گه‌نده‌ڵیی و خۆپه‌رستیی رووت و دیكتاتۆرییه‌تی دراو ده‌ڕوات، ئه‌و جۆره ژیانه‌ی كه نووسه‌ری گه‌وره‌ی بریتانی (H.G Wellz)به‌ژیانێكی پڕ فێل و بێهوده ناوده‌با. له‌راستییدا، ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی بێسنوورو هه‌ڵتۆقینی چینێكی كه‌می كۆمه‌ڵگا بێ چاودێریی، مانای ڕووتانه‌وه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه. ده‌ستكه‌وتی بی ماندووبوون و ماندووبوونی بێ ده‌ستكه‌وت، كه‌ڵه‌كه‌كردنی سامان و قۆرخكردنی ده‌بێته‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕتوندوتیژیی كه چینیك لهتێرییدا دادڕزێت و چینێكیش له‌برسێتیدا ده‌مرێت، ئه‌وه‌ش ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و هاوسه‌نگییه‌كه‌ی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌و چه‌ندین لایه‌نی نه‌رێیی لێده‌كه‌وێته‌وه: - له‌رووی سایكۆلۆژییه‌وه، ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای خه‌ڵك دروستدهكاتو هه‌میشه له‌خه‌می ئاینده‌یاندا راكهراكیان ده‌بێ و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نداندا ده‌بن. - له‌لایه‌نی ره‌وشت و مۆراڵه‌وه، له‌سایه‌ی سه‌رمایه‌داریی رێز‌و پیرۆزیی بۆ سامان و سه‌رمایه‌دارانه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی بێ ماندووبوون به‌سه‌ر ساماندا كهوتوونو شایسته‌ییان تیدا نییه، ئه‌رك و ملكه‌چیش بۆ زۆرینه‌ی هه‌ژاران و زه‌حمه‌تكێشانه، لێره‌شه‌وه پاره‌و سه‌رمایه ده‌بێته سه‌نگی به‌هاو پێگه‌و شانازیی مرۆڤ نه‌ك جهوههرو كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی. - له‌رووی ده‌رونییه‌وه، سه‌رمایه‌داریی رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌لگا لاواز ده‌كات و له‌بری هه‌ماهه‌نگیی و هاوسۆزیی و بۆیهكبوون، دژایه‌تیی و رك و بێزاریی لێكتر په‌ره‌ده‌سێنێ، به‌تایبه‌ت له‌نێوان چینه ناكۆكه‌كاندا. - له‌رووی ئابوورییه‌وه، پاره‌و سامان ده‌بێته سه‌رمایه‌و ئه‌ویش زیده‌بایی زیاتر‌و سه‌رمایه‌ی زیاتر راده‌كێشێت و خاوه‌ندارێتیی سامانی بهرههمهاتووو شێوازی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی له‌پرۆسه‌ی سه‌رمایه‌گوزارییدا به‌چینی سه‌رمایه‌دارانه‌وه په‌یوه‌سته، به‌رده‌وام هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌رتی گشتیی و هاندان و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌درێت، جگه‌له‌وه‌ی له‌سایه‌ی سه‌رمایه‌دارییدا ناتوانرێت هه‌مووان وه‌ك یه‌ك سوود له‌داهات و سامانی وڵات بكه‌ن و دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه، جگه له‌وه‌ی له‌سه‌رمایه‌دارییدا، كه ئامانج لێی قازانج و كه‌له‌كه‌بوونی سه‌رمایه‌یه، قه‌یرانه ئابوورییه دهورییهكان، بێكاریی، برسێتیی و هه‌ژاریی و گرانیی و به‌كارهێنانی سامان بۆ هاندان و ناچاركردنی خه‌ڵكی بۆ كاری تاوانكاریی: بانده‌كانی تلیاك و دزیی و تیرۆر و سێكسفرۆشیی و بازرگانیی به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ..هتد، سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، كه دیارده‌ی سه‌ره‌كیی جیهانی سه‌رمایه‌داریی و بازرگانیین له‌و وڵاتانه. هه‌ربۆیه له‌كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریی ره‌هادا، ئازادیی مرۆڤ مانایه‌كی راستیینه‌ی نابێت و هه‌میشه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بێكاریی و برسێتیی و هه‌ژارییدا له‌ماناكه‌ی به‌تاڵده‌كرێته‌وه، بۆ زۆربه‌ی چینه زه‌حمه‌تكێشه‌كان، ئازادیی سیاسیی، بریتییه له ئازادیی برسییبوون، چه‌مكه‌كانی دیكه‌ی یه‌كسانیی و دادپه‌روه‌ریی و هاوڵاتییبوون و ..هتد له‌سایه‌ی بوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ ناكۆكیی و جیاوازیی و هه‌ڵاواردنی چینایه‌تیی، مانایه‌كی نامێنێ، به وته‌ی نووسه‌ری ئینگلیزیی به‌رنادشۆ: " له‌گه‌ڕه‌كێكی شاردا، سفره‌و خوانێكی رازاوه هه‌یه و ئاماده‌بووان له تێرییدا دڵیان نایبا، له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه‌ش، خه‌ڵكێكی برسیی زۆر هه‌ن، بێئه‌وه‌ی خوانیكیان هه‌بێ نانی له‌سه‌ر بخۆن". شایه‌نی باسه، سه‌رمایه‌داریی له‌درێژه‌ی پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی خۆیداو له‌ژێر فشاری قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كاندا، به‌تایبه‌تی : ده‌ركه‌وتنی جووڵانه‌وه كرێكارییه‌كان و بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆمۆنیزم، هه‌روه‌ها بۆ راكێشانی كۆمه‌ڵانی كرێكاران و به‌ده‌ستهینانی ده‌نگیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، جگه له سه‌رهه‌لدانی بزووتنه‌وه‌و لیژنه‌كانی مافی مرۆڤ، ناچاربوو ریفۆرم له‌هه‌ندی بواره‌كاندا بكات و لێره‌وه ده‌وڵه‌ت رۆڵێكی زیاتر بینی له بواری په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستیی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی هاتوچۆو هه‌ولدان بۆ دابینكردنی مافه‌كانی بێكاریی و بایه‌خپێدانی ته‌ندروستیی و بیمه‌ی پیرێتیی و خانه‌نشینیی و زه‌مانه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی و چاككردنی خزمه‌تگوزاریی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌ران و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی كاركردن و بیمه‌ی منداڵبوون و نه‌خۆشیی و دابینكردنی مافی مانگرتن و خۆپێشاندان و ..هتد، كه تاراده‌یه‌ك هه‌م ته‌مه‌نی ئه‌و رژێمه‌ی درێژكردۆته‌وه‌و هه‌م رووخساریشی، نه‌ك ناوه‌رۆكه‌كه‌ی، پێ گۆڕیوه.
سەرکەوت شەمسەدین ئێمە لە پەرلەمانی عێراق حەوت کوتلەی کوردستانیمان هەیە، پارتی خاوەنی ۲٥ کورسی ، یەکێتی خاوەنی ۱۸ کورسی، هێزەکانی تریش لە دەرەوەی پارتی و یەکێتی گروپێکی پێکەوییمان پێکهێناوە بۆ کاری هاوبەش ژمارەمان ۱٥ کورسی یە. گروپە ۱٥ پەرلەمانتارەکە و تارادەیەکیش یەکێتی هاوران وە پشتیوانن بۆ ئەوەی لە لیژنەی دارایی کاک ئەحمەدی حاجی رەشید بکرێتە مقرر (بریاردەر) لیژنەکە چونکە شارەزاییەکی زۆری هەیە و ئەزمونی رابردویش نەزیهی و دڵسۆزی ئەوی سەلماندوە، کۆمەڵی ئیسلامی بخۆی دوو کورسی هەیە بەڵام ئێمە ۱٥ کەس وە بەشێک لە یەکێتی ئەگەر هەموشیان نەبێت کار بۆ ئەوە دەکەن مامۆستا ئەحمەد ببێتە بریاردەر. بەڵام پارتی لە سەرکردایەتیەوە فەرمانیان بۆ هاتوە کە دژایەتی کاک ئەحمەد ی حاجی رەشید بکەن ئەویش تەنیا وەک رق و کاردانەوەیەکی شەخسی ، تەنانەت پەرلەمانتارانی پارتیش هاوران کە مامۆستا ئەحمەد حاجی رەشید باشترین بژاردەیە بۆ ئەو پۆستە، وە بۆ کوردستانیش کەسێکی شارەزامان پێویستە بۆ ئەو جێگەیە و پۆستێکی هەستیارە. بەڵام لەبەر ئەوەی پارتی حزبێکە رقی شەخسی و عینادی و بەرژەوەندی بنەماڵە دەخاتە پێش بەرژەوەندی کوردستان ئیتر دەستی لەگەڵ شەیتانیش تێکەڵ دەکات دژی کەسێک کە بەدڵی ئەوان سیاسەت ناکات. ئەم سیاسەتە #حزبییە #مەرکەزییە #دیکتاتۆرییە #تاکرەوییە وایکردوە پەرلەمانتارەکانیشیان بێ ئیرادەبکرێن و بکرێنە بتێک بۆ خزمەت بەرژەوەندی بنەماڵە دژی ویستی خەڵک و خۆیان. لە ناو پەرلەمانی عێراق ئەو پەرلەمانتارانە ازادی کاری پەرلەمانیان زیاترە وە راستەوخۆ پەیوەستن بە خەڵکەو نەک لە حزب، ئەوە بەرهەمدارتر و زیاتریش کاردەکەن. لە ئێستادا حزب، بەتایبەت حزبی مەرکەزی و تاکرەو بۆتە بەڵا بەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق و بەهۆیەشەوە هاوڵاتی و پەرلەمانتار لەیەکتر دورکەوتونەتەوە، بەشێک لە پەرلەمانتاران هەڵدەسورێنرێن لە لایەن حزبەوە. * ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
زمناکۆ ئیسماعیل رۆژگاری دوای راپەڕین کە بەزنجیرەیەک شەری ناخۆدا گوزەریدەکرد، لەشەمەندەفەر دەچوو، کە بەدوای خۆیدا زنجیرەیەک فارگۆن رادەکێشێت، زنجیرەیەک رۆژگاری رابردوو، کە پڕبوو لەگەمەی نابەجێی سیاسی، پڕبوو لەبیرۆکەی شەڕی کۆنەقین، پڕبوو لەو کەسانەی کە بەدوای تۆڵەکردنەوە لەیەکتردا دەگەڕان، ئەو کەسانەی لەنێو ئەو شەمەندەفەرەدا بون، لەنێو خۆیاندا هەم رکەبەرکارو ململانێکار بون، لەگەڵ ئەوەشدا دژ بەسیستەمێکی سیاسی و دەرەوەی شەمەندەفەرەکە لەشەڕدا بون، هەم جەنگاوەربون دژ بەیەکتر، لەهەمانکاتدا جەنگاوەر بون لەپشتی یەکتر، هەم دۆست بون و هەم شەڕکار. ئەم تێکەڵبون و کەڵەکەبونە لەمرۆڤی شۆڕشگێڕی رۆژگارە درێژکراوەکەی بەر لەڕاپەڕین، هەتا رۆژگاری شەڕی ناوخۆی دوای راپەڕین، فەرهەنگێکی پڕ لەقین و پڕ لەجنێودان و یەکتر شکاندنی بۆ جێهێشتین، فەرهەنگێک کە وا لەمرۆڤی کورد دەکات، هەم دۆستی خۆی بێت، هەم دوژمن، هەم خۆ شکێن بێت، هەم خەڵک شکێن، هەم کەسایەتییەکی هەبێت پڕ بێت لەرەقییەکی بێ ئاکار، لەهەمانکاتدا کەسایەتییەکی هەبێت پڕ بێت لە کوشتنی نەرمە گوتار‌و لێبوردەیی و بونیادنانەوەی ژیانی تێکشکاوی یەکتر. لەپەنای ئەو فەرهەنگە مەترسیدارەدا، هەمیشە کۆمەڵێک پێنوس بەدەست کاریان بۆ زیندووکردنەوەو بەرز راگرتنی کردوە، کۆمەڵێک خاوەن قەڵەم کە بەتەنها ئیشیان پاراستنی فەرهەنگی کۆنە قینە، ئەم پێنوسەوانانە، ئەم خاوەن قەڵەمانە، میراتگرەوەی گوتاری (بەشی من بوو)، ئەو گوتارەی کە رۆژگاری بەر لەڕاپەڕین، کۆمەڵێک (ئاغا‌و دەرەبەگی) کورد، بون بەبناغەدانەری، پاشتر بوون بە بەشێک لەپاڵنەرو درێژە پێدەری شەڕی ناوخۆ، ئەو شەڕەی کە نزیک بە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر، بە دوو کەرتبون و ئینشیقاقکردنی پارتی دەستیپێکرد، بەسەر هەردوو بەرەی سیاسی و سەربازی، کە دواتر بوو بەشەری کۆنەقینی بادینی و سۆرانی، دواتر ناوەکەی گوازرایەوە بۆ شەڕی کۆنەقینی جەلالی و مەلایی، لەپاشاندا بوو بەشەڕی یەکێتی و پارتی، دواجاریش بوو بەشەڕی کۆنەقینی زۆنی سەوز و زۆنی زەرد، قینکردن لەیەکتر، رقبونەوە بەراوبەر بەکارو کردەوەی یەکتر، بوو بەکلتوری ئەو رۆژگارە، بوو بە بەشێک لەو فەرهەنگەی کە بینای هزری کوردایەتی لەسەر دروستکرا، ئەو هزرەی کە لەرۆژگاری شەڕی ناوخۆی دوای ڕاپەڕین، بەزەقی نمایشی فەرهەنگی شەرە جنێویان دەکرد، بۆ ئەوەی فەرهەنگی شەڕە جنێو، وەک میراتی بۆ نەوەکانی داهاتوی کورد بمێنێتەوە، پێویستیان بە کۆمەڵێک خاوەن پێنوسبوو، پێویستیان بەوەبوو، کە کەسانێک لەژێر ناوی رۆژنامەنوس و میدیاکار دروست بکەن، تاوەکو درێژە بە فەرهەنگی شەڕە جنێو بدەن، درێژە بە فەرهەنگی یەکتر شکاندن و یەکتر بوغزاندن بدەن، بەوەش دوو ئامانجی بەهێز دەپێکن. یەکەم: کەسی بە ئامانج کراو لەلای خەڵک ناشیرین دەکەن و دەیشکێنن. دوهەم: دەسەڵات و هێزو پارە لەلای خۆیان دەمێنێتەوە، لەو ڕوانگەشەوە خۆیان بەبەهیزی دەمێننەوە. چونکە تاکی کوردی باشور، تاکێکی هەستیارە، لەسەر ئەساسی سۆز‌و عەتف بڕیار ئەدات، ئەو گروپەی کە زۆرترین جنێو‌و زۆرترین پێناسەی شکاندنی بەراوبەرەکەی پێ بێت، ئەو گروپە پارەو چەکی لەلا دەبێت، هەر گروپێکیش پارەو چەکی لەلا بوو، دەتوانێت مرۆڤ بکڕێت، لەهەمانکاتدا دەشتوانێت مرۆڤی هەمەجی و لابەلا لەژێر ناوە جیاوازەکاندا پەروەردە بکات و بازاڕی بۆچونی توندئاژۆو ئیرهابی فیکری پێ دەوڵەمەند بکات. جا ئەو گروپە لە قەڵەمەکانی شەڕی ناوخۆ، بەشێکبون لەگەرمکەری ئەو شەرە، ئەوان پاڵنەری بەهێزبون و هەمیشە لەرۆژنامەو میدیاکانی ئەو رۆژگارە، کڵپەی هەڵایسانیان بەشەڕ ئەدا، ئەگەر شەڕی ناوخۆی دوای راپەڕین، دەسەڵاتی خۆجێی حکومەتی هەرێمی ئیفلیج نەکردایە، حیزبە بەشەڕهاتوەکان، شانبەشانی هاوڵاتی و ئەکادیمیست و کەسانی خاوەن تێڕوانینی نوێگەرو بەسەلیقە، کاریان بۆ بەسیستەمکردنی هەرێم بکردایە، ئەمڕۆ لەنیوە هەرێمەکەی باشوری کوردستاندا، نەدەبوین بەخاوەنی ئەم هەموو گروپە مافیاگەرییە، نەدەبوین بەخاوەنی ئەم هەموو گروپە خۆ خۆرە، نەدەبوین بەخاوەنی ئەم هەموو هێزە چەکدارو ئەم هەموو هێزە یەکتر شکێنە. لەوڕوانگەشەوە ئەمڕۆ هەموان لەنێو فەرهەنگی دوێنێدا دەژین، قاچمان لەنێو قوڕاوی رۆژگاری شەری ناوخۆدایەو هێشتا دەرمان نەکردوە، ئەو زەلکاوەی کە شەڕی ناوخۆ دروستیکردوە، ئەوەتا دەیبینن، پریشکی قوڕاوی گەیشتۆتە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەر رۆژەو گروپ و تاقمێک سەردەردەکەن و خەریکی یەکتر شکاندنن. ئەگەر لەرۆژگاری دوێنێدا، مۆڵتی میدیا (رۆژنامەو تلڤزیۆن و گۆڤار‌و رادیۆ)، ناوەندی فەرهەنگی توندئاژۆو ئیرهابی فیکری بوبێتن، ئەمڕۆ سۆسیال میدیا، کە لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەک (فەیسبوک و ئینیستاگرام و تویتەرو سناپچات)، بوە بەناوەندی ئەو فەرهەنگە، وەستاندنی فەرهەنگی ئیرهابی فیکری، لەنێو مۆڵتی میدیا ئاسانترە، وەک لەڕێگای سۆسیال میدیا، چونکە دەبێت بزانین، مۆڵتی میدیا، زوتر کۆنتڕۆڵدەکرێت و دەتوانرێت، لەڕێگای یاسایی تایبەتەوە، دەستبەسەر ئەو ناوەندانەدا بگیرێت، کە هەڵگری ڤایرۆسی ئیرهابی فکرین، بەڵام کە ڤایرۆسی ئیرهابی فیکری، لەسۆسیال میدیا‌و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیدا، ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی، بە ئاستەم دەدۆزرێتەوەو بەدەست دێت، بۆ ئەوەش رەنگە خەڵکانێکی زۆر ببنە قوربانی، رەنگە کەسانێکی زۆر لەنێو ئەو گەمەیەدا لەناو بچن، تاکە ڤاکسینیش پاکژ راگرتنی خودە لەم ڤایرۆسە، بەوەش دەتوانین ئەم چەند رێگایە بەکار بهێنین. یەکەم: تۆ وەک هاوڵاتییەکی ئەم هەرێمە، بۆ ئەوەی لەو ڤایرۆسە پارێزراو بیت، مەچۆرە نێو گەمە سیاسییەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، مەچۆرە نیو درز‌و کەلێنەکانی دژە حیزبی، چونکە شوێنی یەکلاکردنەوەی گەمە سیاسییەکان، پەڕڵەمان و حکومەتە، من و تۆی هاوڵاتی، بەتەنها یەکجار بۆمان هەیە بچینە نێو گەمە سیاسییەکان، ئەویش ئەو کاتەیە کە دەبێت، پەنجەمان مەرەکەباویی بکەین و لەسەر سندوقەکانی دەنگدان، بەشێوەیەکی مەدەنیانەو دوور لەتوندوتیژی دەنگ بدەین. دوهەم: تۆ وەک هاوڵاتییەک مافی خۆتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار بهێنیت، چونکە ئەوە بەشێکە سەروەری ژیانی تۆ، بەڵام ئەو مافە بەخۆت مەدە، کە بچیتە نێو ئەو پەیج و ئەکاونت و هەژمارانەی کە لە سۆسیال میدیا، پڕ دەبێت لەتەشهیرکردن و تەخوینکردنی کەسایەتی سیاسی و حیزب و ئایدۆلۆژیا‌و هەرکەسایەتییەکی دیکەی بوارێک کە ئەو کەسە بۆ ژیانی خۆی دیاریکردبێت، چونکە دواجار تۆی بەکارهێنەری ئەو بەشە لەتوندئاژۆیی، دەبیتەوە بەهەڵگری ئەو ڤایرۆسە. سێهەم: تۆی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەتوانیت هاوکاری کپکردنەوەی ئەو شەپۆلە بیت لە توندئاژۆیی، چۆن؟!، کاتێک لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیت، دەتوانیت ریپۆرتی ئەو پەیج و ئەکاونت و هەژمارە بکەیت، کە دەبن بە هۆکاری بەرهەمهێنانی توندئاژۆیی، بەوەش کۆمپانیای پەخشکەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک (تویتەرو فەیسبوک و ئینیستاو سناپ چات)، رەچاوی ئەو هەموو شکاتە دەکات، لەو ڕوانگەشەوە ئەو ئەکاونتە دادەخات کە بەرهەمێنەری ئەو توندوتیژیەیە. چوارهەم: ژیان لەدەرەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەنرخترە وەک لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەو گوندە بچوککراوە وەرە دەرەوە، کەناوی سۆسیال میدیای لێنراوە، لەوێ کاتەکانت بەفیڕۆ مەدە، مرۆڤ کەکاتی بەفیڕۆدا، واتای ئەوە دەگەیەنێت، کە مرۆڤی ژیان بەڕێکەرە، نەک مرۆڤی بەرهەمهێنەری جوانییەکانی نێو ژیان. لەوڕوانگەوە، هەریەکە لەئێمە، دەتوانیت ببیت بەو کەسەی کە لەنێو فەرهەنگی ئیرهابی فیکری جێی خۆی ناکاتەوە، تاکی ئەم هەرێمە، هەتا ئەو فەرهەنگە تێکنەشکێت و لەناوی نەبات، ناتوانێت لە شەڕی کۆنە قین رزگاری ببێت، رزگار نەبونیش لە شەڕی کۆنە قین، واتای ئەوەیە، کە بەدەیان ساڵی دیکە، نەوە لە دوای نەوە، لەنێو جەنگی کورد دەبێت دژ بەکورد.
فارس نەورۆڵی زۆر جار سیاسەت دەبێتە گەورە كردنی مرۆڤ ونەتەوە و شار زۆرجاریش دەبێتەهۆی تێك‌شكان ونابوت بونی هەردو دەرەنجامەكە پەیوەستە بەتێگەشتنی كارەكتەرە سیاسیەكان لەفەلسەفەی سیاسی وئەركی سیاسەت وئەخلاق لە سیاسەت دا. لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا هەرایەكی گەروە لە راگەیاندنەكان دروست بوو لەسەر ئەوەی گوایە شاسوار عەبدولواحید و گروپێك لەنەوەی نوێ كامێرای شاراوەیان لە هۆتیل وكابینەكاندا داناوە واتە لەژوری خەوتن وپشودانی خە ڵكدا بەتایبەتی ئەندامانی حیزبەكەی خۆی لێرەدا قسە لەسەر ڕاستی وناڕاستی ئەم كارە ناكەم قسەم لە سەر ئەوەنیە ئایا سیناریۆیە یان حەقیقەت ئەویش لەسەر گەڕانەوە بۆ ئەوقسەی ئیمام عەلی كە دەڵێ (ئەگەر كەسێك دەستی شكا بو هاتو سكاڵای هەبو پەلە مەكەن لەبڕیاردان كێ دەڵێ ئەویتر دەست وسەریشی نە شكا وە) كەواتە تا ئەوكاتەی دادگا بڕیار دەدا قسەكردن لە سەری دەبێتە لایەنگری كوێرانە بەڵام ئەم مەسەلەیە ئەگەر لەڕوی ئەخلاقی سیاسی یەوە سەیریكەین كارەساتەو كەسایەتی وسومعەی شارێك دەخاتە ژێر پرسیارەوە ئەم روداوە لێدانە لەمێژو ، لە سومعەی سلێمانی. خۆ ئەگەر ئەم چیرۆكە لەسەر بنەمای گفتوگۆی ناو ڕۆمانی كەشتی فریشتەكان بێت كەیەكیك لە كارەكتەرەكانی ناوڕۆمانە كە دەڵێ (باشترین شت بۆ ئەوەی خەڵك ڕابردوت لەبیر بكەن ئەوەیە بەردەوام چیرۆكی تازە دروست بكەیت خەڵك وەك منداڵن كەشتێكی نوێ هەبو پێیەوە سەرقاڵ بن یارییەكۆنەكانیان لەبیر دەكەن) بەڵام چیرۆكی كامێرای شاراوەی ناو كابینەو هۆتێل لێككەوتەی خراپی سیاسی وئابوری وكۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە ، ئاخر شارێك مێژو ، سومعەی سیاسی لەنازناوی شاری هەڵمەت وقوربانی یەوە وەرگرتبێت چۆن دەكرێت ئەم گەمە قێزەونەی سیاسی تێدابكرێت . یاخود شارێك كرابیتە پایتەختی ڕۆشنبیری كوردستان چۆن بەم شێوەیە چاودێری ئازادیەكانی تاك بكرێت لەكاتیكدا بەردەوام سیاسیەكان خەریكی بانگەشەی ئازادی ولیبراڵین ، كەچی كردار وانیشان دەدا كەسیاسیەكان نەزانن حكومەت لەدیدی لیبراڵەوە وەك پۆلیسی هاتوچۆ وایە بۆئەوەی مرۆڤەكان بەریەك نەكەون، نەك بەم فۆرمە شیواوە ممارەسەی حوكمرانی یاخود ئۆپۆزسیۆن بون بكرێت. ئەی نازانن ئەم چیرۆكی دانانی كامێرای شاراوە چەندە كاریگەری خراپی هەیە لەسەر بواری ئابوری ئەویش لەولایەنەوە ئەم هەرایە لەمیدیاكان و تۆڕە كۆمەلایەتییەكان هێندە گەورە نیشان درا كە هەموجیهان لێی بە ئاگابێت، كەواتە ئیتر گەشتیارێك لە ئێران وتوركیاو عێراق و شوێنەكانی دیكەوە بیانەوێ بێن بۆسلێمانی وئەم چیرۆكەیان بیستبێت چۆن دەوێرن بێنە كابینەو هۆتێلەكان كە دڵەڕاوكێی دانانی كامێرای شاراوە دەرونیانی ئالۆز كردبێت، ئەی هاوڵاتییەكی كوردستانی چۆن بوێرێت یان زاتی ئەوەبكات بچێتە كابینەو هۆتیلەكان بۆ پشودان چونكە بەردەوام ئەم چیرۆكە لە مێشكیا دێت و دەڕوات لێرەدا دەمەوی ئەوە بڵێم ئەگەر داواكاری گشتی هەبێت بۆ پاراستنی سومعەی سلێمانی و گێڕانەوەی جوانی بۆی ، ئەویش ئەوەیە ئەگەر ئە چیرۆكە سیناریۆی حیزبێك بێت دەبێ خەڵك بزانێت خۆ ئەگەر كاری شاسوارو گروپەكەی بێت هەردەبیت خەڵك بیزانێت دواجار لە ئەنجامی بڕیاری بێلایەنانەی دادگاوە دەبێت خەڵكی سلێمانی هەڵوێستی هەبێت وشار لەنێوان بەرداشی حزبەكان رزگاركات بگەڕێت بۆ هیزێك كە هێزو ڕۆڵە مێژوییەكەی سلێمانی بگەرێنێتەوە بۆ سلێمانی ئەمەش لەكاتی دەنگداندا دەتوانی بڵێت ئیتر بەسە هاڕینی سلێمانی لەنێو بەرداشی بەرژەوەندی حیزبی دا.
د. دیاری ئەحمەد مەجید باس و خواستی سیستەمی دیموكراسی و گونجاندنی لەگەڵ كولتورە هەمەڕەنگەكاندا و چۆنیەتی دروستكردن و ئاڕاستەكردن و گەشەسەندنی كولتوری سیاسی، كە كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر سەرخستنی دیموكراسیەت، زۆر لەمێژە شك و دوودڵی گەورە و پرسیاری جدی لای زۆرێك لە لێكۆڵەرەوان دروستكردوە، سەبارەت بە سەركەوتنی دیموكراسی و سەقامگیربوون و كارپێكردنی وەك باشترین سیستێمی سیاسی، كە تا ئێستا مرۆڤایەتی ناسیبێتی. لە ئەوروپادا هەر لە سەردەمی ڕێنیسانسەوە ئەو باوەڕە لای زۆرینە دروستبووبوو، كە ئیتر ئاستی تێگەیشتنی مرۆڤ و بیری ئازادی و بەهاكانی تری مرۆڤایەتی، لە برەوبووندان و وردە وردە گەشە دەكەن و زیاتر بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێن، كە ئیتر كۆمەڵگا بەرەو بنیاتنانی سیستەمی سیاسی دادپەروەر دەبەن، لێ ئەو ڕووداوانەی كە جەنگی جیهانی یەكەمی هێنایە ئاراوە بە هەموو كارەسات و لێكەوتەكانیەوە و ئەوەی ڕێگەی خۆشكرد بۆ دەركەوتنی بیری ڕاستڕەوی فاشیزم و نازیزم و چەپی توندڕەو لە نێوان هەردوو جەنگی یەكەم و دوەمی جیهانی و دەسەڵات وەرگرتنی ئەو هێزانە لە ڕێی ”شۆڕش” یان سندوقی دەنگدانەوە، ئەو باوەڕەی لەقكرد و گەلێك دوودڵی و پرسیاری جدی درووستكرد، كە ئایا ئەو بیر و هزرەی سیستەمی دیموكراسی و پەڕلەمانتاریزم و فرەپارتی دەتوانێت بەتەواوی جێگیربێت؟ ڕەگوڕیشەی قوڵ دابكوتێت؟ بەهاكانی ببنە ئاكار و بەشێك لە ڕەوشتی مرۆڤەكان؟ تا ئیستاش ئەو شك و دوودڵیە لای زۆر لە بەدواداچووان ئامادەیە، كە ئایا تەنانەت لە كیشوەری ئەوروپاشدا دەتوانرێت فۆرمێكی جێگیری دیموكراسی بچەسپێنرێت، كە هەماهەنگ بێت لەگەڵ تایبەتمەندیە كولتوری و پێكهاتە كۆمەڵایەتیەكان و دامەزراوەكانیدا؟ تەنانەت ئەوەش ڕوون نیە كە ئایا دەتوانرێت فۆڕمێكی دیمۆكراسی ئەوروپی بەرهەم بهێنرێت؟ دیارە ئەو ڕووداو و پاشهاتانەی دوای جەنگی جیهانی دووەمیش پەیدابوون ناتوانن بەتەواوی وەڵامی ئەو پرسیارانەی سەرەوە بدەنەوە و هەڵسەنگاندنێكی چڕ‌وپڕ و تەواو و وێنەیەكی دواڕۆژی دیموكراسیمان بدەنێ، تەنانەت بۆ ئەوروپاش، چ جای كیشوەرەكانی ئاسیا‌و ئەفریقا كە هێشتا لەناو گێژاوی ئاڕاستە فیكری و ئایدیۆلۆژیەكاندا خول دەخۆن. و نەتەوەكانیان لە هەژانێكی گەورەدان، لە پێناوی ئەوەی لە جیهانێكی مۆدێرنی جێگیر و بنیاتنراو لەسەر بنەماكانی بەها دیموكراسیەكان بژین. لێ نابێت ئەوەمان لەیادبچێت، كە پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیاو هەوڵی نەپساوەی مرۆڤ بۆ دەستبەسەراگرتنی سروشت و تەیكردن و پەیپێبردنی بەردەوامی لەو بوارەدا، ڕێگەیەكی فراوانی دابین و خۆشكردوە بۆ دروستكردنی گۆڕانكاریە كولتوریەكان، بەتایبەتی پێشكەوتنە بەرچاو و كاریگەرەكانی بواری پەیوەندیەكان، وەك نمونە ئینتەرنێت، كە لە دوا دەیەی سەدەی ڕابردووەوە تا ئێستا گرنگیەكی نوێ و گەورەی بۆ ئەو گۆڕانكاریە كولتوریانە دەستەبەر كردوە، كە تەنانەت خۆی وەك سەردەمێكی دیاری مێژووی جیهان و مرۆڤایەتیش بسەپێنێت. مەخابن، بۆ ئەم كولتورە جیهانیەی كە لە برەوبووندایە، هەر لە سەرەتاوە كێشەیەك هاتۆتە سەر ڕێگەی، ئەویش دیاریكردنی ناسنامەی سیاسیەتی. واتە ئەم پێشكەوتنە تەكنۆلۆژی و ژیریاریە ڕێكخراوە كە سەرجەم ناوچەكانی جیهانی گرتۆتەوە (بێگومان بەشێوەی جیاجیا)، پێویستە ئاڕاستەیەكی سیاسی گونجاو بەڕێوەیببات، بۆئەوەی ڕێبگرێت لە بەلادابردن و خراپ بەكارنەهێنانی و لەهەمان كاتیش‌دا تەوزیفكردنی لە پێناوی خزمەتی مرۆڤایەتیدا. لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە ئایا كام سیستێمە؟ سیستەمی دیموكراسی یان سیستەمێكی دیكەی سیاسی كامیان دەتوانن بەو كار و ئەركە مەزنە هەستن؟ یەكێك لە سیما دیارەكانی ئەم كولتورە جیهانیەی بە بۆنەی پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیاوە پەیدابوە، بڵاوكردنەوەی زانیاری و گەیشتنێتی بە هەموو تاكێك، كە دیاردەی بەشداریكردنی هەمووانی لەو ژیان و گۆڕانكاریە كولتوریەدا دەستەبەركردوە، لەوەش گرنگتر بەشداری كردنە لە ژیان و چالاكی و دروستكردنی بڕیاڕ و ڕای سیاسی‌دا، كە ئەگەر ئەوە بە شۆڕشێكی كولتوری ناوزەدبكرێت، ئەوا بێشك شۆڕشێكی سیاسی مەزنیش بەرپا دەكات، كە سیما دیارەكەی ”تەقینەوەی بەشداری سیاسیە”، كە ئەوە ئەوە دەگەێنێت، كەسی ئاسایی بە بۆنەی بیروڕاكانی و هەڵسوكەوتیەوە ئاكارێكی سیاسی، یان باشتر ناوی بنێین كولتورێكی سیاسی تایبەت بۆخۆی هەڵدەبژێرێت بۆ مامڵەكردن و بەشداریكردن لە كایەی سیاسی‌دا و بەرگری لە بەرژەوەندیەكانی و بۆ بوون لەهەمان كاتدا بە كارەكتەرێكی گرنگی كۆمەڵگا. پێدەچێت بابەتی ناوەندی و گرنگی سیاسەت لە چەند دەیەی داهاتودا مەسەلەی ”كولتوری جیهانی” بێت، بەتایبەتی ناوەڕۆكی كولتورە سیاسیەكەی; گرنگی بڵاوبوونەوەی كاریگەریەكانی كو‌لتور، باسی پێكدادانی كولتورەكان، كولتوری ڕۆژئاوایی بەهۆی پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیاو داهێنانی نوێوە بە ڕێچكەیەكی زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە و كاریگەری پەیدا دەكات (فەیسبوك، تویتەر، گوگل و یوتوب ...)، و لەهەمووش گرنگتر توانای بیناكردنی دامەزراوەی گونجاو و پتەوی ئیداری و بیروكراتی ژیرانەی هەیە، هەروەك لوتسیان پای دەڵێت : ” كۆمەڵگا پێشكەوتوەكان لەم سەردەمەدا، لەسەر بنەمای دامەزراوەی تەكنۆلۆژی ڕێكدەخرێن”. (Lucian W. Pye: politics, Personality and Nation Bulding, 3 skk) بەڵام ئەوە كێشەیەكی گەورە دروستدەكات لە كۆمەڵگا تازە پێگەیشتوەكاندا، كە ناتوانن تەكنۆلۆژیای پێشكەوتوو و دامەزراوەی ئیداری و بیروكراتی كاریگەر دامەزرێنن، هەرچەندە بەردوام لە هەوڵی ئەوەدان كە ئەوانە بەدیبهێنن، كە لەگەڵ تایبەتمەندێتیەكانیاندا بگونجێت و ڕێ لە خراپ بەكارهێنانی ئەو تەكنۆلۆژیایە بگرن یان هیچ نەبێت لە ئاسەوارە نیگەتیڤەكانی كەم بكەنەوە. وەك ئاماژەم پێدا سیمای دیاری كولتوری سیاسی سەردەم، بەشداریكردنی ئەكتیڤی زۆرینەی كۆمەڵانی خەڵكە لە ژیان و كایەی سیاسی‌دا، بەڵام ووردەكاری ئەو بەشداریكردنە بەشێوەیەكی گشتی و بەتایبەتی لە كۆمەڵە دواكەوتوەكاندا ڕوون و ئاقار دیار نیە لەبەر زۆر هۆكار، كە جگە لە دواكەوتنی تەكنۆلۆژیاو دامەزراوەكانی هۆكاری خۆیی زۆر كاریگەر و چارەنووس دیاریكەر هەن، بۆ نمونە لە كۆمەڵی كوردیدا، كێشەی وەفاداری كوێرانەی خەڵكی بۆ كەسایەتی و بۆ هێزە سیاسیەكان، كە بە ”كولتوری حیزبی” ناوزەد دەكرێت. دامەزراوە كۆمەڵایەتیە پاشكەوتوەكان (خێڵ، عەشیرەت...)، كە ئێستا لەم سەردەمی گۆڕانكاریە گەورانەدا، هەوڵ دەدرێت زیندووبكرێنەوە، بەمەبەستی بەرژەوەندی حیزبی و شەخسی زۆر تەسك، بێگوێدانە دواڕۆژی نەتەوەیەك و كۆمەڵگاكەی. كۆمەڵگا پێشكەوتوەكان، سیستەمە دیموكراسیە ڕاستەقینەكان، حكومەتە ڕێزگرتوەكان لە بەها یاساییەكان، لەهەوڵی بیناكردنی ”كولتوری هاووڵاتیبوون” دان، بۆ دروستكردنی ئینتیماو پابەندێتیەك تەنها بۆ ووڵات و بۆ بەهاكانی هاووڵاتیبوون، كە لە سەروو ئینتیماكانی تری خێزانی و بنەماڵەیی و خێڵەكی و حیزبی و ئایینی و تایفی بێت، بەڵكو تەنها لەسەر بنەمای مەبدەئی ئەرك و مافی یەكسان بۆ هەموان بێت، بێ ڕەچاوكردنی نەژاد و زمان و ڕەنگی پێستی جیاواز. بۆ دروستكردنی كولتورێكی جیهانی (globalculture)، كە ڕێزی ”كولتورە هەمەڕەنگەكان(multicultural) و كولتورە تایبەتمەندەكان (subculture) بگرێت، هەرچەندە بەداخەوە كە لەم ساڵانەی دواییدا كێشەی كۆچ و كۆچبەران و بەستنەوەی بە توندڕەوی ئایینی و تیرۆریزمەوە یارمەتیەكی زۆری هێزە پۆپۆلیستە دەسەڵات بەدەستەكانی ئەوروپایدا، كە زاراوەی ”كولتورە هەمەڕەنگەكان” بكەنە دێوزمە و جێگەی ترسی هاووڵاتیانان لەو هێزە میانڕەوانەی داوای ژیانی هاوبەشی سەرجەم ”ڕەنگەكان” دەكەن. لێ بەداخەوە لای ئێمە تازەبەتازە دەگەڕێنەوە بۆ زیندووكردنەوەی ئینتیما بەسەرچوەكان و كولتورە تایبەتمەندیە تەسكە دابڕاوەكان، كە لەبری كولتوری هاووڵاتیبون و ئەكتیڤی سیاسی بەشدار فراوان، كولتوری خێڵی تەسكی لەچوارچێوەدراو بەرهەم دێنێت.
عەلی ئۆرەماری پشتی دوهی مەولود چاویش ئۆغلو ،وەزیرێ دەرڤەیێ تورکیا سەرەدانا عیراقێ کری و چاف بهەر ئێک سەروک وەزیران و وەزیرێ دەرڤەیێ عیراقێ کەفتی و دکۆنگرەیێ رۆژنامەڤانیێ هەردوک وەزیرێن تورکیا و عیراقێ دا تەکەزی لسەر چەند خالان وەک دیتنێن هەفبەش کرین ، ژوانا خۆرتکرنا پەیوەندیێن هەردولا و گرنگی دان ب زێدەکرنا ئالوگورێن بازرگانی ( ڤەکرنا دەرگەهەکێ دیێ بازرگانی دناڤبەرا بەغدا و ئەنقەرەدا ژدەرڤەی سنورێ ئیداریێ هەرێمێ )و هەڤدەنگی لسەر شەرێ تیرورێ و تێدا عیراقێ تەکەزیا وێ چەندێ کر کۆ لێک تێگەهاشتن هەیە دناڤبەرا مەو تورکیا و رێ نادەین کەف ل تورکیا بێنەکرن ژلایێ ئاخا عیراقێ ڤە ، وەک ئاماژەیەک بۆ گەریلایێن پارتا کارکەرێن کوردستانێ و تورکیا ژی وەسا لێک ددەت کۆ قەندیل بۆوانا ژ ئا‌ڤ ڤەخارنێ بسانەهی ترە و دهەمان دەمدا ژی ڤەکێشانا هێزێن لەشکەری یێن ل ناف عیراقێ و هەرێمێ گرێ ددەت بهاریکاریا عیراقێ و هەرێمێ بنەهێلانا هێزێن پەکەکێ ، تا ڤێرە بۆ پەیوەندیێن دوو دەوڵەتا وەک عورفەکێ کارپێکەر و دیبلوماسی رەواتیەکا تێدا هەی ، کە ژرویێ فەرمیاتیانڤە دناڤبەرا دوو دەوڵەتان ئەف بابەتە بڤی رەنگی تێنە بەحسکرن ، لێ ئەوا گەلەک ژ چاڤدێران بەری نهۆ ئاماژەی پ کرین نێزیک بوونا مەترسیەکێ ئاشکەراکرین دهەولێن نهۆیێن تورکیا ل عیراقێ و هەرێمێ دا ، دوێ سەرەدانا دوهی بشەڤ یا وەزیرێ دەرڤەیێ تورکیا بۆ هەولێرێ و ئەو کۆمبوونێن هاتینە کرن دویرن ژ هەمی رێکارێن ئەتەکێت و دیبلوماسیەتێ لگەل رایەدارێن ئێک حکومەتێ بوویە ئەف جورە دیدارە یێن هاتینە کرن و بڤی رەنگی ئاماژەیێن خرابن و تمامکەرێن سەرەدانا دوهی نە بو بەغدا کە وەک پیلان کار ژبۆ هاتیە دان . 1- ئێکەم ویستگەها کۆمبوونا چاویش ئۆغلو بەری لگەل دەستهەلاتدارێن هەرێمێ کۆمبوونان گرێ بدەت ، کۆمبوون بو لگەل بەرەی تورکمانی و گوهداریا راپورتێن وان کر و ل گورەی وان شروڤەیێن وان داین لسەر هەرێمێ ، وەک چاف روونیەک شنی دەست ب کومبوونێن دیتر بکەت و ئەڤە بخۆ نیشانەیەکە کۆ تورکیا ب پلان هاتیە و ژهەمی رویەکیڤە ژی پلانا تورکیا راکێشانا هەرێمێ یە بۆ هندەک ئالوزیێن نەچاڤەرێکری . 2- کۆمبوونا دوێ یا چاویش ئۆغلو لگەل راوێژکارێ ئاسایشا هەرێمێ هاتە کرن ، ئەگەر مەبەست ژێ بەرێز مەسرور بارزانی کەسێ ڕاسپاردیێ پارتی یە بۆ وەرگرتنا سەروکاتیا حکۆمەتا هەرێمێ و ڤیایە ل نێزیک پشتەڤانیا خۆ بو بەرێزی دیاربکەت ژخۆ دەبیت ئێکەم جار لگەل سەروکێ حکۆمەتێ رێزدار نێجیرڤان کومبوون کربا و دپەروازێن کۆمبوونا سەروکێ حکۆمەتێ دشیا لگەل راوێژکارێ ئاسایشا هەرێمێ ژی کوم ببیت و پشتەڤانیا تورکیا بگەهینتێ کە تا نهۆ ئێکە ژ پێکهاتەیێن فێ کابینێ ، ژخۆ ئەگەر ژدەرڤەی وێ چەندێ کۆ کەسێ تەکلیفکریە بۆ کابینا نەهێ یاحکۆمەتێ و تنێ وەک بەرپرسێ بادەکا ئەولەهیێ لگەل کومبوویە ، ئەڤە ئاماژەیەکا خرابە کۆ لنک تورکیا بابەتێ ژهەمیان گرنگرتر راکێشانا هەرێمێ یە بۆ شەری لگەل قەندیل و بڤی ئاماژەیێن خرابن کو هەرێم تێکەلی شەروناکوکیێن تورکیا ببیت لگەل هێزێن پەکەکێ . 3- کۆمبوونا سیێ یا چاویش ئۆغلو شنی هات و لگەل سەروکێ حکۆمەتا هەرێمێ رێزدار نچیرڤان بارزانی کۆمبوون گرێدا کە هەر پاش ئێخستنا کۆمبوونێ لگەل کەسێ ئێکێ یێ هەرێمێ خۆ دویر ئێخستنە ب هەمی کارێن دیبلوماسی و عورفێن کارپێکرنێ ونەگرنگی دانە بفەرمیاتێن حکۆمەتا هەرێمێ ، کە تنێ تەکەزی هاتەکرن لسەر وان چڤینێن لگەل راوێژکارێ ئاسایشا هەرێمێ هاتیە کرن 4- ژخۆ خالا جهێ سەرنچ راکێشانێ کۆمبوونا چارێ بوویە ، کە دئێک هەرێمدا و دئێک حکۆمەت دا چاویش ئۆغلو پشتی لگەل راوێژکارێ ئاسایشا هەرێمێ و پشتی لگەل سەروکێ حکۆمەتێ کومبوون ئەنجامدای هات و کومبوونەکا دیتر لگەل جێگرێ سەروکێ حکۆمەتا هەرێمێ رێزدار قوباد تالەبانی و تیمێ ئێکەتیێ ل ناف حکومەتا هەرێمێدا کۆمبوون ئەنجام دا ، کە ئەڤە بخۆ ژ کۆفرایە د ئێک حکۆمەت دا وەزیرێ دەوڵەتەکێ جودا لگەل سەروکێ حکومەتێ و جێگرێ سەروکێ حکۆمەتێ کوم ببیت ، ئەڤە بخۆ دو خالا دئازرینیت یان ئەو کومبوونا لگەل راوێژکارێ ئاسایشا هەرێمێ و پاشان لگەل سەروکێ حکۆمەتێ هەلگرێ رەهند و بادەکەکا ئەمنی بوویە و گرێدای براکێشانا هەرێمێ ڤەهەیە بۆ شەرەکێ نەچاڤەرێکری و ژێ هاتیە خاستن چاویش ئۆغلو بخۆ لگەل پشکا ئێکەتیێ دحکۆمەتا هەرێمێدا کومبوونێ بکەت ، یان هەر ئەڤە بخۆ ژی پیلانەکا چاویش ئۆغلویە کۆ تورکیا بفەرمی تشتەکێ بناڤێ حکۆمەتا هەرێمێ نزانیت و ئەڤا هەی دەستهەلاتەکە و دهەر دان و ستاندنەکێ دا دەبیت لگەل پارتی جودا و لگەل ئێکەتیێ جودا بتایبەت وەختێ بابەت تێتە گرێدان بشەری لگەل گەریلایێن پەکەکێ و 1992 وەک نمۆنە .
رێبوار کەریم وەلی (1) ئەگەرچی دانوستاندنە سیاسییەكان لە نێوان گۆڕان، پارتی و یەكێتی گەیشتوونەتە ئەنجام، بەڵام هەر لە رۆژی یەكەمەوە سستییەك بە پڕۆسەكەوە دیارە. سەرباری ئەوەی ئەم سێ لایەنە لە زۆر قۆناغی سیاسی‌دا یەكتریان تاقیكردووەتەوە و شارەزای دەستی یەكترین، كەچی وەك سێ هێزی تازە و نەناسراو مامەڵەیان لەگەڵ یەكتریدا كرد. لەو روانگەیەوە ئۆباڵی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت كە بە ئیحتیمالی زۆر دەكەوێتە نزیك جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ، لە ئەستۆی هەرسێ حزبەكەیە، چونكە هەموو ئەو كۆبوونەوانەی كە هەفتەی یان دوو هەفتە جارێك دەكران و درێژكرانەوە بۆ مانگەكانیش، دەكرا لە مانگێكدا بكرێن. هەموو حزبەكان ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیان قەبوڵ بووە و قەبوڵیان بووە كە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتیی حكومەت پشكی پارتی بێت وەكو ئیستیحقاقی حزبی یەكەم، بەڵام لەوێ بەدواوە جۆری مامەڵەی پارتی لەگەڵ داخوازییەكانی حزبی دووەم و سێیەم وایكرد، هەم كاتێكی زۆر بەفیڕۆ بدرێت و هەمیش لە كۆتاییدا پارتی مل بۆ داواكانیان بدات! ئەڵبەتە پارتی لەو پڕۆسەیەدا دەیتوانی زۆر لەوە باشتر بێتە پێش، بەڵام ئەگەر حزبەكانی دیكە كێشەی ناوخۆییان هەبووبێت، ئەوا پارتیش بێ ئامادەكاریی پێشوەخت، دەرگای خستنەڕووی داواكاریی زیاتری بۆ یەكێتی و گۆڕان كردەوە. بەڵام دیسانیش توانی دوو ئامانج بپێكێت كە گرنگترینیان كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم بوو ئەوەی دیكەشیان سەرباری ناڕەزایەتی یەكێتی لە سەرەتادا، توانی گۆڕانیش بكاتە یەكێك لە شەریكەكانی حوكمڕانی. ئەو قسەیەش راست نییە كە پارتی ویستبێتی ئەزموونی كابینەی هەشت لە دژی یەكێتی دووبارە بكاتەوە، بە پێچەوانەوە تا پێش رێككەوتنی گۆڕان و پارتی لە 18ی شوبات، گۆڕان ترسی ئەوەی هەبوو كە پارتی لەژێر گوشاری یەكێتی، لە حكومەتدا بەشداریان نەكات! ئۆباڵی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت چەند لە ئەستۆی لایەنەكانی دیكە بێت، هێندەش لە ئەستۆی خودی پارتییە. پارتی ئەگەر بە رواڵەت یەك گوفتاری هەبووبێت، لە ئەرزی واقیعدا فرە كردار بووە. ئەوەش لای لایەنە بەرامبەرەكان وەكو خاڵی لاواز وەبەرهێنانی لەسەر كرا. ئەگەر پارتی لە رۆژی یەكەمەوە هێڵە سوورەكانی خۆی بەلاوە نابا و لە گرنگیی سەركەوتنەكەی تێگەیشتبایە، ئێستا هەم بە دەستێكی پڕتر و هەمیش بە ماوەیەكی زەمەنیی كورتتر دەگەیشتە ئەنجام. ماراتۆنەكە تازە دەستپێدەكات (2) بەپێی قسەی لایەنەكان بێت، ئیتر پارتی، گۆڕان و یەكێتی گەیشتوونەتە خاڵی كۆتایی لە پێكهێنانی حكومەت و هەموو لایەنەكان و تەنانەت باڵەكانی ناو حزبەكان پشكی خۆیان لە حوكمڕانی بەركەوتووە. بەڵام لە راستیدا تا لە ناوخۆی حزبەكانیش بە تەواوەتی بەربژێر (وەكو تاكەكەس) بۆ ئەو پۆست و بەركەوتانە یەكلا نەبنەوە، پڕۆسەكە ناگاتە ئەنجام. لێرەدا سەرۆكی حكومەت كە سەرۆكایەتی كابینەیەكی فراوانی نزیك بە بیست وەزارەت و چەندین دەستە دەكات، بەرەوڕووی ئاستەنگێكی دیكە دەبێتەوە. ئەم حكومەتە بۆیە هێندەی خایاندووە تا حكومەتێكی بەهێز بێت و كەسانی بەهێز پۆستەكان پڕ بكەنەوە. نیوەی كابینەی داهاتوو تەقریبەن بەر گۆڕان و یەكێتی كەوتووە و باڵەكانی ناو یەكێتی و تەنانەت گۆڕانیش ناوی بەربژێرەكانی خۆیان لەسەر هاوسەنگیی هێزی ناوخۆیی خۆیان یەكلا دەكەنەوە كە ئەو فاكتەرە، بناغەی رێككەوتنیانە لەگەڵ پارتیدا. بۆیە لێرەدا قودرەتی مانۆڕی سەرۆكی حكومەت بۆ دیاریكردن و هەڵبژاردنی یەكێك لە چەند كەسێكی پێشنیازكراو كەم دەبێتەوە، یان دەبێ رەچاوی رێككەوتنی سیاسی بكات و كێیان نارد قەبوڵی بێت، یان دەبێ پێداگری لەسەر كەسی دیكە بكات كە ئەوكاتە رێككەوتنەكان دەكەونە مەترسییەوە. هاوكات لە پشكی پارتیش میراتی 17 ساڵ سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی ماوەتەوە و لەوەشیاندا مەرج نییە هەموو وەزیرە پێشنیازكراوەكانی پارتیش بەدڵی ئەو بن. ئینجا جیا لە هەموو ئەو ئاستەنگانەش، مەسەلەی كارنامەی حكومەت كە بەرمەبنا و لەبەر رۆشنایی هەردوو رێككەوتنی پارتی لەگەڵ گۆڕان و پارتی لەگەڵ یەكێتیدا شكڵ دەگرێت و خۆی لە نزیكەی 50 خاڵ دەدات، یەكێكی دیكەیە لە تەحدداكانی بەردەم پڕۆسەكە. چونكە هەر لە سەرەتاوە ئەگەری بەریەككەوتنی بەرژەوەندییەكانی گۆڕان و یەكێتی، شتێكی چاوەڕوانكراوە. شاسوار و لاهوور (3) دەڵێ گەورە ئاو دەڕێژێ و گچكەش پێی لێدەخشێنێ! لاهوور جەنگی یەك دوو ساڵ پێش ئێستا لە كۆڕێكی حزبیدا لە دەربەندیخان هەڕەشەی كاسێتی ڤیدیۆیی (جا مەعلوم نەبوو چ جۆرە ڤیدیۆیەك) لە سەركردەكانی حزبەكەی خۆی كرد و جەماوەریش چەپڵەیان بۆ لێدا. ئەم زاتە سەرۆكی باندی دژەتیرۆرە لە سلێمانی! هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی ئەندام پەرلەمانەكانی نەوەی نوێ و ئەو دەنگۆیانەی كە كامێرای چاودێریی نهێنییان بۆ دانراوە، گەورەترین سكانداڵی سیاسی و ئەخلاقییە كە خەریكە وەكو جیاوازیی بۆچوون و "نمەك بە حەرامی" و "خیانەت" بەسەر سەرۆكی بزووتنەوەكەدا تێپەڕ دەبێت. ئەو زاتە لە دەرەوە یان لەبەغداوە دێتەوە هەولێر و بە باسك راوەشاندن دەچێتەوە سلێمانی و كەسیش ناڵێ ماڵت لە كوێ‌یە!! ئەم پیاوە هیچ پارێزبەندییەكی یاسایی نییە، بەڵام درووستكراوی دەستی بنەماڵەی تاڵەبانییە. ئەگەرنا دەبوو هەر لە ساتەوەختی یەكەمەوە كە پەرلەمانتارێكی كوردستان ئەم بابەتەی بۆ رای گشتی راگەیاند، داواكاری گشتی وەكو تۆمەتباری سەرەكی مامەڵەی لەگەڵ سەرۆكی جوڵانەوەكە كردبایە. هەموو ئەو پەیج و ئەكاونتانەی كە پێشتر لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەكەوە كڕدراون و پەلاماری ئەم و ئەویان پێدەدرێت، دیارن و سەرچاوەی تەمویلیشیان دیارە. بۆیە ئەوە تیرۆرە لە بەرگێكی دیكەدا و هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ دۆسیەی شێخ زاناكەی هەولێر.
پەیڕەو ئەنوەر ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد. دیارە هەرێم و تورکیا کایەی ئابوری و بازرگانی بەقوڵی بەیەکەوەیان دەبەستێتەوە! بەیەکەوەیان گرێدەدات. تورکیا لەناوچەکەدا بەدوای کۆمەڵێک بەها و وێنەدا دەگەڕێت، بەهای بوون بە هێزێکی ناوچەیی، گەڕانەوە بۆ سەردەمی عوسمانیزم، گەڕانەوە بۆ دوێنێ و سنوورەکانی سەدەی نۆزدەهەم، گەڕان بەدوای بازاڕ، گەڕان و هەوڵدان بۆ خۆتازەکردنەوەی سەربازی و سیستمی ئاسایش. مۆدێڵی ئاک پارتی مۆدێڵێکە لیبڕاڵیزمی ئیسلامی دەیجوڵێنێت و پایەکانی بۆ دادەرێژێت. لیبڕاڵیزمی ئیسلامی بەمانای ئەوەی لەلایەک خاوەن بازاڕ و بەرهەمێکی گەورەی و لەلایەکی ترەوەش بەدوای بازاڕی تر و ناوەندی تری بۆ فرۆشتنی کاڵا. لەلیبڕاڵیزمدا زمانی بازاڕ و ریساکانی بازاڕ سەنتەرە و؛ زیاتر لە هەموو کەرتەکانی تر قسەدەکات. لەڕاستیدا بازاڕ کڵێشەیەکی یەکجار گەورەیە و زۆرینەی ئەکتەرەکانی تر لە جەستەی خۆیدا هەڵدەگرێت. تورکیا، هەرێمی کوردستان و کەنداو وەک بازاڕێکی گەورە دەبینێت! لەڕووی جیۆپۆلەتیکەوە نزیکە، گواستنەوە و گەیاندن ئاسانترە، زمانی گفتۆگۆ و سیاسی نەرمترە، سەرمایەی ئاینی و مێژوویی تورکیا زاڵترە، هێزی نەرمی تورکی باشتر لێی دەجوڵێت و گەشەدەکات. لەڕاستیدا تورکیا دەیەوێت تەمەنی ئامادەبوونی خۆی لەناوچەکەدا درێژبکاتەوە! هیچ سوپەر مارکێت و مۆڵ و ناوەندێکی ئابووری ئێمە نییە کاڵا و بەرهەمێکی تورکی لێ نەبێت! لە زنجیرە دراما و فیلم و سینەماوە تا دەگاتە زەیتی زێڕ و هەویری تەماتەی زێڕ و ئاڵتونسا و خواردن و مەیک ئەپ و لەچک و مۆدەی تورکی! تورکیا نایەوێت ئەم مۆدێڵە لە پەیوەندیی، یەکترتەواوکردن، یەکتر تازەکردنەوەیە بپچڕێت! تورکیا هەم بەدوای ئاسایش و هەمیش بەدوای بازاڕەوەیە. ئەم دۆخە بۆ هەرێم شتێکی ترە. پێدەچێت پەیوەندی هەرێم لەبەرامبەر تورکیادا ناچاری بێت! دیارە هەرێم لاندلۆك و بێ دەروازەیە، بێ دەرگایە. هێزە ئابوورییە ناوەکییەکەی دیپێندنسی و وابەستەیە. توانای جوڵە و گەیشتن بە بازاڕ و بەندەرە گەورەکانی دونیای کەمە. هەرێم کەمتر دەتوانێت بچێتە قۆناغی (هەرێمی کوردستان بەبێ تورکیا!) ئەم دوانەیە دەبێت بەیەکەوەبن تاکوو ئەم دۆخە جیۆپۆلەتیکییەی ئێستا ئامادەبێت، تاکوو سنووری ناوچەکە دەرفەتی گۆڕانی تێدا دروستنەبێت. سەرباری ئەم زاڵێتیی و باڵاییەی تورکیا هێشتا رووبەرێکیشە بۆ پەیوەندیکردنی هەرێم بە دونیاوە. هەرێم مادام دوورە لە ئاو و دەریا و بەندەر، دەبێت لەڕێگەی تورکیاوە خۆی بلکێنێت بە بازاڕی لیبڕاڵی دونیاوە، ئەگینا دەخنکێت
جەمال حسێن لەیۆنانی کۆندا و بەتایبەت ئەرستۆ کاتێک وتویەتی مرۆڤ بونەوەرێکی ئاقڵە، کەھەندێک جار بەمرۆڤ بونەوەرێکی قسەکەرە وەرگێردراوە و ھەردووکیشی ھەراستە، تەنھا مەبەستی ئەوەبوە بڵێ ( ئەقڵ / قسەکردن) رەگەزی سەرەکی جیاکردنەوەی مرۆڤە لەباقی بونەوەرەکان. بەوپێیەش ئەم پێناسەیەی مرۆڤ لای ئەرستۆ بۆ کتێبی ھونەری سیاسەت دەگەڕێتەوە، دەشێ مەبەستیشی ئەوەبوبێ مرۆڤ بونەوەرێکی سیاسییە لەڕێی زمانەوە. بۆیە چەند تایبەتمەندییە، ئەوەندەش ئیجابییە. ئەم گومانەمان ڕەوایەتی زیاتر وەردەگرێ کاتێک دەزانین کەتەنھا لاپەڕەیەک پێشتر ھەمان ئەرستۆ دەڵێ مرۆڤ بونەوەرێکی کۆمەڵایەتی و سیاسییە. کەواتە لەسەرێکەوە زمان مرۆڤ لەئاژەڵ جیادەکاتەوە، لەسەرێکی ترەوە لەڕێی زمانەوە توانای ئەوەی بۆدروست دەبێ باشتر کۆمەڵگاو فەزای گشتی ڕێکبخات. بەڵام مەتڵەبی من لەم نوسینە نەزمانەو نەسیاسەت، بەکورتی تەنھا ئەوەیە بڵێم زمان وەک چۆن دەشێ نیعمەت و خاڵێکی ئیجابی بێت لەمێژوی مرۆڤایەتی، بەپێچەوانەوە دەشێ نیقمەت و بەڵایەکیش بێ بەسەریەوە. خۆئەگەر بەڕاکردنیشەوە ئاوڕ لەمێژوی پەیوەندی زمان و مرۆڤ بدەینەوە، ئەوەندەی بەسەر درۆ‌و ئەفسانەو ناشیرنی زماندا دەکەوین، یەکجار کەمتر لەوە ڕاستگۆیی و راستی نابینینەوە. ھەرچی مێژوی سیاسەتیشە، ئەوە ڕونە. ئەوەندەی شەڕو کوشتارو کاولکاری و ستەمکارییە، یەکجار یەکجار لەوەکەمتر شتی ترە. بالێرەوە و ھەربەگەڕانەوە بۆ حیکایەتی قسەیەکی یۆنانی زیاتر مەبەستی خۆم ڕون بکەمەوە. دەگێڕنەوە سوقڕات لەگەڵ قوتابیەکانی بەردەوام خەریکی گفتوگۆبوو، ڕێگای بەقوتابیەکانی دەدا رای خۆیان لەبارەی پرسێک و بابەتێکەوە بڵێن، ئەویش دواتر سەرنج و بۆچونی خۆی دەخستە ڕوو. بەم جۆرە لەڕێی قسەکردنەوە ئاستی فکری و توانای ئەقڵیان دەردەکەوت. جارێکیان کەسێک بەبەرگێکی گرانەوەو بەفیزو پۆزەوە ھاتە ئەم مەجلیسی قسەکردنە، ئەوکات سوقڕات روی تێکردو پێی وت ( قسەبکە تا بتبینم ). دەشڵێن سوقرات بۆیە وتویەتی تابتبینم و نەیوتوە تابتناسم یان تێت بگەم، چونکە بەلای ئەمەوە جوانی روخسار‌و خۆگیفکردنەوەو شانازیەکانت نەک کەسایەتیت دیاری ناکەن، بەڵکو روی راستەقینەشت دەشارنەوە. رێگایەک کەبەھۆیەوە دەردەکەوی و دەبینرێی، قسەکانتە. قسەنەک وەک غەڵبەغەڵب و دەنگەدەنگ، چونکە ئاژەڵیش ئەوەی ھەیە. بەڵکو قسە وەک واتاوو ناوەرۆک، واتا چی دەڵێی و بۆ دەیڵێی و کەی دەیڵێی. بۆیە زۆرن ئەوانەی زۆر قسەدەکەن بێ ئەوەی ھیچ بڵێن، وەک چۆن دەشێ جاری واش ھەبێ ھیچ نەوتن، حیکمەت بێ. بەھەرحاڵ، ئێستاش با بچینە سەر دوایین پەیژەی مەتڵەبی ئەم نوسینە، کەبریتیە لەوەی چۆن زمان بەڵایە بۆ ئەوانەی بەرۆژ تەڕ قسەدەکەن و بەشەویش وشک دەخەون، ئەوانەی ھێند بەڵێن و قسەی گەورە گەورەدەدەن، دواتریش ھێند بچوک دەبنەوە کە قسەکانی دوێنێیان لێ دەبێتە بارێک کەپشتیان دەشکێ و پێیان ھەڵناگیرێ، ئەوانەی بەزمان دەفڕن، بەڵام دواتر دەبنە خشۆک. ئاخر برادەران تەسەوڕدەکەم ئێوەش راتان وابێ کەلەچەند ساڵی ڕابردوو لەڕێی زمان و لەبازاڕی سیاسەتدا چیمان نەبیست لەوەعدو بەڵێن؟ نیوەی ئەو قسانە، تۆ بڵێ چارەگی ئەم قسانە راست بان، ئێستا ببوین بەھۆنگ کۆنگ. دەڵێن بەشێک لەسیاسەت ئەوەیە شتێک بڵێی و شتێک بشارییەوە، بەڵام خواھەڵناگرێ لێرە ھەموو شتێک دەوترێ و ھیچی شاراوەنییە، درۆنەبێ. بۆیە ئەگەر ئاوێنەیەک لەقسەکانی بازاڕی سیاسەت دروست بکرێ، کەم لەخاوەنەکانیان خۆیان دەناسنەوە، ھەزار نەوع بۆتۆکس و فیلەرو چەینج کەلەریان کردوە، خۆئەگەر بەقسەکانی خۆیان دادگاییان بکەی، وێران دەبن. ئەوقسانەی رەنگە ئەوان بیریان چوبێتەوە، دەشێ کۆمەڵگاش، بەڵام بۆ کەسێک لەڕوانگەیەکی ئەخلاقی و ویژدانیەوە لێی بڕوانێ شتێکی ترە. بۆیە ھەربەڕاستی تاقەتی دەوێ ئەوھەموو قسەکردنە، ئەوھەموو گوێگرتنە. شەونییە دۆنکیشۆتێک خۆی بەعیسا ساغ نەکاتەوە، رۆژ نییە کۆڵەوارێک بەقسە خۆی نەکات بەخولەپیزە. دەڵێن لەزانایەکی زمانەوانیان پرسی: ئەگەر لەھەسارەیەکی ترەوە بونەورێک بێتە سەرزەوی، بەبڕوای تۆ سەیرترین دیاردە بەلایەوە چی دەبێ؟! وتی: قسەکردن. ئەم بونەوەرە یەکەم شت سەرنجی رادەکێشێ ئەو ھەموو قسەکردنانەیە. خۆئەگەر ئەم بونەوەرە بێتە کوردستان و بۆماوەی ساڵێک گوێ لەقسەسیاسیەکان بگرێ، ئەوسا لەبری ئەوەی توشی شۆکی قسەکردن بێت، توشی شۆکی قسەی زۆر‌و ھیچ نەکردن دەبێ. وەکو ئەوەی قسە تەنھا غەڵبەغەڵب و دەنگەدەنگبێ و ھیچی تر، لەوەش سەیرتر ( تەبعەن ) ھەمیشە بونی چەپڵەیە لەکۆتاییەکەی، زۆری ئەوانەیە کەبروایان پێیەتی.
مەریوان وریا قانع سەرنجێکی خێرا لەسەر ڤێستیڤاڵی ئێلی جاف یەکێک لە خورافەتە ھەرە گەورەکانی فیکری ئینشایی باڵادەست لەناو ڕۆشنبیریی ئێمەدا، فیکرێک کە نووقمە لەناو سەدبارەکردنەوەی پێشداوەرییە ھەڵەکانی فیکری”خۆرھەڵاتناسیی“ کۆن و ھاوچەرخدا، وێناکردنی کۆمەڵگای ئێمەیە وەک کۆمەڵگایەکی خێڵەکیی و بینینی خێڵیشە وەک یەکەی سۆسیۆلۆژیی سەرەکیی و نەگۆڕ و بنەڕەتیی ناو پێکھاتەی کۆمەڵگای ئێمە. یەکەیەک کە گوایە سەدەھا ساڵە بەبێ ھیچ گۆڕانکارییەک ئامادەیە و لەناوەوە مێژووی ئێمە بە خۆدوبارەکردنەوەیەکی ھەمەلایەن مەحکوم دەکات. ئەم فۆرمە لە بیرکردنەوە ھەرچییەکی تێدابێت بیرکردنەوەی تێدا نییە، بیرکردنەوەیەک کە لانی ھەرە ھەرەکەمی میتۆدییبوون و زانستیبوونی لەخۆیدا کۆکردبێتەوە. بەشی ھەرەزۆری ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر ”ڤێستیڤاڵی ئێلی جاف“ گوترا نموونەی ئەو جۆرە بیرکردنەوەیەیە کە لەڕاستیدا جگە لە ئینشانووسی شتێکی تری نییە لەسەر دیاردە تازەکانی ناو دونیای ئێمە بیانڵێت. خوێندنەوە و نیشاندانی دیاردەی وەک ئەم ڤێستیڤاڵە وەک دەرکەوتێکی سروشتیی لە دەرکەوتەکانی خێڵگەرایی لە دونیای ئێمەدا، ئەوەی بە ئینگلزیی پێیدەگترێت Tribalism، یان وەک نمایشێک لە نمایشەکانی ھێزی بانمێژوویی خێڵ وەک یەکەیەکی سۆسیۆلۆژیی نەگۆڕ، نموونەی ئەو جۆرە فیکرەیە کە توانای خوێندنەوەی سادەترین دەرکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی دونیای ئێمەی نیە. ئەوەی لەو ڤێستیڤاڵەدا بینیمان نە درێژەدانە بە ”عەقڵیەت“ێکی خۆرھەڵاتی گریمانکراو، نە بەرھەمھێنانەوەی کۆمەڵگایەکە بۆ خۆی لە ڕێگای ھێزی خێڵەوە، نە قەدەرێکی کۆمەڵایەتیی خۆرھەڵاتیشە کە دەرچوون لێی مەحاڵە. نە ڕووداوێکی سروشتیی ناو خەیاڵ و عەقڵیەتی خێڵ خۆشیەتی. ئەوەی بینیمان بەشێکە لەو ”ھەندەسە کۆمەڵایەتییە“ تازەیەی کە ھێزە سیاسییە سوڵتانییە حوکمڕانەکانی دوای ڕاپەڕین، بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خێزانە سیاسییەکانیان، لە ساڵانی ڕابردوودا دروستیانکردوە و گەشەیان پێداوە. ”ھەندەسەیەکی کۆمەڵایەتیی“ کە کاری سەرەکیی بریتییە لە ”پرۆسەی بەخێڵکردنەوە“ی پێکھاتە کۆمەڵایەتییە جیاوازییەکانی ناو کۆمەڵگای ئێمە. پرۆسەیەک بە ئینگلزیی پێیدەگوترێت retribalisation. لەپاڵ ئەم پرۆسەیەدا ئەوەی ڕوودەدات بەھیچ جۆرێک تەعبیر نییە لە ھێزی گریمانکراوی خێڵ وەک یەکەیەکی سۆسیۆلۆژیی، بەڵکو ھەوڵدانێکی پلانبۆدانراو و بیرلێکراوەی حوکمڕانانی کوردستانە بۆ وێرانکردنی تەواوی ئەو ”چینی ناوەڕاست“ەی لە دونیای دوای ڕاپەڕیندا دروستدەبێت. ئەم حوکمڕانانە لەڕێگای ئەم پرۆسە تازەیەی ”بەخێڵکردنەوە“وە، retribalisation، بەشێکی زۆری ئەندامانی ئەو چینە ناوەڕاستە ناچار بە گەڕانەوە بۆ باوەشی خێڵ و ناچار بە بوونەوە بە بەشێک لەشی خێڵ، دەکەنەوە. میکانیزمەکانی ئەم گەڕانەوەیەش ئاڵۆزە و لێرەدا مەودای باسکردنیانم نییە. بەڵام ناچارکردنی چینی ناوەڕاست بۆ گەڕاندنەوە بۆ باوەشی خێڵ، پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی ئەندامانی ئەم چینە ھەم ئاسانتر دەکات و ھەم ڕێ لەوە دەگرێت ئەم چینە گەشەیەکی سەربەخۆ بکات و ببێتە ھێزێی کۆمەڵایەتیی سەربەخۆ. بەر لە حوکمڕانانی ھەرێم، لە ساڵانی نەوەد دا، ڕژێمەکەی سەدام حوسەین ھەمان پرۆسەی لە عێراقدا ئەنجامدا. بە کورتییەکەی ئەوەی دەیبینین ھەم زنیدووکردنەوەیەکی بەمەبەستی خێڵە وەک ئۆرگانێکی کۆمەڵایەتیی، ھەم بەھێزکردنێکی ھۆشیارانەی سەرۆکەکانیانە، ھەم بەخشینی کۆمەڵێک وەزیفەی تازەیە بە خێڵ، لەناو ئەو ”ھەندەسە کۆمەڵایەتییە“ تازەدا کە سوڵتانیزمی سیاسیی لە ھەرێمدا پێویستیی پێیەتی. نەبینینی ئەم پێدراوە سادانە نەک تەنھا سەتحیبوونی ئەو ھۆشیاریەمان نیشانئەدات کە بە ئارەزووی خۆی و بێ ھیچ دوودڵیەکی میتۆدیی لەسەر ھەموو دونیا قسەدەکات، بەڵکو نەزۆکی فیکرێکی ئینشانووسیشمان نیشانئەدات، کە وەک ”ڕێگرێکی ئەبستمۆلۆژیی“ گەورە لە دونیای ئێمەدا کاردەکات و تێپەڕاندنی یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی بیرکردنەو ە لەو دونیایەدا.
بورهان حاجی سلێمان . لەسەردەمی حوكمی بەعسی لەناوچوو، بەو ژنانەی كە لە ئۆرگانەكانی ئەو حیزبە كاریان دەكرد دەوترا (رفیقات) بەواتای خانمە هەڤاڵەكان كە دواتر سەدام حوسێن نازناوی (ماجدات)ـی پێبەخشین كە ئەمیان واتای خانمە شكۆدارەكان دێت. ئەو دوو زاراوەیە لەسەر ئاستی گەلانی عێراق بەتەنزەوە باس دەكراو بەچاوی سووكەوە تەماشای ئەو ژنانە دەكرا، خۆ ئەگەر پیاوانی رژێم تەنها بە نۆكەرو پیاوی رژێم ناوبرابان، ئەوە بۆ ئەو (ماجدات)ـانە لەوە زیاتر دەوترا، چونكە سەرەڕای سیفەتی نۆكەری، بە داوێن پیسیش ناودەبران، خودی زاراوەكەش بۆ تەواوی مێینە بەدڕەوشتەكان بەكاردەهێنرا. لەدوای راپەڕینەوە لە هەرێمی كوردستان و دوای پرۆسەی ئازادیش لە تەواوی عێراق، ئەو دیدە بۆ بوونی ژن لە كایەی حیزبی كاڵ بووەوە، ژنی سفورو عەباو لەچك لەسەرو تەنانەت دەمامكداریش لەناو حیزبە ئایینی و عیلمانی و شیوعی و نەتەوەییەكان بەدەركەوتن، بەتایبەتی لە كوردستان بەشداری ژنانی تێكۆشەری شاخ و خەباتگێڕی رێكخستنەكانی ناوشارو خاتونی بنەماڵەی ناسراو لە كۆمەڵگەی كوردی و خاوەن بڕوانامەی باڵا، ئەو وێنە سلبییەیان سەبارەت بە بەشداری مێینە لە كاری سیاسی و حیزبی كاڵكردەوە، بەڵام دیارە شەڕی ناشەریفانەی داڵانەكانی سیاسەت و كەلاوەكانی حیزب، ناهێڵن حاڵەتە تەندروستەكان بەردەوامییان هەبێت، لە كۆمەڵگەیەكیشدا كە هیچ ركابەرێتییەكی هزری و مەبدەئی تێدانەماوە دواجار سوتاندنی سیاسی و سكانداڵەكان دەبنەوە ئەڵتەرناتیفی هزر بۆ شكاندنەوەی بەرانبەر، هەمیشەش ژن ناسكترین و سەرنجڕاكێشترین قوربانی ئەو گەمانەن، چونكە ئێستا چەمكی دزو گەندەڵ و خائین و تۆمەتباركردنی كەسێك بەم چەمكانە، ئەوەندە رۆتین بوونە نیو ئەوەندەی وێنەیەكی رووتی مێینەیەك بەتایبەتی ناودار بێت یان گرتەیەكی ڤیدیۆیی سێكسی دەنگدانەوەی نابێت. ئەوەی چەند رۆژی رابردوو لە ناو نەوەی نوێ روویدا یەكەمین حاڵەت نەبوو، چ لەسەر ئاستی كوردستان چ لەسەر ئاستی عێراق، چونكە پێشتر حاڵەتی لەوجۆرە زۆر بوو بەتایبەتی بۆ ئابڕووبردن و شكاندنەوەی كاندیدە مێینەكان لەكاتی بانگەشەكانی هەڵبژاردندا، بەڵام ئەوەی نەوەی نوێ پرسەكەی گەیاندە تەقینەوە كە پێویستە لەسەری رابوەستین، بەتایبەتی ناوەندێكی سیاسی كە ناوی نەوەی نوێی لەخۆی ناوەو تەمەنیشی نەگەیشتۆتە ساڵێك، كەچی دێت بە عەقڵیەتی حیزبەكانی سەدەی رابردوو و دەزگا موخابەرایەتیەكانی دەوڵەتە پۆلیسییەكان یەكەمین كاری دروستكردنی كەیسی سێكسی بێت بۆ ئەندامەكانی خۆی. گێڕانەوەی متمانە بەناوەندی سیاسی كارێكی ئێجگار قورسە، چونكە ئیتر هەر مێینەیەك دەبێت پێشوەخت قوربانی بە هەموو شتێك بدات و بەر لەبیركردنەوە لەچوونە نێو گۆڕەپانی سیاسەت و حیزبایەتی كردن، خۆی بۆ هەر ئەگەرێك ئامادەبكات، لێرەدا لەغیابی بەهاكاندا دەبێت قانون كار بۆ گێڕانەی ئەو متمانەیە بكات و بەیاسای توند پێش بەو دیاردەیە بگیرێت، بەڵام خودی ناوەندی قانونیش لەو شێوە ئیبتزازكردنە بەدەرنەبوونەو پێشتر بوونەتە قوربانی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەو نموونەكەشمان لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بینیوە! كەواتە لەمەشیان دەبێَت لە ئەی رەقیبەوە دەستپێبكەین!
پەیڕەو ئەنوەر ئەوەی ئێمە هەستی پێدەکەین و لەناویدا دەژین کۆ دەسەڵاتێکن کە فەڵسەفەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەمێژووی خۆیدا، لەتەمەن و رابردووی خۆیدا بەرهەمیهێناوە. دەسەڵات هەم هێزە و هەمیش مەعریفە! (فۆکۆ) زیاتر دەسەڵات وەک کارخانەیەک بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفە وێنا دەکات. لەڕاستیدا دەسەڵات وەک دەزگا، نۆرم و رێسا و هێز هەموو کەرتە کۆمەڵایەتییەکان بەیەکەوە دەلکێنێت، هەر لە دەسەڵاتی یاسادانان و داڕشتنی یاساوە تا دەگاتە دەسەڵاتی جێبەجێکردن، دادوەری، راگەیاندن و کۆمەڵگەی مەدەنی. ئەم جوڵە میکانیکییەی دەسەڵات و جۆرەکانی کۆ دامەزراوەیەکی رەق و خاوەن زمانی کۆمەڵایەتی و وێنەی کۆمەڵایەتی تایبەتن؛ ئەوەی جارێکی توانای بازدان و خۆ زاڵکردن و هەژموون و تێکشکاندنی رێساکانی نێو ئەو دەسەڵات و زمانی بیرۆکراتیەتی ئەم دەزگایانەی هەیە لە دونیای ئێمەدا "دەسەڵاتی سێکس"، دەسەڵاتی چێژ و بەخشینەوەی مۆدێلە جیاوازەکانی چێژی جەستەیە بە ئەکتەرەکانی نێو دەزگا و دەسەڵاتەکان. لەڕاستیدا "سێکس" وەک سەرچاوەی چێژ لە دونیابینی ئێمە، مێنتاڵ و وێنەی رۆژانەی ئێمە، لەناو ئامێری بیرۆکراتیەت و جوڵە سیاسییەکانی ئێمەدا وەک دەزگا و کەرتێکی تایبەت و ئۆتۆنۆم دەردەکەوێت و قسەدەکات. نوێنەرایەتی دەسەڵاتێکی تەواو سەربەخۆ و زاڵ بەسەر کۆ سیسمی ئێمەدا دەکات. دوانەی دەسەڵات و سێکس دوانەیەکی تەواو بەیەکداچوو و ئاڵۆزن لە کۆمەڵگەی ئێمەدا بەڵام دەسەڵاتی سێکس هەم زاڵتر و هەمیش فشار و جوڵەکانی بەهێزتر و کاریگرترە!
د.محمد علی یەکەم: کەریم شەریف قەرەچەتانی: تەلەبەی خۆم کراوە بەسەرۆکی بەشەکەم! دەبو ئەم قسەیە بومەلەرزەیەک بوایە بۆ ھەمو دامەزراوەی خوێندنی باڵا‌و زانکۆی سلێمانی، بەڵام وەک ھەمو حەقیقە تاڵەکانی تر، بێ کاریگەری تێپەڕی ! خۆسەپاندنی حیزب بەسەر زانکۆکان‌دا بەردەوامە. دوەم: بارزانی لە کردنەوەی پێشانگای کتێبی ھەولێر، لەڕۆژی ٢٠١٩/٤/٣، ھەڕەشەی کرد کە یەک چرکەی تر چاوەڕێ ناکەن! بەڵام ئەمڕۆ ٢٠١٩/٤/٢٧ یەو حکومەتیش پێکنەھاتوە! دەبێت چرکە لای بارزانی چەندرێژ بێت؟ بەڕاست پێشانگای کتێب پێویستە ئەھلی کتێب بیکاتەوەو وتەی ھەبێت یان سەرۆکی حیزبێک و لەم بۆنە کلتوریەدا، ھەڕەشە بکات؟! سێیەم: ئەرێ بەڕاست لیژنەی باڵای فەتوای ھەرێم چ پەیوەندیەکی بە ڤیستیڤاڵی ڕەنگەکانەوە ھەیە؟ ئایا ئەم لیژنەیە لە ھەمو ئەو ناعەدالەتی و ئیھانەیەی بەرامبەر بەرژوەندی گشتی دەکرێت، لەکوێیە؟! یان لەوھەمو کوشتنە بەناھەق و قوربانیانەی کێشە کۆمەڵایەتیەکان بۆ ھەڵوێستی نیە؟! چوارەم: ئەندام پەرلەمان پارێزپەندی (حەسانەی ھەیە )، بەڵام عەقڵیەتی نوێی ئەمنی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت، بڕیاریانداوە لە شوێنی کارەکەی خۆیان بیانپشکنن! لەھەموی کارەساتتر، کاندیدە زۆر بڵێیەکانی کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن ورتەیان لێوەنایەت! لەم ھەرێمەدا، تەنھا ئەندامانی خێزانە سیاسییە حوکمڕانەکان حەسانەیان ھەیە. پێنجەم: یەکێتی لەڕابردودا: تێبینی زۆرمان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەیە، بەڵام ئێستا: تەنها بڕگەیەک بۆ یاسایەکە زیاد بکەن بۆئەوەی جێگرێکمان هەبێت. ئەوەی لەکوردستان دەگوزەرێ، یەک زنجیرە درۆی گەورە و ماکیاڤیلەتێکی ساسیی بێمانایە. شەشەم: کاندید بۆ سەرۆکی کابینەی داھاتوی حکومەتی ھەرێم ئامۆژگاری بەرپرسانی عێراق دەکات کەداھات زۆرە، بەڵام خراپ ئیدارەدانی ھەیە ! ئەم جورئەتی لەخۆڕازیبون و غرورە وەھمیەش، نمونەی دەگمەنە! باشە ٢٨ ساڵە کێ ئیدارەی کوردستان ئەدات؟ ئەمان خۆیان یان کەسانێک لە مەریخەوە ھاتوون؟ حەوتەم: کوێستان محمد: زیادکردنی جێگری دوەم بۆ سەرۆکی ھەرێم، بارگرانیە بۆ بودجەی ھەرێم! زەحمەت نەبێت سەرۆکی ھەرێم و جێگری یەکەمی بۆ بارگرانی نین؟ ئەوە ساڵ و نیوێکە ئەم دامەزراوەیە نەماوەو دەسەڵاتەکانی دابەشکراوە، چ کاروبارێکی ھەرێم پەکی کەوتوە؟! ئەمە لەکاتێکدایە گۆڕان خۆی داهێنانێکی هاوشێوەی کردوەو بەناوی چاکسازییەوە یاریدەرێکی بۆ سەرۆکی حکومەت زیادکردوە، هەموشمان ئەو ڕاستیە دەزانین کەچاکسازی بەم یاریدەدەرە ناکرێ و جگە لەبەهەدەردانی سامانی گشتی، ئەم پۆستەش هیچ جێگەیەک ناگرێت. ھێزێک کە ستراتیژەکەی بووە دۆزینەوەی پۆست بۆ کەسە نزیەکانی جەماعەتی سەرەوە، بەم دەردەی گردەکەی گۆڕان (نەک بزوتنەوەی گۆڕان) دەچێت. ھەشتەم: جوڵانەوەی نەوەی نوێ داھێنەرو ناتەقلیدی بو لە داھێنانی دزێوترین جۆری ھەڕەشەکردن لە ئەندامەکانی. لەم فەزیحە سیاسیی و رەگەزیەدا، ڕێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و یەکێتی پەرلەمانتارن و داواکاری گشتی لەکوێن؟! ژەھرو ڤایرۆسی حیزبایەتی ھەمو کایەکانی ناشرینکردوە! نۆیەم: میللەتی سودان بەیەکێک لەمیللەتە ھەرە ھەژارەکانی دونیا ئەژمار دەکرێت. بەڵام عمر بەشیر خاوەنی ١٣٠ ملیۆن دۆلاربوە (یەک ملیۆن و سێسەدھەزار دەفتەر دۆلار)! سەیرلەوەدایە، ئیسلامی سیاسی بەگشتی نەسیحەتیان ئەوەیە کە ئەم ژیانە ھیچ نیەو پێویستە گرنگی نەدەین بەلەزەتەکانی، بەڵام زۆربەی ھەرەزۆریان ڕێک بە پێچەوانەی ئەم نەسیحەتە ھەرزانەی خۆیانەوە ڕەفتاردەکەن!
هەندرێن شێخ ڕاغب ئەگەر پەرلەمان ئۆپۆزسیۆنی تێدا نەبێت، دایبخەن و ناوێکی دیکە لەم بینایە بنێن. سیستەمی حوکمڕانی پەرلەمانی و دامەزراوەیی بێ ئۆپۆزسیۆن نابێت. لەم خولەی پەرلەمانی کوردستان ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان خاوەن کورسی کەم و پاڵپشتی کەمن، یەکێک لە گرنگترین رەگەزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان کە بزوتنەوەی گۆڕان بوو، ئێستا بەشداری حوکمڕانی دەکات. تەنھا جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یەکگرتوی ئیسلامییە کە خاوەنی ١٣ کورسین دەیانەوێت بلۆکی ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان بن. بەڵام نەوەی نوێ گوتارێکی زۆر راشکاوانە و رون و بەر جەستەی ھەیە کە رێک و رەوان خۆی بە بەدیلی دەسەڵات دەزانێت و دەزانێت چی دەوێت و چی دەڵێت. ئەم پۆلە گەنجە توانیان دەنگی بەرچاو بێنن و دوو فراکسیۆنی پەرلەمانیان ھەیە. من مافی ئەوەم نیە بەھیچ شێوەیەک باس لەدیوی ناوەوەی جوڵانەوەکە بکەم، چونکە نە کادیرو نە ئەندامی ئەم جوڵانەوەیەم. بەڵام وەک ھاونیشتمانیەک سەد دەر سەد مافی قسەکردنم لەسەر وڵاتەکەم و دەسەڵات و حوکمڕانیەکەم ھەیە کە راستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی منەوە. ئەوەی ئێستا بەرامبەر نەوەی نوێ دەکرێت، بۆ خستن و کەوتن و لاوازکردنیەتی. پرۆسەیەکە پلان بۆ داڕێژراوە. ئەم گەنجە خوێندەوار و پاک و خاوەن ئیرادانە، کەوتونەتە ناو تەڵەیەکی ناشیرینی سیاسیەوە، کە دەیانەوێت بە دژایەتی کردنی سەرۆکی جوڵانەوەکە سەری جوڵانەوەکە ببڕن. کردەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لەھەرێمی کوردستان کێشەی گەورەی تێکەوتووە، کە یەکێک لە کێشەکانی پەرتەوازەیی و خراپی پەیوەندییانە، من ئێستاش لەم سیحرە تێناگەم بۆچی بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ ناکۆکن. بۆچی گۆڕان ھێندە بۆچونی خراپە لەسەر نەوەی نوێ؟ ئایا جوڵانەوەکە بۆ بەئامانج گرتنی پێگەو دەنگی ئەوانە؟ گونجاو نیە ئەو ھێزانەی دەرەوەی دەسەڵات پەیوەندیان ھێندە خراپ بێت، رای جیاواز‌و بۆچونی جیاواز شتێکەو دوژمنایەتی شتێکی دیکەیە؟ حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان دەبێت بەگرنگیەوە سەیری ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بکەن، چونکە پارسەنگی مانەوەو بەھێزبوونی حوکمڕانی، یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکیەکانی ھەبونی ئۆپۆزسیۆنە. ئەگەر پێتان وایە نەوەی نوێ کردەی ئۆپۆزسیۆن نازانێت مومارەسە بکات، ئەوا دەرھاویشتەی دەسەڵاتداریەتی خۆتانە، کە ھەر ئەوەی لێ بەرھەم دێت. کادیرانو دەنگدەرانی نەوەی نوێ دەبێت بزانن لەدوای روداوەکەی سماقوڵی، جوڵانەوەکەیان فشاری دروست کردووە، جاددەو رێگاوبانەکان وێران و رێگای مەرگ و چاڵ و چۆڵ بوون. کەس بەلایان دا نەدەھات، دوای ئەوەی شاسوار گوتی چاکی دەکەم، بە ملیار دینار تەرخان کرا بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکان و ھەرزووش سماقوڵیان چاک کرد؟ کەواتە مانای وایە جوڵانەوەکە توانیویەتی ھێزی فشار بێت بۆ سەر دەسەڵات. بۆیە ناشێ بەدەستی خۆتان سەری جوڵانەوەکەی خۆتان ببڕن. بۆچونم وایە کێشەکانی ناو جوڵانەوەی نەوەی نوێ زۆر گەورە نین، کێشەی کەرکوک و ریفراندۆم و کەپکی حەمەد ئاغا‌و گومرگ و موچە و پێک‌ھێنانی حکومەت نیە، تاوەکو ھەڵوێستی بەمجۆرە توندە لە سەرۆک و بزوتنەوەکە ھەڵبگرن. ئاسایە حزبە دەسەڵاتدارەکان کێشەیان ھەبێت، چونکە گیرۆدەی ململانێی مێژوویی و حوکمڕانی و داھات و شێوەی دەسەڵاتداریەتین. بەڵام سروشتی نیە نەوەی نوێ خاوەنی کێشەی گەورە بێت، بەڵام دەتوانێت خاوەنی دەستکەوتی گەورە بێت، ئەگەر یەکگرتوو، خاوەن ئیرادەو براو تەبا بن. ئەو تۆمەتانەی لەبارەی گرتەی سێکسی و دەنگ و رەنگ تۆمار کردن بڵاوکرایەوە، دەخوازێت نەوەی نوێ زۆر توند لەسەر ئەم بابەتە بێتە مەیدان، بەداخەوە بەرامبەر ھەمومان خەریکی گەمەی قێزەونی لەم جۆرەن، کەم ھێز‌و لایەن و کەسایەتی ماوە سەدان بوختان‌و سیناریۆی قێزەونی لەمجۆرەی بۆ دروست نەکرابێت. دەبێت کردەوەی لەم جۆرە لە کوردستان بنەبڕ بکرێت‌و ئەوانەی سیناریۆی وا دەدارێژن کوڕی ئەم کۆمەڵگایە نین‌و دوژمنی ھەرە سەرسەختی کورد‌و کوردستانن. بەڵێ بۆ ھەبونی ئۆپۆزسیۆن..بەڵێ بۆ ئاشتی نیشتمانی‌و کۆتایی ھێنان بە سیناریۆی قێزەون.
