Draw Media

"زۆرێك لەو زانیارییانەی لەبارەی كۆرۆناوە بڵاوكراونەتەوە ناڕاستن"

"زۆرێك لەو زانیارییانەی لەبارەی كۆرۆناوە بڵاوكراونەتەوە ناڕاستن"

2020-04-19 20:30:21


 (درەو):

پرۆفیسۆرێكی ئەڵمانی كە بەرێوەبەری پەیمانگای لێكۆڵینەوەی ڤایرۆساتە رایدەگەیەنێت" زۆرێك لەو زانیارییانەی لەبارەی كۆرۆناوە بڵاوكراونەتەوە ناڕاستن و كەرەنتینەكردن لە ماڵەكاندا سودی نیەو كۆرۆنا بە دەستلێدان و تەوقەكردن ناگوازرێتەوە".

"هندریك شتریك" پرۆفیسۆری ئەڵمانی و بەڕێوبەری پەیمانگای لێكۆڵینەوەی ڤایرۆسات‌و لاوازی بەرگری جەستەیی لەزانكۆی بۆن، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی (ZDF) ئەڵمانی زۆرێك لەو زانیارییە باوانەی  لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەبارەی ڤایرۆسەكەوە بڵاوكراونەتەوە، ڕەتیدەكاتەوەو دەڵێت:
?زۆرێك لەو زانیارییانەی ڕاگەیاندنەكان بڵاویانكردووەتەوە ناڕاستن.
? كۆڤید_19 لەسەر ڕووكاری شتەكان ناژی.
?ڕووپێوێكمان لەسەر كێلونی دەرگای ئەو ماڵانە ئەنجامداوە كەچەندین تووشبووی تێدابووەو هیچ ڤایرۆسكمان نەدۆزیوەتەوە. 
? ڤایرۆسەكە بە دەست لێدان‌و تەوقەكردن ناگوێزرێتەوە.
?  پشیلە بەتەواوی سەلامەتە لەڤایرۆسی كۆرۆنا.
?  ڤایرۆسەكە تەنها لەڕێی هەواوە لەكەسی تووشبووەوە دەگوزرێتەوە بۆ كەسی بەرامبەر لەڕێی كۆكەو پژمین یان زۆر نزیكبوونەوە لێی.
?   كەرەنتینەكردنی  كۆی خەڵك لەماڵەكانیان سودی نییە.
?  پێویستە تەنها ئەوانە كەرەنتینە بكرێن كە تووشبون دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی‌و تاقیگەیی.

لینكی وتەكانی پرۆفیسۆر هندریك شتریك

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand