Draw Media

یەكێتی پەرلەمانتاران داوای كەمكردنەوەی موچەی پەرلەمانتاران دەكات

یەكێتی پەرلەمانتاران داوای كەمكردنەوەی موچەی پەرلەمانتاران دەكات

2020-01-15 18:33:28


درەو:
یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان بانگەواز دەكات كە بەرگری سەرسەخت لە پەرلەمان و شكۆی پەرلەمانتاران بكەن و داواش دەكات موچەی پەرلەمانتارو پلەباڵاكان كەمبكرێتەوە تا لەوێوە موچەی خانەنشینان كەمبكرێتەوە.
لە رونكردنەوەیەكدا بۆ رای گشتی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان كە لە ئەندامانی خولەكانی پێشووی پەرلەمان پێكدێت رایدەگەیەنێت:
?  پشتیوانی پرۆژەی چاكسازی دەكەین 
?   چاكسازی پێویستە بۆ بەهێزكردنی پێگەی دامەزراوەكان بێت بەتایبەتی ( پەرلەمانی كوردستان)
?   دەبێت شكۆی پەرلەمان و كەسایەتی پەرلەمانتاران پارێزراو بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئەركی خۆی هەڵبسێت.
?  پێویستە موچەی ئێستای پەرلەمانتار و پلەباڵاكان كەمبكرێتەوە بۆ ئەوەی راستەوخۆ موچەی خانەنشینیان كەمبكرێتەوە.
?  بانگەوازی رای گشتی دەكەین كەبەرگری سەرسەخ لە دامەزراوەی پەرلەمان و شكۆی پەرلەمانتاران بكەن 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand