Draw Media

كێن ئەوانەی لەگەڵ قاسم سلێمانیدا كوژران ؟

كێن ئەوانەی لەگەڵ قاسم سلێمانیدا كوژران ؟

2020-01-05 12:23:12


(درەو):

میدیای فەرمی ئێران وێنەی چوار كەسی بڵاوكردەوە كە لە هێرشەكەی فڕۆكەخانەی بەغداد لەگەڵ قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسدا كوژراون.

?ناوی (حسێن پورجەعفەری)یە، ساڵی 1967 لە پارێزگای كرمان لەدایكبووە، یاریدەدەری تایبەتی قاسم سلێمانی بووە، دوای كوژرانی دوو كچ و دوو كوڕی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە.

?ناوی (هادی تارمی)یە، لەدایكبووی ساڵی 1980یە، خەڵكی شاری زنجان بووە، پاسەوانی تایبەتی قاسم سلێمانی بووە‌و لەزۆر ساتی مەترسیداردا لەگەڵ سلێمانی بووە.

?ناوی (شەهرود موزەفەری نیا)یە، ساڵی 1979 لەدایكبووە، خەڵكی پارێزگای قوم-ە، پاسەوانی تایبەتی قاسم سلێمانی بووە.

?ناوی (وەحید زەمانیان)ە، لەدایكبووی ساڵی 1993یە، خەڵكی تارانی پایتەختە، پاسەوانی تایبەتی قاسم سلێمانی بووە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand