Draw Media

مەزڵوم عەبدی: چەك دانانێین و هێزەكانمان هەڵناوەشێنینەوە

مەزڵوم عەبدی: چەك دانانێین و هێزەكانمان هەڵناوەشێنینەوە

2025-01-19 09:26:39


درەو:
بەشێك لە چاوپێكەوتنی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەگەڵ كەناڵی (العربیة):
?هێزەكانمان چەكەكانی رادەستناكات و خۆشی هەڵناوەشێنێتەوە، بەڵام دەیەوێت تێكەڵ بە سوپای سوریای ئایندە بێت.
?هەر رێگایەك جگە لە دانوستان لە پرسی تێكەڵكردنی هێزەكان لە وەزارەتی بەرگری بگیرێتەبەر، دەبێتە هۆی خولقاندنی كێشەی گەورە.
?بانگهێشتی كۆبونەوەی تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان نەكراوین لە وەزارەتی بەرگری.
?ئەنجامی كۆبونەوەكەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ گروپە چەكدارەكان پەیوەندی بە هێزەكانی سوریا دیموكراتەوە نیە، چونكە ئەوان بەشێك نەبوون لێی.
?پێشنیازی پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشمان كردووە بۆ دیراسەكردنی بابەتی تێكەڵكردنی هێزەكان، دژی بیرۆكەی بوونی دوو سوپاین لە سوریا.
?پەیوەندیمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی ئیدارەی نوێی سوریا كردار دیاری دەكات نەك گوفتار.
?بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا گرنگە بۆ لێكنزیكردنەوەی دیدو بۆچونەكان.
?نە بەئاشكراو نەبە نهێنی پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران نیەو فرۆكەی بێفرۆكەوانی پێنەداوین، ئەو هەواڵانە دورن لەڕاستیەوەو پێویستمان بە فرۆكەی ئێران نیە.
?بەتوانای خۆرسكی خۆمان فرۆكەی بێفرۆكەوان بەرهەمدەهێنین و توانای بەردەوانەوەی درۆنە پێشكەوتووەكانی توركیامان هەیە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand